ئەی كێ سەرۆكی چەپ و ڕاست بێت؟

ئەی كێ سەرۆكی چەپ و ڕاست بێت؟

ھەژێن

١٣ی جونی ٢٠١٣

ئەم ڕۆژانە ھەرای و گارەگاری ئۆپۆزسیۆن لەسەر خۆكاندیدكردنەوەی (مەسعود بارزانی)، وەھا تاكە خۆشباوەڕ و ناھوشیارەكانی كۆمەڵگەی بە خۆیەوە خەریككردووە؛ پرسە سەرەكییەكان، كە ڕەتكردنەوەی سەرۆكایەتی و بایكۆتی دەنگدان [بایكۆتی ھەڵبژاردنی خراپە لە خراپتر]، لەبیركراون. خاڵی نێوكۆیی ھەموو پارتەكان و ڕامیاران و دەستەبژێران لەو ھەرا و ژاوە ژاوە ڕامیارییەی میدیاكاندا، ناڕازیینەبوونی ھەمووان (پارت و گروپە دەسەڵاتخوازەكانە)ە لەسەر بوونی كەسێك لە سەرووی كۆمەڵگە و تاكەكانەوە بەناوی سەرۆك و نادژبوونی ھەمووانە بە سیستەمی خراپ لە خراپتر، كە بە واتایەكی دیكە دەكاتە؛ كۆدەنگی ھەمووان لەسەر پێویستبوونی شوانەیەك بۆ میگەلی خۆشباوەڕ و ملكەچ و ڕەوایەتیدان بە سیستەم و سەروەریی كەمایەتی بەسەر زۆرینەدا.

تا ئێرە ئاساییە، لەبەرئەوەی كە پارتەكان و ڕامیاران و دەستەبژێران بەخۆیان ھەمان خەون دەبینن و خوازیاری لابردنی شوانەیەك و جێگرتنەوەین بە كەسێكی خۆیان یا كەسێكی دیكەی دۆست و ھاوبەرەیان، ھەرواش ھەموو ھەوڵێكیان بەدەستھێنانی پلە و پایەی زیاترە بۆ پارت و سەرۆكەكانی خۆیان لە سەروەریی چینایەتیدا، ئەوەی ئاسایی نییە، جوینەوەی بنێشتی دەمی ئەوانەی سەرەوەیە بەناوی سۆشیالیزم و خەڵكی ستەمدیدەوە!

وەك زۆرێكمان دەزانین و ئاگادارین، كۆمونیزمی كرێكاری (كـ.كـ) وەك ھێڵێكی ڕامیاریی دەسەڵاتخواز لەنێو بزووتنەوەی سۆشیالیستی كوردستاندا لە ڕاپەڕیندا پێدەنێتە مەیدانی چالاكی ئاشكراوە و بە دروشمگەلیی توندی دەسەڵاتخوازانەوە خۆی بە كۆمەڵگە دەناسێنێت، كە بە “ئازادی، یەكسانی، حكومەتی كرێكاری” دەستپێدەكات و دواتر دەیكەنە دەوڵەتی سۆشیالیستی و دواتر كۆماری شورایی و ئینجا حكومەتی سكیولار و ئەمڕۆش وەك دەبینین، پارت و قسەكەرانی ئەم ڕەوتە خوازیاری سەرۆكی باشن!

ھەرچەندە لە ماوەی ساڵانی ڕابوردوودا شان بە شانی ھەرای ناسیونالیستەكان و قسەكەرانی نیئۆلیبراڵ و لیستی پۆست جەلالییەكان (نەوشیروانییەكان)، چەندین جار وتار و ھەڵوێستگیریی ڕواڵەتییانە و بازارگەرمكەرانەیان لەسەر پاوانگەریی سەرۆكی كوردستان نیشانداوە، بەڵام ھیچ كات وەك ئێستا و وەك ئەو ڕاگەیاندنەی ڕۆژی ١١ی جونی ٢٠١٣ (بارزانی بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوە بۆ سەرۆکی هەرێم و نابێ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ ڕێگای پێبدرێ!  http://www.hawpshti.com/ku/news/4398.html)، دەستی خۆیان نەخستووەیەڕوو، لەبەرئەوە، من لەم سەرنجدانە ڕەخنەییەدا تەنیا لەسەر دوا ھەڵویێست، كە ھەڵوێستی پارتەكەیە، دەوەستم و ھەوڵدەدەم لە ڕوانگەی سۆشیالیزمی ئازادیخوازەوە، خوێندنەوە بۆ ھەڵویستەكانی ئەو ڕەوتە بكەم.

تاكتیكی ئەم ڕۆژانەی ڕەوتی كۆمونیستی كرێكاریی [كرێكاریی نەك كرێكاری] لە كوردستاندا، بە پێچەوانەی ئەو ڕۆژانەی كە لەژێر كارایی ڕاپەڕین و شۆڕشگێڕیی جەماوەردا دروشمی بریقەداری بەرزدەكردەوە، وەك ھەموو ڕەوتە ڕامیار و دەسەڵاتخوازەكانی دیكەی كۆمەڵگەی چینایەتی، قەرەبالخی لە خۆ كۆكردنەوەیە بە ھەر نرخێك بووە، ئامانجیەتی. بە بۆچوونی من، ئەو تاكتیكە سروشتیترین و ئاساییترین و كەتوارییترین ڕاستی پشتپەردەی پاگەندەی ھەموو پارت و ڕەوتە دەسەڵاتخوازەكانە، ئەمە ئاساییە، بەڵام بەمەرجێك كە بەناوی خەڵكی ژێردەستە و سۆشیالیستخوازەوە نەبێت !

پارتی كۆمونیستی كرێكاریی كوردستان (پكككـ) وەك قسەكەری زاڵ و دیاری ڕەوتی (كـ.كـ.) لە ھەرێمی كوردستاندا، بەیاننامەی ھەڵوێستوەرگرتنەكەی بەم دەستەواژەیەی خوارەوە دەستپێدەكات :

بارزانی بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوە بۆ سەرۆکی هەرێم و نابێ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ ڕێگای پێبدرێ!

ئەگەر لە لایەنی ڕێزمانیی و داڕشتنی ئەم دەستەواژەیەی سەرەوە خۆمان لابدەین، ھەرچەندە دەبوو ئاوا بنووسرێت ( بارزانی بۆی نییە، خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم کاندیدبکاتەوە و له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه،‌ نابێت ڕێگەی پێبدرێت ! )، ئەوا ھێشتاكە لە ھەناوی خۆیدا فەرمانێكی ناكەتواریی و پارادۆكسێكی ئاشكرای ھەڵگرتووە. كاتێك كەسێك بڵێت ” بارزانی بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوە بۆ سەرۆکی هەرێم “، كەواتە لە لوتگەی بڕیاردانەوە قسەدەكات و بەلایەنیكەمەوە دەسەڵاتی یاسایی ڕەایەتیپێدان یا پێنەدانی ھەیە، وەھا بڕیار و دەربڕینێت، ھی لێژنەی باڵای دادوەریی و چاودێرانی یاساییە! پاشان ئەم نیوەدێڕەی سەرەتا لەتەك نیوەدێرەكەی كۆتایی، كە تەواوگەری ئەمە ” نابێ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ ڕێگای پێبدرێ! ” ناكۆكە، چونكە نیوەدێڕی تەواوگەر، لە پێگەی ژێردەستیی و داوخوازییەوەیە، نەك ھاوترازی فەرمان و چەكوشھەڵبڕینی یاسایی لێژنەی باڵای دادی وڵاتێك!

ھەروەھا بێجگە لەو سەرنجانەی سەرەوە، بەیانگەری بۆچوون و بڕوابوونی پارتی ناوبراوە بە ڕەوایەتی پۆستی سەرۆكایەتی، كە لە ڕوانگەی ئازادیخوازیی و تەنانەت لیبڕاڵیی خۆراواوە، بێجگە لە شوانەیی تاكەكەسێك بۆ كۆمەڵگەی وەك مێگەلڕاگیراو، ھیچی دیكە نییە! پرسیارەكە ئەوەیە، ئەگەر لە لیبراڵێكی ئەوروپی بپرسیت؛ كێت پێباشە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وڵاتەكەت؟ ئەوا دەستبەجێ وادەزانێت كامێرای شاراوەیە و گاڵتەدەكەیت یا دەبەنگێكی و لە خێوەتی خێلەكانەوە ھاتوویت! ئاخۆ بێجگە لە ھەلپەرستی و ھەڵپەی دەسەڵات و ئەكتەربوونێكی نەزانانە لە ململانێی نێوان دەسەڵاتدارانی پڕۆ-لیستی سەروز و دەسەڵاتدارانی پڕۆ-لیستی زەرد، چیدیكە ھاندەری وەھا ھەڵویستگیرییەكی خێڵەكییانە بێت؟

ئەگەر ھەر كەسێك سەرەواوێك لە خۆھوشیاریی و ئەزموون و كەتواربینی لەمەڕ كۆمەڵگەی چینایەتی و كۆمەڵگەی ھەرێمی كوردستان ھەبێت، ئەوا ئەوە دەركدەكات، كە سەرۆك و سەرۆكایەتی دیاردەی سەردەمی خێڵایەتی و پێكھاتەی خێڵە، ئیدی ئەو سەرۆكە ئەكادێمیستێك بێت یا ڕیشسپی یەكێك لە خێڵەكانی ھۆزی جاف یا خێڵەكانی دەشتی ھەولێر و بارزان! چونكە سەرۆك لوتكەی دەسەڵاتە لە پێكھاتەی قوچكەییانەی خێڵدا، لە ھیچ سەردەمێكدا گۆڕینی ئەم سەرۆك بەو سەرۆك یا دیارییكردن و پابەندكردنی ئەو پۆستە و بەستنەوەی میكانیزمەكانی ھەڵبژاردنی بە بنەما قوچكەییەكانی سیستەمی پارلەمانییەوە ھیچی لە كڕۆك و خواستی خێڵەكییانەی بوونی سەرۆك نەگۆڕیوە! ئەگەر مەسعود بارزانی سەرۆكی پێكھاتەی خێڵەكیی سیستەمی ڕامیاریی ھەرێمی كوردستان و پارت و پارلەمانەكەی بێت یا نەوشیروان و دكتۆر كەمال سەید قادر و دكتۆر كەمال میراودەلی و سەركۆی پارتی كۆمونیستی كرێكاریی كوردستان (پكككـ)، ئایا ھیچ لە كڕۆكی ناھاوچەرخانە و شوانەییانەی سەرۆكایەتی دەگۊڕێت؟ ئەگەر نا، بۆچی (پكككـ) لەبری بەرزكردنەوەی دروشمی “نا بۆ سەرۆكایەتی” دروشمی ھەلپەرستانەی “نابێت ڕێگە بە مەسعود بارزانی بدرێت، خۆی ھەڵبژێرێتەوە”ی بەرزكردووەتەوە؟ ئایا ھەڵویستە پەیوەندی بە ڕێكەوتن و ئاشبوونەوەی (پكككـ) و (ینكـ) ھەیە ؟

