ئه‌زموونه‌کانی ڕۆژاوا و باکوری کوردستان گومانی بۆ ده‌ستپێکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ڕێگای گروپه‌ خۆجێیه‌کانه‌وه‌ ، نه‌ هێڵاوه‌ته‌وه‌.

ئه‌زموونه‌کانی ڕۆژاوا و باکوری کوردستان گومانی بۆ ده‌ستپێکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ڕێگای گروپه‌ خۆجێیه‌کانه‌وه‌ ، نه‌ هێڵاوه‌ته‌وه‌.

زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
27/01/2015

مێژوی ئه‌و هه‌وڵ و بزوتنه‌وانه‌ی که‌ ویستویانه‌ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ بری شۆڕشی سیاسی، بکه‌ن ، زۆر که‌من و ته‌نهاش له‌ چه‌ند جێگایه‌کی ئه‌م دونیایه‌دا کراوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌کو حه‌قیقه‌تێکی هه‌میشه‌یی ماونه‌ته‌وه‌ که‌ شۆڕش یا نییه‌ یا ده‌بێت کۆمه‌ڵایتی بێت.  واته‌ گۆڕانکارییه‌کان ده‌بێت سه‌راپاگیری بێت هه‌ر له‌ گۆڕینی مێنته‌ڵێتی تاك، کوڵتور ، ڕۆشبیری و په‌روه‌رده‌کردن ، ئابوری ، ژینگه‌ و ئیکۆلۆجی ، چاره‌سه‌ر و ته‌ندروستی تا ده‌گاته‌ گۆڕانکاری سیاسی. به‌ مانایه‌کی دیکه‌ به‌ کۆمه‌ڵایه‌تیکردنه‌وه‌ی شۆڕش له‌ پارتایه‌تیییه‌وه‌، له‌ده‌ستده‌رهێنانی له‌ چنگی حیزب و سه‌کرده‌ و ده‌سته‌بژێر و سیاسییه‌کانه‌وه‌ بۆ ده‌ستی خه‌ڵکه‌ ئاساییه‌که‌ ، ده‌ستپێکردنی له‌ بنی کۆمه‌ڵه‌وه‌ و له‌ داخوازی خه‌ڵکانی په‌راوێز خراوه‌وه‌، نه‌ك له‌ سه‌ره‌وه. نه‌ك له‌ گۆڕینی باشتری ژیانی که‌مینه‌ خه‌ڵکه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌، ته‌نها ئه‌مه‌شه‌ که‌ ده‌سته‌به‌ری گۆڕانکارییه‌ سه‌ره‌کی و ناسه‌ره‌کییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵ ده‌کات و سه‌رجه‌می کێشه‌و گرفته‌کانی کۆمه‌ڵیش بنه‌بڕ ده‌کات.

مێژوی چه‌رخی ڕابوردوی به‌شه‌رییه‌ت، گه‌رچی له‌ چه‌ند پارچه‌ زه‌وییه‌کدا یا وڵاتێکدا خاوه‌نی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه‌یه‌ ، به‌ڵام به‌ گشتی مێژوییه‌کی ڕه‌شی پڕ له کوشتن و بڕین و جه‌نگی گه‌وره‌ و گچکه‌ی نێوانی حکومه‌ته‌کان و جه‌نگی ئه‌هلی و ڕاکه‌ڕاکه‌ی برسێتی و ڕوتی و ڕه‌جاڵی و کۆچ و هه‌ڵکه‌ندنی ملیوێنه‌ها خه‌ڵکی ده‌ربه‌ده‌ر و چه‌وسانده‌نه‌وه‌ی زۆرینه‌ و‌ ژیانه‌وه‌ی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و دین و مه‌زهه‌ب و چه‌نده‌ها خراپه‌کاری دیکه‌، هه‌ر هه‌مووشی به‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه‌وه‌ بووه‌. گومانیشی تیادا نییه‌ که‌ دروستبوونی حیزبگه‌لێکی یه‌کجار زۆری هه‌مه‌چه‌شنه‌ی ده‌سه‌ڵاتخواز و به‌هه‌ڵپه بۆ ده‌سه‌ڵات ، که‌ هیچ وه‌خت هیچکامێکیان سڵیان له‌ خراپه‌کاری بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات بۆ تاکه‌ چرکه‌یه‌کیش، نه‌کردۆته‌وه‌، هۆکارێکی گرنگ بوون‌. حیزبه‌کان و سیاسییه‌کان له‌م ماوه‌ دوور و درێژه‌دا به‌ ئێستاشه‌وه له‌ گرتنه‌به‌ر ی هه‌ر جۆره‌ سیسته‌مێك : دیمۆکراسی ، دیکتاتۆری جا ئیدی له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ یا کوده‌تاوه‌ یا جێنشینییه‌وه‌ بووبێت هیچی له‌و ڕاستیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ نه‌گۆڕیوه‌ و هه‌میشه‌ش ئامرازی ده‌ستی خه‌ڵکانی ده‌ستڕۆیشتو و ده‌وڵه‌مه‌ند و ناوداری نێو کۆمه‌ڵ وبانقه‌کان و کۆمپانیا گه‌وره‌کان ، بوون.

ئه‌م مێژووه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه‌ حیزبه‌کان له‌ دینییانه‌وه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌یی له‌ چه‌پیانه‌وه‌ بۆ ڕاستیان له‌ موحافیزکاریانه‌وه‌ بۆ لیبراڵ له‌ کۆمۆنیستیانه‌وه‌ بۆ سۆشیالیستی ده‌سه‌ڵاتخواز ، ئه‌وه‌نده‌ی که‌ زه‌مینه‌ی ژیاندنه‌وه‌ و به‌رقه‌راری و به‌رژه‌وه‌ندی ناوکۆیی، له‌ نێوانیاندا هه‌بووه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ جیاوازی له‌ نێوانیاندا نه‌بووه‌ ، نه‌ك هه‌ر له‌ ئامانجه‌کانیاندا به‌ڵکو له‌ به‌کارهێنانی ئه‌و خه‌ڵکانه‌شی که‌ کراونه‌ته‌ په‌یژه‌ یا پلیکانه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج و مه‌رامیان به‌ ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه‌. به‌ هه‌مان شێوه‌ش له‌ نێوه‌ندی خه‌ڵکانی هه‌ژار و به‌شخوراوانیشدا ئه‌وه‌نده‌ی جیاوازی سیاسی له‌ نێوانیاند هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ ته‌بایی له‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان به‌ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ له‌ بڕگه‌ی یه‌که‌مدا، ناومهێنان ، نه‌بوون و نین‌ . به‌ واتایه‌کی دیکه‌ هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه‌ له‌ سنور و بازنه‌ی په‌رده‌وازه‌یی و نادۆستایه‌تی نێوانیان و به‌نده‌یه‌تی بۆ خاوه‌نکار و خاوه‌نزه‌وییه‌کانیان، بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ .

له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دووژمنکاری و کارکردن له‌سه‌ر دابڕانی خه‌ڵکی له‌ یه‌کدی و په‌رده‌وازه‌یی و هێنانی ئه‌م هه‌موو جه‌نگ و نه‌هامه‌تی و بێکاری و هه‌ڵکه‌ندن له‌ جێگه‌ی خۆو ……هێشتا ئه‌م حیزبانه‌ به‌ هێزن و له‌ لایه‌ن زۆرینه‌یه‌که‌وه‌ ، به‌ تاکه‌ ڕیگایه‌ك له‌ سه‌رفرازکردنی به‌شه‌رییه‌تدا، ده‌زانرێن و ده‌ناسرێن. به‌ واتایه‌کی دیکه‌ خه‌ڵکی تا ئێستاش پشتیان تێنه‌کردون، متمانه‌یان پێده‌که‌ن و ده‌نگ و ده‌م و مێشك و کرده‌وه‌ی خۆیانییان پێده‌به‌خشن . دیاره‌ ئه‌مه‌ش هۆکاری خۆی هه‌یه‌ و من له‌ وتاری ” هێزه‌ تاریکه‌کان ” که‌ له‌ 14/11/2012 دا په‌نجه‌م بۆ هه‌ندێکیان ڕاكێشاون. هاوکاتیش خه‌ڵکانێکی زۆریش هه‌نه‌ که‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئاکامه‌ی که‌ بڕوا ومتمانه‌ی خۆیانیان له‌ پارته‌ سیاسییه‌کان سه‌ندۆته‌وه‌ و به‌ڵام له‌ حاڵه‌تی سه‌ره‌گێژه‌یی و واقوڕمان و بێمتمانه‌یی به‌خۆیان ده‌ژین و به‌شێك له‌مانه‌ش ئه‌زمونی که‌سایه‌تی خۆیان و خه‌ڵکانی دیکه‌ش، بێ ئومێدی کردون که‌ باوه‌ڕیان به‌ هیچ نه‌مێنێت . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا خه‌ڵکانێك هه‌ن که‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌ی که‌ گۆڕانه‌ سیاسییه‌کان ، گۆڕانکاری له‌ چه‌شنی حکومه‌ته‌کاندا ده‌کات، نه‌ك له‌ سیسته‌مه‌که‌دا ، له‌ ڕوکه‌ش و شته‌ هه‌ره‌ گچکه و لاوه‌کییه‌کاندا ده‌کات، نه‌ك له‌ گرفته‌ گه‌وره‌و جه‌وهه‌رییه‌کاندا. له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵکه‌شدا خه‌ڵکیان تیادا هه‌یه‌ که‌ به‌ گومانن که‌ له‌ ڕێگه‌ی گروپه‌ لۆکاڵییه‌کانه‌وه‌ بتوانرێت شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بکرێت.

