فریای خۆتان بكەون، خێرا بابەتەكانی یەك ساڵی ڕابوردووتان بشارنەوە

فریای خۆتان بكەون، خێرا بابەتەكانی یەك ساڵی ڕابوردووتان بشارنەوە

ھەژێن

٠٣ی جولای ٢٠١٣

لەم ساتەدا كە من ئەم وشانە دەنووسم، جەماوەری ملیۆنی لە مەیدانی تەحریری قاھیرەدا بەبێ سەركردە و پێشڕەویی پارت، چەند ڕۆژێكە لە سەرتاسەری وڵاتی میسردا لە كۆدەنگییەكی جەماوەرییدا ناڕەزایەتی دەردەبڕن و بڕیاریانداوە، میرایەتی ئیخوانەكان و سەرۆكایەتی مورسی، وەك میرایەتی و سەرۆكایەتی حوسنی موبارەك، بە كۆدەنگی جەماوەریی  وەلابنێن.

ھەرچەندە بە سەرۆكایەتی گەییشتنی مورسی و بەدەسەڵاتگەییشتنی ئیخوانەكان، بە كەمترین دەنگ و ڕەزامەندی كۆمەڵگەوە، تەنیا لە سیستەم و میكانیزەمەكانی كاركردی دێمۆكراسیی پارلەمانییدا ئەگەر و توانانی سەرگرتنی ھەیە و  لە ھەڵبژاردنەكانی پارساڵ  ٢٠١٢دا لە كۆی ھەژماری مافدارانی دەنگداندا كە (50.996.746) ملیۆن كەسی ناو تۆماركراو بوون، تەنیا (23.672.236) ملیۆن كەس بەشداریی دەنگدان دەكەن و لەو ھەژمارەش تەنیا (5.764.952) ملیۆن كەس دەنگ بە سەرۆكایەتی مورسی دەدەن و لە بەرامبەردا زۆرینەیەك لەو ھەژمارە (27.324.510) ملیۆن كەس، بایكۆتی دەنگدان دەكەن و  لە ٨٠% خەڵكی دژی ئەو سەرەنجامە بوون، ئەگەر دەنگی ئەوانەش كە مافی دەنگدانیان نەبووە، وەربگرین، ئەوا تەنیا كەمایەتیەكی بچووكی كۆمەڵگەی میسری بەشداری دەنگدانی كردووە و  لەو كەمایەتییەش، تەنیا نزیكەی نیوەی، خوازیاری دەسەڵاتی ئیخوانەكان و سەرۆكایەتی مورسی بووە. كەچی تا ھەفتەیەك پێش خرۆشانەوەی جەماوەر لە میسر، زۆربەی ھەرە زۆری نووسەرانی چەپ و ڕاستی كۆمەڵگەی كوردستان، قەوانێكیان بەدەمەوە گرتبوو و بە ئارەزووی خۆیان شوناسی ئیسلامیبوونیان بەسەر  ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبیدا دەبڕی و تەنانەت لەوەش زیاتر چەپ لەبەرنەبوونی خوێندنەوە بۆ خودی ڕاپەڕینەكان و دەركنەكردنی سروشتی ڕاپەڕینەكان و نادیدەگرتنی ھۆكاری ڕاپەڕینەكان، ھەر ئاوا وەك تووتی كەوتنە گوتنەوەی دەستەواژەی ھوشیارانە ئامادەكراوی ماسمیدیای خۆراوا، “بەھاری عەرەبی”، بەھەمان شێوە كەوتنە وتنەوەی دەستەواژە ئامانجدارانەكانی ماسمدیای خۆرھەڵاتی نێوەڕاست، كە بەخۆیان لەبەردەم مەترسی ڕاماڵیدابوون وەك میرایەتی تونس و میسر.

ئەگەر جارەكانی دیكە، بەخت یاری ئەو چەپانە بووبێت و پاگەندە قەرزكراوەكانیان چەند ساڵێك بەدرۆنەخرابنەوە، ئەوا ئەم جارەیان، زۆری نەبرد و كاتی ئەوە ھاتووە فریای وتارە توانجاوی و توتیئاساییەكانیان لەمەڕ ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی، كە بە “بەھاری ئیسلامی” و بە “بەھێزكەری ڕەوتی ئیسلامی”یان لێكدەدانەوە، بكەون و بیانسووتێنن.

وەك بینیمان، جەماوەری نارازی و ئازادیخوازی و گیانی یاخیبوون لەو ڕاپەڕینانەدا كە داینەمۆ و ھەستەی چالاكی و بزووتنەوەكان بوو، زۆر لەوە بەھێزتر و لێبڕاوتر بوو، كە ماسمیدیای خۆراوا و زەمینەسازیی و پێشكاریی ئیخوانەكان و ھەوڵی دەستەمۆگەرانەی پارتە ڕامیارییەكان و لێكدانەوە نادروستەكانی لە چەشنی لێكدانەوەی چەپی عیراق و كوردستان، بتوانێ لە بەردەوامی شۆڕش و نۆژەندكردنەوەی ڕاپەڕینەكان نائومێدی بكات.

پاش شكستخواردنی كاتیی ڕاپەڕینی جەماوەریی میسر و بە میرایەتی گەییشتنی ئیخوانەكان لە ڕێگەی دێمۆكراسی پارلەمانییەوە، كەم نەبوون، ئەو ڕامیارانەی كە لە چەپ و ڕاستی كۆمەڵگەوە، ئەو پەیامە چەواشەكارانەیان بە گوێی ناڕازییانی عیراق و ھەرێمی كوردستاندا دەدا، مادام ڕاپەڕیوانی تونس و میسر، خاوەنی پێشڕەوی پارتیی و ڕامیاریی خۆیان نین، سەرەنجام خەبات و چالاكییەكانیان چوونە باخەڵی ئیسلامییەكانەوە. بەڵام وێنە و دیمەنە ڕاستەقینەكانی ژیان و كەتواری ئەو دوو كۆمەڵگە شتێكی دیكەی جیاواز لەوەی كە ماسمیدیای خۆراوا و دەوڵەتانی عەرەبی نیشانیاندەدا، بوو.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابوردوودا ڕۆژانە لە تونس بزووتنەوەی لاوان و بزووتنەوەی خوێندكاران و بزووتنەوەی بێكاران و سەربەخۆكان (ئۆتۆنۆمەكان) بە خۆپیشاندان و دەستبەسەرداگرتنی خانووبەرەی دەوڵەتی و كاری ھونەریی و خەباتی مەیدانی و چالاكی ڕاستەخۆ، ڕووبەڕووی دەسەڵاتی (نەھزەی ئیسلامی) دەبنەوە و لێیان زیندانی دەكرێت و ڕاودەنرێن و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەستە چەقۆكێش و شەلاتییەكانی دەسەلاتی ئیسلامی دەبنەوە، كەچی نە ماسمیدیای خۆراوا و نە میدیای وڵاتانی عەرەبی و نە میدیای چەپی خۆرھەڵاتی نێوەراست، بۆ جارێكیش ڕۆشناییان نەخستەسەر ئەو ڕوودا و دیمەنانە.

ھەر لەبەرئەوە، بۆ ئەوانەی كە سەرچاوەی زانیاری و ئاگادارییان لە بزووتنەوەكانی نێو كۆمەڵگەی میسری، تەنیا ماسمیدیای ئەوروپی و دەوڵەتانی عەرەبی بووە، تەنانەت وێنە و دێمەنی ناڕەزایەتییەكانی دێسەمبەری ٢٠١٢ و ئەپڕیڵی ٢٠١٣ نادیدەدەگرن، ئەو ھەوڵەیان تەنیا لەپێناو یەك شتدا بوو، كە پاگەندەی “ئیسلامی بوون”ی ڕاپەرینەكان بیسەلمێنن و لەوێوە پێمانبڵێن، ئەگەر بزووتنەوەی چین و توێژە بندەستەكان و جەماوەرییەكان و تاكە ئازادیخوازەكان، بیانەوێت سەربەخۆ و لە دەرەوەی پاوانگەریی (دۆمینەیتی) پارتەكان و دەستەبژێرە ڕامیارەكان، ھەنگاو بنێت و بەكارێك ھەستێت، ئەوا سەرەنجامەكەی بە دەسەڵاتگەییشتنی ھێزە كۆنەپەرستەكان دەبێت. ئەمە دیوی ڕاستەقینە و ئامانجی پاگەندەی ئەو پارت و گروپە دەسەڵاتخوازانەیە، كە دەترسن شەپۆلی بزووتنەوە ڕادیكاڵەكانی یۆنان و تونس و میسر بگوێزرێتەوە ھەرێمەكەیان و متنانەی جەماوەرییان لەنێوبەرێت.

