ئیسپانیا: مانگرتنەکان و خۆپیشاندانەکان بەردەوامن

‌پاش ئەوەی سەرۆکشالیارانی ئیسپانیا لە ڕۆژی ١١/٠٧/١٢ ڕایگەیاند کە دەوڵەت  پێویستە بە بڕی ٦٥ ملیارد یورۆی دیكە دەستبگرێیتەوە و پاشەکەوت بکات، تاکو قەرزەکانی دەوڵەت بێنێتە خوارەوە و هەم   بۆ ئەوەی کۆمیسیۆنی ئەوروپی و دەسگە دراوییەکانیش متمانە بە دەسەڵات بکەن، کە گوێڕایەڵی ئەوانە و پەیڕەوی پلانەکانی ئەوان دەکات، تاوەکو بڕی ٣٠ ملیارد یورۆی دیكە یارمەتی بانکەکانی ئیسپانیا بدەن، بۆ ئەوەی مایەپوچ نەبن  و هەرەس نەهێینن.  ئیتر لەو کاتەوە خۆپیشاندانەكان شانبەشانی مانگرتنی کرێیکارانی کانەخەڵوزەکان بەردەوامە و لە زۆر شاردا خەڵکی بەلێیشاو دەڕێنە سەشەقامەکان.

دوێینێ ، ١٩/٧/٢٠١٢ لە ٨٠ شاری ئیسپانیادا خۆپیشاندانی گەورە بەرپاكراون، بەپێی سەندیكای ناوەندی ئیسپانیا لە شاری مەدریددا ٦٠٠ هەزارکەس لەسەر شەقامەکان خۆپیشاندانیان كردووە و تاکو ئەم دەمەوبەیانەش خۆپیشاندان هەر بەردەوام بووە و پۆلیس فیشەکی پلاستیکی بۆ بڵاوەپێیکردنی خۆپیشاندەران بەکارهێیاوە و بەپێی ھەواڵی مییدیاكان گەلێك کەس بریندار بوون.

ھەروەھا ئاوا بڕیارە كە خۆپیشاندانەکان بەردەوام بن، چونکە باجی زیاتر و بێكارکردنی خەڵکی زیاتر و بەرزکردنەوەی نرخی پێیداویستییەکانی ڕۆژانەی خەڵک، لەوە زیاتر قبوڵ ناکرێن، ھەر وەکو خۆیان دەڵێین چارەسەری سێیهەمیان لەبەردەمدا نەماوەتەوە ، کەواتە یا دەبێت ئەوەی دەوڵەت دەیكات، کە مردنێكی لەسەرخۆیە، قبوڵ بکەن یا دەبێت بەرهەڵستی بکەن و بەرامبەر ئەوستەم و هەژاری و بێیدەرەتانییەی کە تیایدا دەژین، ڕاپەڕن.

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s