من لێره‌دا نامه‌وێت باس له‌ زه‌روره‌ی هۆکاری درو‌ستبوونی گروپه‌ خۆجێیه‌کان و ڕۆڵیان بکه‌م، چونکه‌ له‌ وتاری ” بۆچی دروستکردنی گروپه‌ لۆکاڵییه‌کان زه‌رورییه‌؟ ” که‌ به‌ به‌رواری 16/01/2012 نوسیومه‌ و بڵاومکردۆته‌وه‌ زۆر به‌ درێژی له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی گروپه‌کان و بواری تێکۆشانیان و پێکهاته‌ی دروستبوونیان و ئامانجیان و یه‌کگرتنه‌وه‌یان له‌ تۆڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌سه‌ر ئاستی دێهات و شارو شارۆچکه‌ و ده‌ڤه‌ر و وڵاتدا، دوواوم . ئه‌وه‌ی که‌ لێره‌دا ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خوێنه‌ر و خه‌ڵکی بۆ ڕاکێشم ئه‌وه‌یه‌ که‌ بڵێم ئه‌زموونه‌کانی ڕۆژاوا و باکور ئه‌و گومانه‌یان له‌ کارایی و کاریگه‌ری ڕۆڵی ئه‌م گروپانه‌ له‌ کردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیدا و لاوه‌خستنی ، یا لانیکه‌م، که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی حیزب و حیزبایه‌تی، ڕه‌وانه‌وه‌ .
ئه‌و دوو ئه‌زموونه‌ گه‌رچی له‌ ئامانج و ڕه‌نگه‌ له‌ چونێتی پێکهاته‌ی گروپیییاندا و له‌ پشتبوونی جوتێك حیزبی تا ڕاده‌یه‌ك وه‌ك یه‌ك، له‌یه‌که‌وه‌ نزیکن و هاوبه‌شن ، به‌ڵام له‌ دوو زه‌مینه‌ و له‌ دوو شوێنی یه‌کجار جیاوازدا دروستبوون که‌ سه‌رجه‌می جیهانیش له‌ یه‌کێك له‌و دوو شێوه‌یه‌ ، ده‌رناچێت.

یه‌که‌میان ته‌جروبه‌ی ڕۆژاوایه‌ که‌ دوای کشانه‌وه‌ و ده‌رکردنی هێزه‌کانی ڕژێم له‌وێ بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆکراسی ( ته‌ڤده‌م) دروستبوو به‌ دروستبوونیی گروپه‌ لۆکاڵییه‌ جیاجیاکاندا و دواتریش یه‌کگرتنه‌وه‌یان له‌ ” ماڵی گه‌ل” دا ( من ئه‌مه‌م له‌ ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆژاوادا باس کردوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ پێویستی نازانم که‌ دووباره‌یان بکه‌مه‌وه‌) . که‌ تا ئێستاش ئه‌و ئه‌زموونه‌ له‌ قوڵبوونه‌وه‌ و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سهاتی زیاتردایه‌ بۆ خودی خه‌ڵکه‌که‌ ، گه‌رچی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌ناوبردندایه‌، به‌و ڕاده‌یه‌یه‌ که‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی سه‌رسوڕمان و ستایش و کۆمه‌كپێکردنی زۆربه‌ی چه‌پ و سۆشیالیست و ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی جیهان به‌تایبه‌تی ئه‌وروپا.

دووهه‌میان ته‌جروبه‌ی باکوری کوردستانه‌ که‌ لێره‌دا هیچ چواندنێك له‌ نێوانی ئه‌م و ئه‌وه‌ی ڕۆژاوادا نییه‌ . وه‌کو له‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌دا وتم له‌ ڕۆژاوا ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه‌ و خه‌ڵکانی ڕۆژاوا به‌ هه‌موو جیاوازییه‌ ئیتنیکییه‌کان و دینییه‌کان و ڕه‌گه‌زییه‌کانیانه‌وە ده‌ستیان کراوه‌یه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌یانویست بیکه‌ن و فشاری ڕژێمیان له‌سه‌ر نه‌مابوو . ئا له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌ ڕویه‌که‌وه ‌ کردنی گۆڕانکارییه‌ سه‌ره‌کییه‌کان و هه‌ڵزنانی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ بنه‌وه‌ به‌ باڵای به‌رزی کۆمه‌ڵ بۆ سه‌ره‌وه‌ ، ئاسان بوو، له‌ ڕویه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ ، که‌ لایه‌نه‌ سه‌خته‌که‌یه‌تی ، تا ئێستاش له‌ژێر رهه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگی ناوخۆ و هاتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕژێم و هێڕشی هێزه‌ تیرۆریسته‌کان و گه‌مارۆی ئابوری و ڕۆشنبیری و په‌راوێزخستن و گه‌مارۆی دیکه‌ و ئه‌گه‌ری ڕوودانی جه‌نگی ناوخۆی پارتییه‌ کوردییه‌کان .. زۆری دیکه‌ له‌م مه‌ترسیانه‌ له‌ ئارادان. هه‌رچی ته‌جروبه‌ی باکوریشه‌ شتێکی ده‌قا و ده‌ق جیایه‌ ، ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی تورکی هه‌ر ماوه‌ له‌وێ و به‌به‌رده‌وامیش تیرۆری فکری و جه‌سته‌یی چالاکوان و که‌سوکاری چالاکوانان ده‌کات ، به‌ڵام لێره‌دا وه‌کو له‌ ڕاپۆرته‌که‌ی سه‌ردانی ئه‌وێدا له‌ 02/11/14 له‌ژێر ناوی ” شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی دره‌نگ یاخود زوو، باکوری کوردستان، ڕاده‌ماڵێ ” نوسیومه‌، خه‌ڵکی له‌وێ چی دیکه‌ نایه‌وێت مل بۆ ده‌سه‌ڵات شۆڕبکات و وه‌کو جاری جاران سوکایه‌تی و به‌که‌مگرتنی و مه‌حرومکردنی له‌ مافه‌کانی، قبوڵ بکات. له‌ حاڵه‌تێکی ئاوادا که‌ ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره‌ی فاشی و به‌هیێز له‌وێدا هه‌یه‌ و له‌ به‌رامبه‌ری ئه‌مه‌شدا ئیراده‌یه‌کی پۆڵاین و خه‌ڵکانێکی له‌ خۆبڕاو و ستراتیجێتێکی نوێ و تاکتییکێکی تازه‌ش که‌ تاکه‌ ڕێگا‌‌چاره‌یه‌که‌ بۆ چۆكدادانی ده‌وڵه‌ت و ڕژێمه‌که‌ی، بوونه‌ته‌ هێزێك، هێزێکی نوێ له‌ناو هێزێکی ده‌وڵه‌تیدا ، ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌وجودی ناو ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار . که‌واته‌ پاوه‌ر ، ده‌سه‌ڵات له‌ناو ده‌‌سه‌ڵاتدا دروستبووه‌ . که‌واته‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ناوه‌ندگه‌رێیدا موئه‌سه‌سه‌یه‌کی خه‌ڵکی ، ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی ، ئیراده‌ و ئیداره‌ی خه‌ڵکی ڕاوه‌ستاوه‌ و ڕۆژ به‌ڕۆژیش ئه‌م ئه‌زموونه‌ به‌ره‌و پێشتر ده‌ڕوات ، که‌ ده‌یسه‌لمێنێت به‌ کۆمه‌ڵیکردنی شۆڕش ئه‌مه‌یه‌، ئه‌مه‌یه‌ ده‌ستپێکردنی شۆڕش له‌ بنی کۆمه‌ڵگه‌وه‌ ، ئه‌مه‌یه‌ شاڕێ له‌ مه‌حفکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات، به‌ بنکه‌نکردنی ، به‌لاوازکردنی.

ئه‌مه‌ی که‌ له‌ باکوردا کراوه‌ و به‌رده‌وامه‌ کرۆك و جه‌وهه‌ری گروپی خۆجێییه‌ ، جوانی و ڕه‌وایه‌تی و ئه‌م شێوه‌ خه‌باته‌یه‌، که‌ بنکه‌نکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌، لێدانه‌ له‌ هه‌موو ناوه‌ندگه‌راییه‌ک، نه‌هێڵانی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌بژێره‌کانه‌ به‌ هێنانه‌وه‌ی هه‌موو بڕیاره‌کان بۆ ناو خودی کۆمۆنێتییه‌کان . ئه‌م چه‌شنه‌ خه‌باته‌ش ده‌توانرێت ، هه‌ڵبه‌ته‌ به‌ شێوه‌یه‌کی میکانیکیانه‌ نا ، گشتگیری بکرێت به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و که‌له‌پوره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ری و دواتر به‌جێی ده‌هێڵێت به‌حوکمی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵات له‌ سه‌راپای وڵاتان و ده‌ڤه‌ره‌کاندا هه‌یه.  که‌واته‌ دونیای ئه‌م چه‌شنه‌ خه‌باتکردنه‌ له‌ یه‌کێك له‌م دوو ته‌جروبه‌ گرنگه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌رناچێت، یا خه‌ڵک خۆی ده‌سه‌ڵاتی گه‌لی خۆی، بێ له‌ هه‌بوونی هێزی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی، پێکده‌هێنێت، یاخود ده‌سه‌ڵات و پاوه‌ری خۆی له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵات و پاوه‌ری حکومه‌تی ناوه‌نددا، دروستده‌کات.‌