کێشمەکێشی لایەنەکان‌و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سێباره‌ی مه‌سعود بارزانی، بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی، ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی کوردستانی له‌به‌رده‌م کۆڵانێکی داخراودا ڕاگرتووه‌. “

من وەك خوێنەرێك و ئاشنای دروشمە بریقەدارە ڕواڵەت ئاگراوییەكانی ڕەوتی كۆمونیزمی كرێكاریی (كـ.كـ)، ئەم پرسیارە دەمھێنێتە قسە، ئەگەر ئەو ڕەوتە، وەك لە پاگەندە ڕامیارییەكانیدا بانگەشەدەكات؛ خوازیاری كۆمەڵگەی سۆشیالیستی و ناچینایەتییە، ئەدی چی لە مامەخەمەیی بۆ پڕۆسەی پاراستینی سەروەری چینایەتی، بەواتایەكی دی، چی لە كردنەوەی دیواری داخراوی بەردەم ڕەوتی ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی كوردستان داوە، قوتاركردنی دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد، ئەركی لیستەكەی (نەوشیروان موستەفا)یە یا ئەركی ” پارتی پێشڕەو” ؟ ئەگەر نا، چ ئامانج و ھاندەرێكی گوماناوی لە پشت ئەو ھەرایە خۆی شاردووەتەوە ؟

هه‌وڵه‌کانی پارتی‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی‌و پێداگریان بۆ دانانه‌وه‌ی مه‌سعود با‌رزانی له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆکایه‌تی، جگه ‌له‌وه‌ی کە سروشتی سیاسه‌تی پاوانخوازی‌و ڕاگرتنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی  ئیستای کوردستان له‌ده‌ستی بنه‌ماله‌ی بارزانیدا، ئاشکراده‌کات،

كاتێك خوێنەر ئەم دەستەواژانە دەخوێنێتەوە، پەیامێكی شەرمنۆكانەی ڕامیاریی ھۆشمان ختووكەدەدات، كە دەیەوێت پێمانبڵێت ڕامیاریی و سیستەمە ڕامیارییەكان و پارتەكانی دیكە، چەپاوڵگەری دەسەڵات و سامانی كۆمەڵگە و  پاوانگەری ئازادی و سەربەخۆیی تاك نین! من وەك خوێنەرێكی بەدەربەست و سەرنجدەر، لەو دەربڕینەی سەرەوەدا، ناتوانم ڕەتكردنەوەی پێكھاتەی بنەماڵەیی دەسەڵات و بەێوەبەرایەتی كۆمەڵگە بەھەند وەربگرم، چونكە ڕەتنەكردنەوەی سەرۆكایەتی، ددانپێدانانی ناڕاستەوخۆیە بە پێكھاتەی بنەماڵەیی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگە. وەك پەندە كوردییەكە دەبێژێت ” گۆشتخۆر نین و گۆشتاوخۆرن”، ئاخر ئەگەر كەسێك یا گروپێك دژی پێكھێنانی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگە لەسەر بنەمای بنەماڵەیی بێت، بخوازێت و نەخوازێت، دەبێت دژی بوونی پۆستی سەرۆكایەتی بێت و ڕەتكردنەوەی سەرۆك لەسەر ئاستی كۆمەڵگە، ئەلف و بێی خەباتی بێت.

ھەروەھا ناكرێت دژی بنەماڵەگەریی بۆ لایەك بیت و چاوپۆشی لە بنەماڵەچیەتی لایەكی دیكە بیت. ئەوی ئاگاداری مێژووی شاخ و شاری ھەردوو پارتی سەرەكی ناسیونالیزمی كوردبێت، ئەوە دەزانێت، كە ئەو پارتانە لەسەر سێكوچكەی پێكھاتەی خێڵەكی – بنەماڵەیی – خزمەتكاریی بۆ داگیركەران پێكھاتوون و خۆیانڕاگرتووە. (ینكـ) لەبەر خاتری “برا بەعسییەكانی سوری”یەیان لە ١٩٧٦دا دەستیاندایەوە چەك و (پدكع)یش وەك داردەستی شا و دواتر خومەینی، دایانەوە شاخ و بوونە ھۆی بیانی وێرانكردنی زیاتر لە ٣٠٠٠ گوندی سەرسنووری و ئەنفالكردنی سەدان ھەزار جوتیار  و كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە و ناوچەكانی دیكەیان دایەدەست  ڕژێمی بەعس. ئەو دوو پارتە لە ماوەی تەمەنیاندا، تەنیا خێڵایەتییان زیندوونەكردووەتەوە، بەڵكو كولتووری خۆفرۆشی و بەرلەشكری داگیركەریان لە كوردستانا كردە باو و بوونە ھۆی دروستكردنی دوژمنایەتی قوڵی كۆمەڵایەتی لەنێوان گوند و شار و ھەرێمەكاندا و لەو ڕێگەیەوە، گەورەترین خزمەتیان بە نەخشە ڕامیاریی و ئابوورییەكانی ڕژێمی بەعس و كۆماری ئیسلامی ئیران و توركیە و سوریە كرد و تا ئێستاكەش، تاكی كورد باجی ئەو ڕامیارییانە دەدات. ھەڵبەتە ئەو ھەمووە لە خۆڕا و لە نەزانییەوە نەبوو، بەڵكو ڕێخۆشكەریی بوو بۆ چەپاوڵ و پاوانگەریی و دژەجەماوەرییەك، كە ئەمڕۆ ھەموو ھێزیكی ڕامیاریی بەپێی سەنگ و سووكی ھێز و بوونی كۆمەڵایەتی، بەشێكە لەو چەپاوڵ و پاوانگەرییە!

پارتهو بارزانی لەماوەی ٨ ساڵی رابردوودا هەوڵیان داوە دەسەڵاتی یەكحزبی‌و بنەماڵەیی بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا داسەپێنن،

كەواتە، ئەگەر پارتی بڕوای بە پلورالیزمی ڕامیاریی ھەبووایە، ھەنووكە ” پارتی پێشڕەوی كرێكاران” گلەیی لە پارتی نەدەبوو، ھەروا كە گلەیی لە یەكێتی نەماوە! گرفتی تاكی چەوساوەی ئازادیخواز لە كۆمەڵگەی چینایەتییدا، لە تاكپارتییبوونی سیستەمی فەرمانڕەوایییەوە دەستپێناكات و لە بوونی فرەپارتییدا كۆتایینایێت. بەڵكو گرفتەكە لە خودی (بوونی) پارت و كۆمەڵە و دەستەبژێرە ڕامیار و دەسەڵاتخوازەكانەدایە، كە بێجگە لە ھێزی مشەخۆری بێبەرھەم، ھیچی دیكە نین و ھیچیش بە كۆمەڵگە و ژیانی تاك پێشكەش ناكەن وبەرھەمناھێنن!

كوردواتەنی ئەمە شێوەنی ھەریسەكەیە! باشە، لەسەر بنەمای ئەو سیستەمە ڕامیارییەی، كە خودی (پكككـ) دەیكاتە ئەڵتەرناتیڤی دەسەڵاتی بنەماڵەیی (پدكـ)، ئەگەر لە سبەینێدا، بە قەزاوقەدەر ھەلێكی ئاوا بۆ (پكككـ) ھەڵبكەوێت، كە ھێزی سەرەكی یا ھێزێكی وەك (پدكـ) بێت، ئایا ڕازی دەبێت نەیارەكانی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتیدا دروشمی “بروخێ پكككـ” بەرزبكەنەوە یا ھەوڵی لاوازكردنی بدەن؟

من بۆ خۆم، گومانم ھەیە، كە پەڕجووی ئاوا ڕووبدات، چونكە مێژووی چەند سەد ساڵەی پارتایەتی ئەوەی نیشانداوە، كە پارتایەتی واتە ئامراز و تۆڕی ڕاوكردنی تاكە ناڕازییەكان بە دێوجامە و دروشمی بریقەدار و بەرنامەی ڕازاوەی ناوەڕۆك خاڵی. ئیدی ئەو پارت لە ھەر قوماشێك و  ھەڵگری ھەر ماسكێك بێت؛ نەتەوەیی، ئایینی، چەپ، نیشتمانی یا دێمۆكراسی و سكیولار!

… پارتی‌و مەسعود بارزانی نەخشەمەندانە کاریان کردووە بۆ پەرەدان‌و داسەپاندنی کەشوهەوای کۆنەپەرستی بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا، یاسای فرەژنیان پەسەندکردووە‌و هەوڵیان دا یاسای پاراستنی پیرۆزیە ئایینیەکان تێپەرێنن، … . لەماوەی سەرۆکایەتی بارزانیدا خۆپیشاندانی جەماوەری  بۆ نان‌و ئازادی‌و کەرامەتی ئینسانی خەڵتانی خوێن کرا. داهاتی کوردستان‌و نەوت لەلایەن دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانیەوە بەتاڵان دەبرێ‌. خێزانی بارزانی لە گەورەترین دەوڵەمەندەکانی جیهانن‌و‌‌ سەدان هەزار لاوی کوردستانیش بەدەست بێکاریەوە گیرۆدەبوون‌و هەزاران خێزانیش لەخوار هێڵئ هەژاریەوە ژیان دەگوزەرێنن.. لەژێرسایەی دەسەڵاتدارێتی بارزانیدا هەزاران ژن تیرۆرکراون، دەزگای جاسوسی وولاتان لە کوردستاندا تەراتێن دەکەن، سوپای ووڵاتانی ناوچەکە بۆمبارانی هاوڵاتیانی مەدەنی کوردستان دەکەن، نانبڕین، ڕفاندن، تیرۆر لەدژی ڕوناکبیر، رۆژنامەنووس، مامۆستای زانکۆ، هونەرمەند، گۆرانی بێژ، سیاسی، چەپ و کۆمۆنیست… بەڕیوە دەچیت.

