گه‌ڕان به‌دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا*

گه‌ڕان به‌دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا*

دانیێل گرین

و. له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: سه‌لام عارف

(٨) سه‌ندیکالیزمی کرێکاریی **

(باکۆنین) ڕۆڵی سه‌ندیکا کرێکارییه‌کانی، هێنده‌ مه‌زن نرخاندووه‌، که‌ به‌ ( ڕێکخستنی سروشتی جه‌ماوه‌ری) زانیوون‌، هه‌روه‌ها به ‌(کاریگه‌رتریین ئامرازی جه‌نگ)ی داناون به‌ده‌ست کرێکارانه‌وه‌ دژی بۆرژوازی، ئه‌و پشتی به‌ کرێکاران به‌ستووه‌، نه‌ك به‌ ئایدۆلۆجیابازه‌كان [تیۆرزانەكان]، تا هۆشمه‌ندی بکه‌نه‌ دیاری و بیده‌ن به‌ کرێکاران، به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵبه‌ستنی هزری سۆسیالیستی، که‌ له‌گه‌ڵ غه‌ریزه‌کانیاندا بگونجێت و هێزی پرۆلیتاریا ڕێکبخه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ ڕادیکالیزمی بۆرژوازی، لای (باکۆنین) داهاتوو داهاتووییه‌کی فیدرالی نیشتمانی و جیهانی ده‌بێت، به‌و جۆره‌ که‌ هه‌موو لاشه‌ پیشه‌ییه‌کان له‌خۆ  ده‌گرێت، له‌ کۆنگره‌کانی ئینته‌رناسیۆنالیزمی یه‌که‌مدا، به‌ ڕاشکاوی باسی سه‌ندیکالیزمی کرێکاری نه‌ده‌کرا، تا ساڵی ١٨٦٩ له‌ کۆنگره‌ی بال (Bale )دا له‌ژێر کاریگه‌ری ئازادیخوازه‌کاندا، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ هێنرایه‌ گۆڕێ، باس کرایه‌ باسی ئه‌وه‌، که‌ دوای له‌ناوبردنی کاریکرێگرته‌، سه‌ندیکاکان ده‌بنه‌ ناوکی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و کۆڕه‌ پیشه‌ییه‌کانیش جێگه‌ی حکومه‌ت ده‌گرنه‌وه‌، دواتر ساڵی ١٨٧٦ هاوڕایه‌کی (باکۆنین) به‌ ناوی (جیمس گیوم James Guillaume) له‌ درێژه‌ی نمایشکردنی بیرکردنه‌وه‌کانیدا ده‌رباره‌ی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ندیکالیزم ئامێتەی خۆبه‌ڕێوه‌بردن دەكات و داوای دروستکردنی فیدرالییه‌ پیشه‌ییه‌کان له‌ هه‌موو لقه‌کانی کارکردندا ده‌کات، تا له‌نێوخۆیاندا یه‌کبگرن “نەك به‌مه‌به‌ستی پاراستنی موچه‌ له‌ چڵێسی و چاوبرسێتی خاوه‌نکاران (…)، به‌ڵکو به‌مه‌به‌ستی مسۆگەركردنی هه‌لومه‌رجه‌کانی به‌کارهێنانی ئامرازه‌کانی کارکردن، ئه‌و ئامرازانه‌، که‌ کرێکاران به‌ کۆمه‌ك بوونه‌ته‌ خاوه‌نیان، واته‌ به‌و جۆره‌، که‌ هه‌مووان بتوانن به‌کاریان بهێنن، ئه‌و  به‌کارهێنانه‌ش به‌پێی ڕێکه‌وتنێکی گۆڕینه‌وه‌ی هه‌موو خاوه‌ندارییه‌ کۆمه‌کییه‌کانی گشت فیدریالییه‌ پیشه‌ییه‌کان، تا دواتر ئه‌و فیدریالانه‌ ده‌بنه‌ نه‌خشه‌کێشکاران له‌و چه‌شنه‌، که‌ (باکۆنین) ئاسۆی هێڵه‌ سه‌ره‌کی و گشتییه‌کانی کێشاوه‌، ئا به‌و جۆره‌ ڕوونکرایه‌وه‌، که‌ سه‌ندیکاکان ده‌توانن ببنه‌ نه‌خشه‌کێشکاران و ئامرازی به‌یه‌که‌وه‌ به‌ستنی جومگه‌کانی هاوبه‌شییه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان له‌بواری کاری خۆبه‌ڕێوه‌بردندا، دوور له‌ ئه‌قڵییه‌تی حزبچێتی و پشتگیۆخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌کان، جگه‌ له‌وه‌ سه‌ندیکاکان ده‌توانن ببنه‌ ڕێگر له‌  هاوبه‌شییه‌کان، تا خۆپه‌رستانه‌ خۆبه‌ڕێوه‌بردن موماره‌سه‌ نه‌که‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، که‌ ئیتر نابێت سه‌ندیکاکان هێنده‌ پوچ و سوك بن، ته‌نها هه‌ر پردێك بن له‌ نێوان کرێکاران و خاوه‌نکاردا .

**********************************

په‌ڕاوێز

*په‌رتوکی- من العقیدة الی الممارسة- دانییل غیرین

**بابه‌تی هه‌شهه‌م له‌ به‌شی دووه‌می کتێبی ناوبراو

*** شارێکی سویسریه‌ لەسەر‌ ڕوباری ڕاین

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s