نکوڵی له‌وه‌ ناکرێت که‌ هه‌ر یه‌ك له‌و ته‌جروبه‌یه‌ حیزبێکی گه‌وره‌ و چه‌ند که‌له‌سه‌رێکی چالاکی له‌ هه‌ردو ده‌ڤه‌ردا له‌ پشته‌وه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ش ئاشکرایه‌ که‌ خه‌ڵکانێك ، با که‌مینه‌ش بن، له‌ناو هه‌ردوو حیزبدا هه‌ن و هانده‌ر و کۆمه‌ککار و پشتیوانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیییه‌ ده‌که‌ن و زۆر باشیش ده‌زانن که‌ هه‌موو هه‌نگاوێکی پێشه‌وه‌چوونی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆکراسسی‌ ، بزمارێکه‌ له‌ تابوتی حیزب ده‌درێت و هاوکێشه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌یی ( عه‌کسی) لێره‌دا ڕێده‌کات ، ئه‌ویش‌ تا بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌هێز بێت ، بزوتنه‌وه‌ی حیزبی و حیزبایه‌تی لاواز و بێ هێز ده‌بێت، پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته‌. هه‌ر بۆیه‌ بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌ هه‌ردوو ده‌ڤه‌ره‌که‌دا وا به‌و ئاسانییه،‌ نه‌ له‌ئێستادا و نه‌ له‌ ئاینده‌شدا، کۆنترۆڵناکرێت و ناخه‌سێنرێت. تازه‌ کوڵتورێک دروستبووه‌ ، ئه‌زموونێك پێی گرتووه‌ و به‌ڕێوه‌یه‌، نه‌وه‌یه‌کی نوێ هه‌ڵگرێتی ، ژنانێکی یه‌کجار زۆر باوه‌ڕو متمانه‌یان به‌ خۆیان په‌یدا کرده‌وه‌ و خۆیان سه‌پاندوه ‌و به‌شی هه‌ره‌ سه‌ره‌کین له‌ گۆڕانکارییه‌کاندا هه‌م له‌گۆرنکارییه‌کانی خودی خۆیاندا و هه‌م له‌ گۆڕانکارییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیشدا، هه‌وادار و لایه‌نگرانێکی زۆریش له‌ ئه‌وروپاو شوێنانی دیکه‌وه‌ له‌ پشتیانه‌وه‌ن …….کوڵتورێك ، ئه‌زموونێک ، نه‌وه‌یه‌کی نوێ، ئافره‌تانێك ..خاوه‌نی ده‌نگی خۆیانن ، به‌گژاچووه‌وه‌ی کوڵتوری کۆنه‌په‌رستانه‌ ، ده‌مامکی حیزبیانه‌ ، دیسه‌پلینی ستالینیانه‌ ..له‌کاردایه‌ و له‌ ڕکه‌به‌ریدا ده‌بن له‌گه‌ڵ حیزب و بزوتنه‌وه‌ی حیزبایه‌تی و هه‌موو چه‌شنێك له‌ ده‌سه‌ڵاتی ناگه‌لی ، ناخۆیی. ئه‌و ڕۆحییه‌ته‌ ، ئه‌و ڕه‌وتی به‌گژاچونه‌وه‌یه‌، گه‌ر له‌ ئێستاشدا بتوانرێت له‌ژێر کۆنترۆڵ و فشاری حیزبیدا یا له‌ژێر فشاری هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کان و ڕووداوه‌ چاوه‌ڕوننه‌کراوه‌کانی ئێستا و ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، کپیش بکرێته‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌رگیز پشکۆ گه‌شه‌کانی خامۆش ناکرێنه‌وه‌‌ . له‌ ڕاستیدا من ئه‌وه‌نده‌ی خۆشباوه‌ڕ و خۆشبینم به‌وه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمکردن ، ئه‌وه‌نده‌ خۆشبین و خۆشباوه‌ڕ نیم به‌ سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری مه‌گه‌ر هه‌مان بزوتنه‌وه‌ لانی که‌م له‌ ناوچه‌که‌دا دروست ببێت ، یاخود سوشیالیست و ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی جیهان. له‌ ئاستێکدا بن که‌ بتوانن به‌ هێزی به‌شه‌ری و پسپۆڕی خۆیان له‌ بواری زهنی و عه‌مه‌لیدا به‌ ئابوری و ڕۆشنبیری و چاره‌سه‌ر و خه‌سته‌خانه‌و داووده‌رمان و پێداویستییه‌ زه‌رورییه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه‌ ، لێبڕاوانه‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌. به‌ڵام دیسانه‌وه‌ ده‌یڵێمه‌وه‌ بۆ من به‌گژاچوونه‌وه‌ و گیانی به‌رهه‌ڵستی و ته‌سلیم نه‌بوون و هۆشمه‌ندی به‌ بوونی دونیای زوڵم و زۆر و نایه‌کسانی، نادادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ڕو شۆڕ و نه‌بوونی و برسسێتی و ده‌ربه‌ده‌ری و … هتد دیسانه‌وه‌ هۆشمه‌ندی به‌ گۆڕینی هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ دوونیایه‌کی به‌تاڵ له‌وانه‌ ، به‌ دونیای سۆشیالیزم/ئه‌نارکیزم، که‌ هه‌بوونی ئه‌مانه‌ کلیلێکن له‌ کردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ و به‌ده‌ستخستنی، من گه‌شبین و به‌ ئومێدم. ‌ ‌

We are winning in Kobanê Today, and in All Kurdistan Tomorrow!

It’s been 130 days, the heart of Rojava Revolution was beating in Kobanê.

It’s been 130 days, people were resisting for life with their self-organization and will.

It’s been 130 days, women were growing the struggle for freedom.

It’s been 130 days, and it’s not only in Kobanê or Suruç; everyone and everywhere in this region wasrising up. The borders were being demolished and solidarity was uniting everyone.

It’s been 130 days, Kobanê was growing hope, not only against ISIS; but against the states of Asad, EU and Tc, and against the media that pumped despair saying “Kobanê is about to fall!”, against capitalism and the state.

It’s been 130 days, the resisting peoples were becoming free.

Kobanê was resisting for 130 days against borders that divided lives, against murderers that destroyed lives, the gangs created by states. The free lands of Kobanê was growing the resistance, blossoming hope, becoming a new life.

Today, after months of battles, countless lives lost in attacks of the state and gangs, the victory of resistance growing with the rage against the murderers is echoing all around the region. The victory of resistance is rising today from Miştenur Hill and Mekteba Reş and Memite and Kaniya Kurda.

Today, the gangs that the states created for their interests are running away though the ruins they are leaving behind in Kobanê. While the victory of resistance is echoing in the free streets of Kobanê, the conviction of freedom is rising above the same ruins in the streets. Like comrade Durutti says, “We are not in the least afraid of ruins”. Today and tomorrow, in Kobanê and many other places, we know that a new life is being created among the ruins.

Biji Serketina Kobane!

Long Live to Kobane Victory!

DAF- Devrimci Anarşist Faaliyet

ڕۆشنبیره‌ حیزبییه‌کانی کورد، به‌ ئاشکرا کار له‌سه‌ر ده‌مه‌زه‌ردکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوانی هه‌رێم و په‌که‌که‌ ده‌که‌ن

زاهیر باهیر-له‌نده‌ن

21/01/2015

له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که‌ ئێزیدییه‌کان له‌ شه‌نگال بڕیانداوه‌ که‌ خۆیان کاره‌کانی خۆیان به‌ڕیوه‌به‌رن ، گه‌لێك له‌ڕۆشنبیره‌ حیزبییه‌کان به‌ڕاست و چه‌پدا له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار و پۆستی سه‌ر فه‌یسبووکن و به‌ گوێره‌ی سه‌لیقه‌ و بۆچونی خۆیان ئه‌و ڕوداوه‌ی ئێستا و ئاینده‌شی شیده‌که‌نه‌وه‌ و قسه‌ی له‌سه‌رده‌که‌ن، گوایه‌ ئه‌مه‌ له‌ به‌رژه‌وندی نه‌ته‌وه‌ی کورد نییه‌ و ئێستا کاتی یه‌کگرتنه‌ و په‌که‌که‌ فرسه‌تبازه‌ و ده‌ست له‌ باشوری کوردستان وه‌رده‌دات و گه‌لێکی دیکه‌ له‌مانه‌. که‌ زیاتر بۆنی خوێنی لێدێت تاکو بۆنی شیکرنده‌وه‌یه‌کی واقیعیانه‌ ی به‌ ویژدانه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی له‌ناو هه‌موو ئه‌م نوسه‌ره‌ حیزبییانه‌دا ‌ دیاره‌ که‌ به‌و چه‌شنه‌ قسان ده‌کات عارف قوربانی-یه‌ که‌ که‌سێکی ڕۆشنبیری دیاره‌ له‌ نێوه‌ندی ڕۆشنیران و سیاسییه‌کانی کورددا. قوربانی به‌ وتارێکی ئه‌م دوایه‌ی که‌ له‌ هاوڵاتیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌ویش دڵی خۆی له‌م ڕوداوه‌ کردووه‌‌ ته‌رزه‌ و هه‌ندێك قسه‌ی بێسه‌روبه‌ره‌ ده‌کات، بییه‌وێت و نه‌یه‌وێت وتاره‌که‌ی له‌ خزمه‌تی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوانی هه‌رێم و په‌که‌که‌دایه‌ . ئه‌مه‌ به‌ده‌ر له‌و ناکۆکییانه‌شی که‌ ده‌یبینین له‌م نوسینه‌یدا، ئه‌و ده‌ڵێت ” هێشتا شه‌نگال له‌ژێر حوکمى دڕندانه‌ى داعشدایه‌، هێشتا شه‌نگال له‌چوارچێوه‌ى ماده‌ى 140ى ده‌ستورى عێراق به‌شێکه‌ له‌و ناوچانه‌ى سه‌ر به‌به‌غدان و نه‌توانراوه‌ به‌ڕێوشوێنى ده‌ستوریی و یاسایى بخرێته‌ ناو نه‌خشه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمه‌وه‌، که‌چى په‌که‌که‌ کانتۆنى ئیدارى بۆ دروستده‌کا” . باشه‌ گه‌ر خه‌ڵکی له‌ شه‌نگال دا بیانه‌وێت خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن، خراپییه‌که‌ی له‌ چیدایه‌؟ که ‌له‌ کاتێکدا ‌ ئێوه (یه‌کێتی و پارتی )‌ هه‌ردوولاتان وا بۆ 12 ساڵی ڕه‌به‌ق ده‌چێت نه‌ك هه‌ر نه‌تانتوانیوه‌ شه‌نگاڵ و ناوچه‌کانی دیکه‌ بگێڕنه‌وه‌ سه‌ر کوردستان ، ته‌نانه‌ت نه‌شتانتوانیوه‌ که‌ وتووێژێکی به‌رگرتووشیان له‌سه‌ر بکه‌ن . که‌ کاتێك به‌ وتووێژ و ساز ش و کاره‌کانی دیکه‌تان نه‌تانتوانی هیچ بکه‌ن ده‌بوایه‌ خۆتان هانی خه‌ڵکانی شه‌نگالتان بدایه‌ که‌ خۆیان، خۆیان له‌ ” قوڕگی شێر ڕزگار بکه‌ن” .  که‌ ئه‌م بێ ده‌نگییه‌شتان کرد و هیچتان نه‌کرد ، ده‌ لێره‌شدا هه‌ر هیچ نه‌بیت ، هه‌ر بێده‌نگ بن. !!! هیچ نه‌بێت پێشه‌کی بچن قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ و په‌که‌که‌دا بکه‌ن و بزانن ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌م بواره‌دا چی بکه‌ن و به‌ره‌و چ ئاقارێك پرۆژه‌که‌یان ده‌به‌ن. دوای ئه‌وه‌ به‌چ ڕویه‌که‌وه‌ ئێستا ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شانه‌ ده‌که‌ن !! ئێوه‌یه‌ك که له‌ ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌ویی 22 ساڵه‌تاندا که‌ گوایه‌ سوپاو هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایشتان هه‌یه‌ ‌و شانازیتان پێوه‌ ده‌کردن، به‌ڵام نه‌تانتوانی بۆ ماوه‌ی 22 چرکه‌ به‌رگری له‌و خه‌ڵکه‌ داماوه‌ بکه‌ن ، ئێستا به‌ چ ڕوویه‌که‌وه‌ ده‌تانه‌وێت حوکمیان بکه‌ن؟!!!