چ ڕێكەوتنێكی ڕامیاریی لە پشت ئەم یەكدیوبینین و یەكلایەنی لێكدانەوەیەوە وەستاوە؟ ئەوەی كە پارتی و سەرۆكەكەی لەو كار و بڕیارانەدا پشكی شیریان بەردەكەوێت، گومان ھەڵناگرێت، بەڵام ئایا پەسەندكەرانی ئەو بڕیارانە ھەر بە تەنیا ئەندامانی (پدك) بوون، ئەی (ینكـ)یەكان چی و چی كارەبوون ؟

ئەگەر پاشڕەوانی (نەوشیروان موستەفا)ی پۆست-جەلالی وەھا پەرەگرافێكیان دابڕشتایە، ھیچ جێگەی لۆمە نەدەبوون، چونكە نە پاگەندەی كۆمونیستبوون دەكەن و نە كەسیشیان بەناوی ئەركی كۆمونیستەوە بەكوشتداوە ! من تێناگەم و نازانم، ئەندامان و لایەنگرانی (پكككـ) چۆن ئاوا بێدەنگ لە پشت ڕاگەیاندن و ھەڵوێستی “بانێك و دوو ھەوا”ی پارتەكەیان و ڕابەرەكانیان دەوەستن و ھیچ پرسیار و سەرنجێكیان لەلا دروستنابێت؟

ئاخۆ پاداشتی وەھا ڕێكەوتنێكی ڕامیاریی چەند بێت، كە ئاوای لە نووسەرانی ئەو دێڕانە كردووە، وەك كەرتە پارتەكانی (حشع و حسك و زەحمەتكێشان و ئیسلامییەكان)ی سەردەمی شەڕی نێوخۆ، تەنیا كۆنەپەرستی و تیرۆر و سەركوت و سیخوڕیی و نانبڕین و تاڵانی لایەنێك ببینن، وەك ئەوەی لایەنەكەی دیكەی ڕێكەوتنی ستراتیجی نوێنەرانی بۆرجوازی كورد لەسەر مەریخ فەرمانڕەوابووبێت؟ یا قسەكەرانی (حكككـ) ڕەشەبای ڕاگەیاندنی پۆست-جەلالییەكان [نەوشیروانییەكان] ڕاپێچیكردوون؟

بەڕاستی بەدبەختییە، كاتێك مرۆڤ ببێتە كۆیلەی حەزە دەسەڵاتخوازییەكانی، چونكە تووشی ھەموو سازش و رێكەوتنێكی ڕامیاریی دەكات. لایەنگرانی ڕەوتی (كـ.كـ) كاتێك كە (ینكـ) شاربەدەری كردن، ھەروەك ئێستا لەبەرامبەر سەركوتگەرییەكانی (پدكـ)دا چاوپۆشیاندەكرد، ھەر ئەوەش بوو، كە پەروەندەی تیرۆری ھاوڕێیان (نەزیر عومەر و شاپوور و قابیل)ی تا ڕێكەوتنەوەیان لەتەك (ینكـ)دا پێداخستن و ئەم ڕۆژانە، پاش ١٥ ساڵ ھاوڕێیانی تیرۆركراویان بیركەوتووەتەوە!

ئەگەر ئەوە کارنامەی بارزانی بێت، ئایا شایستەی ئەوەیە کە جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی هەرێم‌و باڵاترین پۆستی سیاسی‌و ئیداری کوردستانی بدرێتەدەست..

بە بۆچوونی من ھیچ كەس شایستەی سەرۆكایەتی ھیچ كەسی دیكە نییە، چونكە كەسی ئازادیخواز، پێویستی بە سەرۆك (شوانە) نییە! ئایا لە ڕوانگەی “پارتی پێشڕەو”ەوە كەسی دیكە ھەیە، كە شایستەی ئەوەبێت كۆمەڵگەی بۆ بكاتە مێگەل و چارەنووسی بداتە دەست شوانەیی ئەو؟

ئەم دێڕانە، ئەو دیو دێوجامەكەی سۆشیالیزمی (حكككـ) دەخەنەڕوو، كە ھیچ گرفتێكی لە بوونی شوانە ڕامیاریی و باڵا و پایینی ڕێكخستن و بەڕێوەبەرایەتی قوچكەیی كۆمەڵگە نییە، تەنیا گرفتی دەموچاوی ئەم و ئەو و تەنیا خەمی پابەندبوونی شوانە ڕامیارییەكانە بۆ یاسا بۆرجوازییەكان!

ئایا یەکێك لە خواستەکانی خەڵکی کوردستان‌ بەهەمان شێوەی جەماوەری ڕاپەریوی ناوچەکە لەدژی دەسەڵاتی سەرکوتگەری بۆرژوایی، کۆتاییهاتن بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی‌و گواستنەوەی دەسەڵات نەبوو لەباوکەوە بۆنەوەکانی!؟

گرفتی ” ڕابەرانی پارتی پێشڕەو” ھەر ئەوە نییە، كە سەرەتا و كۆتایی دەستەواژەكانیان لەتەك یەكدیدا ناكۆك دەوەستەوە، بەڵكو دەستەپاچەییە لە خاڵبەندی و جیاكردنەوەی جۆری ڕستەكان و شوێن و بە دوای یەكداھاتنی نیشانەكانی كۆتایی ڕستەیە و داڕشتن و چۆنیەتی لێكدانەوەی نیوەڕستەكانیشە. بڕواناكەم زمان ھەبێت، كە لە كۆتایی ڕستەكانیدا نیشانەی سەرنجڕاكێشان و ھەواڵدان لە پێش نیشانەی پرسیارەوە دابنرێت، ھیوادارم ئەگەر خوێنەر زمانێك شكدەبەن، وەك زانیارییەكی ڕێزمانی لەتەك مندا بەشی بكەن، زۆر سوپاسگوزاردەبم!

بەڵێ، منیش دەڵێم، بەلایەنی كەمەوە یەكێك لە ئاواتەكانی خەڵكی ڕاپەڕێوی كوردستان ئەوەبوو، كە كۆتایی بە ھەموو یاسا و ڕامیارییەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی ڕژێمی بەعس بێت، بەڵام تا كاتێك كە تاكەكانی كۆمەڵگە مل بە شوانەیی ئەم و ئەو بدەن و كۆمونیستەكانی لەجیاتی ڕەتكردنەوەی سەرۆكایەتی، گلەیی لە چۆنیەتی سەرۆكایەتی بكەن و خوازیاری شوانەی باشن بۆ كۆمەڵگە، ئایا ئیدی ئاواتێكی ئاوا نابێتە خەونێكی زۆر دوور؟!

ئایا ئەوە بەس نیە بۆئەوەی بارزانی بۆی نەبێت کە جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کاندید بکاتەوە!؟

من دەڵێم نەخێر، ئەگەر ئێوە لە بەسبوونی كەڵەگاییەوە قسەدەكەن و بەرەنگاربببنەوە، چونكە وەك پێشتر وتم، ئەگەر “پێشڕەوی” كۆمەڵگە ئێوەبن و ئێوەش بەو جۆرە، لەبری ڕەتكردنەوەی سەرۆكایەتی، كە كۆنەپەرستانەترین دیاردە و پاشماوەی كۆمەڵگەی خیڵەكییە، خەریكی وردەگرییبن ! باشە ئەگەر مەسعود بارزانی ئەو وردەگیرییانەی ئێوە نەگیرتایەتەوە، كەواتە بەپێی ئەو پێوەرەی پێوە مافی ئەوەی دەبوو، ھەموو تەمەنی سەرۆكتان بێت ؟

ھەڵبەتە گرفت یا سەرچاوەی وەھا وردەگیری و خولانەوەیەك لە بازنەی گلەیی و گازەندەی كاتی و ڕواڵەتییدا، لە ھزری چەپ بەگشتی و ڕەوتی (كـ.كـ)دا، زۆر لەوە قوڵتر و ڕیشەییترە، بۆ نموونە چەپ، بێكاری و ھەژاری و بێسەرپەنایی و جەنگ دەكاتە بەڵگە و بیانووی سەرەكی ڕەتكردنەوەی سیستەمی نادادوەرانەی سەرمایەداری، نەك بوونی سەروەریی چینایەتی، كە ھەموو ئەو بیانووانەی سەرەوە، دیاردە و دەردراو و بەرھەمی ئەون! وەھا ئەنجامگیرییەك بەھۆی نەبوونی دەرك و ئەزموونی دەستەبژێری ئەو ڕەوتانەوە نییە، ھەرچەندە پابەندبوون و شوێنكەوتوویی بەشی پاشڕەو و خوارەوەی (ئەندامانی) پارتەكانی ئەو ڕەوتانە لە كەمدەركی و گیرۆدەبوونیاندایە، بەڵكو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە وەھا بۆچوون و ئەڵتەرناتیڤێكیان ھەیە، ئەگەر یەكسانی ئابووریی ھەبێت، ئەگەر پارت و گروپەكەی ئەوان سەروەربێت، ئیدی كۆتایی بە سەركوت و نایەكسانی و نادادوەریی دێت! ئەمە ئەو زەلكاوەیە، كە بە درێژایی مێژوو و بەتایبەت چەند سەدەی ڕابوردوودا تاكی ناڕازی تێدەكەوێت و ئیدی دەرچوونی لە خۆشباوەڕیی بە سەروەریی سەرۆكی باش و میرایەتی باش و پارتی باش و ڕابەری باش و …تد بۆی ئاسان نییە و بەردەوام لەم پارتەوە بۆ ئە پارت، لە دەنگدان بەم لیست بۆ دەنگدان بەو لیست، پاشڕەوی ئەم كەس بۆ پاشڕەوی ئەو كەس بازدەدات و دەستەمۆ و دۆشداماو و متمانەبەخۆنەبوو، لە چاوەڕوانیی فریادڕەسدا دەمێنێتەوە. ئەمە ئەو زەلكاوەیە، كە بەھۆی ڕامیاریی و سیستەمی ڕامیاریی و پارتایەتی، ساڵ بە ساڵ و  مانگ بە مانگ و ڕۆژ بە ڕۆژ ، لە ھۆشی تاكی خۆشباوەڕدا خەستردەكرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بارزانی دوو دەورەی سەرۆکایەتی تەواو کردوەو بەپێی یاساکانی خۆشیان بۆی نیە بۆ جاری سێهەم خۆی کاندید بکاتەوە.  ……. مه‌سعود بارزانی به ‌هیچ جۆرێک بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوەو  نابێ ڕێگای خۆکاندید کردنه‌وه‌ی پێبدرێ. ته‌نانه‌ت به‌پێوانه‌ی خودی یاسا و ڕێسا و ده‌ستورێکه‌وه‌ که‌پارتی یه‌ک لایه‌نه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا به‌ڕیوه‌ی ده‌بات ئه‌و مافه‌ی له ‌بارزانی سه‌ندۆته‌وه‌و نابێ ڕیگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو ‌بازنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی، به‌هیچ پاساوێک پی بدرێ.