بەڵام بۆ ئەوانەی كە لە ساڵانی ٢٠٠٧ بەم لاوە ئاگاداری ڕادیكاڵبوون و ھەر ڕۆژەبوونی ناڕەزایەتییە كرێكارییەكانی وڵاتی میسر بوون و ئاگاداری سزادانی ئەفسەر و سەربازە ئازادیخوازەكان و دواتر سووتاندن و ھەڵكەندنی چادری ئازادیخوازان پاش بەدەسەڵاتگەییشتنی مورسی و سەركوتكردنی ناڕەزایەتییەكانی ئەپرێلی ٢٠١٣ و مانگرتنە بێئەژمارەكانی كرێكاران و بزووتنەوەی دەستگرتن بەسەر كارگە و كارخانەكان و بزووتنەوەی بنیاتنانتی ھەروەزییە كرێكاریی و جەماوەرییەكان بێت، ھیچ كات بەو سەرەنجامە ناگات كە بەدەسەڵاتگەییشتنی نەھزە و ئیخوانەكان لە تونس و میسر، بەرەنجامی ڕاپەڕینی سەربەخۆی جەماوەریی بێت. ھەروەھا لەوەش تێدەگات، چونكە ھەڵبژاردنی ئیسلامییەكان چەند ھۆكاری تایەبتی ھەیە؛ لەوانە كاركردن و ئامادەكاریی چەند ساڵەی ئیخوانەكان بە قۆستنەوەی ھەژاری و نەبوونی بیمەی دەرمانی بۆ ھەژاران، كە باشترین نەخۆشخانەیان لە قاھیرە و شارەكانی دیكەی وڵاتی (میسر)دا بۆ ئەو مەبەستە ھەبوو و ھەروەھا پاگەندەی ماسمیدیای جیھانی لە كاتی ھەڵبژاردنەكاندا بە گەورەكردنەوەی ئەگەری بردنەوەی ئیخوانەكان و گەورەكردنی جەماوەریان لە پاگەندە میدیاییەكاندا، توانییان ڕێژەیەكی زۆر لە دەنگی بەشداربووان بەدەستبھێنن. ڕووداوێكی لەو جۆرە، بۆ وڵاتانی ناوچەكە و دەوڵەتە ئەوروپییەكان لەوە باشتر بوو، كە ناڕەزایەتییەكان بەردەوامییان ھەبێت و ببنە پشتیوانە بۆ وڵاتانی دیكەی كەنداو و خۆرھەلاتی نێوەراست.

ڕاپەڕینەوەی جەماوەری ئازادیخوازی میسر لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا، نیشاندەری بەردەوامی ناڕەزایەتی و یاخیبوونی ئازادیخوازانەیە، بوونێك كە بۆ تاكە ساتێكیش لەو وڵاتەدا خامۆش نەبووە و بەردەوام جۆشی خواردووە و پێگە جەماوەرییەكانی خۆی بەھێزتر كردوون. ئەزموونی میسر، نیشانیدا، كە بزووتنەوەی سەربەخۆی جەماوەریی لە دەرەوەی قورمیش و پیلانگێڕیی پارتە ڕامیارییەكاندایە و بە ئاسانی بۆ دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان دەستەمۆ و سەركوتناكرێت، ھەرە لەبەرئەوەیە،كە لە مێژوودا سەروەریی چینایەتی لە دێمۆكراتیترین مۆدێلیدا بۆ پاراستنی خۆی، تەنیا بە سەركوتی پۆلیسی و سەربازیی و ھێنانە سەركاری میرایەتییە دیكتاتۆرەكان توانیویەتی پاشەكشێ بەو بزووتنەوانە بكات.

ھەروەھا بزووتنەوە و ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی و یۆنان و ئیسپانیا و وۆڵستریت و لەندەن و برازیل، نیشانیاندا، كە ئەوەی تۆڕێكی كۆمەڵایەتی بۆ ھەڵخڕاندنی جەماوەریی دەتوانێت ئەنجامیبدات، سەدان پارت بە دەیان ساڵ ناتوانن، ئەنجامیبدەن. بێجگە لەوەی كە مێژووی پارتە ڕامیارییەكان لە چەپەوە بۆ ڕاست نیشانیداوە، كە بێجگە لە ھەوڵی دەستەمۆكردن و بەلاڕێدابردنی بزووتنەوە ڕادیكاڵاكان، پارتە ڕامیارییەكان لە مێژووی چەند سەدەی دواییدا، ھیچیان ئەنجامنەداوە و ئەمە باشترین بەڵگەی ناكارایی و ناپێویستبوونی پارت و دەستەبژێرە ڕامیارییەكانە و ئەگەر سەرنجی بزووتنەوەكانی سەدەی بیست و سەدەی بیست و یەك بدەین، ھەر بزووتنەوەك، كە كەوتبێتە ژێر كارایی ڕامیاران و جەنەڕاڵە سەربازییەكان، ئەوا سەرەنجامی دەستەمۆبوون و جەنگی خوێناوی نەبڕاوە بووە. لەم بارەوە دوو نموونەی زیندوومان لەبەردەستتان؛ نموونەی یەكەم بزووتنەوەی جەماوەریی ” ١٧ی شوبات”ی ھەرێمی كوردستان، بەھۆی زاڵی پارتە ڕامیارەكان و  دەستەبژێرە ڕامیار و ڕۆشنبیرەكانەوە، دەستەمۆكرا و كرا بە بزووتنەوەی نوێژی ھەیینی لەسەر شەقامەكان؛ نموونەی دووەم، ڕاپەڕینی خەڵكی (سوریا)یە، كە بەھۆی زاڵیی میلیشیا چەكدارەكانەوە، گۆڕدرا بە جەنگێكی خوێناوی نەبڕاوە، كە سەرەنجام خەریكە بیگۆڕن بە جەنگی مەزھەبیی نێوان شیعە و سوننە مەزھەبەكان.

ھەروەھا ڕاپەڕینەوەكانی دوو ساڵی ڕابوردووی میسر و لیبیا و سوریە و بەحرێن، ئەو ئەزموونەیان خستە بەرچاومان، كە ھەر كات بزووتنەوەكان لاوازبن و شیاوی دەستەمۆكردن بن، ئەوا دەوڵەتە ئەوروپییەكان و ئەمەریكا ھەوڵدەدەن بە پشتیوانی لە میرایەتی وڵاتەكە، بزووتنەوەكان تووشی شكست بكەن، وەك جەزائیر و بەحرەین و سعودیە، ئەگەر بۆیان سەركوت نەكرا، ئەوا لە ڕێگەی دەڵاڵانی بازاری چەك و گروپە مافیاییەكانەوە بیگۆڕن بە ڕووبەووبوونەوەی میلیشیایی و جەنگی بەردەوام وەك لیبیا و سوریە، ئەگەر ھیچكام لەو دوو ھەوڵەی یەكەم و دووەم سەریاننەگرت و ناكاممانەوە، ئەوا لە ڕێگەی پاگەندە و  ھەڵبژاردنی پارلەمانییەوە  زەمینەسازی بۆ بەدەسەلاتگەییشتنی ھێزە كۆنەپەرستەكانی وەك (نەھزە) لە تونس و (ئیخوان)ەكان لە میسر مسۆگەربكەن و ئەگەر ھاتوو بەوەش شەپۆلی یاخیبوون و ناڕزەایەتی جەماوەر دانەمركایەوە، وەك پیلانی بەگەڕخستنی ھێزی سەربازیی ساڵی ٢٠١١ و ئەم دوو ڕۆژەی دوایی میسر، ھەوڵی پاراستنی سەروەریی دەوڵەت و بەرژەوەندی كۆمپانییە جیھانلووشەكان بدەن،

ھەروەھا لە ھەرێمی كوردستانیشدا، ئەم ڕۆژانە بەكردەوە سەرەنجامی زاڵبوونی پارتە ڕامیارەكان و دەستەبژێرەكان بەسەر ناڕەزایەتی و خرۆسانی جەماوەرییدا دەبینین، كە چۆن لیستی نەوشیروانییەكان (پۆستجەلالییەكان) و ھاوپەیمانە ئیسلامییەكانیان، لە زاڵبوونیاندا بەسەر ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەكانی “١٧شوبات”ی ٢٠١١ی ھەرێمی كوردستاندا، دوو ساڵ تازەكردنەوەی شوانەیی مەسعود بارزانی بەسەر كۆمەڵگەی كۆردستاندا، مسۆگەر دەكەن. ئایا وەھا سەرەنجامێك، بەرھەمی قۆستنەوەی خۆشباوەڕیی جەماوەر و سازشكاریی ئۆپۆزسیۆن نییە، كە لەبری ئەوەی بزووتنەوەی “١٧ی شوبات” بەرەو وەلانان و ھەڵوەشاندنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی، نوێنەر دەنێرێنە لای سەرۆك و داوای بەزەیی و چاكسازیی لێدەكەن؟ ئایا بڕیاری دیكتاتۆرانەی پارلەمانی ھەرێمی كوردستان، سەرەنجامی ڕێككەوتنی ئۆپۆزسیۆن نییە لەپێناو كۆمەلێك دەستكەوتی كەسیی چەند پارلەمانتارێك و چەند گروپ و پارتێكی ڕامیاریی ؟ ئایا لە ھیچ سەردەمێكی مێژوودا وەك ئەمڕۆ و ئەم ساتە، دەستی ڕامیاران لە پیلان و سازشكارییەكاندا دەرەكەوتووە؟ ئایا لەمە زیاتر پێویستمان بە بەڵگەھێنانەوە لەمەڕ مشەخۆریی و گەندەخۆریی و پەتبەتێنی پارتەكان و دەستەبژێرە ڕامیارەكان ھەیە؟

Advertisements

یاداوەرییەكانی ١٨ی مارچ، ڕۆژی ساڵیادی كۆمونەی پاریس و شوراكانی كوردستان

یاداوەرییەكانی ١٨ی مارچ، ڕۆژی ساڵیادی كۆمونەی پاریس و شوراكانی كوردستان

ھەژێن

١٦ی ئازاری ٢٠١٣

ھەرچەندە من لە ڕۆژانی ڕاپەڕین و سەردەمی سەرھەڵدان و تێكشكانی “بزووتنەوەی شورایی كوردستان”دا، لە ھەرێمی كوردستاندا نەبووم، بەڵام بەجۆرێك لە جۆرەكان بەشێكبووم لەو بزووتنەوەیە. كاتێك كە تێكشكانی بزاڤی چەكداری و ئاوارەبوون ئێمەی كردە پەنابەری نێو ئۆردووگەكانی وڵاتانی دەوروبەر، بواری زۆرتر ئاشنابوونم بە بزووتنەوەی جەماوەریی و خەباتی جەماوەریی و شۆڕشی كۆمەڵایەتی بۆ ڕەخسا و بە دابڕانم لە بزاڤی چەكداریی، ئاسۆیی بیركردنەوەم فراوانتر و خوێندنەوەم بۆ مێژووی بزووتنەوە جۆرا و جۆرەكان پەرەیسەند و ھەلم بۆ ڕەخسا، كە لەو بارەوە بۆچوونی تایبەتی خۆم بەپێی تێگەییشتن و پێگەییشتنی خۆم، پەرەپێبدەم.

