سزاواربوون

سزاواربوون

پییەر جوزیف پرۆدۆن

و. له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ : سه‌لام عارف

“حوکمڕانی به‌و مانایه‌  دێت، که‌ تۆ چاودێری ئه‌کرێییت، ئه‌پشکێنرێییت  سیخوڕکاری ده‌کرێته‌  سێبه‌رت، به‌پێی یاسا  ئاڕاسته‌ت دیاریئه‌کرێت، ئامۆژگارت ئه‌کرێییت ناونووس ئه‌کرێییت ده‌کرێییته‌ ژماره‌یه‌ك، ته‌لقینت دائه‌ده‌ن ده‌ستبه‌سه‌رئه‌کرێییت، پاش هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنت به‌سه‌ر ئه‌کرێیتته‌وه‌،مه‌زه‌نه‌ت ئه‌که‌ن نرخێکییشت له‌سه‌ر دائه‌نێن، ئه‌وانه‌ هه‌مووی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌یانکه‌ن، که‌ نه‌ك  هه‌ر مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ بیانکه‌ن، به‌ڵکو  شایسته‌ی ئه‌وه‌ش نیین، ده‌کرێییت به‌ژێر  باری فه‌رمانه‌کانه‌وه‌، به‌ ناووبیانوی سودوو په‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه‌  باجه‌کان ده‌سه‌نرێن، به‌ فیڕۆ ده‌درێن، تاڵانی و سته‌مکاری باو ئه‌کرێن، سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش – داگیرکردن- ده‌ستدرێژی -کوشتن – هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن- دزی، ده‌کرێنه‌ ڕه‌فتاری ڕۆژانه‌، که‌چی  له‌گه‌ڵ یه‌که‌م وشه‌ی ناڕه‌زایی و  به‌رهه‌ڵستیدا  (ئه‌رزوو ئاسمان له‌یه‌ك  ئه‌ده‌ن،ئیتر کۆتایی دونیایه‌،کارێکت پێئه‌که‌ن، نه‌ ڕه‌شه‌با  به‌ ده‌واری شڕیکردوه‌، نه‌ سه‌رماش به‌ هه‌تیوو)** به‌ واته‌یه‌کی دی ڕاوئه‌نرێییت، ده‌ربه‌ده‌رئه‌کرێییت، ناو و ناموسیشت ئه‌زڕێنرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ڵکه‌وتنی یه‌که‌م ده‌رفه‌تیشدا  سه‌ره‌ونگوم  ئه‌کرێییت، ئا ئه‌وه‌یه‌ حکومه‌ت و  دادپه‌روری و  ڕه‌وشت”

*سه‌رچاوه‌ عەرەبییەكەی

http://anarchist-document.blogspot.fr/2011/12/blog-post_22.html

سەرچاوە ئینگلیزییەكەی

http://www.goodreads.com/quotes/14649-to-be-governed-is-to-be-watched-inspected-spied-upon

**ئه‌وه‌ی ناو دوو که‌وانه‌که‌ ،که‌مێك ده‌ستکارییه‌ هیچی له‌ ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌ نه‌گۆڕیوه‌-و-ك

Advertisements

پێشا‌نگە‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکستی 2012 ی‌ له‌نده‌ن

پێشا‌نگە‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکستی 2012 ی‌ له‌نده‌ن

تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که‌ بۆچی خه‌ڵکی له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا هه‌روه‌ها له‌ هه‌موو‌ جیهاندا توڕه‌ن و دژی فه‌رمانڕه‌واکانیان ڕاده‌وه‌ستنه‌وه‌، ئاسانه‌.

زۆر گرانه‌ ئه‌وه‌ ببینرێت، که‌ چۆن کارایانه‌ و كتوپڕانە هه‌ڵمه‌تبردن، ڕوودانی ھەڵچوون (Riots)، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌کان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆمیونی‌تییه‌کان، هه‌ر هه‌موویان له‌بره‌ودان‌ ، به‌ڵام تۆقاندن و سه‌رکوتگەرییه‌کانی ده‌وڵه‌تیش هه‌روه‌ها له‌ زیادبووندان‌.

