سیناریۆی ( یاری )

سیناریۆی  ( یاری )

نوسینی: دانا محمد عبدللە

      دیمەنی  ١

ماڵ . دەرەوە .  رۆژ

(ماڵێکی لە خشت و قور دروست کراوە ، بنمیچی خانوەکان لە قامیش و دارە  و ھەندێکی ھاتووەتە دەرەوە ، دەرگایەکی رەشی کۆن بە حەوشەی ماڵەکەوەیە و بۆیەکەی کاڵ بوەتەوە و لای خوارەوەی ژەنگی گرتووە ، بێ دەنگیەکی زۆر بەسەر ماڵەکەوەیە)

(دەرگای حەوشە دەکرێتەوە ھێدی لەناو دەرگاکەدا دەوەستێت)

ھێدی : ( کچێکی ٧ ساڵە قژێکی رەشی خاوی ھەیە و پێستێکی گەنم رەنگ ، وە چاوەکانی خەواڵو دیارە)

( سەیری گەرەکەکەیان دەکات کەس نابینێت تەنھا زارای  ھاورێی نەبێت کە لە پێش ماڵی خۆیان دانیشتوە)

( ماڵی زارا لە تەنیشت ماڵی ھێدییە خانوەیەکی گەورەیان ھەیە کە بە شێوازی تازە دروست کراوە پەنجەرەکانی لەدوورەوە وەکو زیو ئەبریسکێتەوە وەھەروەھا  دیوارەکانی لە بەردی گران بەھا رازێنراوەتەوە ، لە خانوی دەوڵەمەندەکان دەچێت )

(ھێدی دەچێت بۆ لای زارا )

ھێدی

چۆنی  زارا وەرە یاری خەت خەتێن بکەین ، یاریەکەی دوێنێ تەواو ئەکەین

زارا

نا من یاری ناکەم

ھێدی

بۆ چی ؟

زارا

باوکم ناھێلیت ، ئەلیٍَت لەگەل ئەوان یاری مەکە ، ئێمە دەوڵەمندین وەکو ئەوان نین  بۆ ئێمە جوان نیە ،

 ھەروەھا وتی دوای یاریەکانت لێ دەبەن .

ھێدی

(بەو دەنگەی کە لەکاتی قسەکردن ھەست دەکەی گریانی بێوەیە)

باش ..

(ھێدی دەگەرێتەوە ، پارچە کەچێک دەبینێت و دەچێت لەسەر دەرگاکەی خۆیان  دەست دەکات بەنوسین)

(دایکی ھێدی دێتەدەرەوە)

دایکی ھێدی

کچم ئەوە چی ئەنوسین

ھیدی

دایەکە گیان ئەوە نوسیم ،  ئێمەش دەوڵەمەندین

کۆتای

…………………………………….

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s