وەھا سەرەتایەك بوو، بوو بە ھاندەرم بۆ كاركردن و چالاكی لەنێو پەنابەران و بانگەوازكردن بۆ پێكھێنانی شورای سەربەخۆیی پەنابەرانی خۆیان و پوچەڵكردنەوەی ھەوڵی بەكرێگیراوان و شوراكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، كە بە ئاشكرا و نھێنی لە ڕێگەی ڕەوتە ئیسلامییەكانی نێو ئوردووگەكانی پەنابەراندا، كۆماری ئیسلامی دەیسەپاندن و دەیكردنە دەمراستی خەڵكی. ھەرچەندە ھەوڵ و كۆششی من و ھاوڕێكانم بەرەنجامێكی ئاوای بەدەستەوەنەدا، بەڵام ھیچ كات تا كاتی گەڕانەوەم بۆ ھەرێمی كوردستان، دەستبەرداری پاگەندە و ھەوڵدان بۆ وەھا شورایەك نەبووم و ھاوكاتی پاگەندەكردنم بۆ ڕێكخراوە و یەكێتی جەماوەریی كرێكارانی كورەخانە و كیشاوەرزی، بەردەوام كارم لەسەر ھوشیاریی كەسەكانی دوروبەرم لەبارەی بزووتنەوەی جەماوەریی و كارایی سەربەخۆبوونی و ڕۆڵی لە بەدیھاتنی داخوازییەكانی پەنابەراندا، دەكرد.

گەڕانەوەم بۆ ھەرێمی كوردستان، ھاوكاتی دەنگدانەوەی ڕەخنەكانی ئیرەجی ئازەرین [ئەندامی فراكسیۆنی كۆمونیزمی كارگەریی نێو پارتی كۆمونیستی ئێران (حكا) و دواتر یەكێك لە دامەزرێنەرانی پارتی كۆمونیستی كارگەریی ئێران (حككا) و پارتی كۆمونیزمی كرێكاریی عیراق (حككع)] بوو. ئەودەم تەواوی لایەنگرانی ڕەوتی كۆمونیزمی كرێكاریی، بە ھەموو ھێز و توانایانەوە، لە ھەوڵی خۆتەكاندن لە تۆزوگەردی ڕۆژانی ڕاپەڕین بوون و ڕاپەڕینیان تا ڕادەی بەگاڵتەگرتن و بە چەتەگەریی چواندن و لە باشترین باردا خۆیان واتەنی بە “ھەڵچوونی تاڵانگەرانەی جوتیاریی” دەچواند و ھەموویان بەپێچەوانەی ئێستاوە، كە خەریكی نۆرەبڕێیكردن و خۆكردنە ڕۆڵەی ڕاپەڕین و  قارەمانسازیین، كەوتبوونە نكۆڵیكردن لەوەی كە بەشدار یا لایەنگری وەھا ڕاپەڕینێكی سەربەخۆی جەماوەریی بووبن. تەنیا یەك شت نكۆڵییان لێنەدەكرد، ئەویش ھەوڵدان و پاگەندەیان بوو لە ڕۆژانی پاش (ڕاپەڕین)دا بۆ شورا كرێكارییەكان، ھەرچەندە ئەوەش بە ھەمان ورە و لێبڕاویی ئەوسایانەوە نەبوو، پارادۆكسی شانازیی ڕۆژانی ڕاپەڕین و پەشیمانی و ڕەدووكەوتنی ڕەخنە ئایدیۆلۆجییەكەی (ئیرەجی ئازەرین)، بووبووە باری گرانی سەرشانیان و لە شەڕەدەندووكی سكتاریستییان لەتەك لایەنگرانی شورای خەڵكیدا، زمانی كولكردبوون.

بەڵام بۆ من، كە پێناسە و لێكدانەوەی خۆمم بۆ ڕاپەڕینی جەماوەریی ھەبوو، ھەگیز بەدەم ئەو سووكایەتی و گاڵتەكردنانەوە پێنەكەینیم، كە ڕاپەڕینیان بە تاڵانی و ڕاورووت دەچواند و ھەرگیزیش جوتیارییبوونی ھیچ ڕاپەڕینێكم بە كەمیی نەزانی و وەك ئەوان جوتیارانم بە ناشۆڕشگێڕ ناونەبرد. ھەر لە دووەمین ڕۆژی پەیوەستبوونم بە ڕێكخراوی (ڕەوتی كۆمونست)ەوە، ھەستم بە جیاوازیی بۆچوونم، بەتایبەت لەمەڕ ڕاپەڕین و لێكدانەوە دوور لە كەتوارییەكانی (ئیرەجی ئازەرین) لەتەكیاندا كرد، لێرەا ناچمە نێو قوڵایی ئەو بابەتە، چونكە لە [یاداوەریی و ئەزموونەكانی ڕۆژانی چەپایەتیم]دا فراوانتر لەو بارەوە ڕوونكردنەوە دەدەم.

پاش داخستنی بنكەی ڕەوتی كۆمونیست و پووچەڵبوونەوەی بڕیاری ڕەوكردنی ھەموو ئەندامانی ئەو ڕێكخراوە بۆ ھەندەران، بۆنە و ساڵیادەكانی ٨ و ١٨ی ئازار و یەكی ئایار و ….تد بوونە سەكۆیەك بۆ پاگەندەی ڕێكخراوەیی و ئایدیۆلۆجی. پاش شكستی بزاڤی شورایی و داخستنی بنكەكانی ڕەوتی كۆمونیست، یادی ١٨ی ئازار دووەمین مەراسیم بوو، كە چەپی دەھێنایەوە ڼێو مەیدان و بە كۆمەڵگەی دەناساندەوە. بۆ من یادی (كۆمونەی پاریس)، شتێكی تازە و نائاشنا نەبوو، ھەموو ساڵێك لەتەك ڕادیۆ كۆمەڵە و لە ڕێی بەرنامە تایبەتەكانی لەو ڕۆژەدا، ئاشنای بەسەرھات و ڕووداوەكان و ئەدەبیاتی ئەو ساڵیادەبووم، ئەوەی كە بۆ من نوێ بوو، ھەم بەشداریكردنی چالاكانەی خۆم بوو لەو ساڵیادەدا و ھەم بەشدارییكردنم بوو لە یادی “بزووتنەوەی شورایی” ھەرێمی كوردستاندا، كە دەیتوانی بەجۆرێك خۆزگە و ئەفسووسەكانم بۆ بەشداریكردن لەو بزووتەنەوەدا، كەتواریی بكاتەوە. بەو بۆنەوە، حەزمدەكرد لەو ڕۆژەدا بە ھەموو بوونێكمەوە، توانا و وزەم بۆ ئەو یادە بخەمەگەڕ.

١٨ی ئازاری ١٩٩٢ سلێمانی

بە وەھا ئامادەییەكەوە، بەشداری یادی ١٨ی ئازار؛ ساڵیادی “ڕۆژی كۆمونە” و ساڵیادی “بزووتنەوەی شورایی” لە كوردستانم كرد. ئەو كات ئەزموونی چالاكی و ئامادەكارییمان زۆر كەم بوو، پاش مەراسیمی ٨ی ئازار؛ ڕۆژی جیھانی ژنان، ئەوە دووەمین مەراسیم بوو، كە ئامادەكاریمان بۆ دەكرد، دابەشكار و جیاكردنەوەی دەستەكانی ئامادەكاریی لەئارادانەبوو، ھەندێكمان خەریكی پاگەندە و ئامادەكردن و زیادكردن و بڵاوكردنەوەی پلاكارت و بانگھێشتكردنی جەماوەر بوون، ھەندێكی دیكەش خەریكی ئامادەكردنی شانۆیی و سروود بوون و ئەوانی دیكە وەك پیشەی ھەمیشەیی ڕێكخراوەی ڕامیاریی خەریكی خۆئامادەكردن بوون بۆ وتاردان.