ئیدی بۆ منی خوێنەر، دەربڕینی ملكەچانە و پابەندانەی ئەم سۆشیالیستخوازانەی “ئاخرزەمان”، ھیچ بوار بۆ گومان لە چینەكردنی ئەم گروپە لە بۆشاییە یاساییەكانی سەروەریی چینایەتییدا ناھێڵێتەوە. ئەی ئەگەر یاسا چینایەتییەكەی ھەرێمی كوردستان ئاوا بووایە، كە سەرۆكایەتی ھەریێم ماوەی خولەكەی دیاریكراونەبووایە، نووسەرانی ئەم بەیاننامە، چ پەیامێكیان بۆ كۆمەڵگە دەبوو؟

باشە ئەگەر خودی یاساییەك، كە پارتی یەك لایەنە لە ھەرێمی كوردستندا دەیسەپێنێت، ئەو مافەی لە مەسعود بارزانی سەندبێتەوە، كە لە دوو خول زیاتر خۆی كاندید بكاتەوە، ئەدی چۆن دەتوانین بڕوا بە پارادۆكسی نێوان دێڕەكانی ئەم بەیاننامەیە بكەین، كە لەلایەكی دیكەوە دەلێت ” هه‌وڵه‌کانیپارتی‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی‌و پێداگریان بۆ دانانه‌وه‌ی مه‌سعود با‌رزانیله‌سه‌ر کورسی سه‌رۆکایه‌تی، جگه ‌له‌وه‌ی کە سروشتی سیاسه‌تیپاوانخوازی‌و ڕاگرتنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی  ئیستای کوردستانله‌ده‌ستی بنه‌ماله‌ی بارزانیدا، ئاشکراده‌کات، هاوکات تاکتیکێکه‌ بۆپاراستن‌و درێژه‌دان به سیاسەت‌و ‌ستراتیژێک که‌ پارتیهو سه‌رۆکه‌که‌یله‌ماوه‌ی 8 ساڵی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یدا به‌سه‌ر کوردستاندا سەپاندوویانەوبه‌ڕێوه‌یان بردووه‌. ” ؟!

ئەوەی لە ساڵی ١٩٦١وە لە ھەرێمی كوردستاندا ژیابێت، ئەوە دەزانێت، كە ھیچ كات (پدك) و  ئەندام و لایەنگرەكانی خاوەنی بۆچوون و بیركردنەوەی جیاواز و ناكۆك بە بۆچوون و بیركردنەوەی ڕابەران و سەركردایەتییان نەبوون، چونكە ئەندامانیان لە بنی بنەوە تا دەگاتە كۆمیتەی ناوەندی ئەو پارتە، كۆیلەیەكی دڵسۆزی سەركرادیەتی و بنەماڵە و ڕابەری ئەو پارتەن. ئیدی لە وەھا كەتوارێكدا ئاوەزی كەسێك، كە لۆجیك بنەمای بیركردنەوەی بێت، بواری ڕیزكردنی وەھا پووچگوتن و پووچڕیزكردنێكی پێنادات، كە بڕوا بە خۆی بھێنێت، كە دانەرانی یاسا و دەستوورەكانی نێو (پدكـ) و میرایەتییەكەی، كەسانی دەرەوەی بنەماڵە بن و كاتێك كە ئەوە باری كەتواریی شتەكان بێت، ئیدی چۆن سەركردایەتی پارتی كە ئەندامانی بنەماڵەن، دژی بەرژەوەندی و خواست و سەروەریی خۆیان یاسا و دەستوور دەنووسنەوە و بەسەر خەڵكی ژێردەستی خۆیاندا دەیسەپێنن؟!

ئایا ئەمە پارادۆكسی نالۆجیكی بیركردنەوە و بوونە بەشێك لە بەرەی ھەڵای ڕەوایەتیدان بە پۆستی سەرۆكایەتی، بە بەرزكردنەوەی داخوازیی پاپەندبوون بە یاسای سەرۆكایەتی و  ھەڵبژاردنی سەرۆكێكی دیكە نیییە؟ ئەگەر نا، چی بووەتە ئافەرێنەری ئەو پارادۆكسەی كە مەگەر خودی نووسەرانی بەیاننامەكە سەری لێ دەربكەن!

خه‌ڵکی کڕیکارو زه‌حمه‌تکێشی کوردستان، لاوان‌و ژنان‌و ئازادیخوازان، که‌ به‌درێژایی 8 ساڵی رابردوو، به‌شیوازی جۆراوجۆر ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوەرییان به‌دژی دەسەڵاتی بنەماڵەیی‌و پارتی‌و سیاسه‌ته‌کانی به‌ئاستی جیاواز له‌خۆ نیشانداوه‌،

پێش ئەوەی لەسەر ناوەڕۆكی پەیامی ئەو دەربڕینە پرسیار ئاراستەی نووسەرانی بكەم، حەزدەكەم بەگشتی لە دروشمدەرەكانی چەپ بەگشتی بپرسم؛ ئایا كەسانی [نەك خەڵكی] كرێكار و زەحمەتكێش، لاو و ژن و ئازادیخواز نین یا بە جۆرێكی دیكە، لاوان و ژنان و ئازادیخوازان، كەسانی كرێكار و زەحمەتكێش نین و تیایاندا نییە؟ ئەدی ئەو جیاكردنەوە و ڕیزكردنە بۆ چییە و چی دەگەیێنێت ؟

ئەی ئەو “كرێكار و زەحمەتكێش و لاو و ژن و ئازادیخوازان”ەی، كە لە ھەشت ساڵی ڕابوردوودا دژی دەسەڵاتی بنەماڵەیی تاڵەبانی و (ینكـ) و دژی ئۆپۆزسیۆن و ڕامیاریی و  پارتەكانی ئەنگۆ بوون، چی؟ ناڕەزایەتییەكانیانن بۆ ئێوە چی دەگەیێنن؟ ئەگەر ڕەوان، ئەی لە كوێی پاگەندەی ئێوەی سەردەمی گاڵتەجاریی ھەڵبژاردن و سووكایەتی پۆستی سەرۆكایەتیدا، دەوەستن ؟

 ” بەڵکو دەبێ هەوڵەکانی ئۆپۆزیسیۆنیش بۆ گێرانەوەی بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم لەژێرناوی هەموارکردنەوەی دەستوردا پووچەڵ بکەنەوەو هاوکات له‌پێناو ده‌ستکۆتاکردنی سه‌رتاپای ده‌سه‌ڵاتی بنەماڵەو کارکرده‌ سیاسیه‌کانی پارتی، له‌سه‌ر ژیانی ئێستاو داهاتویان بێنه‌ مه‌یدانه‌وه‌.

باشە لەو بارەوە، جیاوازیی ئۆپۆزسیۆنی پارلەمانی و “پارتی پێشڕەو” لە چیدایە، لە كاتێكدا كە ھەر دوو لاتان لەسەر ڕەوایەتی بوون و مانەوەی پۆستی سەرۆكایەتی كۆكن، لە كاتێكدا كە پێداگری لەسەر پاراستنی یاسای سەروەریی بۆرجوازی دەكەن، لە كاتێكدا ھەر دوو لاتان خۆشباوەڕیی بە پەرجووی سەروەری باش و گۆڕینی ئەم سەرۆك بەو سەرۆك، پەخشدەكەنەوە ؟

خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان به‌ خه‌باتی هوشیارانه‌و یه‌کگرتووی خۆیان‌و به‌کۆبوونه‌وه‌ له‌ده‌وری شیعاری “مه‌سعود با‌رزانی، بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوە‌” و “نا بۆ دەسەڵاتی بنەماڵە” ده‌توانن هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ بە ئاقاری پێكهێنانی ئالوگۆڕێکی ڕیشه‌یی له‌سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کوردو حزبه‌کانیدا هەڵبێننەوە. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا ڕاده‌وه‌ستێ.  “

پێش ھەموو شت، گەورەیی و ڕیشەییبوونی ئەو ھەنگاوە لە چیدایە، كە ئامانجی گۆڕینی ئەم شوانەی ڕامیار بەو شوانەی ڕامیار بێت و خۆشباوەڕیی بە ھەڵكەوتن و لەدایكبوونی سەرۆكی باش لە لای تاكی ناھوشیار و خۆشباوەڕ دروستبكات؟! ئەی مەگەر بڕیارنەبوو ڕەوتی (كـ.كـ.ـ) و (پكككـ) سیستەم و دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد لەنێوبەرێت و پارتەكانی پوچەڵبكاتەوە؟ ئیدی چ پێویست بە بانگەوازكردن بۆ ڕیفۆرم “ پێكهێنانی ئالوگۆڕێکی ڕیشه‌یی له‌سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کوردو حزبه‌کانیدا ” دەكات؟! لە كاتێكدا كە بڕیار بێت سیستەم و دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد واتە سەروەریی چینایەتی وێڕای ئەو ” ئالوگۆڕێکی ڕیشه‌یی“یەی كە (پكككـ) مژدەی دەدات، ھەر سەروەر بمێننەوە، ئیدی ڕیشەییبوونی ئەو ئاڵوگۆڕە لەچیدایە و “پارتی پێشڕەو” چ چاوەڕوانییەكی لەو ئاڵوگۆڕانە ھەیە؟ ئایا بێجگە لە ڕیفۆرمی ئەو سیستەم و دەسەڵات و پارتانە بە مەبەستی درێژكردنەوەی خۆشباوەڕیی تاكی ناڕازی، بە ئامانجی پاراستنی سیستەمی سەروەریی چینایەتی، كە حەز و ئاواتی ڕابەڕابی “پارتی پێشڕەو”یشە وەك (پدك) و ڕابەرەكانی، چی دیكە دەگەیێنێت، كە “پارتی پێشڕەو” ئاوا مژدەی بەسەر  ” خه‌ڵکی کڕیکارو زه‌حمه‌تکێشی کوردستان، لاوان‌و ژنان‌و ئازادیخوازان،“دا دەبەخشێتەوە ؟

خوێنەری ھێژا، من وەك خوێنەرێكی بەسەرنج و ڕەخنەگر، ئاوا لە ئامانجی ڕابەرانی ” پارتی پێشڕەو” تێدەگەم، كە بەتەمان لە ئاوی لخن و لێڵدا ڕاوە ئەندام بكەن. ئەوان دەخوازن بە چاوپۆشی لە سەركوت و نایەكسانی و نادادوەریی ھاوپەیمانێكی سترارتیجی (پدكـ) لە نوێنەرایەتی بۆرجوازی كورددا، سۆز و دژایەتی ناھۆشیارانەی تاكی فریوخواردی لایەك بەرامبەر لایەكی دیكە، بقۆزێتەوە و سەرمایەگوزاریی ڕامیاریی لەسەر بكەن. بە بۆچوونی من و ناسینی من، دەكرێت ئەمە ھەم بە ئەزموونگیریی لە ڕامیارییە چەپەڵەكانی لیستی نەوشیروانییەكان و ھەم بە ڕێكەوتنی ستراتیژی لەتەك باڵەكەی دیكەی دەسەڵات، لێكبدرێتەوە!

