من ناچم بۆ ده‌نگدان، ئه‌ی تۆ؟

من ناچم بۆ ده‌نگدان، ئه‌ی تۆ؟

سه‌لام عارف

١٦ی سێپتەمبەری ٢٠١٣

چه‌ند که‌س بێکار و برسیتر کران ؟ چه‌ند که‌س ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان کران ؟ چه‌ند مێینە به‌ گوێزانی ژه‌نگاوی خه‌ته‌نه‌ کران ؟ چه‌ندیش به‌ردباران و تیڕۆرکران ؟ چه‌ند ئه‌ندامی مافیای پارت و بنه‌ماڵه‌ ده‌وڵه‌تمه‌ندکران ؟ چه‌ند پله‌وپایه ‌و ئیمتیاز خه‌ڵاتکران ؟ چه‌ند زەوی و ئاو داگیر کران ؟ چه‌ند ماڵ بێئاو و کاره‌با کران ؟ باوکی چه‌ند مناڵ تیرۆرکران؟ چه‌ند (سه‌رده‌شت) و (سۆران) تیرۆرکران ؟ چه‌ند ڕۆژنامه ‌و نووسه‌ری خۆفرۆش کڕدران ؟ چه‌ند ناوچه‌ بۆ فیدراڵی دەسەڵاتداران و کورسی سه‌روه‌ری وازلێهێنران ؟ چه‌ند  سێ ده‌وامی خوێندگاکان دروسکران ؟ چه‌ند مزگه‌وت دروستکران ؟ چه‌ند هاونیشمانی به‌ ئه‌نفاکردن دران ؟ جه‌رگی چه‌ند دایك  سوتێنران ؟ چه‌ند شایی و سەیرانی خه‌ڵکی کرانه‌ قوزه‌ڵقورت ؟ چه‌ندە چڵکاوخۆری بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌وڵه‌تکرا ؟ چه‌ند ئاوەزی داهێنه‌ر شێوێنران ؟ چه‌ند ده‌ستی دروستکار گەوجکران ؟ چه‌ندە سامانی کۆمه‌ڵایه‌تیی دزرا ؟ چه‌ند  داوێن و ده‌ست و دەمپیس خوڵقێنران و کرانه‌ ئۆپۆزیسێون ؟ چه‌ند ئاژه‌ڵ کرانه‌ قوربانی بەدەسەڵاتگەییشتن و تەندروستی مشه‌خۆران؟ چه‌ند سكاڵای هاونیشتمانان فڕێدرانە سەبەتەی زبڵ، چه‌ندە ژینگه‌ ژه‌هراوی و وێرانکرا ؟

گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم زیاتر له‌ سێ سه‌ده‌یه‌ له‌ دونیادا هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت، كەچی هیچ شتێك نه‌گۆڕا، گه‌ر هه‌ڵبژاردن شتێکی بگۆڕایه‌، ئەوا ھەنووكە سەردەمێك بوو، لەبەر پاراستنی بەرژەوەندی سەرمایەداران و سەروەران قه‌ده‌خه‌ ده‌کرا !

ئه‌وی ڕاستیبێت، من ئاوا هه‌ڵبژاردن ده‌بینم، که‌ کوتومت له‌وه‌ ده‌چێت، (مه‌ڕ)ێك لە جه‌ژنی قووربانیدا ده‌نگ بە قەسابێك بدات، یان (قه‌ل)ێك ده‌نگ به‌ جه‌ژنی نۆئیل و سه‌ری ساڵ بدات، ئیدی هه‌ڵبژاردنی چی و ته‌ڕه‌ماشی چی؟ من وه‌ك مامۆستا (گۆران) هاوارده‌که‌م، “حكومه‌ت نامانه‌وێت ئینتخاباتت” ئه‌ی تۆ؟

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s