ڕۆژی یەکی ئایار جەژنە؟!

ڕۆژی یەکی ئایار جەژنە؟!

بێگومان نەخێر!!!!!

ئەدی شایی و لۆغانی سۆشیالدێمۆکراتەکان و چەپەکان و یەکێتییە زەردەکان لەپای چییە؟؟؟؟؟

ئەی کێ یەکی ئایاری کرد بە جەژن و چۆن بوو بە ڕۆژی مەینووشین و سەیران و ڕۆژی نەتەوەیی و ترۆهاتی دیکە؟؟؟؟؟؟

 ئەگەر لەوە بگوزەرێین، کە خەبات و مانگرتنەکانی پێش و پاشی یەکی ئایاری 1886 لە باڵی شۆڕشگێڕانەی بزاڤی سۆشیالیستی (ئەنارکیستی)یەوە کاراییان وەرگرتبوو، ئەوا دیسانەوە دەبینین، بە دریژایی مێژووی 125 ساڵەی پاش ئەو ڕووداوە، هەردەم باڵە ڕیفۆرمیست و دەسەلاتخوازەکانی ناو بزاڤی سۆشیالیستی، هەردەم خەریکی بە جەژن کردن و خاڵیکردنەوەی ئەم یاداوەرییە شۆرشگێرانەیە بوون لە پەیام و ئامانجە سەرەکییەکانی، کە کەمکردنەوەی ماوەی کار و گێرانەوەی ساتە دزرا و تاڵانکراوەکانی ژیان بۆ کرێکاران و سەندنەوە و لە چنگدەرکێشانی یەك لە دوای یەکی ماف و ئازادییەکانی بندەستانی کۆمەڵگە بوو، لە سەروەران و دواجار بەرپاکردنی بەهەشتی خوازراوی مرۆڤەکان بوو لەسەر زەوی و ڕزگارکردنی چەوساوان بوو لە خەونی بەهەشتی ئاسمانەکان..

جەژنی چی؟

ئەگەر 125 ساڵ لەمەوبەر خەبات بۆ هەشت کاتژێر ڕۆژانەکار، دروشم و ئامانجێکی شۆڕشگێڕانە بووبێت، ئەوا لە ئەمڕۆدا کە تەکنۆلۆجیا خێرایی کاری بە ڕادەی سەدان جار بردووەتە سەر و لەولاشەوە هەژماری دانیشتووانی سەر گۆی زەوی چەند ملیارد زیادی کردووە و ئەم دووانە چ بە جێگرتنەوەی هەزاران کرێکار لەلایەن ئامێریکەوە و چ بە زیادبوونی سەرژـیری مرۆڤ و دەستنەکەوتنی کار و داگرتنی توانای دەستراگەیشتن بە سەرچاوەکانی ژیان و بەردەوامی، ئەو داخوازییە و جەژنگرتنیان گۆڕیوە بە کارێکی کۆنەپارێزانە و دەچێتە خانەی خزمەتکردن بە تەمەندرێژی سەرمایەداری. هەر لەم پەیوەندەدا کەم نین ئەوانەی کە بە بەراوردی خێراتربوونی بەرهەمهێنان و زۆربوونی هەژماری مرۆڤ و تێکەڵبوونی جیهانی کۆمەڵگەکان، ئەوەیان سەلماندووە، کە نەك دروشمی 30 کاتژێری لە هەفتەیەکدا لەبارە، بەڵکو تەنانەت ڕۆژانە 3 کاتژیر لەلایەن کەسانی تەندروست و سەروو 18 ساڵی ئامادە بۆ کار و داگرتنی سالی خانەنشینی بۆ خوار 60 ساڵی، توانای دابینکردنی ژیانێکی مرۆیی تێروتەسەلتر و گونجاوتر (لە چاو ئەوەی ئێستا هەیە) بۆ مرۆڤەکان هەیە، هەڵبەتە لە سایەی سیستەمی قازانجپەرستیدا نا، بەڵکو لە کۆمەڵگەیەکدا کە ڕێز و خۆشگزەرانی و تەندروستی و کامەرانی مرۆڤ ناوەندی گەردوون بێت.

ئەی چارە؟

لە بەرامبەر ئەو باڵانەدا، کە ڕۆژی یەکی ئایاریان کردووە بە هەلی سەرمایەگوزاری پارتایەتی و ڕۆژی جەژنگێران و مەینۆشین و لە باشترین باریدا تەمەڵ مانەوە لە ماڵ، پێویستە:

  • کۆڕ و کۆمەڵە جەماوەرییە سەربەخۆکانی خۆمان بەرپا بکەین..

  • لەو جێیانەدا کە یەکی ئایار پشوو نییە، مانگرتن و نەچوونە سەر کار..

  • بایکۆتی قسە و وانە ڕیفۆرمیستییەکانی پارتەکان و سەندیکا و یەکێتییە زەردەکانی سەربە دەسەڵات و بەکاربردنی بڵنگۆکان بۆ بیروراگۆڕینەوە و پیشنیارکردنی ئایدیاکان….

  • بەرزکردنەوەی داخوازییە کۆمەلایەتی و رامیارییەکان شانبەشانی داخوازییە ئابوورییەکان..

  • گۆڕینەوەی ئەم ڕۆژە لە جەژن و پشووەوە بۆ ڕۆژی ناڕەزایەتی و هاتنەمەیدان و خرۆشانی جەماوەری و …

  • بەکاربردنی شێوازی نوێ لە زیندووراگرتنی ئەم ڕۆژە و گواستنەوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ سەنگەرەکانی دیکەی خەبات؛ لەوانە شانۆ و موزیك و …

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.