ئه‌نارکیزم دژی ده‌سه‌ڵاته‌ و به‌رگریکردنێکی چینایه‌تیانه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و سەرمایەداری.  له‌ هه‌موو شوێنێکی ئه‌‌م جیهانه‌دا نموونه‌ی خۆڕێکخستنی خه‌ڵکی به‌یه‌که‌وه‌ ده‌بینرێت، بەبێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌ سه‌رکرده‌ یا ناونووسکردنی به‌ شتێکی نوێ، مۆدێلێکی نوێ، بۆ شه‌ڕکردن، به‌گژاچوونه‌وه‌، دژی ئه‌و هێزانه‌ی که‌ له‌ ماڵه‌کانماندا، له‌ شوێنی کارکردنماندا، له‌ قوتابخانه‌کانماندا، له‌ شه‌قامه‌کانماندا،  هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌که‌ن.  پێویستی به‌رهه‌ڵستیکردن له‌به‌رامبه‌ر وێرانکردنی ئه‌م ئه‌ستێره‌یە (گۆی زەوی)ی که‌ له‌سه‌ری ده‌ژین، سه‌پاندنی برسێتی، ڕاووڕووتکردن و دزینی داھات و سامان، شتێکی بەڵگەنەویست ‌و پێویستە‌. ڕامیاریی ئه‌نارکیستی‌ ئاوەزپەسەندە ‌و هۆکاری خۆی هه‌یه‌: چالاکی ڕاسه‌وخۆ شێوازەكەیەتی.

هه‌موو ساڵێك پێشا‌نگەی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی له‌ له‌نده‌ن، لەلایەن گروپه‌ ئه‌نارکسته‌کان و گروپ و تاكە چالاكەكانی دیكەوە له‌ هه‌موو شوێنێکی ئه‌م وڵاته ‌و ده‌ره‌وه‌ی ئێره‌، بەشداری تێدادەكرێت ‌‌و بەسەر دەكرێتەوە. ئیدی ئایا‌ تۆ تائێستا‌ به‌شداریت کردووه‌ یا ده‌ته‌وێت زیاتر بزانیت، ئه‌مه‌ هه‌لێکی چاکه‌ بۆ مشتومڕکردن و ڕه‌‌تدانه‌وه‌ یا به‌ڕووداوه‌ستانه‌وه‌ی ئایدیاکه‌مان و بۆ داڕیژانی پلانی چالاکی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ جێگەیه‌که‌ بۆ دیدار و یه‌کگرتن، بۆ دروستکردنی سۆڵیدارێتی، بۆ بەدەستھێنانی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌نارکیزم و ڕامیاریی دژە ده‌سه‌ڵات.

له‌و ڕۆژه‌دا مێزێکی زۆر وەك پیشانگە داده‌نرێن،‌ که‌ پەرتووك و بڵاوکراوه‌ی زۆریان له‌سه‌ر نیشاندەدەرێت، فلیم و كۆبوونەوەیەکی زۆر و زۆری تر له‌و بابه‌تانه‌، به‌ڕیوه‌ده‌چێت. ده‌توانین خۆمان  ڕێکخه‌ین و مه‌به‌ستیشمان ڕوودانێتی.

ڕۆژ: شەممە، ٢٧ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٢

كات: كاتژێر (١٠)ی سەرلەبەیانی تا ٧ی ئێوارە

شوێن: Bancroft Building, Queen Mary،

University of London

London E1 4NS

چۆنیەتی گەییشن: Mile End / Stepney Green tube

25, 277, D6 bus

دەسەبەری: ھەموو ئاسانكارییەك دابین و دسەبەركراوە.

چاودێری بۆ مناڵان: چاودێری بۆ منداڵانی تەمەن ٢- ٨ ساڵ ئامادەیە.