هه‌ر به‌ دوای ئه‌و بڕگه‌یه‌دا کاک عارف ده‌ڵێت ” ده‌مێکه‌ هه‌ست به‌مه‌ترسى پیلان‌و پلانى هێزگه‌لێک ده‌کرێت، که‌ ده‌خوازن رێگه‌ له‌ به‌ره‌وپێشچونى ئه‌زمونى ئه‌م به‌شه‌ى کوردستان بگرن، به‌تایبه‌تیش له‌دواى ئه‌وه‌ى هه‌رێم بۆ یه‌که‌مجارو به‌ده‌نگێکى دلێره‌وه‌ وتى ده‌وڵه‌تى کوردیم ده‌وێت.” من له‌ کاك عارف ده‌پرسم کام ئه‌زموون؟ ئه‌زموونی گه‌نده‌ڵی ، کوشتنی ژنان و ڕۆژنامه‌وانان و چالاکوانی سیاسی و دروستکردنی به‌ندی مافیا و دزینی سامانی وڵات و قووتی خه‌ڵکی و سازشکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی و ده‌رو دراوسێ و جیهانی و ئاڵانی کوردستان له‌ شه‌ڕێکی نه‌بڕاوه‌یی و به‌رده‌وامیدا به‌ هێنانی داعش ، پیسکردنی ژینگه‌ و کارکردن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ و به‌هاکانی و وێرانکردنی له‌ هه‌موو بواره‌کانیدا: ئابوری کوڵتوری سیاسی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی…هتد کام ئه‌زموون ئه‌و ئه‌زموونه‌ بێزراوه‌ خراپه‌ی که‌ هه‌مووان به‌چاوی خۆمان ڕ ۆژانه‌ ده‌یبینین؟!!.   ئه‌ی دیسانه‌وه‌ کامه‌یه‌ پێشکه‌وتن و به‌ره‌و پێشکه‌وتن که‌ کاك عارف باسی لێوه‌ ده‌کات؟!! خۆشی زۆر باش ده‌زانێت که‌ بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی شتێك نه‌بوو جگه‌ له‌ گه‌مه‌ی سیاسی و خۆڵکردنه‌ چاوی خه‌ڵکییه‌وه‌!!! ئه‌مه‌ له‌ لای زۆربه‌مان ئاشکرا و ڕونه‌.

کاك عارف درێژه‌ به‌ نوسینه‌که‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت ” گۆڕینى ئاراسته‌ى شه‌ڕى داعش له‌به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێمى کوردستان، په‌لکێشکردنى هێزى په‌که‌که‌ بۆ قوڵایى خاکى باشور له‌جه‌له‌ولاو که‌رکوک‌و تا نزیک حه‌مرین، بێ‌ ئاگادارى پێشوه‌خته‌ى دامه‌زراوه‌ شه‌رعى‌و ده‌وڵه‌تیه‌کانى هه‌رێم‌و ئیمراڵى، کردنى ئه‌م نیشتمانه‌ به‌ته‌راتێنى سوپاى ده‌ره‌کى. سه‌ره‌تاى هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌کى ئێجگار گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ى تائێستا هه‌ستى پێده‌کر.” کورد ده‌مێکه‌ وتویانه‌ ” خۆت بده‌ به‌ کوشت بۆ بۆره‌ پیاو هێشتا به‌ دووژمنت ده‌زانێت” به‌ڕاستی ئاوایه‌. له‌ بری پیاهه‌ڵدان و نرخاندنی چالاکییه‌کانی په‌که‌که‌و هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه و‌ ده‌ستخۆشی لێکردنیان و ستایشکردنی گیانبه‌ختکراوانیان، بۆ ئه‌وه‌ی کاك عارف و هاوڵاتییه‌کانی دیکه‌ی وه‌ك کاك عارف ئاوا به‌ سه‌لامه‌تی و بێباکی له‌ناو ماڵ و منداڵانی خۆیاندا دانیشن ، که‌چی تانه‌یان لێده‌دا، وه‌کو سوپایه‌کی داگیرکه‌ر به‌خه‌ڵکیان ده‌ناسێنێت.!! هاوکات چاوی له‌ ئاستی ئه‌و ڕاستییه‌دا ده‌نوقێنی و هه‌رگیز زوقره‌ی ئه‌وه‌ ناکات که‌ ئه‌و پرسیاره‌ ڕووبه‌ڕوی بارزانی پارتی بکاته‌وه‌ که‌ بۆچی داعش و شه‌ڕی داعشیان ئاڵانه‌ کوردستانه‌وه‌؟!!

له‌ بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی نوسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت ” ه‌وه‌ى په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال کردى، ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ نیه‌ بۆ دروستکردنى مه‌یلى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتى لاى ئێزدیه‌کان که‌پێشتریش زۆر لایه‌ن کاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کرد هانى ئێزدى بده‌ن که‌نکوڵى له‌کوردبونى خۆیان بکه‌ن، به‌ڵکو سه‌ره‌تایه‌که‌ بۆ له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌کێتیى نه‌ته‌وه‌یى له‌باشورو له‌ت‌و په‌تکردنى ئیداره‌ى هه‌رێم و تێکدانى ئه‌زمونى حوکمڕانى کوردى. که‌ ره‌نگه‌ له‌داهاتوى نزیکدا لێکه‌وته‌ى ترو ده‌رهاویشته‌ى رونتر وه‌ک ئاماژه‌ى ئه‌و مه‌ترسیه‌ هه‌ستپێبکه‌ین.” له‌م بڕگه‌یه‌دا کاك عارف باس له‌‌ شتێك ده‌کات که‌ به‌لانی که‌مه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م 60 ساڵه‌ی دواییه‌دا ، ئێمه‌ نه‌مان بینیوه‌ که‌ ئه‌ویش : یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌!!! کام یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ؟ ئه‌و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که‌ تا ئێشتاش دوو ئه‌ماره‌ت له‌ کوردستاندا هه‌یه‌؟!! ئه‌و یه‌‌کێتییه‌ی که‌ به‌ هه‌زاره‌ها که‌سیان له‌ یه‌کدی کوشت ؟ ئه‌و یه‌کێتییه‌ لاوا‌زه‌ی که‌ گه‌ر ئێستا کاك عارف دوو وتاری شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی ئاواش ‌ له‌سه‌ر نێوانی ئه‌وانیش بنوسێت، زۆر نزیکه‌ که‌ جه‌نگێکی دیکه‌ له‌ نێوانیاندا به‌رپابکات!! ته‌نانه‌ت یه‌کێتی له‌ناو حیزبه‌کانشدا نییه‌ چ له‌ناو پارتی و چ له‌ناو یه‌کێتی و چ له‌ناو گۆڕانیش-دا . لام سه‌یره‌ که‌ کاك عارف ده‌نوسێت و باس له‌ له‌ت و په‌تکردنی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌کات وه‌کو هه‌رێم خۆی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تادا به‌ له‌ت و په‌تی نه‌خولقابێت!!! هه‌ر له‌ خوار ئه‌و بڕگه‌وه‌ خۆی ده‌که‌وێته‌ ناکۆکییه‌وه‌ و پێ له‌وه‌ ده‌نێت که‌ کوردستان یه‌کگرتوو نییه‌ و ده‌ڵێت ” هاندانى جیاکردنه‌وه‌ى شه‌نگال له‌کوردستان زۆر مه‌ترسیدارتره‌ له‌و ساتانه‌ى کوردستان بۆ دوو هه‌رێم دابه‌شکرابوو، مه‌ترسیدارتره‌ له‌وه‌ى ئێستاش هه‌رێم بکاته‌وه‌ به‌دوو له‌ت…”..