من ھەم لە گروپی سروودوتندا ھەبووم و ھەم لەبەر  نەخۆشبوونی ھاوڕێیەك لە پرۆڤەی شانۆییەكەدا بەشداربووم. ھەروەھا پێش ئامادەكاریی مەراسیمەكە، سەرنووسەری یەكێك لە گۆڤارەكانی ئەو دەمە، داوای وەرگێڕانی شانۆنامەی [ “نە بۆ دەنگدان / نا بۆ ڕیفراندۆم”، نووسینی بێرتۆڵد برێشت]ی لە زمانی فاسییەوە، لێكردم و منیش پاش ماندووبوونێكی زۆر و وەك یەكەمین وەرگێڕانی دەقی فارسی، تەواومكرد، بەڵام بەداخەوە، ھەرچەندە دواتر بەناوی خۆیانەوە بڵاویانكردەوە، بە منیان گوت “وەرگێڕانەكەت چاك نییە”. ئەگەر بە باشی لەبیرممابێت، وابزانم ھەر ئەو دەقە شانۆییە بوو، كە تیپە شانۆیییەكە [بەداخەوە دڵنیانیم، كە ئایا تێپی شانۆی ئایار بوو یا تیپی شانۆی نینا] بۆ یادی ١٨ی ئازار پرۆڤەی دەكرد.

بەڵێ ئەو ڕۆژە بۆ من، ھاتنەدی خەونێكی دێرین بوو، كە لە سەرزەمینی ڕاپەڕینی ٧ی ئازاری ١٩٩١دا لەو ڕۆژەدا دوا پەیام و سروودی كۆمونارەكانی پاریس بە گوێی ھاوچینەكانمدا بچرپێنین و لە یادی “بزووتنەوەی شورایی كوردستان”دا ئەو دەنگانە بێننەوە سەرشانۆ. ڕۆژێك، كە ھەرگیز وێنە و یاداوەرییەكانی چۆنیەتی كاركردن و لەخۆبردوویی ئەو ڕۆژانەی ھاوڕێیان و نادەربەستی و وێناكردنی ناكەتوارییانەی ئەم ڕۆژانەم بەیەكەوە بۆ كۆناكرێنەوە. وێڕای یاداوەرییە خۆشەكانی ئەو ڕۆژە، دەنگبڕان و برینداربوونی دەنگەژیـم لە كاتی وتنی سروودی “ھاوڕێیانی گیانبەختكروو ؛ بەڕێزە گیانبازیتان “، كە بەھۆی زاڵنەبوونی ھاوڕێكانی تەنیشتمەوە بەسەر ھۆنراوە و ئاوازەكەیدا، ناچاربووم، بۆ  پڕكردنەوە و بەرزكردنەوەی دەنگی ئەوان، من فرەتر دەنگھەڵبڕم، ئەمە بووە ھۆی تێكچوونی دەنگەژێم بۆ ھەمیشە.

بەڵێ ئەو ڕۆژە دڵخۆشی و ورەبەرزیی و بوژانەوە باڵی بەسەر گشت ئەو ھاوڕێیانەدا وەك یەك جەستە و یەك دەنگ و یەكخواست كێشابوو، ئەوانەی كە ئەمڕۆ وەرەمی پارتایەتی سەراپایانی تەنیوە و كردوونی بە ھەزار و یەك پارچەوە و ھەر چەند كەسێكیان لە بەرامبەركێی دەسەڵات و ناوبانگخوازانەدا، پارت و ڕێكخراو و گروپێكیان قوتكردووەتەوە و كەس ئامادەی گوێگرتن لە كەسی دیكە نییە و ھەر كەسە خەریكی دەبەنگنیشاندانی بەرامبەرەكەیەتی، كە لە ڕاستیدا ئەگەر دەبەنگییەك لە ئارادابێت، ئەوا تەنیا ئەو سكتاریزم و دەسەڵاتخوازییە پارتییەیە، كە باڵی بەسەر ھۆش و بیركردنەوەی زۆربەیاندا كێشاوە و ھاوڕێیانی دوێنێی كردووەتە دوژمنی سەرسەختی ئەمڕۆی یەكدی.

ڕۆژگارێك كە كۆمونیستخوازەكان، پارتی پۆڵایینیان نەبوو و بەسەر كۆمەلێك ڕێكخراو و دەستە و كۆڕ و كۆمەڵی جیاوازدا دابەشبووبوون، ھەمووان لە بەرەیەكەدا وەك بۆچوونە جیاوازەكانی ئاوەزێك و بوونێك (جەستەیەك/ كەسێك) دەردەكەوتن، بەڵام ئەمڕۆكە پاش ئەوەی كە بە فەرمانی سەرووی خۆیان لە پارتێكدا توانەوە، بوونە خاوەنی دەرزەنێك پارتی لەیەكچوو بەڵام تینووی خوێنی یەكدی. كاتێك وێنەكانی پاش تەواوبوونی مەراسیمی ١٨ی ئازاری ١٩٩٢ دەھێنمەوە پێشچاوم، كە ھەمووان سەرەڕای جیاوازیی بۆچوون و تێڕامانیان، بەڵام لە كەشێكی ھاوڕێیانە و زانیارییخوازانەوە خەریكی مشتومڕبوون، بەداخەوە ناتوانم بۆ ھیچ كەسێكی بسەلمێنم، ئەو كەسانەی كە لەوێدا بوون، ھەر ئەوانەن، كە ئەمڕۆ لە كایەی پارت و لیدەرچیەتی و ھەڵپەی پلەوپایە و ناوبانگدا تا بینەقاقا نوقمی كولتوور و بیركردنەوەی بۆرجوازییانە بوون و لەبری ڕەتكردنەوەی سەروەریی بۆرجوازی كورد، گلەیی لێدەكەن و خەریكی ئامۆژگارییكردنینی، كە چۆن سەرۆكی باش و میرایەتی باش و  پارتی باش و پارێزەری دێمۆكراسی پارلەمانی و سەروەریی یاساكەیان بن!

١٨ی ئازاری ١٩٩٣ ھەولێر

لە ھەولێر بەپێچەوانەی سلێمانییەوە، وەك پێشینەی مەراسیمەكانی پێشووتر، بەر لە مانگێك كەوتینەخۆ و بانگەوازمان بۆ كۆبوونەوەی گشتی گشت چالاكان و بەشداری و پێكھێنانی كۆمیتەی مەراسیمی ١٨ی ئازاری ١٩٩٣ی ھەولێر كرد، وەك ھەموو جارێك ھاوڕێیانی ڕێكخراوە ڕامیارییەكانی دیكە (ڕەوتی كۆمونیست و یەكێتی خەباتی كۆمونیزمی كرێكاری و سەرنجی كرێكار) و ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی وەك ھاوڕێیانی یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و ھاوڕێیانی كانونی ھونەر و ئەدەبیاتی شەبەنگ و دەستە و كۆڕ و كۆمەڵەكانی دیكە و تاكە سۆشیالیست و نزیكەكانی ئەو ڕێكخراو و كۆڕ و كۆمەڵانە، لە كۆبوونەوەی یەكەمدا بەشدارییانكرد، لە ھاوڕێیانی بەشدار [ ئیسماعیل (ئازاد ئاڕمان)، جەمال چاوشین، عەبدولراحمان مەولوود، گۆران عەبدوڵڵا، شاپوور عەبدولقادر، قابیل، ئەحمەد پاشا، دلێر، ئارام عەلی، جەعفەر عەلی، ناڵە حەسەن، ھیوا، بەختیار، بەخیتیار (كرێكاری كارەبا)، سۆران كەریم، ھیوا كەریم، رێبوار میدحەت، مامە كەریم، كاوە حەسەن، من و كۆمەڵێكی دیكە ھاوڕێ] بەداخەوە تەنیا ناوی ئەمانەم لەبیرماوە. لەم كۆبوونەوەدا بەپێی ئامادەیی و خۆبەخشیی كەسەكان دابەشكار كرا و لێژنەكانی ئەنجامدانی كارەكان پێكھێنران و ڕۆژی كۆبوونەوەی سەرپەرشتیكارانی لێژنەكان دیاریكران و ھەر لێژنەش سەرخەتی كارەكانی خۆی دەستنیشانكردن.

ئەگەر بەھەڵەدانەچووبم، ئەو دانیشتنەمان لە بنكەی كانوونی ھونەر و ئەدەبیاتی شەبەنگ واتە شوێنی پڕڤەی تیپی شانۆی مژدە یا لە بنكەی یەكێتی بێكاران، ئەنجامدا. وەك جارەكانی دیكە، من كەوتمەوە لێژنەی ھونەری و لێژنەی پاگەندە و بڵاوكردنەوەی پلاكارت و ڕاگەیاندن، ھەروەھا وەك نوێنەری لێژنەی خۆجێی ڕێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست، لەبەرئەوەی ڕێكخراوەكەی ئێمە بەشی ئاشكرای ھەبوو، گرتن و مۆڵەتوەرگرتنی ھۆڵ بۆ مەراسیمەكە بە ئێمە سپێردرا و منیش ئەو داواكارییەی كۆمیتەی مەراسیمەكەم بە نوێنەری بەشی ئاشكراوی ڕێكخراوەكەمان لە ھەولێر گەیاند و ئەویش لەوە دڵنیای كردمەوە، كە بێخەم بم و ئەوە كاری ئەوە و زوو ئەنجامیدەكات و نامەی مۆركراو بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی دەزگەی ئاساییش، ئامادەدەكات و بەخۆی جێبەجێیدەكات.