ئەوەی وەڵام و پاساوی قسەكەران و ڕابەرانی “پارتی پێشڕەو” بۆ ئەم پرسیار و سەرنجانە، چییە، ھیج لەوە ناگۆڕێت، كە ھەڵوێستگیرییەكی شەرمنۆكانەی دەسەڵاتخوازییە و توانای بڕینی سنوورەكانی ئاوەزی سەروەریی و پاساوەكانی ڕەوایەتی سیستەمی چینایەتی نییە و ھەمان خۆشباوەڕیی لەلای تاكی ناڕازی كەم ھوشیار دروستدەكات، كە نۆ ساڵە خاوەنی كۆمپانیای وشە و قسەكەرانی لیستی پۆست جەلالییەكان (نەوشیروانی)یەكان كاری لەسەر دەكەن و سەرمایەگوزاری لەسەردەكەن. خۆ ئەگەر ڕابەرانی ” پارتی پێشڕەو” لەو بڕوایەدان، بەم پووچگەراییە، جەماوەریی دەبنەوە، بە بۆچوونی من پێویستە خۆزگە بە سەردەمی ناجەماوەریی و تەریككەوتەییان بخوازن، ھەر چۆنێك بوو، درشمەكانیان زەرق و بریقێكی لای ئەندامانی ملكەچ و گوێڕایەڵیان دروستدەكرد، بەڵام بە ھەڵدانەوەی ئەم زەلكاوەی كە ئێستا تێیكەوتوون، بۆگەنییان لە ھەلپەرستیی ڕامیارییدا، تەنانەت ئەو ئەندامە دەستەمۆیانەشیان كە تا ئێستا ماونەتەوە، وڕوكاسدەكات!

بەبۆچوونی من، چ ئێستا و چ بیست و دوو ساڵ لەمەربەر، تەنیا دروشم و بۆچوونێك، كە دەیتوانی و دەتوانێت ڕادیكاڵ (ڕیشەیی) بێت، دژایەتی پۆستی سەرۆكایەتیی (شوانەیی ڕامیاریی) و بەئاگاھێنانەوەی تاكی ناڕازی كەم ھوشیاری كوردە، لەوەی كە ئەو دیو واتای بوونی سەرۆك و پۆستی سەرۆكایەتی، دەكاتە مێگەلبوونی تاكەكانی كۆمەڵگە و تەنیا وەھا مێگەلییەك، دەتوانێت شوانەیی ڕامیارێك، بكاتە پێداویستی كۆمەڵگە!

كەواتە وەڵامدانەوە بە وەھا پرس و پرسیارێك، دەمانخاتە دووڕییانی ڕەتكردنەوەی ڕێكخستن و پێكھاتەی قوچكەیی، كە خێڵ وەك قۆناخ و نموونەی ھەرە سەرەتاییەتی و سەرۆك بەرزترین لۆتكەی دەسەڵات و سەروەرییەتی یا ملدان و پاراستنی پاشماوەی خێڵایەتی و ڕیفۆرمی میكانیزمەكانی مانەوە و چۆنەیەتی خۆپاراستنی، كە لەم پەروەندەی بەردەستماندا، چەند ساڵ جار كردنی خولی ھەڵبژاردنەوەی ئەو سەرۆكایەتییەیە!

ناكرێت، تۆ دژی خێڵایەتی بیت و كەچی پەیوەندی و ڕێكخستن و ڕێساكانی خێلایەتی ڕەتنەكەیتەوە. سەرۆكایەتی یەكێكە لە تایبەتمەندییە ھەرە دیار و تایبەتەكانی خێڵایەتی، ئیدی چ سەرۆكی دەستەبژێڕ و سەرۆكی پارت بێت یا سەرۆكی پارلەمان و سەرۆكی میرایەتی و دەوڵەت بێت. ڕیفۆرمكردن یا پەیڕەوكردنی ڕێساكانی خێڵایەتی، بەو جۆرەی كە “پارتی پێشڕەو” لە مەسعود بارزانی دەخوازێت، ناكاتە ئاڵوگۊڕی ڕیشەیی! چونكە ئاڵوگۆڕی ڕێشەیی واتە گۆڕانی پێكھاتە و دیاردەیەك، واتە تێداچوونی، واتە دابڕان لە سەرەتاكەی، لەم پەروەرندەدا واتە نەمانی پۆستی سەرۆكایەتی!

لەبەرئەوە، ھەڵبژاردنی ڕێگەی ڕیفۆرم و پێداگرتن لەسەر یاساكانی سەرۆكایەتی، كۆنەپەرسترین بۆچوون و بیركردنەوەیە و بێجگە لە سووڕانەوە لە بازنەی ڕاگرتن و پاراستنی پەیوەندی و ڕێكخستنی خێڵەكییانەی كۆمەڵگە، ھیچی دیكە بەرھەمناھێنێت، پێویستە “پارتی پێشڕەو” خۆی یەكلایی بكاتەوە و وەڵام ڕاستگۆیانە بە داخوازی و خەونی سۆشیالیستانەی ئەندامە خۆشباوەڕەكانی بداتەوە. ھەروەھا كاتی ئەوە ھاتووە، ئەندامانی “پارتی پێشڕەو”، كە بە خەیاڵی خۆیان، لەو پارتەدا خەبات بۆ ھێنانەدی كۆمەڵگەی سۆشیالیستی دەكەن، لە دووی وەڵامی ئەم پرسیارانە بن؛ شۆڕشی سۆشیالیستی، شۆڕشێكی كۆمەڵایەتییە یا بەشداری ھەڵبژاردنی پارلەمانی و پیلانی ڕامیاریی؟ شۆڕشی كۆمەڵایەتی، ڕەتكردنەوەی سەروەریی چینایەتییە بە لەنێوبردنی خاوەندارێتی تایبەت و كاریكرێگرتە، یا دەوڵەتییكردنەوەی ڕێكخستنی ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگە و دیكتەكردنی لەلایەن “پارتی پێشڕەو”ەوە ؟

خوێنەری ھێژا، بۆ خوێندنەوەی بەیاننامەكەی (پكككـ) لەمەڕ پرسی سەرۆكایەتی، تكایە كرتە لەسەر ئەم لینكە بكەن :

http://www.hawpshti.com/ku/news/4398.html

Advertisements

Ey kê serokî çep û rast bêt?

Ey kê serokî çep û rast bêt?

Hejên

13î cunî 2013

Em rojane heray û garegarî opozsyon leser xokandîdkirdnewey (mes’ud barzanî), weha take xoşbawerr û nahuşyarekanî komellgey be xoyewe xerîkkirduwe; pirse serekîyekan, ke retkirdnewey serokayetî û baykotî dengdan [hellbjardinî xrape le xraptir], lebîrkrawn. Xallî nêwkoyî hemû partekan û ramyaran û destebjêran lew hera û jawe jawe ramyarîyey mîdyakanda, narrazîynebûnî hemuwan (part û grupe desellatixwazekane)e leser bûnî kesêk le serûy komellge û takekanewe benawî serok û nadjibûnî hemuwane be sîstemî xrap le xraptir, ke be watayekî dîke dekate; kodengî hemuwan leser pêwîstibûnî şwaneyek bo mîgelî xoşbawerr û milkeç û rewayetîdan be sîstem û serwerîy kemayetî beser zorîneda.

Ta êre asayye, leberewey ke partekan û ramyaran û destebjêran bexoyan heman xewn debînin û xwazyarî labirdnî şwaneyek û cêgirtneweyn be kesêkî xoyan ya kesêkî dîkey dost û hawbereyan, herwaş hemû hewllêkyan bedestihênanî ple û payey zyatre bo part û serokekanî xoyan le serwerîy çînayetîda, ewey asayî nîye, cuynewey bnêştî demî ewaney sereweye benawî soşyalîzm û xellkî stemdîdewe!

Wek zorêkman dezanîn û agadarîn, komunîzmî krêkarî (k.k) wek hêllêkî ramyarîy desellatixwaz lenêw bzûtnewey soşyalîstî kurdistanda le raperrînda pêdenête meydanî çalakî aşkrawe û be druşimgelîy tundî desellatixwazanewe xoy be komellge denasênêt, ke be “azadî, yeksanî, hkumetî krêkarî” destipêdekat û dwatir deykene dewlletî soşyalîstî û dwatir komarî şurayî û înca hkumetî skîwlar û emrroş wek debînîn, part û qsekeranî em rewte xwazyarî serokî başn!

Herçende le mawey sallanî raburdûda şan be şanî heray nasîwnalîstekan û qsekeranî nîolîbrall û lîstî post celalîyekan (newşîrwanîyekan), çendîn car wtar û hellwêstigîrîy rwalletîyane û bazargerimkeraneyan leser pawangerîy serokî kurdistan nîşandawe, bellam hîç kat wek êsta û wek ew rageyandney rojî 11î cunî 2013 (barzanî boy nye xoy kandîdkatewe bo serokî herêm û nabê lelayen xellkî kurdistanewe rêgay pêbdirê!  Http://www.hawpshti.com/ku/news/4398.html), destî xoyan nexistuweyerrû, leberewe, min lem serincdane rexneyyeda tenya leser dwa helluyêst, ke hellwêstî partekeye, dewestim û hewilldedem le rwangey soşyalîzmî azadîxwazewe, xwêndnewe bo helluyistekanî ew rewte bkem.