کاک عارف بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خوێنه‌ر بڵێت گوایه‌ ئه‌و ڕۆشنبیرێکی دیمۆکراتیخوازه‌ و ڕێز له‌ ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی ده‌گرێت، ده‌نوسێت ” چونکه‌ مه‌سه‌له‌که‌ ته‌نها خۆبه‌ڕێوه‌بردنى کاروبارى ژیانى رۆژانه‌ى ئێزدیه‌کان نیه‌، که‌ئه‌وه‌ مافێکى سه‌ره‌تایى خۆیانه‌، پلانه‌که‌ بۆ دابڕینى خاک‌و کوشتنى رۆح‌و مه‌یلى پێکه‌وه‌ژیان‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌که‌یانه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان. وه‌ک پێشتر چه‌ند جارێک ئه‌م ئاماژه‌یه‌ له‌زارى به‌رپرسه‌کانیانه‌وه‌ هه‌ستى پێده‌کرا. ” به‌ڵام هه‌ر که‌س به‌ وردی ئه‌م وتاره‌ کورته‌، به‌ڵام پر له‌ غه‌زه‌ب و ڕكوکینه‌ به‌رامبه‌ر به‌ په‌که‌که‌ ، بخوێنێته‌وه‌ ده‌زانێت که‌ به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و شه‌ڕه‌نگێزێتی وتاره‌که‌ی و په‌رۆشی له‌ده‌ستدانی ئیمتیازاته‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران و مشه‌خۆری و چه‌پاوڵی ڕۆشنبیرانی حیزبی ، له‌ پاڵ ئه‌و سێ و چوار وشه‌یه‌یه‌ی که‌ ده‌ریبڕیون، ‌ ناشارێته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ش ته‌نها وه‌کو دێوجامه‌یه‌ك به‌کاری هێناوه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی وتنی قسه‌ی ناڕاست و تاوانبارکردنی په‌که‌که‌و خۆڵکردنه‌ چاوی ئێمه‌شه‌وه‌ ، ‌ ده‌نا چۆن مرۆڤ ده‌توانێت ئاوا بێباکانه‌ و بێ به‌ڵگه‌ و له‌ گیرفانی خۆیه‌وه‌ بێته‌ قسه‌ و بوختان ببه‌خشێته‌وه‌‌ .

ئه‌و وتاره‌ی كاك عارف نوسێنێکی زۆر هه‌ڵده‌گرێت که‌ له‌سه‌ری بنوسرێت چونکه‌ هێچ بڕگه‌یه‌کی نییه‌ شیاوی لێدوان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ نه‌بێت. ئه‌و کۆتایی وتاره‌که‌ی به‌وه‌ ده‌هێنێت گوایه‌ په‌که‌که‌ به‌ بێ ڕاوێژ و پرس هاتۆته‌ که‌رکوك و‌ ئه‌مه‌ به‌ پلان و پیلان ده‌زانێت و داوا له‌ هه‌موو که‌سێك له‌ کوردستاندا ده‌کات، که‌ به‌ری پێبگرن . به‌ڵام کاك عارف هه‌موو ئه‌و پلان و پیلانگێڕییه‌ی که‌ لانی که‌م له‌ ماوه‌ی 12 ساڵی ڕابووردوودا هه‌رێـم وه‌کو حکومه‌ت و پارته‌ سیاسییه‌کانیش دژی خه‌ڵکی هه‌ژار و ئاسایی کووردستان له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا به‌ تایبه‌تی له‌ بواری سیاسی و ئابوریدا،ده‌یگێڕن نایبینێت، ئه‌وه‌ باله‌وه‌شیان بگه‌ڕێین که‌ ئه‌و هانی خه‌ڵکی نادات و به‌رپرسیاریان ناکات تاکو بۆ مافه‌کانی خۆیان ڕاوه‌ستنه‌ ‌ سه‌ر پێ!!!. فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بی ئه‌وه‌ی فلسێکی بگه‌ڕێته‌وه‌ باخه‌ڵی خه‌ڵکی کوردستان ، ئه‌مه‌ پیلانگێڕی نییه‌؟ کردنی گه‌مه‌ی سیاسی و دروستکردنی کرژی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندیدا به‌ هه‌ر بیانویه‌ك بێت، ئه‌مه‌ پیلانگێڕی نییه‌ ؟!! هێنانی داعش و ئاڵانی کوردستان له‌ جه‌نگه‌وه‌، پیلانگێڕی نییه‌؟!! هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق و دانانی گه‌مارۆی ئابوری و ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و داووده‌رمان و چاره‌سه‌ر، دژی کوردانی ڕۆژاوا ، پیلانگێڕی نییه‌ ؟!! بێده‌نگی گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ باسمکردن، هیچیان پیلانگێڕی نییه‌؟!! ڕێکه‌وتنی پارتی له‌گه‌ڵ تورکیا و بۆ لێدان له‌ په‌که‌که‌ و هه‌بوونی بنکه‌ی سه‌ربازی تورکیا له‌ کوردستاندا و ڕێکه‌وتنی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ ئێراندا و ده‌ستتێکه‌ڵاوکردن له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئه‌وێدا ، پیلانگێڕی نییه‌؟!! باشه‌ بۆچی کاك عارف له‌ ئاستی ئه‌مانه‌دا بێده‌نگه‌ ، به‌ڵام له‌ کاتێکدا که‌ ‌ خه‌ڵکی شه‌نگال خۆیان بیانه‌وێت کاروباری خۆیان ، خۆیان به‌ڕێوه‌ی به‌رن و په‌که‌که‌ش به‌ده‌میانه‌وه‌ بچێت، بۆچی ئه‌مه‌ ده‌بێت پیلانگێڕی بێت و به‌ دژه‌ نه‌ته‌وه‌یی پارچه‌کردنی خاکی کوردستان، بدرێته‌ قه‌ڵه‌م؟!! که‌له‌ کاتێکدا شه‌نگال ئێستاش هه‌ر سه‌ر به‌ عێراقه‌ . ئه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌نگال پارچه‌یه‌که‌ له‌ کوردستان و ئێزیدییه‌کانیش به‌شێکن له‌ گه‌لی کورد بۆچی سوپاکه‌ی کاك عارف ، بۆ چرکه‌یه‌ك به‌رگرییان لێنه‌کردن؟!!بۆچی ئه‌و کاره‌ساته‌ مێژووییه‌یان به‌سه‌رهێنان؟!!

ئه‌وه‌ی که‌ ماوه‌ته‌وه‌ بیڵێم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ‌ ئه‌م وتاره‌ی کاك عارف یه‌ك وشه‌ی ڕاستی تیادا نییه‌ و زۆریش بێویژدانی له‌ حه‌قی په‌که‌که‌ کردووه‌.‌

له‌ په‌راوێزی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی فه‌ره‌نسا و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك:

له‌ په‌راوێزی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی فه‌ره‌نسا و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك:

زاهیر باهیر- له‌نده‌ن

12/01/2015

 ته‌نها ده‌مه‌وێت به‌ ڕه‌چاوکردنی چه‌ند خاڵێك له‌ په‌راوێزی خۆپیشاندانه‌کانی فه‌رنسا، هه‌ڵوێسته‌یه‌ك و تۆزێك تێڕامان، بکه‌ین و تێفکرین پێشئه‌وه‌ی ببینه‌ دادوه‌ر و دادگه‌:

ئه‌و‌ دووکه‌سه‌ی که‌ به‌و کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ هه‌ڵسان زۆر ده‌مێك بوو‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگه‌ سیخوڕییه‌کانی ئه‌مه‌ر‌یکاوه‌ چاودێری کرابوون و چوونیان بۆ ئه‌مه‌ریکا یاساخ کرابوو، هاوکاتیش ئه‌مه‌ریکا هه‌موو ئه‌و زانیارانه‌ی که‌ له‌سه‌ر ئه‌و دووانه‌ی‌ هه‌بوو به‌ فه‌ره‌نسایان دابوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فه‌ره‌نسا و ده‌زگه‌ سیخوڕییه‌کانی و پۆلیسی ئه‌وێ هیچ جۆره‌ کاردانه‌وه‌یه‌کیان نه‌بوو ئه‌‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌شی که‌ خۆشیان خاوه‌نی تۆماری هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌وان بوون. بۆچی بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و کاره‌ساته هیچیان نه‌کرد‌؟!!!

له‌ لایه‌ن سه‌رجه‌می میدیا و هه‌تا خه‌ڵکانی خۆپیشانده‌ر‌ و خه‌ڵکانی دیکه‌شه‌وه‌ ته‌نها دوو پرسیار ده‌کرێت: که‌ چی ڕوویدا؟ ڕووده‌داته‌وه‌ یا نا؟ پرسیاره‌ گرنگه‌که‌ که‌ بناخه‌ی ڕوودانی ئه‌م کاره‌ساتانه‌یه‌ ناکرێت و بڤه‌ن‌: بۆچی ئه‌مانه‌ ڕووده‌ده‌ن؟ چۆن ڕێگایان لێده‌گیرێت تاکو جارێکی دیکه‌ له‌ ئاینده‌دا ڕوونه‌ده‌نه‌وه،‌ خۆ ئه‌مه‌ یه‌که‌مجار نییه‌ دواجاریش نابێت؟!!