ھەرچەندە ناكۆكی بیركردنەوە و بۆچوون و شێوازی كار و ھەڵسوكەوتمان لەتەك ڕێكخراوەكانی دیكەدا، جیاواز بوو و سووكە گومانێكم لەوە ھەبوو، كە كارەكە ئەنجامنەدات، بەڵام لەولاشەوە بڕوام بەخۆم دەھێڼا، بە خۆمم دەگوت “بڕواناكەم تا ئەو ڕادەیە كار و پرسە گشتییەكان و كارە ھاوبەشەكان بكاتە قوربانی ناكۆكی كەسیی و بۆچوونی كەسیی”.

ئێمە ئەندامانی لێژنەكان، ڕۆژ بە ڕۆژ كارەكانمان ئەنجامدان و ھاوڕێ ئازاد ئاڕمان ئۆتۆمەبێلەكەی خستبووە پێناو ئەنجامدانی كارەكانمان و بەخۆیشی ھاریكارمان بوو. لەو ڕۆژانەدا نزیكایەتی و ھاوڕێیەتییەكی وەھا باڵی بەسەر پەیوەندی ھەندێكماندا كێشابوو، كە بۆ كەسانی دەرەوەی ئەو سێ ڕێكخراوە، ئاساننەبوو، بزانێت كێ لە كام ڕێكخراوەدا ئەندامە و جیاوازیی ڕێكخراوەییمان چییە. بەتایبەت نێوان ئێمە ھاوڕێیانی (حەوزەی شققە) لەتەك ھاوڕێیانی یەكێتی خەباتی كۆمونیزمی كرێكاری (ئارام عەلی)، سەرنجی كرێكار (جەعفەر عەلی و بەختیاری كرێكاری كارەبا) و ھاوڕێیان ئازاد ئاڕمان و جەمال چاوشین و ھاوڕێیانی گیانبەختكردوو شاپوور و قابیل و كۆمەلێك خوێندكاری زانكۆ، ھێندە گەرموگوڕ بوو، وەك خێزانێكی گەورەمان لھاتبوو. پەرتووكفرۆشییەكەی ئێمە سەرەتا بەرامبەر ئاساییش و بەردەم قەڵا و دواتر بەرامبەر سینەما كریستاڵ، بووبووە بنكەی كۆبوونەوەی گشت چەپەكان و یەكدی بینینیان.

ڕۆژی ١٨ی ئازار، كاتێك كە بە ئۆتۆمەبێلەكەی ھاوڕێ (ئازاد ئاڕمان)، كەرەستەكانی مەراسیمەكەمان بردنە ھۆڵی ڕۆشنبیریی جەماوەر، لەوێ پاسەوانی ھۆڵەكە پێیگوتین، ئێمە ئاگادارنەكراوین و بەبێ مۆڵەتی ئاساییش بۆتان نییە مەراسیم بكەن. قسەیەكی ئاوا وەك فیشەكێك بوو، بە ھەموومانەوە نرا، ئەم، لەوی دەپرسی و ئەو، لەمی دەپرسی “چۆن مۆڵەت وەرنەگیراوە” و ” ئەو دەیگوت، مەگەر ئێمە یەكەمجارمانە مەراسیم بكەین، بۆ شتی وانەبووە” و ھەمووشیان ڕووی دەمیان لە من دەكردەوە ” مەگەر بڕیار نەبوو، تۆ ئەو كارە ئەنجامبدەیت”. منیش ھەرچەند لە كۆبوونەوە ھەفتانەییەكانی پێشووی مەراسیمەكەدا لەوە ئاگادارم كردبوونەوە، كە لیپرسراوەكەمان بەڵێنی داوە بەخۆی ئەو كارە ئەنجامبدات و بە منی گوتووە “پێویستناكات، تۆ خەیاڵی خۆت بەوەوە خەریكبكەیت و من ئەو كارە ئەنجامدەدەم”. دیسانەوە درامەوە بەر ڕێژنەی پرسیار  “مەگەر ئێوە لە لێژنەی خۆجێی ھەولێر و  بەشی ئاشكرای ڕێكخراوەكەتاندا پێكەوە كارناكەن و چۆن لە كارەكانی یەكدی ئاگادارنین؟” دیسانەوە ناچاربووم بڵیم ھاوڕێیان، بەداخەوە من ماڵی ئەو ھاوڕێیە نازانم لەبەرئەوەی تا ئێستاكە بۆ ئێمە ئاشكرا نییە، ھەرچندە بەخۆی لێپرسراوی بەشی ئاشكرای ڕێكخراوەكەكانە!

پاش ماوەیەك چاوەرێ ماینەوە، دواجار ناچاربووین، [ئەگەر بەباشی لەبیرممابێت] ھاوڕێیەك لەتەك ھاوڕێ ئازاد ئاڕمان بە ئۆتۆمەبێلكەكەی چوون بۆ ماڵی لێپرسراو و لەوێوە چووبوونە ئاساییش و ھاتنەوە و لێپرسراو و مۆڵەتەكەیان لەتەك خۆیان ھێنا. لەم ساتەدا كە ئەوان ھاتنەوە، نزیكەی ٢٠ خولەكی بۆ ئەو كاتەی، كە بۆ دەستپێكی مەراسیمەكە دیاریمانكردبوو، مابوو. ھەرچۆن بوو، بە پەلەپەل، وەخۆ كەوتین و مەراسیمەكەمان بەرپاكرد. ھاوڕێی لێپرسراو بە پێكەنێكی دەستكردەووە وتی “خۆ دیتان بەبێ من ھیچتان بۆ ناكرێت”، لەو كاتەدا سەیرێكی منی كرد و ھاوڕێیانی بەشدار لە كۆمیتەكەدا لەوە تێگەییشتن، كە ھاوڕێی لێپراسراو ئامانجدارانە وەرگرتنی مۆڵەتەكەی دواخستووە و  بە منیان گوت ” ئەگەر بمانزانیایە، بەرامبەر بە تۆ ناكۆكی ھەیە، ئەوا بەخۆمان داوای نامەی مۆركراوی ڕەوتمان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتەكە لێدەكرد و تووشی ئەم دەردیسەرییە نەدەبووین”.

بۆ من، ئەم مەراسیمە دوو ئەزموونی تێدابوو، یەكەم قسەكەی ھاوڕێ (ئـ.. ح-ك) ئەندامی بەشی ئاشكرای ڕێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست لە سلێمانی بۆ سەلما، كە دەیگووت “ئەگەر دەتەوێت گویط لێبگرن و بە پلەیەكی بەرزتر بگەیت، پێویستە دەست بەكڵاوەكەتەوە بگریت”. منیش لەو كەسانە بووم، كە كڵاوێكم نەمابوو تا دەستیپێوەبگرم، دووەم، ئەوانەی ھەڵپەی پشت مایكرۆفۆن و بەردەم كامێرایان بوو، بە ھەموو شێوەیەك دەیانویست چتبوونی خۆیان بسەلمێنن. ھەڵبەتە ئەم كارە، سەرەتای دژایەتیكردنی من بوو، لە زۆربەی چالاكییەكاندا و دواتر لە مەراسیمی یەكی ئایاری ١٩٩٣دا تاڕادەی دژایەتی و گەرپێفرۆستن و دەرپەڕاندن، ناچاریانكردم بەرەو ئاكرێ ملی ڕێگە بگرم. ھەروەھا بەرگرتن بە بەرپاكردنی مەراسیمی ڕۆژی جیھانی منداڵان كە لە ساڵی ١٩٩٣دا، پێشنیار و ئیدەی من بوو، لەلایەن لێپرسراوی بەشی ئاشكرای ڕێكخراوەكەمانەوە، كە ڕێكخستنی شارەكانی ڕەوتی كۆمونیست ڕەزامەندی لەسەر دابوو و ھەروەھا بەرگرتن بە كۆبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەرامبەر سووتاندنی پەتووكخانەی ڕاپەڕین لە ڕانیە، كە نزیكەی ٥٠ كەس لەسەر بانگەوازی ئێمە [ھاوڕێیانی شوقە و ھاورێ ئازاد (بژار) بەناوی لێژنەی خۆجێی ھەولێری ڕەوتی كۆمونست، بەیاننامەی سزاواركردن و بانگەوازمان بۆ كۆبوونەوەی گشت ئازادیخوازانی ھەولێر دەركردبوو و كۆبوونەوەكەمان لە گڵكەند بەرپاكرد. دواتر لە گێڕانەوەی یاداوەرییەكانمدا بەناوی [یاداوەریی و ئەزموونەكانی ڕۆژانی چەپایەتیم]، بە وردی دەچمە سەر زۆر بابەتی دیكەی شاراوەی ئەو ڕۆژانە.