Taktîkî em rojaney rewtî komunîstî krêkarîy [krêkarîy nek krêkarî] le kurdistanda, be pêçewaney ew rojaney ke lejêr karayî raperrîn û şorrşigêrrîy cemawerda druşmî brîqedarî berizdekirdewe, wek hemû rewte ramyar û desellatixwazekanî dîkey komellgey çînayetî, qerebalxî le xo kokirdneweye be her nirxêk buwe, amancyetî. Be boçûnî min, ew taktîke sruştîtrîn û asayîtrîn û ketwarîytrîn rastî piştperdey pagendey hemû part û rewte desellatixwazekane, eme asayye, bellam bemercêk ke benawî xellkî jêrdeste û soşyalîstixwazewe nebêt !

Partî komunîstî krêkarîy kurdistan (pikkk) wek qsekerî zall û dyarî rewtî (k.k.) le herêmî kurdistanda, beyannamey hellwêstwergirtnekey bem destewajeyey xwarewe destipêdekat :

” barzanî boy nye xoy kandîdkatewe bo serokî herêm û nabê lelayen xellkî kurdistanewe rêgay pêbdirê”

Eger le layenî rêzmanîy û darriştnî em destewajeyey serewe xoman labdeyn, herçende debû awa bnûsrêt ( barzanî boy nîye, xoy bo postî serokayetî herêm kandîdbkatewe û lelayen xellkî kurdistanewe, nabêt rêgey pêbdirêt ! ), Ewa hêştake le henawî xoyda fermanêkî naketwarîy û paradoksêkî aşkray hellgirtuwe. Katêk kesêk bllêt ” barzanî boy nye xoy kandîdkatewe bo serokî herêm “, kewate le lutgey birryardanewe qsedekat û belayenîkemewe desellatî yasayî reayetîpêdan ya pênedanî heye, weha birryar û derbrrînêt, hî lêjney ballay dadwerîy û çawdêranî yasayye! Paşan em nîwedêrrey sereta letek nîwedêrekey kotayî, ke tewawgerî eme ” nabê lelayen xellkî kurdistanewe rêgay pêbdirê! ” Nakoke, çunke nîwedêrrî tewawger, le pêgey jêrdestîy û dawixwazîyeweye, nek hawtrazî ferman û çekuşhellbrrînî yasayî lêjney ballay dadî wllatêk!

Herweha bêcge lew serincaney serewe, beyangerî boçûn û birrwabûnî partî nawbrawe be rewayetî postî serokayetî, ke le rwangey azadîxwazîy û tenanet lîbrrallîy xorawawe, bêcge le şwaneyî takekesêk bo komellgey wek mêgelrragîraw, hîçî dîke nîye! Pirsyareke eweye, eger le lîbrallêkî ewrupî bpirsît; kêt pêbaşe bo postî serokayetî wllateket? Ewa destbecê wadezanêt kamêray şaraweye û galltedekeyt ya debengêkî û le xêwetî xêlekanewe hatûyt! Axo bêcge le helpersitî û hellpey desellat û ekterbûnêkî nezanane le mlimlanêy nêwan desellatdaranî prro-lîstî seruz û desellatdaranî prro-lîstî zerd, çîdîke handerî weha helluyistgîrîyekî xêllekîyane bêt ?

Eger her kesêk serewawêk le xohuşyarîy û ezmûn û ketwarbînî lemerr komellgey çînayetî û komellgey herêmî kurdistan hebêt, ewa ewe derkdekat, ke serok û serokayetî dyardey serdemî xêllayetî û pêkhatey xêlle, îdî ew seroke ekadêmîstêk bêt ya rîşsipî yekêk le xêllekanî hozî caf ya xêllekanî deştî hewlêr û barzan! Çunke serok lutkey desellate le pêkhatey quçkeyyaney xêllda, le hîç serdemêkda gorrînî em serok bew serok ya dyarîykirdin û pabendkirdnî ew poste û bestnewey mîkanîzmekanî hellbjardinî be bnema quçkeyyekanî sîstemî parlemanîyewe hîçî le krrok û xwastî xêllekîyaney bûnî serok negorrîwe! Eger mes’ud barzanî serokî pêkhatey xêllekîy sîstemî ramyarîy herêmî kurdistan û part û parlemanekey bêt ya newşîrwan û diktor kemal seyd qadir û diktor kemal mîrawdelî û serkoy partî komunîstî krêkarîy kurdistan (pikkk), aya hîç le krrokî nahawçerxane û şwaneyyaney serokayetî degۊrrêt? Eger na, boçî (pikkk) lebrî berizkirdnewey druşmî “na bo serokayetî” druşmî helperistaney “nabêt rêge be mes’ud barzanî bidrêt, xoy hellbijêrêtewe”î berizkirduwetewe? Aya helluyiste peywendî be rêkewtin û aşbûnewey (pikkk) û (înk) heye ?

“kêşmekêşî layenekanû pirsî hellbjardnewey sêbarey mes’ud barzanî, bo postî serokayetî, rewtî hellbjardnekanî dahatûy kurdistanî leberdem kollanêkî daxrawda ragirtuwe.  “

Min wek xwênerêk û aşnay druşme brîqedare rwallet agrawîyekanî rewtî komunîzmî krêkarîy (k.k), em pirsyare demhênête qse, eger ew rewte, wek le pagende ramyarîyekanîda bangeşedekat; xwazyarî komellgey soşyalîstî û naçînayetîye, edî çî le mamexemeyî bo prrosey parastînî serwerî çînayetî, bewatayekî dî, çî le kirdnewey dîwarî daxrawî berdem rewtî hellbjardnekanî dahatûy kurdistan dawe, qutarkirdnî desellatî borcwazî kurd, erkî lîstekey (newşîrwan mustefa)ye ya erkî ” partî pêşrrew” ? Eger na, çi amanc û handerêkî gumanawî le pişt ew heraye xoy şarduwetewe ?

 ” hewllekanî partîû desellatekeyû pêdagiryan bo dananewey mes’ud barzanî leser kursî serokayetî, cge lewey ke sruştî syasetî pawanixwazîû ragirtnî sîstemî desellatdarêtî  îstay kurdistan ledestî bnemaley barzanîda, aşkradekat “

Katêk xwêner em destewajane dexwênêtewe, peyamêkî şerimnokaney ramyarîy hoşman xtûkededat, ke deyewêt pêmanbllêt ramyarîy û sîsteme ramyarîyekan û partekanî dîke, çepawillgerî desellat û samanî komellge û  pawangerî azadî û serbexoyî tak nîn! Min wek xwênerêkî bederbest û serincder, lew derbrrîney sereweda, natwanim retkirdnewey pêkhatey bnemalleyî desellat û beêweberayetî komellge behend werbigrim, çunke retnekirdnewey serokayetî, ddanpêdananî narrastewxoye be pêkhatey bnemalleyî berrêweberayetî komellge. Wek pende kurdîyeke debêjêt ” goştxor nîn û goştawxorn”, axir eger kesêk ya grupêk djî pêkhênanî berrêweberayetî komellge leser bnemay bnemalleyî bêt, bixwazêt û nexwazêt, debêt djî bûnî postî serokayetî bêt û retkirdnewey serok leser astî komellge, elf û bêy xebatî bêt.

Herweha nakrêt djî bnemallegerîy bo layek bît û çawpoşî le bnemalleçyetî layekî dîke bît. Ewî agadarî mêjûy şax û şarî herdû partî serekî nasîwnalîzmî kurdibêt, ewe dezanêt, ke ew partane leser sêkuçkey pêkhatey xêllekî – bnemalleyî – xizmetkarîy bo dagîrkeran pêkhatûn û xoyanrragirtuwe. (Înk) leber xatrî “bra be’sîyekanî surî”yeyan le 1976da destyandayewe çek û (pidk’)îş wek dardestî şa û dwatir xumeynî, dayanewe şax û bûne hoy byanî wêrankirdnî zyatir le 3000 gundî sersinûrî û enfalkirdnî sedan hezar cutyar  û kîmyabarankirdnî hellebce û nawçekanî dîkeyan dayedest  rjêmî be’s. Ew dû parte le mawey temenyanda, tenya xêllayetîyan zîndûnekirduwetewe, bellku kultûrî xofroşî û berleşkirî dagîrkeryan le kurdistana kirde baw û bûne hoy drustkirdnî dujimnayetî qullî komellayetî lenêwan gund û şar û herêmekanda û lew rêgeyewe, gewretrîn xizmetyan be nexşe ramyarîy û abûrîyekanî rjêmî be’si û komarî îslamî îran û turkye û surye kird û ta êstakeş, takî kurd bacî ew ramyarîyane dedat. Hellbete ew hemuwe le xorra û le nezanîyewe nebû, bellku rêxoşkerîy bû bo çepawll û pawangerîy û djecemawerîyek, ke emrro hemû hêzîkî ramyarîy bepêy seng û sûkî hêz û bûnî komellayetî, beşêke lew çepawll û pawangerîye!

 ” parthu barzanî lemawey 8 sallî rabridûda hewllyan dawe desellatî yekhizbîû bnemalleyî beser komellgay kurdistanda dasepênin”

Kewate, eger partî birrway be pluralîzmî ramyarîy hebuwaye, henûke ” partî pêşrrewî krêkaran” gleyî le partî nedebû, herwa ke gleyî le yekêtî nemawe! Griftî takî çewsawey azadîxwaz le komellgey çînayetîyda, le takpartîybûnî sîstemî fermanrrewayîyewe destipênakat û le bûnî frepartîyda kotayînayêt. Bellku grifteke le xudî (bûnî) part û komelle û destebjêre ramyar û desellatixwazekanedaye, ke bêcge le hêzî mşexorî bêberhem, hîçî dîke nîn û hîçîş be komellge û jyanî tak pêşkeş naken wberhemnahênin!

Kurdwatenî eme şêwenî herîsekeye! Başe, leser bnemay ew sîsteme ramyarîyey, ke xudî (pikkk) deykate ellternatîvî desellatî bnemalleyî (pidk), eger le sbeynêda, be qezawqeder helêkî awa bo (pikkk) hellbkewêt, ke hêzî serekî ya hêzêkî wek (pidk) bêt, aya razî debêt neyarekanî le nawçey jêr desellatîda druşmî “bruxê pikkk” berizbkenewe ya hewllî lawazkirdnî bden?

Min bo xom, gumanim heye, ke perrcûy awa rûbdat, çunke mêjûy çend sed salley partayetî ewey nîşandawe, ke partayetî wate amraz û torrî rawkirdnî take narrazîyekan be dêwcame û druşmî brîqedar û bernamey razawey nawerrok xallî. Îdî ew part le her qumaşêk û  hellgirî her maskêk bêt; neteweyî, ayînî, çep, nîştmanî ya dêmokrasî û skîwlar!