44 له‌ سه‌رانی ده‌وڵه‌تان یا که‌سانێکی پایه‌ و پله‌ به‌رز به‌ نوێنه‌ری وڵاته‌که‌یان ،‌ هاتون بۆ پاریس هه‌م بۆ هاوپشتی حکومه‌تی فه‌ره‌نسا و گوایه‌ هی هاووڵاتیانیش، هه‌میش گوایه‌ به‌رگری له‌ مافی قسه‌کردن و وتن و ئازادی و سه‌ربه‌ستی وتن و قه‌ڵه‌م ده‌که‌ن. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان چ له‌لایه‌ن میدیاوه‌ و چ له‌ لایه‌ن خه‌ڵکانی ئاساییشه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستێکی مرۆڤانه‌و چاك فرۆشرایه‌وه‌‌. هه‌رگیز ئه‌و پرسیاره‌ ناکرێت که‌ ئه‌م ‌ پیاوکوژ و دیکتاتۆرانه‌ی که‌ له‌ فه‌ره‌نسا ، کۆبوبوونه‌وه‌، ‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین که‌ وڵاتانی خۆیانیان کردووه‌ به‌ به‌ندیخانه‌ له‌ پیاده‌کردنی ئازادی و سه‌ربه‌ستیدا؟!! ئیدی چۆن ده‌توانن یا به‌ چ ڕوویه‌که‌وه‌ به‌ر‌گری له‌ ئازادی و سه‌ربه‌ستی ده‌که‌ن؟!! هه‌ر ئه‌مانه‌و پێشینه‌کانیان و حیزبه‌کانیان نین که‌ بارودۆخێکی وایان خولقاندوه‌ که‌ له‌ زۆربه‌ی شوێنی ئه‌م جیهانه‌دا شوێنێك نییه‌ که‌ دڵنیابیت له‌ ئاسایش و ئارامییه‌که‌ی ؟!! بۆ خه‌ڵکی پرسیارێك ناکات له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان و ناوه‌وه‌یان ، له‌ ڕۆڵیان له‌ هاوکاری و یارمه‌تیدان و به‌ستنی په‌یوه‌ندی برایانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می وڵاتانێکدا که‌ دیکتاتۆرییه‌ت، کوشتن و بڕین و فڕاندن و گرتنی تیادا پیاده‌ ده‌کرێت؟ پرسیار له‌ ڕۆڵیان، سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگه‌کانی که‌ خولقاندیان؟ لابه‌لانه‌کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی فه‌له‌ستینییه‌کان و کورد له‌ تورکیا بۆچی ناکرێت؟!! ئایا جێی گومان و سه‌رسوڕمان نییه‌ که‌ ده‌وترێت ، ئه‌مانه‌ بۆ به‌رگری له‌ سه‌ربه‌ستی و ئازادی هاتوون و ‌ کۆبوونه‌وه‌ ده‌که‌ن؟!! ئه‌ی چۆنه‌ پیاوی مه‌زنی وه‌کو سه‌ره‌كوه‌زیرانی ئیسرائیل و نوێنه‌ری تورکیا و سعودییه‌ و ئه‌مارات و میسر و لیبیا و پیاوی وه‌کو دایڤید کامیرۆنی تیادایه‌؟ وه‌زیری ‌ ناوخۆ‌ی کامیرۆن ، تیرێزه‌ ‌ مه‌ی، له‌حاڵی حازردا ده‌یه‌وێت پێشنیازێکی بکاته‌ یاسا که‌ ئه‌ویش به‌ یاساکردنی مه‌کته‌ب و خوێندنگا و دانیشگاکانن که‌ ڕۆڵی پۆلیس و ده‌زگه‌ سیخوڕییه‌کان ببینن له‌ به‌ربه‌ستکردنی تیرۆردا به‌ نه‌هێڵانی ئازادی و سه‌ربه‌ستی لێدوان و دیبه‌یت له‌ دانیشگاکانی بریتانیادا و یاساخ بکرێن، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی له‌ یاساکه‌ بکرێت ئه‌وه‌ سزا ده‌درێن؟!!

دووڕویی و ده‌بڵستانده‌ری گۆڤاری شارلی هێبدۆ که‌ داوای ئازادی و سه‌ربه‌ستی قسه‌کردن و قه‌ڵه‌م ده‌کات به‌ڵام: ‌ له‌ ساڵی 2012 دا له‌سه‌ر‌ مه‌سه‌له‌یه‌ك کوڕه‌که‌ی سارکۆزی کۆنه‌ سه‌رۆکی فه‌ره‌نسای به‌‌ جووله‌که‌ چواندا، ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و وتاره‌ی نوسیبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆزشی نه‌هێنایه‌وه‌ ، به‌زۆر ده‌ستیان له‌کارکردن ، پێکێشایه‌وه‌؟ له‌ ساڵی 2006 دا که‌ ڕۆژنامه‌که‌ی دانیمارك ئه‌و کارتۆنه‌ی له‌سه‌ر په‌یامبه‌ری موسڵمانان ، بڵاوکرده‌وه‌ ، پێشنیازی ئه‌وه‌شی بۆکرا که‌ شتێکیش له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه‌ی عیسا بڵاوبکاته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌و، پێشنیازه‌که‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ستی خه‌ڵکی ده‌خرۆشێنێ و ده‌یانهێنێته‌ سه‌ر شه‌قام!!! ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ستی ئیسلامه‌کان ، نه‌یان ده‌زانی که‌ هه‌رواده‌بێت؟!!   له‌ ساڵی 2005 دا بۆچی ڕۆژنامه‌ی لی مۆندیان غه‌رامه‌ خست گوایه‌ که‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌وێدا هاتبوو هه‌ستی تاوانبارکردنی ڕایسیسزمی تیادا جوڵێنراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئیسرائیل و خه‌ڵکانی جووله‌که‌!! . له ساڵی 2008 دا یه‌کێك له‌ نوسه‌ره‌کانی شارلی هێبدۆ دوای ئه‌وه‌ی که‌ ره‌فزی هێنانه‌وه‌ی پۆزشی کرد سه‌باره‌ت به‌و کۆمێنتی ئه‌نتی سامیستیك، که‌ له‌ گۆشه‌یه‌کیدا، نوسیبوی ، ده‌رکرا!!! ئه‌ی کوا مافی قسه‌کردن و ئازادی و سه‌ربه‌ستی قه‌ڵه‌م لێره‌دا؟ ئه‌ی بۆ که‌ ئه‌و کاریکاتێره‌یان له‌سه‌ر موحه‌مه‌دی په‌یامبه‌ر کرد ، بۆچی وتیان نابێت قودسییه‌ت هه‌بێت و ده‌بێت ئازادی قسه‌ و قه‌ڵه‌م هه‌بێت!! نه‌ پۆزش هێنرایه‌وه‌ و نه‌ که‌سیش ده‌رکرا؟ !! ئه‌ی ئه‌مانه‌ دووڕویی و دووفاقه‌یی نییه‌؟!!!!

دووڕوییه‌کی دیکه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی خۆپیشانده‌ره‌وه‌: ئه‌ی که‌ ئه‌و 3 ئافره‌ته‌ چالکوانه‌ کوردانه‌ی ‌ ساڵی 2013 که‌ وه‌کو ئه‌مانه‌ی ئێستا خه‌ڵتانی خۆێنکران و هیچ گوناهیکیشیان نه‌بوو. ئه‌مانیش ‌ ته‌نها وه‌کو شارلی ‌هێبدۆ به‌رگرییان له‌ ئازادی و سه‌ربه‌ستی قسه‌و قه‌ڵه‌م و نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ده‌کرد، بۆچی ئه‌م خه‌ڵکه‌ ئاساییه‌ جگه‌ له‌ هه‌ندێك چه‌پ و سۆشیالیست و ئه‌نارکست که‌ تێکه‌ڵاو به‌ خۆپیشاندانی کورده‌کان بوون ، که‌سی دیکه‌ نقه‌یان لێوه‌ نه‌هات؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و کاته‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی ئێستا بکرایه ‌و بکوژه‌کانی ئه‌وانیان ده‌سگیر بکردایه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرایه‌ ، ڕه‌نگ بوو که‌ ئه‌م ڕوداوه‌ی ئێستا ڕوونه‌دات ، ئه‌گه‌ر ڕووشی بدایه‌ ڕه‌نگ بوایه‌ باجه‌که‌ی به‌م قورسییه‌ی ئێستا نه‌بوایه‌ ؟!!

هاوکاتیش ئه‌ی له‌گه‌ڵ دووڕویی حکومه‌تی فه‌ره‌نسی-دا ده‌ڵێین چێ؟ له‌ ماوه‌ی 2 کاژێردا ناو و کونییه ‌و تۆماری تاوانی دووانه‌که‌یان که‌شفکرد و 80 هه‌زار پۆلیس و هه‌ندێك سیخوڕیشیان له‌ هه‌موو شوێنێکدا بڵاو کرده‌وه‌ تاکو ته‌واویان کردن؟!! ئه‌ی چییان بۆ ئافره‌ته‌ چالاکوانه‌ کورده‌کان کرد ؟ بکوژه‌کانیان تا ئیستاش ئازادن و سه‌ربه‌ستن له‌ کوشتنی که‌سانی دیکه‌شدا !!! خۆ ئه‌م 3 ئافره‌ته‌ش هه‌ر هه‌ڵگری هه‌مان پاسپۆرتی فه‌ره‌نسین و هه‌ر هاووڵاتین و خوێنیش هه‌ر خوێنه‌و ڕه‌‌نگیشی هه‌ر سووره‌؟!!

