دەوڵەت بابەتێك بۆ گفتوگۆ لە نێوان مارکسیستان و ئەنارکیستانی کوردستان
لەم مشتومڕە ئازاد و كراوەیەدا، كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئەنجامدراوە و لە سایتە كوردییەكاندا خراوەتە بەرچاوی خوێنەران، ئەم ھێژایانەی خوارەوە بەشدارییان كردووە:
زاھیر باھیر، ** ****، ھەژێن، تاھیر ساڵح شەریف، سیروان عەلی، سەلام عارف، شێخ عەبدول
بەرایی:
هاوڕێ زاهیر باهیر، کە ئەناركیستێکی ڕەخنەگری” دەوڵەت ” و ڕەخنەگری تێزی ” دیکتاتۆری پرۆلیتاریا “ی مارکس و مارکسیستەکانە، لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆیدا چەند پەرەگرافێکی لە وتارێکی ” میخائیل باکۆنین* ” لە بارەی دەوڵەتەوە بڵاوکردەوە. بەڕێز ** **** کۆمێنتێکی ڕەخنەیی لەسەر هەمان بابەت نووسی. پاشان هاوڕێ هەژێن هاتە ناو گفتوگۆکەوە. بەدوای ئەویشدا، من [تاھیر ساڵح]، بە کۆمێنتێک بەشداری گفتوگۆکەم کرد و مشتومڕەکە دەربارەی پێویستبوون و پێویستنەبوونی “دەوڵەت” لەڕوانگەی مێژووییەوە درێژەی کێشا و چەند بابەتی لاوەکیش هاتە نێو گفتوگۆکەوە.
لەم گفتوگۆیەدا، دوو تێڕوانینی مارکسیستی و ئەناركیستی بەرامبەر بە “دەوڵەت ” بەرچاو دەکەون، دوو تێڕوانین، کە لە بناغەوە مامەڵەی جیاواز لەگەڵ چەمکی ” دەوڵەت “دا دەکەن. خاڵی سەرنجڕاکێش لەم گفتوگۆیەدا، تێڕوانین و تێگەیشتنە ناکۆک و جیاوازەکان نییە، بەڵکو دەرکەوتنی شێوازو گیانێکی نوێیە لە گفتوگۆی نێوان مارکسییەکان و ئەناركیستەکانی کوردستاندا. سەرەڕای جیاوازییە فیکری و جیهانبینییەکان، هەموو لایەک بە گیانێکی هاوڕێیانە، ڕێزنان لە بیروڕای یەکتری و دوور لەسکتاریزمی گروپی و مهاتەرات مامەڵە لەگەڵ یەکتریدا دەکەن، کە ئەمەش دیاریدەیەکی نوێیە لەناو ئەو گەڕەلاوژە و شیروتیر لەیەکهەڵکێشانەی نێو دنیای سیاسەت و فیکری کوردیدا.
پێویستە ئەوەش بڵێم، کە ئاستەمە ئەم باس و مشتومڕانە لە چوارچێوەیەکی سنوورداری وەک فەیسبووکدا جێگایان بێتەوە. لەسەر پێشنیاری هاوڕێ ” هەژێن ” بڕیارماندا ئەم تەوەرەیە بگوازینەوە بۆ نێو (سایتی کوردستانپۆست ئینفۆ) و (سایتی سەکۆی ئەنارکیستانی كوردستان). بابەتی ” دەوڵەت “، تەوەرەیەکی کراوەیە و هەر کەسێک کە خوازیاربێت بیروبۆچوونی خۆی لەسەر بنووسێتەوە، یان بۆچوون و ڕەخنەکانی خۆی لەسەر ڕوانگەی بەشداربووانی ئەم تەوەرەیە بنووسێتەوە، دەتوانێت بۆ هەردوو سایتەکەی بنێرێت.
دوایین شت کە پێویستە ئاماژەی پێبدەم، ئەوەیە کە ئەمەی لێرەدا دەیخوێننەوە، سەرەتایەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە چەمکی “دەوڵەت” و هیچ یەکێک لە بەشداربووانی ئەم تەوەرەیە، ڕوانگەی کۆنکرێتی خۆی و ئەنجامگیری تەواوەتی خۆی سەبارەت چەمکی ” دەوڵەت ” نەخستۆتەڕوو. بەهۆی دەستپێکردنی سەرەتایی باسەکەش، کۆمێنت و بۆچوونەکان پەرژوبڵاون و بە ناچاری پەل بۆ چەند کێشەی لابەلای دیکە دەهاوێژن، کە لەدەرەوەی تەوەرەی [ دەوڵەت و چەمکی دەوڵەت ]ن. بەو هیوایەی کە لە داهاتووی مشتومڕەکاندا، خۆ لە باسی لاوەکی بپارێزرێت.
بۆ خوێندنەوەی پەرتووکەکە لەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایل، کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە
https://www.facebook.com/download/652258524882233/dewllet-%20online%20version.pdf
http://issuu.com/home/docs/dewllet-_print_version/edit/embed
بۆ چاپکردنی پەرتووکەکە لەسەر کاخەز، کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە
https://www.facebook.com/download/1399012886987903/dewllet-%20print%20version.pdf
http://issuu.com/home/docs/dewllet-_online_version/edit/embed