ئوردووی بێسنوور (No Border Camp)ی ٢٠١٢ لە كۆلن / دویسڵدۆف

ئوردووی بێسنوور (No Border Camp)ی ٢٠١٢ لە كۆلن / دویسڵدۆف

 

لە ڕۆژی ١٣ تا ٢٢ی جولای لە شاری كۆڵن ئوردوویەكی بێسنوور لەلایەن گروپە چالاكەكانی تۆڕی دژە -راسیستی و چالاكانە بەرپا دەكرێت.

پێویستە ئوردووی ناڕەزایەتی لە شوێنێكدا بێت، كە ھەمووان پێكەوە لە ڕێی چالاكییەكان و خۆپیشاندانەكان و مشتومڕەكان و وۆرشۆپەكانەوە تێیدا بەرھەڵستی پێھكاتە راسیستەكان بكەن. ئێمە دەمانەوێت چالاكانە لەتەك : ڕاسیزمی ڕۆژانە، ڕاسیزمی دەزگەكان، چاودێڕی كۆچەران، دژە-سیگانۆیی (Antiziganismus)، بارودۆخی ژیانی ھەڵھاتووان (پەنابەران) / ڕاونراوان و كۆچەران، پەناخوازان و كۆلۆنیالیزم، ھەڵویست وەرگرین.

زۆرێك لەوانەی كە لە ئوردووی بێسنووردا بەشدارن، بەخۆیان لەتەك سنورداركردنی راسیستانە بەڕەوڕوو نین. ھیچ ئەزموونێكی كۆچەرییان نییە و نازانن، كە ژیان لە ئوردووگاكاندا، پڕە لە پابەندیی مانەوە لەو شوێنەدا (Residenzpflicht)، ئازاردانی ڕاسیستی و توندوتیژی پۆلیس. بەڵام بە دڵنیاییەوە نایانەوێت ئەو پێكھاتە ڕاسیستیانەی، كە زۆر جار بەخۆشیان كەڵكیان لێوەردەگرن، پەسەند بكەن! ئەوە ڕۆشنە، كە گۆڕانەكان لە خۆیانەوە ڕوونادەن. بۆیە پێویستە ئەو دیاردانە ھەردەم بەرھەڵستی بكرێن!

مرۆڤەكان، ئەوانەی كە ڕاسیستانە ھەڵدەھاوێردرێن، ھەردەم خۆیان لە دژی سیستەمی راسیستی بێرێزكردن و كەنارخستن، دەپارێزن. لە زۆر شوێن بەرھەڵستی پەنابەران ڕوویداوە و ڕوودەدات، لەوانە ڕەنگ جیاوازەكان (poC)، ڕۆماكان (Roma) و … تد. ئەم بەرھەڵستییە گرفتێكی گەورەیە بۆ ڕامیاریی راسیستانەی ئاڵمان و لەوەش گەورەتر دەبێت!

پێویستە ئەم ئوردووە دژە-ڕاسیستییانە  بەھێزتر بكرێن. ئوردووی بێسنوور لە كۆڵن دەتوانێت شوێنێك بێت، بۆ یەكدی ناسینی زۆر مرۆڤی جیاواز و گۆڕینەوەی زانیاریی و تۆڕیبەكخستن و ھاوپشتی.

لەبەرئەوەی كە ھەموو مرۆڤەكان وەك یەك بۆیان نالوێت، خۆیان ڕێكبخەن و لە وەھا ئوردوویەكدا بەشداری بكەن. ھەر بۆیە ئوردووی بێسنوور لە شاری كۆڵن بەرپاكراوە.

 

دژی راسیزم!

لەپێناو جیھانێك بەبێ سنوور!

مافی پەنابەران یەكسەرە لێرە و دەستبەجێ ھەر ئیستا!

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی سایتی http://noborder.antira.info

لە ڕێگەی ئەم ئیمەیل ئەدرەسەوە دەتوانن پەیوەندی بگرن : noborder-ol@riseup.net

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s