حکومه‌ته‌کانی فه‌ره‌نسا چییان کردوه‌ تاکو تیرۆریست و کاری تیرۆریستیانه‌ له‌ نێوانی موسڵماناندا له‌ فه‌ره‌نسا که‌م بکاته‌وه‌، گه‌ر بنه‌بڕیشی نه‌کات: تا ئیستاش ڕێژه‌ی بێکاران و ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ خانوی خراپدا ده‌ژین و گیروگرفتی زۆریان هه‌یه‌، له‌ نێوه‌ندی کۆمۆنێتی موسوڵمانه‌کاندان؟!! ئه‌و دوانه‌ی که‌ ئه‌و کوشتاره‌یان کرد هه‌ر به‌ منداڵێتی دایکوبابیان مردوون، ئه‌مان ته‌مه‌نی منداڵێتی و هه‌ره‌ لاوێتیییان له‌ هه‌تیوخانه‌ به‌سه‌ربردووه‌ . دواتر که‌ له‌وێ ڕزگار بوون خۆیان له‌ نێوه‌ندی شه‌ڕو ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان و “تاوان ” کۆمه‌ڵێك مافیادا دۆزیوه‌ته‌وه‌ ، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ خزێنراونه‌ته‌ به‌ندیخانه‌ ، ئیدی له‌وێش له‌لایه‌ن ئیسلامی توندڕه‌وو تۆڕه‌کانیانه‌وه‌ قۆزراونه‌ته‌وه‌. ئه‌مانه‌ که‌ دونیای واقیع بێ توانا بوو له‌ دۆزینه‌وه‌ی یا خولقاندنی به‌هه‌شت له‌سه‌ر زه‌ویدا بۆیان ، ئیمجا رویانکرده‌ ئاسمان و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان کرد که‌ له‌ ئاسمان ئه‌و ئارامی و ژیانباشییه،‌ بدۆزنه‌وه‌.   دیاره‌ من به‌رگری له‌مانه‌ ناکه‌م به‌ڵکو ده‌مه‌وێت وه‌کو “گا‌ری یوێنگ” ی ڕۆژنامه‌وان، له‌ وتارێکیدا که‌ بۆ ڕۆژنامه‌ی گاردیانی نوسیبوو ، ده‌ڵیت ” ئه‌مان به‌رپرسیارن له‌وه‌ی که‌ کردیان. به‌ڵام ئێمه‌ش ، کۆمه‌ڵ، هه‌ر هه‌موومان به‌رپرسیارین له‌و بارودۆخ و ژینگه‌یه‌ی که‌ ئه‌مانه‌ی به‌رهه‌م هێنا. گه‌ر ده‌خوازین که‌سانی دیکه‌ جیاواز بن له‌مان – که‌متر ڕکوکینه‌دار بن ، زیاتر به‌ هیواو ئومێد بن- پێویستمان به‌وه‌ هه‌یه‌ که هاوکات ‌ زیاتر له‌ یه‌ك ئایدیا له‌ مێشکماندا، هه‌بێت” چه‌ند قسه‌یه‌کی جوانه‌ ، چه‌ند حه‌لێیکی که‌تواریانه‌یه‌…

میدیاو گه‌لێك له‌ ڕۆشنبیران و چالاکوانی سیاسی کوردیش پێمانده‌ڵێن: ‌ “ئه‌مه‌ی که‌ ڕویدا و ڕووده‌دات ‌ شه‌ڕی نێوانی کۆنه‌پارێزان و پێشکه‌وتنخوازانه‌، جه‌نگی نێوانی موسڵمانان و لیبراڵه‌کانه‌، یا ئێمه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا بین یا دژی بین”!! ئه‌رێ به‌ راستی ئه‌مه‌ وایه‌؟!!   ئه‌م جه‌نگه‌ هه‌رچییه‌ك بێت جه‌نگی دژی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکیه‌ چ له‌ ئه‌وروپا و چ له‌ وڵاتانی دیکه‌، جه‌نگێکه‌ دوو جه‌مسه‌ری هه‌یه‌ و هه‌ردووکیشیان یه‌کدی ته‌واو به‌هێز ده‌که‌ن. به‌ روودانی ئه‌م جۆره‌ هێڕشانه،‌ کاره‌ تیرۆریسیانه‌ له‌ لایه‌ن گروپه‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌کانه‌وه‌ ‌ جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاتداران و سیسته‌مه‌که‌یان ‌ له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا به‌هێزترده‌کات، هه‌رچیش جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاتداران و میدیاکه‌یانه‌ له‌ کاتی ڕوودانی ئه‌م جۆره‌ کاره‌ساتانه‌دا ئه‌مانیش به‌ ده‌وری خۆیان ئه‌و گروپ و بزوتنه‌وه‌ تیرۆریستیانه‌ به‌هێزتر ده‌که‌ن . له‌م ناوه‌شدا ئێمه‌ زه‌ره‌ر ده‌که‌ین ، لانی که‌م له‌ 4 لاوه‌: یه‌که‌میان: گورجکردنه‌وه‌ و توندکردنه‌وه‌ی یاساکانی دژه‌ تیرۆر و دانانی یاسای نوێش له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایان و په‌ڕله‌مانه‌که‌یانه‌وه‌ به‌ پاساوی ڕوودان و مه‌ترسی تیرۆری زیاتر تاکو ئه‌وه‌شی له‌ ئازادییه‌کان ماومانه‌، زه‌وتیکه‌ن لێمان و باشتر کۆنترۆڵمان بکه‌ن. دوهه‌م : به‌هێزبوونی گروپ و‌ بزوتنه‌وه‌ ڕایسست و فاشست و هاوچه‌شنه‌ کانیانه‌ له‌م وڵاتانه‌دا. سێهه‌م: دروستکرنی ژینگه‌ی ترس و سڵه‌مینه‌وه‌ له‌ نێوانی هه‌ڵگرانی دینه‌ جیاوازه‌کان و خه‌ڵکانی بێیانه‌و خه‌ڵکه‌ ئه‌سڵییه‌که‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ ، که‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بێته‌ دوورکه‌وتنه‌وه‌مان له‌یه‌کدی و گه‌وره‌کردنی ئه‌و که‌لێنه‌ی که‌ له‌ ئێستادا له‌ نێوانماندا هه‌یه‌ . ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ یاسای په‌نابه‌ران ئاڵۆزتر و سه‌ختتر ده‌بێت و چاودێرییه‌کی زیاتریان له‌سه‌ر ده‌کرێت و که‌ش و هه‌وایه‌کیش ده‌خولقێنێت که‌ حکومه‌ته‌کان به‌ پاساوی جیا جیا نه‌ك هه‌ر که‌سی دیکه‌ وه‌ر نه‌گرن به‌ڵکو ئه‌وانه‌شی که‌ لێره‌ن و هیچیان نییه‌ ، فشاری ناردنه‌وه‌ی‌ زیاتریان بخرێته‌ سه‌رو که‌ لێره‌شن چه‌نده‌ها کۆت و به‌ندیان بۆ دابنێن ، تاکو له‌به‌رچاو بن.

چواره‌م : به‌هۆی ڕوودانی ئه‌م ڕووداوانه‌وه‌ و به‌ پاساوی ” ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ مه‌ترسیدایه‌ و ده‌بێت ئه‌سبه‌قییه‌ت به‌وه‌ بدرێت و ده‌بێت هه‌موو نه‌ته‌وه‌ یه‌کبگرێت، به‌رگری له‌ خاك و دانیشتوانی و ئاڵاو نیشتمانه‌که‌ی بکه‌ن ” هه‌موو داخوازییه‌کانی دیکه‌ی خه‌ڵکی که‌نار ده‌خرێت و فه‌رامۆش ده‌کرێت.

ئه‌وه‌ی که‌ ماوه‌ بیڵێم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ساته‌ بۆ‌ ده‌سه‌ڵاتداران گه‌ر هیواشیان بۆ نه‌خواستبێت ، ئه‌وه‌نده‌ سوودمه‌نده‌ ‌ به‌ خۆشییه‌وه‌ ‌ پێشوازی لێده‌که‌ن .

بانگەواز بۆ یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنارکیستانی خۆرهەڵاتی ناوین، ئازاری ٢٠١٥

بانگەواز بۆ یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنارکیستانی خۆرهەڵاتی ناوین، ئازاری ٢٠١٥

بەشی: نووسین و بابەت

ڕێکەوتی: ٢٤ی دێسەمبەری ٢٠١٤

نووسراو لەلایەن: هاوبەشیی ئازادیخواز، فێدراسیۆنی ئەنارکیستانی فەرەنسی-زمان، فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنارکیست

 wene

خۆرهه‌ڵاتی ناوین وه‌کو ناوچه‌یه‌ك له‌ جیهاندا له‌ ئێستادا به‌رده‌وام له‌ ڕاپه‌ڕین و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌رییدایه‌. له‌ باکورییه‌وه‌ بۆ باشووری ته‌نگژه‌ی ئابووریی و دراویی جیهانی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوه‌، ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته‌ هۆی پتربوونی نائارامی و برسێتی و هه‌ڵکه‌ندرانی سه‌دان هه‌زار کەس له‌شوێنی خۆیان.‌

ئەگەرچی بارودۆخه‌که‌ له‌ ناوچه‌یه‌که‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ جیاوازیش بێت، هێشتا دانیشتووانه‌که‌ی له‌ژێر بەزەیی سه‌رمایه‌داران و دۆست و هاوکارانیاندا ده‌مێننه‌وه‌. دوای بەدوای قه‌یرانی ئابووری جیهاندا زنجیره‌یه‌ك له‌ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی ناوچه‌که‌ی گرتەوە و له‌ (تونس)ە‌وه‌ ده‌ستیپێکرد و نازانین له‌کوێدا بەسەرنجامدەگات. ئه‌م ڕووداو و ڕاپه‌ڕینانه‌ که‌ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوینیان گرتووەتەوە،‌ ئومێد و بڕوابەخۆبوونی گۆڕانی ژیانیان بەخودی خەڵکی به‌خشی.