 

خوێنەری ھێژا، ئەمە كورتەی یاداوەرییەكانی من بوون، لەمەڕ مەراسیمی ساڵیادی كۆمونەی پاریس و بزووتنەوەی شورایی؛ ١٨ی ئازاری ١٩٩٢ و ١٩٩٣. دەكرێت زۆر لایەنی دیكەی ئەو چالاكییانە و ھەڵویستگیرییەكانی ئەودەمە، بۆ ھاورێیانێكی دیكە سەرنجڕاكێشتر بووبن و  بەو ھۆیەوە لە یاداوەیی مندا تۆمار نەبووبن یا لەبیرم نەمابن، مایەی دڵخۆشییە، ئەگەر ھاوڕێیانی بەشدار و جالاكی ئەو ڕۆژانە قۆڵی لێھەڵماڵن و لەتەك ئێمەدا یاداوەرییەكانیان بەشبكەنەوە. داوایلێبوردن دەكەم، كە لە ھەندێك جێگەدا ناچاربووم، زیاتر لەسەر شتەكان بوەستم یا ڕۆشنكردنەوەی زیاتر بدەم، تاوەكو بتوانم وێنایەكی ڕۆشنتر بخەمە بەرچاوی ئەو خوێنەرە ئازیزانەی، كە لەو ساتەدا ئامادە و بەشدارنەبوون و ئاگایان لەو پرسانە نەبووە.  ھەروەھا ئەو كاتیش وەك ئێستا من دژی پلەوپایەی ڕێكخراوەیی بووم و وەك سەرەتاییەك (مەبدەئێك) ڕەتمدەكردەوە و ڕەتیدەكەمەوە و ئەندامبوونم لە لێژنەی خۆجێی ڕێكخراوی ڕەوتی كۆمونیستدا، تەنیا لەبەر داواكاریی و سووربوونی ھاوڕێیانم [مامە كەریم، ڕێباز، ڕێبوار میدحەت، سۆران كەریم، ھیواكەریم، سیروان عەلی (ئەندامانی حەوزەی شوقە)] ڕازیبووم. بەداخەوە بەپێچەوانەی چاوەڕوانی ئەو ھاوڕێیانەوە، نەك ھەر ڕازیبوونی من، نەبووە ھۆی باشتركردنی پەیوەندی ئێمە لەتەك لێپرسراوی بەشی ئاشكرای ڕەوت لە ھەولێر و ڕێكخستنی نھێنی شارەكان، بەڵكو بووە ھۆكاری توندوتیژبوونەوەی دژایەتی دوو ھاوڕێی ڕێكخراوەیمان بۆ من، كە لە دەرەوەی ئاپارتمان (شققە)كەی ئێمە دەژیان.

بۆ خوێندنەوەی یاداوەرییەكانی ٨ی ئازار؛ ڕۆژی جیھانی ژنان، كرتەلەسەر ئەم بەستەرە بكەن: www.hezheen.tk

اصول پایه ای فدراسیون آنارشیست در فرانسه

اصول پایه ای فدراسیون آنارشیست در فرانسه

 

ترجمە از: ن. تیف

مقدمه

ما آنارشیست ها که در فدراسیون آنارشیست متشکل شده ایم بر لزوم سازماندهی ویژه آگاه هستیم. ما نظراتمان را تبلیغ می کنیم و می خواهیم یک انقلاب ریشه ای و همه جانبه را انجام دهیم که در آن واحد اقتصادی و اجتماعی خواهد بود. هدف انقلاب نابودی جامعه هایی ست که بر اساس مالکیت خصوصی یا دولتی وسایل تولید و توزیع پی ریزی شده اند، جامعه هایی که استثمار، ناآگاهی، فقر و در ضمن اتوریته جزئی از آن ها هستند.

اهداف ما

ما آنارشیست ها برای یک جامعه ی آزاد بی طبقه و بدون دولت مبارزه می کنیم که اهداف اولیه اش عبارتند از:

* برابری اجتماعی و اقتصادی تمام افراد.

* مالکیت جمعی یا فردی وسایل تولید و توزیع که هر امکانی را برای زندگی برخی با استفاده از کار دیگران برچیده است.

* برابری افراد از بدو تولد برای استفاده از ابزارهایی که به شکوفایی آنان یاری می رساند، به عبارت دیگر داشتن پرورش و آموزش در همه ی زمینه های علمی، صنعتی و هنری. سازماندهی اجتماعی باید بر اساس یک فدراسیون آزاد تولیدکنندگان و مصرف کنندگان صورت بگیرد که با اراده ی آنان شکل می گیرد و در هر لحظه تغییرپذیر است.

* اتحاد آزاد افراد بر اساس شایستگی ها و دلبستگی هایی که دارند.

* آزادی مطلق هر فردی در ابراز نظراتش.

* لغو کار دستمزدی، برچیدن تمام نهادهای دولتی و اشکال ستمگری که موجب تداوم استثمار انسان از انسان می گردند. برای این امر باید با تمام دین ها و تصوف ها مبارزه کرد، حتا اگر آن ها خود را پشت علم پنهان می کنند. همچنین باید برضد میهن پرستی مبارزه کرد  تا برادری بین گروه های انسانی تحقق یاید و مرزها برچیده گردند.

ما می خواهیم تمام جامعه را بر اساس کمک متقابل بازسازی کنیم. ما جامعه ای می سازیم که برای یک فرد، یک طبقه یا یک حزب نخواهد بود، برای همه ی افراد خواهد بود. مسائل اجتماعی نمی توانند قاطعانه و واقعاً برای همیشه حل گردند مگر این که در سطح جهانی چنین امری صورت بگیرد.

نقش ما

آنارشیسم یک هدف همه جانبه برای جامعه و یک ایده آل است. وسیله ها برای رسیدن به این هدف بر پایه ی همان اصول سازماندهی جامعه قرار دارد که ایده آل است. این ابزار عبارتند از فدرالیسم و کمک متقابل. آنارشیست ها همچون افرادی که به استثمار آگاه شده اند توافق دارند که با تمام استثمارشوندگان علیه همه ی دولت ها به مبارزه بپردازند. این چنین است که آنارشیست ها به یک مبارزه طبقاتی اعتقاد دارند که پیروزی اش به استقرار یک جامعه ی آنارشیستی می انجامد.

ما باید برای این که طبقات اجتماعی استثمارشده به ظرفیت سیاسی خود و رهایی خود به دست خود پی ببرند تلاش و مبارزه کنیم. این طبقات استثمارشونده هستند که می توانند جامعه ی آنارشیستی را بسازند. استثمارکنندگان هرگز اجازه نخواهند داد که خلع مالکیت شوند و در این راه از هر گونه نیرویی، حتا خشن، علیه رهایی زحمتکشان استفاده خواهند کرد.

تبلیغ نظرات به تنهایی کافی نیست. باید در تمام مبارزات جاری که مطالباتی را مطرح می کنند و خواهان رهایی هستند شرکت جست و سطح آن ها را بهتر کرد و بالاتر برد تا به وضعیتی رسید که بُرشی صورت بگیرد و رهایی به دست آید.

ما باید دائماً به زحمتکشان و تمام استثمارشدگان بگوییم که میانجی گری ها بر خلاف منافع طبقاتی آنان هستند و فقط عمل مستقیم و هماهنگی آن به شیوه ی فدرالیستی می تواند ثمربخش باشد. زحمتکشان و استثمارشدگان تصمیم عمل مستقیم را بی هیچ واسطه ای می گیرند و آن را اجراء می نمایند.

آنارشیست ها قاطعانه با هر گونه خودکامگی دشمن هستند و با تمام نظریات استبدادی که از مارکسیسم، روحانیت، سلطنت طلبی، فاشیسم، بورژوازی لیبرال و هر نوع دیگر می آیند، مبارزه می کنند.

انقلاب لزوماً داری یک بخش تخریبی ست که در آن نهادهای سرکوب نابود می گردند و دارای یک بخش سازندگی ست که برای ایجاد جامعه ی نوین است. ما می خواهیم که جامعه ی نوین را همه اداره نمایند و از همان آغاز روی پایه های آنارشیستی مستقر گردد.

برای همین است که فدراسیون آنارشیست وسیله ای ست برای انقلاب و تا رسیدن به اهدافی که توضیح داده شد، وجود خواهد داشت.

تعهد فعالیت

فدراسیون آنارشیست تشکلی ست که فعالان آگاه نظری و عملی به آنارشیسم و دیدگاه های متفاوت آن را گردهم می آورد. این تشکل بر اساس اصل فدرالیسم آزاد فعالیت می کند که خودمختاری گروه ها و افراد عضو آن را در چارچوب اصول پایه ای حفظ می کند. تمام فعالان آنارشیست مسئول پیشبرد فدراسیون آنارشیست هستند چرا که این تشکل تقسیمات رهبر – مجری ندارد.

فعالیت مؤثر فعالان در حرکت های جمعی فدراسیون آنارشیست یک اصل اخلاقی و همبستگی ست که زیانی به اصل آزادی آنان نمی رساند.

فدرالیسم در فدراسیون آنارشیست اجازه می دهد که تکثرگرایی (پلورالیسم) نظرها و عمل های همخوان با اصول پایه ای آن وجود داشته باشد.

شک نیست که آن چه در بالا آمد فقط خطوط عمده ای هستند که آنارشیست ها دنبال می کنند. لازم است که آنارشیست ها برای تعمیق آن ها نوشته های آنارشیستی را بخوانند و آثار گروه های مختلف آنارشیستی را دنبال نمایند.

اقدامات فدراسیون آنارشیست

اقدامات فدراسیون آنارشیست در دفاع از استثمارشوندگان و مطالبات انقلابی انجام می گیرند. این اقدامات با شناخت از طبقات و موضع گیری های ذهنی که با آنارشی مخالف هستند، صورت می پذیرند.

اقدامات فدراسیون آنارشیست در تمام زمینه های فعالیت انسان ها هستند بدون این که نظرات و امکانات گروه های آنارشیستی عضو فدراسیون فراموش شوند.

به همین جهت فدراسیون آنارشیست موارد زیر را به رسمیت می شناسد:

* امکان و لزوم وجود تمام گرایش های لیبرتارین در درون فدراسیون آنارشیست.

* خودمختاری هر گروه عضو.

* مسئولیت شخصی و نه جمعی.