 ” Partîû mes’ud barzanî nexşemendane karyan kirduwe bo peredanû dasepandinî keşuheway konepersitî beser komellgay kurdistanda, yasay frejnyan pesendkirduwew hewllyan da yasay parastinî pîrozye ayînyekan têperênin, … . Lemawey serokayetî barzanîda xopîşandanî cemawerî  bo nanû azadîû kerametî însanî xelltanî xwên kra. Dahatî kurdistanû newt lelayen desellatdaranî bnemalley barzanyewe betallan debrê. Xêzanî barzanî le gewretrîn dewllemendekanî cîhannû sedan hezar lawî kurdistanîş bedest bêkaryewe gîrodebûnû hezaran xêzanîş lexwar hêll hejaryewe jyan deguzerênin.. Lejêrsayey desellatdarêtî barzanîda hezaran jin tîrorkrawn, dezgay casusî wulatan le kurdistanda teratên deken, supay wullatanî nawçeke bombaranî hawllatyanî medenî kurdistan deken, nanbrrîn, rfandin, tîror ledjî runakbîr, rojnamenûs, mamostay zanko, hunermend, goranî bêj, syasî, çep û komonîst… Berrîwe deçît.”

Çi rêkewtinêkî ramyarîy le pişt em yekdîwbînîn û yeklayenî lêkdaneweyewe westawe? Ewey ke partî û serokekey lew kar û birryaraneda pişkî şîryan berdekewêt, guman hellnagrêt, bellam aya pesendkeranî ew birryarane her be tenya endamanî (pidk) bûn, ey (înk)yekan çî û çî karebûn ?

Eger paşrrewanî (newşîrwan mustefa)î post-celalî weha peregrafêkyan dabrriştaye, hîç cêgey lome nedebûn, çunke ne pagendey komunîstibûn deken û ne kesîşyan benawî erkî komunîstewe bekuştdawe ! Min tênagem û nazanim, endaman û layengranî (pikkk) çon awa bêdeng le pişt rageyandin û hellwêstî “banêk û dû hewa”î partekeyan û raberekanyan dewestin û hîç pirsyar û sernicêkyan lela drustnabêt?

Axo padaştî weha rêkewtinêkî ramyarîy çend bêt, ke away le nûseranî ew dêrrane kirduwe, wek kerte partekanî (hiş’ û hisk û zehmetkêşan û îslamîyekan)î serdemî şerrî nêwxo, tenya konepersitî û tîror û serkut û sîxurrîy û nanbrrîn û tallanî layenêk bbînin, wek ewey layenekey dîkey rêkewtinî sitratîcî nwêneranî borcwazî kurd leser merîx fermanrrewabûbêt? Ya qsekeranî (hikkk) reşebay rageyandinî post-celalîyekan [newşîrwanîyekan] rapêçîkridûn?

Berrastî bedbextîye, katêk mrov bbête koyley heze desellatixwazîyekanî, çunke tûşî hemû sazş û rêkewtinêkî ramyarîy dekat. Layengranî rewtî (k.k) katêk ke (înk) şarbederî kirdin, herwek êsta leberamber serkutgerîyekanî (pidk)da çawpoşyandekrid, her eweş bû, ke perwendey tîrorî hawrrêyan (nezîr ‘umer û şapûr û qabîl)î ta rêkewtneweyan letek (înk)da pêdaxistin û em rojane, paş 15 sall hawrrêyanî tîrorkrawyan bîrkewtuwetewe!

” eger ewe karnamey barzanî bêt, aya şayistey eweye ke carêkî dîke bbêtewe be serokî herêmû ballatrîn postî syasîû îdarî kurdistanî bidrêtedest”

Be boçûnî min hîç kes şayistey serokayetî hîç kesî dîke nîye, çunke kesî azadîxwaz, pêwîstî be serok (şwane) nîye! Aya le rwangey “partî pêşrrew”ewe kesî dîke heye, ke şayistey ewebêt komellgey bo bkate mêgel û çarenûsî bdate dest şwaneyî ew?

Em dêrrane, ew dîw dêwcamekey soşyalîzmî (hikkk) dexenerrû, ke hîç griftêkî le bûnî şwane ramyarîy û balla û payînî rêkxistin û berrêweberayetî quçkeyî komellge nîye, tenya griftî demuçawî em û ew û tenya xemî pabendibûnî şwane ramyarîyekane bo yasa borcwazîyekan!

” aya yekêk le xwastekanî xellkî kurdistan beheman şêwey cemawerî raperîwî nawçeke ledjî desellatî serkutgerî borijwayî, kotayîhatin be desellatî bnemalleyîû gwastnewey desellat nebû lebawkewe bonewekanî!?  “

Griftî ” raberanî partî pêşrrew” her ewe nîye, ke sereta û kotayî destewajekanyan letek yekdîda nakok dewestewe, bellku destepaçeyye le xallbendî û cyakirdnewey corî ristekan û şwên û be dway yekdahatnî nîşanekanî kotayî risteye û darriştin û çonyetî lêkdanewey nîwerristekanîşe. Birrwanakem zman hebêt, ke le kotayî ristekanîda nîşaney sernicrrakêşan û hewalldan le pêş nîşaney pirsyarewe dabnirêt, hîwadarm eger xwêner zmanêk şikdeben, wek zanyarîyekî rêzmanî letek minda beşî bken, zor supasguzardebim!

Bellê, mnîş dellêm, belayenî kemewe yekêk le awatekanî xellkî raperrêwî kurdistan ewebû, ke kotayî be hemû yasa û ramyarîyekanî serdemî fermanrrewayî rjêmî be’si bêt, bellam ta katêk ke takekanî komellge mil be şwaneyî em û ew bden û komunîstekanî lecyatî retkirdnewey serokayetî, gleyî le çonyetî serokayetî bken û xwazyarî şwaney başn bo komellge, aya îdî awatêkî awa nabête xewnêkî zor dûr?!

” aya ewe bes nye boewey barzanî boy nebêt ke carêkî dîke xoy bo postî serokî herêm kandîd bkatewe!?  “

Min dellêm nexêr, eger êwe le besbûnî kellegayyewe qsedeken û berengarbibbnewe, çunke wek pêştir wtim, eger “pêşrrewî” komellge êwebin û êweş bew core, lebrî retkirdnewey serokayetî, ke koneperistanetrîn dyarde û paşmawey komellgey xîllekîye, xerîkî wirdegrîybin ! Başe eger mes’ud barzanî ew wirdegîrîyaney êwe negîrtayetewe, kewate bepêy ew pêwerey pêwe mafî ewey debû, hemû temenî seroktan bêt ?

Hellbete grift ya serçawey weha wirdegîrî û xulaneweyek le bazney gleyî û gazendey katî û rwalletîyda, le hizrî çep begşitî û rewtî (k.k)da, zor lewe qulltir û rîşeyître, bo nmûne çep, bêkarî û hejarî û bêserpenayî û ceng dekate bellge û byanûy serekî retkirdnewey sîstemî nadadweraney sermayedarî, nek bûnî serwerîy çînayetî, ke hemû ew byanuwaney serewe, dyarde û derdraw û berhemî ewn! Weha encamgîrîyek behoy nebûnî derk û ezmûnî destebjêrî ew rewtanewe nîye, herçende pabendibûn û şwênkewtûîy beşî paşrrew û xwarewey (endamanî) partekanî ew rewtane le kemderkî û gîrodebûnyandaye, bellku bo ewe degerrêtewe, ke weha boçûn û ellternatîvêkyan heye, eger yeksanî abûrîy hebêt, eger part û grupekey ewan serwerbêt, îdî kotayî be serkut û nayeksanî û nadadwerîy dêt! Eme ew zelkaweye, ke be drêjayî mêjû û betaybet çend sedey raburdûda takî narrazî têdekewêt û îdî derçûnî le xoşbawerrîy be serwerîy serokî baş û mîrayetî baş û partî baş û raberî baş û …tid boy asan nîye û berdewam lem partewe bo e part, le dengdan bem lîst bo dengdan bew lîst, paşrrewî em kes bo paşrrewî ew kes bazdedat û destemo û doşdamaw û mitmanebexonebû, le çawerrwanîy firyadrresda demênêtewe. Eme ew zelkaweye, ke behoy ramyarîy û sîstemî ramyarîy û partayetî, sall be sall û  mang be mang û roj be roj , le hoşî takî xoşbawerrda xestirdekrêtewe.

”  lelayekî dîkewe barzanî dû dewrey serokayetî tewaw kirdwew bepêy yasakanî xoşyan boy nye bo carî sêhem xoy kandîd bkatewe.  ……. Mes’ud barzanî be hîç corêk boy nye xoy kandîdkatewew  nabê rêgay xokandîd kirdnewey pêbdirê. Tenanet bepêwaney xudî yasa û rêsa û desturêkewe kepartî yek layene beser xellkî kurdistanda berrîwey debat ew mafey le barzanî sendotewew nabê rîgay gerranewey bo nêw bazney serokayetî, behîç pasawêk pî bidrê.  “

Îdî bo mnî xwêner, derbrrînî milkeçane û pabendaney em soşyalîstixwazaney “axirzeman”, hîç bwar bo guman le çînekirdnî em grupe le boşayye yasayyekanî serwerîy çînayetîyda nahêllêtewe. Ey eger yasa çînayetîyekey herêmî kurdistan awa buwaye, ke serokayetî heryêm mawey xulekey dyarîkrawnebuwaye, nûseranî em beyanname, çi peyamêkyan bo komellge debû?

Başe eger xudî yasayyek, ke partî yek layene le herêmî kurdistinda deysepênêt, ew mafey le mes’ud barzanî sendibêtewe, ke le dû xul zyatir xoy kandîd bkatewe, edî çon detwanîn birrwa be paradoksî nêwan dêrrekanî em beyannameye bkeyn, ke lelayekî dîkewe delêt ” hewllekanî partîû desellatekeyû pêdagiryan bo dananewey mes’ud barzanî leser kursî serokayetî, cge lewey ke sruştî syasetî pawanixwazîû ragirtnî sîstemî desellatdarêtî  îstay kurdistan ledestî bnemaley barzanîda, aşkradekat, hawkat taktîkêke bo parastinû drêjedan be syasetû sitratîjêk ke partîhu serokekey lemawey 8 sallî serokayetyekeyda beser kurdistanda sepandûyanew berrêweyan birduwe ?!”