مناڵانی تەمەن سەرووتر بە خۆشحاڵیی و خزمەتكردنەوە پێشوازییان لێدەكرێت

ھەروەھا شوێنی تایبەت بۆ مناڵانی بەتەمەنتر ھەیە

بۆ بەدەستھێنانی زانیاریی زیاتر دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیل ئەدرەسەوە mail@anarchistbookfair.org.uk پەیوەندی بگرن یا دەتوانن سەردانی پێگەی ئینتەرنێتی پیشانگەی پەرتووكی ئەناركیستی بكەن.. www.anarchistbookfair.org.uk

ئەفەریكای باشوور: مانگرتنی ٢٦ ھەزار كرێكار و لەكاردەركردنی ١٢ ھەزار كرێكار لەلایەن كۆمپانیای دەرھێنانی پلاتین Anglo Amarican Platinum

ئەفەریكای باشوور: مانگرتنی ٢٦ ھەزار كرێكار و لەكاردەركردنی ١٢ ھەزار كرێكار لەلایەن كۆمپانیای دەرھێنانی پلاتین Anglo Amarican Platinum

ده‌رکردنی هه‌زاران کرێکار و خۆپیشاندان و مانگرتنی هه‌زارانی دیكە له‌ خوارووی ئه‌فریكا ڕواڵه‌تی ڕاستەقینەی حکومه‌تی نیو- لیبراڵ و ڕامیارییەكان ده‌رده‌خات

پاش سه‌رکه‌وتنی کرێاکره‌کانی کانه‌کانی  کۆمپانیای Lonmin  له‌ مانگی ڕابوردوودا  به ‌به‌ده‌ستهێنانی له ‌%22 کرێی زیاتر، له‌ کۆتایی ئه‌م مانگی سێپتەمبەردا 26 هه‌ازار کرێکاری  یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین کانه‌کانی ده‌رهێنانی پلاتین، بۆ ماوه‌ی 3 هه‌فته‌ له‌ مانگرتنی گشتییدا بوون بۆ زیادکردنی کرێی کار و چاککردنی هه‌لومه‌جی جێیكار. پاش ئه‌وه‌ی کۆمپانیای Anglo Amarican Platinum ، که‌ تا ڕۆژی هه‌ینی 05ی ئۆكتۆبەری بۆ دیاریكردبوون، تاکو بگه‌ڕینه‌وه‌ سه‌ر كارەكانیان، بەڵام زۆربه‌ی کرێکاره‌کان دژی گه‌ڕانه‌وه بوون بۆ سەركار‌، دوێنێ (06ی ئۆكتۆبەر، کۆمپانیاکه‌ یا كورتە پەیامێك یه‌کسه‌رە 12 هه‌زار کرێکاری ده‌رکرد. ئه‌وه‌یه‌ مامه‌ڵه ‌و دادپه‌روه‌رێتی لە سایەی حکومه‌تی لیبراڵ و سه‌روه‌رێتی یاسا له‌ به‌رامبه‌ر ته‌نها مافێکی ڕه‌وادا، كە مانگرتن و داواكردنی زیادكردنی كرێ و باشتركردنی ھەلومەرجی كار.

شایانی باسه‌، که‌ مانگرتنی كرێكارانی دەرھێنانی  پۆڵا 4 لەسەر‌ 5 کۆمپانیا گه‌وره‌كانی کانه‌کانی داخست، مانگرتنی ئه‌م كرێكارانی كانەكان، بووه‌ته‌ هۆی مانگرتنی کرێکاران له‌ شوێنه‌کانی دیكەدا و باری ئابووریی وڵاتیشی خراپتر کردووه و به‌ره‌و پشێوی زیاتر ده‌ڕوات. له‌م کاتەدا كە له‌ به‌یه‌کدادانی کرێکاران و پۆلیسدا کرێکارێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌، زیاتر له‌ 75 هه‌زار کرێکاری کانه‌‌کان له‌ مانگرتندان.  هاوکاتیش  کۆمپانیایShell  که‌ گه‌وره‌ترین کۆمپانیای نه‌وت و به‌نزین وسوتته‌مه‌نییه‌ له‌وێ رایگەیاند، كە‌ له‌به‌ر مه‌ترسی بارودۆخه‌که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن به‌نزین و سووته‌مەنی بۆ هیچ شوێنێک بگوێزنه‌وه‌، به‌مه‌ش کاڵا و پێداویستییه‌کانی ڕاۆژانه‌ی خه‌ڵك له‌ سوپه‌رپارکێته‌کاندا له‌ کەمیدان.  له‌ زۆر شوێنی دیكەدا مانگرتن ده‌ستی پێکردووه ‌و  به‌رده‌وامه …