هەرچەندە خرۆشانه‌کان‌ جه‌ماوه‌ریی‌ بوون، به‌ڵام بارودۆخه‌که‌ له‌ سێ ساڵی ڕابووردوودا له‌ تونس و له‌ (میسری)ش به‌خێرایی به‌ره‌و خراپبوون ڕۆیشت. له‌ ڕاستیدا میلیشیاکانی RDCی ڕژێمی پێشووی تونس و هه‌روه‌ها هێزی سه‌ربازی (جێنه‌تا)ی میسر له‌ پاش سه‌رده‌می شۆڕش کەوتنە کنەی چەپاوڵی دەسەڵات‌ له‌ ڕێگەی هاریکاری و هاوپشتیی ئه‌ندامان‌ پێشووی خێڵه‌کانه‌وه‌. ئێستا له‌ شوێنه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریی و ساماندا، ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش ژیانی خه‌ڵکی به‌ره‌و نائارامی و نەهامەتی بردووه‌.

هەروەها لەبارەی‌ بارودۆخه‌که‌ لە سوریا و (لیبیا)ش، گروپه‌ ئیسلامییه‌ به‌کرێگیراوه‌کان، که‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ عه‌ره‌به‌کانی ئیمارات و یاخود ئێرانه‌وه‌ کۆمەکی دراویی ده‌کرێن، خۆیان بەسەر تێکۆشانی خه‌ڵك دژی دیکتاتۆریی و سەرکوتگەریی سەپاند و خستیانە به‌رژه‌وندی خۆیان. به‌تایبه‌ت خه‌ڵکەکانی سوریا بەکردەوە خۆیان لەبەردەم جەنگ دژی سەرکوتگەریی به‌شار ئه‌سه‌د و جەنگاوەرانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی دیتەوە.

ئەگه‌رچی چینه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ که‌وتنه‌ ترساندن و سه‌رکوتکردنی خۆێناوییانه‌ی خۆنیشاندانه‌کان و ڕاپه‌ڕینه‌کانیان، به‌ڵام جه‌ماوه‌ر لە‌ میانەیدا ئه‌نارکسته‌کان، لەسەر‌ به‌رەنگاریکردن و جەنگین لەپێناو خۆڕزگاربکردن و خۆڕێکخستن و پێکهێنان و پتەوکردنی هاوپشتی و ئاڵوێرکردنی هاریکاریی خۆیان بەردەوامبوون.

له‌بەر ڕۆشنایی وەها گیانێکی هاوپشتیی و هاریکارییی بەرانبەرانەدا، ئێمه‌ بانگهێشتی هه‌موو ئه‌نارکستان و که‌سانی دژه‌ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ین، تا له‌ پێکهێنانی تۆڕێك بۆ ئاڵوێڕکردن و هاوبه‌شییکردنی زانیارییەکان و پرۆژه‌کان و هاوپشتی لەنێوان ئه‌نارکستانی خۆرهەڵاتی ناویندا، بەشداریی و هاریکاریمان بکەن.

بۆ ئه‌م مەبەستە، گروپی ئازادیخوازانی تونس ” هاوبەشیی ئازادیخواز” ، فیدراسێۆنی ئه‌نارکست و فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئه‌نارکست (IAF-IFA ) بۆ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نارکستانی خۆرهەڵاتی ناوین، بانگهێشتانده‌کات، که‌ له‌ تونس له‌ ماوەی ڕۆژانی 27- 29ی ئازاری ٢٠١٥، بەرپاده‌کرێت. ئه‌م بانگهێشتە‌ بۆ هه‌موو هاوڕێیانمان،‌ ئەوانەش که‌ هی ئەو ناوچه‌یە ‌نین، کراوه‌یه‌ .

کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌بارەی بارودۆخێکەوە‌ دەبێت، که‌ تێیدا خه‌ڵکەکانی خۆرهەڵاتی ناوین له‌نێو قه‌یرانی ئابووریی و ناڕه‌زاییە جه‌ماوه‌رییەکاندا بۆ ڕوخاندنی ڕژێمگەلێك، کە خەڵکیان دەچەوساندەوە و هەوڵی پاراستنی ئەو بەهرەکێشییەیان دەدا، لەتەکیدا ڕووبه‌ڕوو بوون‌ ‌.

هاوبەشیی ئازادیخواز، فێدراسیۆنی ئەنارکیستە فەرەنسی-زمانەکان و فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنارکیست (IAF-IFA)

فێدراسیۆنی ئەنارکیستە فەرەنسی-زمانەکان (FR AF): relations-internationales@federation-anarchiste.org

هاوبەشیی ئازادیخوازی (تونس) : commun.anar.lib@gmail.com

فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنارکیست (IFA) : secretariat@i-f-a.org

Bangewaz bo yekemîn Kobûnewey Enarkîstanî Xorhellatî nawîn, Azarî 2015

Bangewaz bo yekemîn Kobûnewey Enarkîstanî Xorhellatî nawîn, Azarî 2015

Beşî: Nûsîn û Babet

Rêkewtî: 24î Dêsemberî 2014

Nûsraw lelayen: Hawbeşîy Azadîxwaz, Fêdrasyonî Enarkîstanî Ferensî-zman, Fêdrasyonî Nêwneteweyî Enarkîst

 wene

Xorhellatî nawîn weku nawçeyek le cîhanda le êstada berdewam le raperrîn û derbrrînî narrezayî cemawerîydaye. Le bakurîyewe bo başûrî tengjey abûrîy û drawîy cîhanî tengî pêhellçinîwe, emaneş bûnete hoy ptirbûnî naaramî û birsêtî û hellkendranî sedan hezar kes leşwênî xoyan.

Egerçî barudoxeke le nawçeyekewe bo nawçeyekî dîke cyawazîş bêt, hêşta danîştuwanekey lejêr bezeyî sermayedaran û dost û hawkaranyanda demênnewe. Dway bedway qeyranî abûrî cîhanda zincîreyek le raperrînî cemawerîy nawçekey girtewe û le (tunis)ewe destîpêkrid û nazanîn lekwêda beserincamdegat. Em rûdaw û raperrînane ke nawçey xorhellatî nawînyan girtuwetewe, umêd û birrwabexobûnî gorranî jyanyan bexudî xellkî bexşî.

Herçende xroşanekan cemawerîy bûn, bellam barudoxeke le sê sallî rabûrdûda le tunis û le (mîsrî)şi bexêrayî berew xrapbûn royişt. Le rastîda mîlîşyakanî RiDCî rjêmî pêşûy tunis û herweha hêzî serbazî (cêneta)î mîsr le paş serdemî şorrş kewtne kney çepawllî desellat le rêgey harîkarî û hawpiştîy endaman pêşûy xêllekanewe. Êsta le şwêne serekîyekanî desellatdarîy û samanda, destêkî ballayan heye, emeş jyanî xellkî berew naaramî û nehametî birduwe.

Herweha lebarey barudoxeke le surya û (lîbya)ş, grupe îslamîye bekrêgîrawekan, ke lelayen hendêk le ‘erebekanî îmarat û yaxud êranewe komekî drawîy dekrên, xoyan beser têkoşanî xellk djî dîktatorîy û serkutgerîy sepand û xistyane berjewnidî xoyan. Betaybet xellkekanî surya bekirdewe xoyan leberdem ceng djî serkutgerîy beşar esed û cengaweranî xelafetî îslamî dîtewe.

Egerçî çîne desellatdarekanî ew wllatane kewtne tirsandin û serkutkirdnî xoênawîyaney xonîşandanekan û raperrînekanyan, bellam cemawer le myaneyda enarkistekan, leser berengarîkirdin û cengîn lepênaw xorrizgarbkirdin û xorrêkxistin û pêkhênan û ptewkirdnî hawpiştî û allwêrkirdnî harîkarîy xoyan berdewambûn.

Leber roşnayî weha gyanêkî hawpiştîy û harîkarîyî beranberaneda, ême bangihêştî hemû enarkistan û kesanî djedesellat dekeyn, ta le pêkhênanî torrêk bo allwêrrkirdin û hawbeşîykirdnî zanyarîyekan û projekan û hawpiştî lenêwan enarkistanî xorhellatî nawînda, beşdarîy û harîkarîman bken.

Bo em mebeste, grupî azadîxwazanî tunis ” hawbeşîy azadîxwaz” , fîdrasêonî enarkist û fîdrasyonî nêwneteweyî enarkist (IAF-IFA ) bo kobunewey enarkistanî xorhellatî nawîn, bangihêştandekat, ke le tunis le mawey rojanî 27- 29î azarî 2015, berpadekrêt. Em bangihêşte bo hemû hawrrêyanman, ewaneş ke hî ew nawçeye nîn, kraweye .

Kobûneweke lebarey barudoxêkewe debêt, ke têyda xellkekanî xorhellatî nawîn lenêw qeyranî abûrîy û narrezayye cemawerîyekanda bo ruxandinî rjêmgelêk, ke xellkyan deçewsandewe û hewllî parastinî ew behrekêşîyeyan deda, letekîda rûberrû bûn .

Hawbeşîy azadîxwaz, fêdrasyonî enarkîste ferensî-zmanekan û fêdrasyonî nêwneteweyî enarkîst (IAF-IFA)

Fêdrasyonî Enarkîste Ferensî-zmanekan (FR AF) : relations-internationales@federation-anarchiste.org

Hawbeşîy Azadîxwazî (Tunis) : commun.anar.lib@gmail.com

Fêdrasyonî Nêwneteweyî Enarkîst (IFA) : secretariat@i-f-a.org

2014 in review

The WordPress.com stats helper monkeys prepared a 2014 annual report for this blog.

Here’s an excerpt:

A New York City subway train holds 1,200 people. This blog was viewed about 7,100 times in 2014. If it were a NYC subway train, it would take about 6 trips to carry that many people.

Click here to see the complete report.