* نشریه جنبش که جهان لیبرتارین نام دارد نمی تواند فقط ارگان یک گرایش باشد. لذا تمام گرایش های عضو فدراسیون آنارشیست می توانند ارگان های خود را منتشر کنند و مطمئن باشند که جهان لیبرتارین مؤظف به تبلیغ آن ها ست. این نشریه همچنین تمام فعالیت های فرهنگی، تحقیقی، عملی و تبلیغی آنارشیست ها را منعکس می نماید.

* روابط صمیمی و جامع با تمام جنبش هایی که در جهت آنارشی روی یک نقطه ی مشخص کار می کنند.

* منشیان و نمایندگان عزل شدنی در هر لحظه.

سرانجام این که اگر یک گرایش درون فدراسیون آنارشیست اقدامی را آغاز می کند که با اصول پایه ای آنارشیسم ناهمخوانی ندارد، گروه های دیگر می توانند با آن مخالف باشند و در آن شرکت نکنند. گرایش های مخالف در حین اقدام مفروض، دوستانه از انتقاد به آن خودداری می کنند. اما پس از پایان رویداد می توانند تمام انتقادات خود را مطرح نمایند.

گروه های عضو فدراسیون آنارشیست می توانند هر گونه جهت گیری را که انتخاب می کنند داشته باشند: آنارکوسندیکالیسم، کمونیست – آنارشیست، نئومالتوسی، آنارشیست صلح طلب…

هر گروهی می تواند همچنین دارای همه ی گرایش ها باشد یا هیچکدامشان را نداشته باشد.

مناطقی برای فعالیت می توانند در نظر گرفته شوند به شرطی که گروه های آنارشیست ابتکار آن ها را به دست بگیرند و کمیته ی روابط فقط می تواند در این رابطه پیشنهادهایی بدهد.

 

 

سازماندهی

کمیته ی ارتباطات

یک کمیته ی هماهنگی در فدراسیون آنارشیست وجود دارد که کارش تبادل اطلاعات، پیشنهادها و نظرهایی ست که می تواند از یک فرد یا گروه بیایند. رفقای عضو کمیته ی ارتباطات هیچ حق دیگری ندارند مگر این که مانند تمام فعالان، اطلاعات، پیشنهادها و نظرهای خود را بدهند.

یگانه استثنائی که بر این اصل هست، ابتکاراتی ست که مربوط به پیوستن به یک کنگره، ائتلاف یا کمیته می شوند (مثلاً کنگره ی آنارشیستی بین المللی، نیروهای آزاد صلح).

ناگفته پیداست که شرکت در نشست های مختلف نباید تناقضی با ایدئولوژی ما داشته باشد و هر فعالیتی باید فقط دارای یک هدف باشد، برای مثال: مخالفت با جنگ، تلاش برای جلوگیری از اعدام فعالان سیاسی، اعتراض علیه تجاوز به یک ملت.

کمیته ی وسیع ارتباطات

کمیته ی وسیع ارتباطات با فراخوان منشی عمومی دست کم سه بار در سال تشکیل می شود. ابتکار تشکیل جلسه می تواند یا از سوی منشی عمومی باشد یا یک کمیته ی ارتباطات آن را فرابخواند. دستور کار جلسه بر اساس تقاضاهای گروه ها، رابطان، افراد یا کمیسیون ها تعیین می گردد. موضوعات تمام این تقاضاها حیات فدراسیون آنارشیست را دربرمی گیرند. کمیته ی وسیع ارتباطات می تواند برای راه اندازی کارزارهای فدرال تصمیم گیری نماید. تصمیم یک کارزار می تواند در یک کنگره یا یک کمیته ی وسیع ارتباطات گرفته شود. به هر حال تمام اقدامات مربوط به کارزار مربوطه باید در کمیته ی وسیع ارتباطات یا بولتن داخلی معرفی گردند.

منشی عمومی

نقش منشی عمومی پخش مراسلات و مسئولیت ها در میان اعضای مختلف است. او باید مراقب توافقات کمیته باشد و تلاش کند تا کنگره آن گونه که باید در زمان تعیین شده و بر اساس فعالیت های رفقایی که آن را تدارک می بینند، برگزار گردد.

منشی روابط داخلی

نقش منشی روابط داخلی ایجاد ارتباط بین گروه های عضو فدراسیون آنارشیست با یک دیگر است. او باید مکاتبات هوادارانی را که در مناطق هستند و می خواهند به ما بپیوندند در اختیار آن ها بگذارد. منشی روابط داخلی مسئولیت پخش نظرات جالب را که از یک منطقه، یک گروه و یک فرد می آید، بر عهده دارد. منشی روابط داخلی همچنین بایستی به اطلاع کل جنبش برساند که چه امکاناتی برای عمل و حرکت موجود است، مثلاً نام کسانی که می توانند سخنرانی تبلیغی بکنند، در مورد چه موضوعاتی می توانند این کار را بکنند و چه امکاناتی برای جابه جایی آنان وجود دارد. منشی روابط داخلی همچنین باید تبلیغات از طریق کارزارهای مختلف را در نظر بگیرد و موضوعات آن ها را که او یا فعالان می توانند پیشنهاد کنند، ارائه دهد. (گروه های آنارشیست عضو فدراسیون که با تأثیرگذاری کارزارهای تبلیغی اختلاف دارند، می توانند از شرکت در آن ها اجتناب نمایند.) منشی روابط داخلی باید هر جا که می تواند گروه های آنارشیستی جدید ایجاد نماید و با پیوند آن ها  به فدراسیون آنارشیست در راه گسترش تشکل گام بردارد. منشی باید در کنگره ترازنامه ای ارائه دهد که نشانگر پیشرفت، رکود یا پسرفت تشکل ما با توجه به گزارش های گروه های عضو باشد.

هنگامی که یک گروه آنارشیستی تشکیل می گردد، منشی روابط داخلی باید مستقیماً با آن تماس حاصل نماید. این تماس را یا خود او می گیرد یا به یک نماینده که شناخته شده است و از نظر جغرافیایی به گروه تازه ایجاد شده دور نیست، محول کند.

ارتباط با گروه تازه ایجاد شده صرف نظر از این که دستاوردی انسانی دارد، برای ایجاد گفت و گویی ست که به هر دو طرف امکان می دهد تا هم اندیشی در اصول پایه ای آنارشیست ها را بررسی نمایند.

منشی روابط خارجی

نقش منشی روابط خارجی ایجاد ارتباط دوستانه با گروه های موازی، هواداران و حتا منفردان است تا فرصتی برای معرفی تشکل و نشریه ما به وجود آید. این ارتباط ها همچنین با این دید صورت می گیرد که فدراسیون آنارشیست بتواند با آن ها حرکت مشترکی برای اهدافی مشخص در چارچوب ائتلاف ها، نهادهای ارتباطی یا یک کارزار لحظه ای و مقطعی داشته باشد. چنین ارتباطاتی به ما اجازه می دهند تا بتوانیم مطبوعات خود را در تجمعات گروه های نامبرده پخش نماییم و آفیش های تبلیغاتی خود را در دفترهای آن ها نصب کنیم، اطلاعیه های خود را توزیع نماییم، مقالات خود را در نشریاتشان چاپ کنیم و در تجمعات آن ها شرکت نماییم. بدیهی ست که تمام این کارها می توانند متقابلاً نیز انجام بگیرند.

منشی روابط بین المللی

منشی روابط بین المللی با تشکلات آنارشیستی که به زبان خارجی سخن می گویند ارتباط برقرار می کند. برای این که از رویدادهای جهانی و اقدامات آنارشیست ها اطلاع حاصل شود و دریافته گردد که آنان چگونه در آن رویدادها شرکت کردند و چه راهی را برای ارتقای آن ها انتخاب نمودند. منشی روابط بین المللی سپس تمام رفقای کشورها را از جو و فعالیت آنارشیستی در جهان مطلع می کند. منشی روابط بین المللی همچنین اطلاعات اصلاحی را بر خبرهای مطبوعات  رسمی جمع آوری می نماید. منشی روابط خارجی می تواند صفحات بین المللی نشریه ما، جهان لیبرتارین را پربار نماید.

منشی خزانه داری

خزانه دار مستقیماً حق عضویت حداقلی سالانه گروه ها و افراد عضو فدراسیون آنارشیست را دریافت می کند. مبلغ حق عضویت عمداً پایین در نظر گرفته شده است تا همگان بتوانند آن را بپردازند و اگر مایل هستند بیش تر از آن را بدهند.

خزانه دار برای احترام به خودمختاری گروه های عضو فدراسیون آنارشیست حق ندارد نام و نشانی های اعضای آن ها را بداند، اما فقط از تعدادشان اطلاع دارد که برای آن هم به خزانه دار هر گروه اعتماد می کند.

منشی خزانه داری فهرست گروه ها و افراد عضو فدراسیون آنارشیست را به اطلاع منشی بولتن درونی می رساند، بولتنی که فقط به اعضای فدراسیون آنارشیست داده می شود. خزانه دار هزینه های مراسلات و جابه جایی اعضای کمیته را به کنگره بر عهده دارد. خزانه دار همچنین مسئولیت مالی برای عضویت در ائتلاف ها، کمک احتمالی به چاپ یک آفیش، تبلیغ یک کارزار و پشتیبانی را از نشریه فدراسیون آنارشیست دارد.

