بایکۆتکردن کاراترین و دوایین چەکە

پاش ئەوەی کە پارتییە زلهێزەکانی بەرەی کوردستانی لەتەك دەوڵەتە هاوپەیمانەکان ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ی عیراق و کوردستانیان بەرەو شکست و کۆڕەو برد و پاشەکشێیان بە بزووتنەوەی شوورایی کرد، لە ساڵی ١٩٩٢دا تاکە ڕزگاربووەکان لە داگیرکاریی ڕژێمی بەعس بە خۆشباوەڕێی بە بەڵێنی پارتییەکان و هیواداریی  و چاوەڕوانی گۆڕانی ژیان و ڕێوشوێنیان بەرەو سندووقەکانی دەنگدان چوون و سەرەنجام بەدڵخۆشییەکی تەواوەوە چەوسێنەرانی خۆیانیان هەڵبژراد و پێش ئەوەی کە خولی یەکەمی پارلەمانی و حکومەتکردنی نیوە بە نیوەی (ینک) و (پدک) کۆتاییبێت، پارتییە دەسەڵاتدارەکان جەنگێکی چەند ساڵەی نێوخۆییان بەسەر کۆمەڵدا سەپاند و پاش ئاشتبوونەوە لەسەر کوشتاری خەڵك و پێکهاتنی هەر دوولا لەسەر دابەشکردن ڕەنجی خەڵك و تایبەتیکردنەوەی کەرتەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریی و تاڵانکردنی سامان و داهاتی کۆمەڵ، لە ساڵی ٢٠٠٩دا بە سازدانی سیناریۆی گۆڕانخوازیی باڵێکی نێو یەکێك لە پارتییە دەسەڵاتدارەکان، جەماوەری ناڕازی بەرەو سندووقەکانی دەنگدان بردەوە و جارێکی دیکە خەڵکیان بە سەرۆك و پارلەمان و حكومەت و دەوڵەتی باش خۆشباوەڕکردەوە و هەروەها لە ساڵی ٢٠١٣ هەمان سیناریۆ بەڕێژەیەك دووبارەکرایەوە، تاوەکو تاکەکانی کۆمەڵیان لەبەردەم سەرۆکایەتی کەسێك دەستەپاچەکرد.

ئەوەی لەم ڕۆژگارەدا لەم هەرێمەی ئێمە ڕوودەدات، بەرهەمی پرۆسێسێکی درێژی دوو دەهە و نیوی ڕابوردووە و بۆرجوازی کورد لەم ساتەدا خەریکە بەرەکەی دەچنێتەوە و جارێکی دیکە تاکەکانی ئەم کۆمەڵە بە هەبوونی مەترسی دەرەکی و بە سیناریۆی هێنانی (داعش) دەترسێنن و بە ملدان و دەستەمۆبوون بۆ بڕیاری چەوسێنەرانیان ڕایاندەهێننەوە و لەو نێوەدا ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتخواز خەریکی چینەکردنی دەستکەوت و بەشە تاڵانییە.

لەم ساتەدا پاش تاقیکردنەوەی هەموو ڕێگە و شێوازە ڕامیاریی و بۆرجوازییەکان، تەنیا ڕێگەیەك و شێوازێکی تێکۆشان لەبەردەم ئێمەی ژێردەست و نەداردا مابێتەوە، هەر بایکۆتکردنی دەنگدان و هەوڵدانە بۆ پێکهێنانی گروپە خۆجێیی و ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکان و  سەندنەوەی شاخ و دۆڵ و گرد و دەشتە داگیرکراوەکان و کەرتە بە پارتیی و تایبەتکراوەکانی بەرهەمهێنان و خەزمەتگوزاریی لە دەسەڵاتدارانی هەرێم و لە بەرانبەردا ڕێکخستنەوەی کۆمەڵ لەسەر بنەمای دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ و لە ڕێکخستنی کۆمەڵایەتیی و جەماوەریی سەربەخۆی چین و توێژە کۆمەڵایەتییە بەرهەمهێنەرەکان و پێکهێنانی خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلیی و کۆنفێدراسیۆنی کۆمەڵە ئازادەکانی ئەم هەرێمە لە گشت گوند و شار و ناوچەکاندا.

نا بۆ دیکتاتۆریی .. نا بۆ سەرۆکایەتی .. نا بۆ پارتایەتی .. نا بۆ پارلەمان .. نا بۆ حکومەت .. نا بۆ دەوڵەت .. نا بۆ سەروەریی چینایەتی .. نا بۆ کاری کرێگرتە .. نا بۆ دارایی تایبەت

بەڵێ بۆ دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ .. بەڵێ بۆ خۆبەڕێوەبەریی گەلیی .. بەڵێ بۆ کۆنفێدرالیزمی دێمۆکراتیك .. بەڵێ بۆ کۆمەڵی ناچینایەتی .. بەڵێ بۆ تەبایی و هاوپشتی و هاریکاری و هاوخەمیی مرۆڤایەتی

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان

٥ی جولای ٢٠١٥

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s