Ewey le sallî 1961we le herêmî kurdistanda jyabêt, ewe dezanêt, ke hîç kat (pidk) û  endam û layengrekanî xawenî boçûn û bîrkirdnewey cyawaz û nakok be boçûn û bîrkirdnewey raberan û serkirdayetîyan nebûn, çunke endamanyan le bnî bnewe ta degate komîtey nawendî ew parte, koyleyekî dillsozî serkradyetî û bnemalle û raberî ew parten. Îdî le weha ketwarêkda awezî kesêk, ke locîk bnemay bîrkirdnewey bêt, bwarî rîzkirdnî weha pûçgutin û pûçrrîzkirdnêkî pênadat, ke birrwa be xoy bhênêt, ke daneranî yasa û destûrekanî nêw (pidk) û mîrayetîyekey, kesanî derewey bnemalle bin û katêk ke ewe barî ketwarîy ştekan bêt, îdî çon serkirdayetî partî ke endamanî bnemallen, djî berjewendî û xwast û serwerîy xoyan yasa û destûr denûsnewe û beser xellkî jêrdestî xoyanda deysepênin?!

Aya eme paradoksî nalocîkî bîrkirdnewe û bûne beşêk le berey hellay rewayetîdan be postî serokayetî, be berizkirdnewey daxwazîy papendibûn be yasay serokayetî û  hellbjardinî serokêkî dîke nîyye? Eger na, çî buwete aferênerî ew paradoksey ke meger xudî nûseranî beyannameke serî lê derbken!

” xellkî krrîkaru zehmetkêşî kurdistan, lawanû jnanû azadîxwazan, ke bedrêjayî 8 sallî rabridû, beşîwazî corawcor narrezayetyan derbrrîwew bzûtneweyekî cemawerîyan bedjî desellatî bnemalleyîû partîû syasetekanî beastî cyawaz lexo nîşandawe”

Pêş ewey leser nawerrokî peyamî ew derbrrîne pirsyar arastey nûseranî bkem, hezdekem begşitî le druşimderekanî çep begşitî biprism; aya kesanî [nek xellkî] krêkar û zehmetkêş, law û jin û azadîxwaz nîn ya be corêkî dîke, lawan û jnan û azadîxwazan, kesanî krêkar û zehmetkêş nîn û tyayanda nîye? Edî ew cyakirdnewe û rîzkirdne bo çîye û çî degeyênêt ?

Ey ew “krêkar û zehmetkêş û law û jin û azadîxwazan”ey, ke le heşt sallî raburdûda djî desellatî bnemalleyî tallebanî û (înk) û djî opozsyon û ramyarîy û  partekanî engo bûn, çî? Narrezayetîyekanyanin bo êwe çî degeyênin? Eger rewan, ey le kwêy pagendey êwey serdemî galltecarîy hellbjardin û sûkayetî postî serokayetîda, dewestin ?

 ” bellku debê hewllekanî opozîsyonîş bo gêranewey barzanî bo postî serokî herêm lejêrnawî hemwarkirdnewey desturda pûçell bkenewew hawkat lepênaw destkotakirdnî sertapay desellatî bnemallew karkirde syasyekanî partî, leser jyanî êstaw dahatuyan bêne meydanewe “

Başe lew barewe, cyawazîy opozsyonî parlemanî û “partî pêşrrew” le çîdaye, le katêkda ke her dû latan leser rewayetî bûn û manewey postî serokayetî kokin, le katêkda ke pêdagrî leser parastinî yasay serwerîy borcwazî deken, le katêkda her dû latan xoşbawerrîy be percûy serwerî baş û gorrînî em serok bew serok, pexişdekenewe ?

” xellkî azadîxwazî kurdistan be xebatî huşyaranew yekgirtûy xoyanû bekobûnewe ledewrî şî’arî “mes’ud barzanî, boy nye xoy kandîdkatewe” û “na bo desellatî bnemalle” detwanin hengawêkî gewre be aqarî pêkhênanî alugorrêkî rîşeyî lesîstemî desellatî borijwazî kurdu hizbekanîda hellbênnewe. Hizbî komonîstî krêkarîy kurdistan, lerrîzî pêşewey em xebateda radewestê “

Pêş hemû şit, gewreyî û rîşeyîbûnî ew hengawe le çîdaye, ke amancî gorrînî em şwaney ramyar bew şwaney ramyar bêt û xoşbawerrîy be hellkewtin û ledaykbûnî serokî baş le lay takî nahuşyar û xoşbawerr drustibkat?! Ey meger birryarnebû rewtî (k.k.) û (pikkk) sîstem û desellatî borcwazî kurd lenêwberêt û partekanî puçellbkatewe? Îdî çi pêwîst be bangewazkirdin bo rîform ” pêkhênanî alugorrêkî rîşeyî lesîstemî desellatî borijwazî kurdu hizbekanîda ” dekat?! Le katêkda ke birryar bêt sîstem û desellatî borcwazî kurd wate serwerîy çînayetî wêrray ew ” alugorrêkî rîşeyî”yey ke (pikkk) mijdey dedat, her serwer bmênnewe, îdî rîşeyîbûnî ew allugorre leçîdaye û “partî pêşrrew” çi çawerrwanîyekî lew allugorrane heye? Aya bêcge le rîformî ew sîstem û desellat û partane be mebestî drêjkirdnewey xoşbawerrîy takî narrazî, be amancî parastinî sîstemî serwerîy çînayetî, ke hez û awatî raberrabî “partî pêşrrew”îşe wek (pidk) û raberekanî, çî dîke degeyênêt, ke “partî pêşrrew” awa mijdey beser  ” xellkî krrîkaru zehmetkêşî kurdistan, lawanû jnanû azadîxwazan,”da debexşêtewe  ?

Xwênerî hêja, min wek xwênerêkî besernic û rexnegir, awa le amancî raberanî ” partî pêşrrew” têdegem, ke beteman le awî lxin û lêllda rawe endam bken. Ewan dexwazn be çawpoşî le serkut û nayeksanî û nadadwerîy hawpeymanêkî sitrartîcî (pidk) le nwênerayetî borcwazî kurdda, soz û djayetî nahoşyaraney takî frîwixwardî layek beramber layekî dîke, bqozêtewe û sermayeguzarîy ramyarîy leser bken. Be boçûnî min û nasînî min, dekrêt eme hem be ezmûngîrîy le ramyarîye çepellekanî lîstî newşîrwanîyekan û hem be rêkewtinî sitratîjî letek ballekey dîkey desellat, lêkbidrêtewe !

Ewey wellam û pasawî qsekeran û raberanî “partî pêşrrew” bo em pirsyar û serincane, çîye, hîc lewe nagorrêt, ke hellwêstigîrîyekî şerimnokaney desellatixwazîye û twanay brrînî snûrekanî awezî serwerîy û pasawekanî rewayetî sîstemî çînayetî nîye û heman xoşbawerrîy lelay takî narrazî kem huşyar drustdekat, ke no salle xawenî kompanyay wşe û qsekeranî lîstî post celalîyekan (newşîrwanî)yekan karî leser deken û sermayeguzarî leserdeken. Xo eger raberanî ” partî pêşrrew” lew birrwayedan, bem pûçgerayye, cemawerîy debnewe, be boçûnî min pêwîste xozge be serdemî nacemawerîy û terîkkewteyyan bixwazn, her çonêk bû, drişmekanyan zerq û brîqêkî lay endamanî milkeç û gwêrrayellyan drustdekrid, bellam be helldanewey em zelkawey ke êsta têykewtûn, bogenîyan le helpersitîy ramyarîyda, tenanet ew endame destemoyaneşyan ke ta êsta mawnetewe, wrrukasdekat !

Beboçûnî min, çi êsta û çi bîst û dû sall lemerber, tenya druşm û boçûnêk, ke deytwanî û detwanêt radîkall (rîşeyî) bêt, djayetî postî serokayetîy (şwaneyî ramyarîy) û beagahênanewey takî narrazî kem huşyarî kurde, lewey ke ew dîw watay bûnî serok û postî serokayetî, dekate mêgelbûnî takekanî komellge û tenya weha mêgelîyek, detwanêt şwaneyî ramyarêk, bkate pêdawîstî komellge !

Kewate wellamdanewe be weha pris û pirsyarêk, demanxate dûrrîyanî retkirdnewey rêkxistin û pêkhatey quçkeyî, ke xêll wek qonax û nmûney here seretayyetî û serok beriztrîn lotkey desellat û serwerîyetî ya mildan û parastinî paşmawey xêllayetî û rîformî mîkanîzmekanî manewe û çoneyetî xoparastinî, ke lem perwendey berdestmanda, çend sall car kirdnî xulî hellbjardnewey ew serokayetîyeye !

Nakrêt, to djî xêllayetî bît û keçî peywendî û rêkxistin û rêsakanî xêlayetî retnekeytewe. Serokayetî yekêke le taybetmendîye here dyar û taybetekanî xêllayetî, îdî çi serokî destebjêrr û serokî part bêt ya serokî parleman û serokî mîrayetî û dewllet bêt. Rîforimkirdin ya peyrrewkirdnî rêsakanî xêllayetî, bew corey ke “partî pêşrrew” le mes’ud barzanî dexwazêt, nakate allugۊrrî rîşeyî! Çunke allugorrî rêşeyî wate gorranî pêkhate û dyardeyek, wate têdaçûnî, wate dabrran le seretakey, lem perwerindeda wate nemanî postî serokayetî !

Leberewe, hellbjardinî rêgey rîform û pêdagirtin leser yasakanî serokayetî, koneperistrîn boçûn û bîrkirdneweye û bêcge le sûrranewe le bazney ragirtin û parastinî peywendî û rêkxistinî xêllekîyaney komellge, hîçî dîke berhemnahênêt, pêwîste “partî pêşrrew” xoy yeklayî bkatewe û wellam rastgoyane be daxwazî û xewnî soşyalîstaney endame xoşbawerrekanî bdatewe. Herweha katî ewe hatuwe, endamanî “partî pêşrrew”, ke be xeyallî xoyan, lew parteda xebat bo hênanedî komellgey soşyalîstî deken, le dûy wellamî em pirsyarane bin; şorrşî soşyalîstî, şorrşêkî komellayetîye ya beşdarî hellbjardinî parlemanî û pîlanî ramyarîy? Şorrşî komellayetî, retkirdnewey serwerîy çînayetîye be lenêwbirdnî xawendarêtî taybet û karîkrêgirte, ya dewlletîykirdnewey rêkxistinî abûrî û berrêweberayetî komellge û dîktekirdnî lelayen “partî pêşrrew”ewe ?

Xwênerî hêja, bo xwêndnewey beyannamekey (pikkk) lemerr pirsî serokayetî, tkaye kirte leser em lînke bken :

http://www.hawpshti.com/ku/news/4398.html