اداره

مدیران را کنگره برمی گیزند. نقش آنان عبارت از مراقبت از انتشار مرتب نشریه و اجرای کارهای جنبش از جمله کتابفروشی آن و …

مانند تمام دیگر مسئولانی که کنگره برمی گیزند، مدیران می توانند برای کمک به خود یک یا چندین فعال را منصوب نمایند.

هیئت تحریریه

هیئت تحریریه مسئول تهیه و انتشار منظم نشریه ما یعنی جهان لیبرتارین است. تمام مقالاتی که هیئت تحریریه دریافت می کند در صورت عدم مخالفت اصولی و دقیق یک یا چند عضوش، در نشریه منتشر می گردند. مقاله ای که درج نمی شود با استدلال برای عدم درجش به نویسنده بازگردانده می شود.

اعضای هیئت تحریریه را کنگره انتخاب و عزل می کند. اما اعضای آن می توانند در طی مدت نمایندگی خود یک یا چند رفیقی را که آن را ترک می کنند به اتفاق آراء با یک یا چند عضو دیگر جایگزین نمایند.

رادیو لیبرتر (لیبرتارین)

منشی رادیو لیبرتر مانند دیگر منشیان در کمیته ی ارتباطات شرکت می کند.

چهار پست برای بهینه سازی کار رادیو وجود دارد:

* منشی برنامه ریزی: او مسئول جدول برنامه ها، جای گذاری آن ها، انتشارشان در نشریه جهان لیبرتر و کیفیت برنامه هاست. او با دبیرخانه های مختلف فدراسیون آنارشیست در ارتباط است تا گردش اخبار و اطلاعیه ها در رادیو تأمین گردد.

* منشی مالی: او مسئول بودجه ی رادیوست و از این اصل که رادیو خودش هزینه هایش را تأمین کند مراقبت می نماید.

* منشی فنی: او مسئول نگهداری از تجهیزات رادیوست و هزینه های آینده را برای آن ها پیش بینی کرده و به اطلاع منشی مالی رادیو می رساند.

* منشی انجمن: او مسئول انجمن “پخش وسایل ارتباط جمعی” ست که از لحاظ قانونی ضامن رادیو لیبرتر است.

منشی تاریخ و بایگانی

وظیفه ی او جمع آوری و بایگانی اسناد مختلف (آفیش ها، جزوه ها، رساله ها، کتاب ها و …) است که عموماً به جنبش آنارشیستی و خصوصاً به فدراسیون آنارشیست مربوط می گردند تا حافظه ی فعالیت های ما نگاهداری گردد. او می تواند برای کمک به خود از فعالان دیگر یاری بجوید.

منشی انتشارات

وظیفه ی او تلاش برای چاپ و بازچاپ آثار مهم آنارشیستی و تبلیغ آن هاست. او همچنین باید برای ترویج و پخش انتشارات جهان لیبرتر (ارگان فدراسیون آنارشیست) کوشش کند.

عملکرد کمیته ی ارتباطات

خوانش آن چه در بالا آمد به روشنی نقش وظیفه های مختلف را نشان می دهد. توجه ویژه ای باید به تماس منشیان ارتباطات داخلی با ارتباطات خارجی و خزانه داری نمود که می تواند با عطف به امکاناتی که در اختیار دارد محدوده و تناوب اقداماتی را که می توان انجام داد، مشخص نماید.

کمیته ی ارتباطات مرتباً با فراخوان منشی عمومی تشکیل جلسه می دهد.

هر منشی مسئول وظیفه ی خود است و در نتیجه به تنهایی برای آن چه به وی مربوط است تصمیم می گیرد.

البته هیچ کدام از منشیان نمی توانند به دلایل عملی و اخلاقی بدون گفت و گو با دیگران و بدون در نظر گرفتن اعتراضات و مخالفت هایی که می شود دست به تصمیم گیری بزنند.

این چنین است که اگر کاری گروهی انجام می گردد، تصمیم های نهایی آن ها را مسئولان هر وظیفه ای می گیرند که به تنهایی در برابر کنگره پاسخگوی آن چه هستند که به تک تک آنان مربوط بوده است.

هر منشی می تواند برای یاری به وظیفه ای که گرفته است کمیسیونی را با مسئولیت کامل خودش انتخاب نماید.

بولتن داخلی

بولتن داخلی برای مطالب خود و از نظر مالی مستقل از کمیته ی ارتباطات است. کمیته ی ارتباطات دارای هیچگونه حق سانسوری یا حق ممنوع کردنی نیست. بولتن داخلی برای تمام اعضاست و هیچ یک از کسانی که آن را منتشر می کنند حق ندارند هیچ سانسوری در آن بکنند.

همه ی مقالات به جز آن هایی که احتمالاً افتراء آمیز هستند در بولتن داخلی درج می شوند.

تمام مقالاتی که هیئت تحریریه ی جهان لیبرتر رد کرده است می توانند با ذکر این موضوع در بولتن داخلی منتشر گردند.

سرانجام این که کمیته ی ارتباطات اعلان های خود را به گروه های عضو فدراسیون آنارشیست، اقدامات و گزارش های عملکرد به هر کنگره را در بولتن داخلی منتشر می نماید.

کنترل متن های گروهی و فردی جایی در بولتن داخلی ندارد.

گروهی که بولتن داخلی را اداره می کند باید مانند دیگر گروه ها در انتظار شماره ی بعدی باشد تا بتواند موضعی بگیرد.

اشتراک بولتن داخلی

زمانی که گروه اداره کننده ی بولتن داخلی تقاضایی برای اشتراک آن دریافت می کند، از منشی خزانه داری می خواهد تا صحت عضویت گروه متقاضی را تأیید نماید. همین کنترل برای تعداد اعضای هر گروه صورت می گیرد تا یک گروه تعدادی بیش از تعداد اعضای خود به علاوه ی یک عدد برای بایگانی خود، بولتن داخلی دریافت ننماید.

خزانه داری می بایستی گروه اداره کننده ی بولتن داخلی را از استعفای یک گروه یا افراد مطلع نماید. منشیان گروه ها مستقیماً استعفای افراد عضو خود را اعلام می کنند تا تعداد ارسالی بولتن ها بر طبق آن صورت بگیرد.

بولتن داخلی هر ماه منتشر می گردد (مگر این که مقاله ای نرسد).

محل انتشار بولتن داخلی در شهرستان خواهد بود مگر این که چنین امکانی نباشد. هدف این است که از تمرکز کار در پایتخت جلوگیری گردد و این ارگان بتواند از یک خودمختاری کامل برخوردار باشد.

اگر گروه مسئول انتشار بولتن داخلی کارش با شکست مواجه شد، منشی عمومی می تواند یک گروه دیگر را موقتاً به انجام این وظیفه برگمارد.

کنگره

کنگره فقط برای اعضای فدراسیون آنارشیست است (به جز کسانی را کمیته ی ارتباطات دعوت می کند). گروهی که کنگره ی پیشین منصوب نموده است و با منشی عمومی در ارتباط است مسئولیت برگزاری کنگره را بر عهده دارد. کنگره دارای اهداف زیر است:

* وضعیت اخلاقی و مالی فدراسیون آنارشیست و اقدامات آن را بررسی می کند.

* بحث در مورد پیشنهادها و مطالعاتی که گروه ها، افراد و نهادهای عضو فدراسیون آنارشیست ارائه می کنند تا بتوان خطوط اصلی کارزارهای سال جاری را از آن ها بیرون کشید. کنگره همچنین تصمیم های لازم را برای پیشروی خوب فدراسیون آنارشیست می گیرد.

عضوگیری

عضوگیری در فدراسیون آنارشیست بر دو محور قرار دارد:

* مادی: پرداختن حق عضویت

* اخلاقی: پذیرش بی قید و شرط اصولی که در بیانیه ی حاضر آمده است.

نتیجه این که، اگر گروه یا فردی اصول پایه ای را به صورتی علنی زیرپا بگذارد، عضویتش نیز به صورتی خودبه خودی در فدراسیون آنارشیست فسخ می گردد.

اصول پایه ای نمی توانند تکمیل گردند یا تغییر یابند مگر این که پیشنهاد آن ها چهار ماه پیش از برگزاری کنگره مطرح گردند و کنگره به اتفاق آراء تکمیل یا تغییر را بپذیرد. به هر حال آن چه در مقدمه ی اصول پایه ای آمده است تغییرناپذیر است یعنی این که گروه های عضو فدراسیون آنارشیست همواره باید خودمختاری خود را حفظ نمایند و این فدراسیون همواره باید دارای گرایش های مختلف باشد.

هر عضو فدراسیون آنارشیست می تواند اگر مایل است عضو تشکلات فرهنگی، فلسفی، سندیکایی، صلح طلب یا تفریحی دیگری که انتخاب می کند باشد بدون این که این عضویت ها با آنارشی در تناقض باشند.

اما، به هر حال هر گروهی آزاد است تا کارزارهای مشترکی با تشکلات دیگری که انتخاب می کند، داشته باشد.

هر آن کس که با بیانیه ی اصول پایه ای موافق است می تواند از طریق یک گروه یا فرداً به عضویت فدراسیون آنارشیست درآید. (عضویت فردی به این دلیل پذیرفته می شود که کسی از یک گروه از نظر جغرافیایی دور است یا این که فردی مایل است ایزوله باقی بماند.)

 

فدراسیون آنارشیست

 

متشکل شدن و مبارزه کردن

منبع:  http://www.federation-anarchiste.org