هه‌ڵوێستمان به‌رانبه‌ر ڕۆژاوا ده‌بێت هه‌ڵوێستی ڕه‌خنه‌ و هاریکاریی بێت /١

زاهیر  باهیر

له‌نده‌ن
30/01/2016

به‌شی یه‌که‌م

وتارێکی زۆر  له‌  خه‌ڵکانێکی جیا جیاوه‌  ، کورد که‌متر ، به‌ڵام بێیانه زۆر ‌ زیاتر ‌ سه‌باره‌ت   به‌ لایه‌نه‌ پرشنگدار و  باشه‌کانی ئه‌زموونی ڕۆژاوا و  سه‌رجه‌می ڕوداوه‌کانی نوسراوه‌.   من خۆم یه‌كێکم له‌و که‌سانه‌ی که‌ چه‌نده‌ها وتار و  به‌ ده‌یه‌ها دیمانه‌ی ته‌له‌فزووێنی و ڕادوێی ئه‌نارکستانی  فه‌ره‌نسی و یۆنانی  و ئیتاڵی و شوینه‌کانی دیکه‌  و له‌گه‌ڵ ڕۆژانامه‌ و گۆڤاری بێیانه‌دا  کردوه‌ و ‌ له‌  چه‌نده‌ها  میتینگیش نه‌ك هه‌ر له‌ بریتانیا به‌ڵکو  له‌ وڵاتانی دیکه‌ش  که‌ هه‌ندێکیان بۆ من گیراوه‌   قسه‌م ‌ له‌سه‌ر  به‌هاو  نوێیه‌تی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئاوا که‌ لانی که‌م 60 ساڵه‌ ده‌رنه‌که‌وتوه‌ته‌وه‌‌ جگه‌ له‌وه‌ی زاپێتێستا ،  ئه‌مه‌ بێ له‌ به‌شداری کردنم له‌ ده‌یه‌ها کۆبونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و  خۆپیشاندان که‌ بۆ هاوکاری ڕۆژاوا و‌  قسه‌وباسی  له‌سه‌ر کراوه‌ .  هاوکاتیش سه‌رکه‌وتوبووم له‌  کردنی  ئه‌زموونی  ڕۆژاوا به‌ خالێکی نێو ئه‌جه‌نده‌ی میتینگه‌ گرنگه‌کانی  ساڵی 2014 و 2015 ی  ڕۆژی په‌رتوکی ئه‌نارکستان له‌ له‌نده‌ن.   هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆکارێک که‌ له‌ شاره‌کانی دیکه‌ و  هه‌ندێك وڵاتانی دیکه‌ش‌  کرایه‌‌ ئه‌جه‌نده‌ی ڕۆژی په‌رتوکی ئه‌نارکستان.

هه‌ڵبه‌ته‌ قسه‌ی من به‌ ته‌نها له‌سه‌ر ڕۆژاوا نییه‌ به‌ڵکو به‌شی باکوری-شه‌  که‌ من هیوایه‌کی زۆرم پێوه‌ گرێداوه‌ و‌ تا ئێستاش هه‌ر وایه‌ ، بۆ ئه‌مه‌ش دووجار چومه‌ته‌ باکور و  له‌سه‌ر چونه‌کانیشم ڕاپۆرتی دوور و درێژم نوسیوه‌.

ئه‌م درێژدادڕییه‌ی  سه‌ره‌وه‌م بۆ باسکردنی خۆم و هه‌ڵنانم و منه‌تکردنم به‌سه‌ر ئه‌و دوو بزوتنه‌وه‌یه‌دا ، باکور و ڕۆژاوا نییه‌، ( ببورن گه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌  له‌ خوێندنه‌وه‌یدا بداته‌وه‌)  به‌ڵکو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌  که‌خوێنه‌ری ئه‌م وتاره‌ بزانێت که‌ من له‌ هه‌ڵوێستی هاریکاریانه‌ و  کۆمه‌که‌وه‌ ، یا هه‌ڵوێستی کورد وته‌نی ” دۆستم ئه‌وه‌یه‌ ده‌مگرێنێت و دوژمنم ئه‌وه‌یه‌ ده‌مخه‌نێنێت”  ، سه‌رنجه‌کانم ده‌خه‌مه‌ پێشچاوی خوێنه‌ر.  هاوکاتیش په‌یمانیش ده‌ده‌م  تا نه‌بینم  ئاڕاسته‌ی ئه‌و دوو بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌ڕوات که‌ بانگه‌شه‌ی ده‌کات ، ئاماده‌م به ‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت به‌ ڕۆحی  خۆشم خزمه‌ت به‌و بزوتنه‌وانه‌ ‌ بکه‌م.  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، گه‌ر خوێنه‌ریش به‌ هه‌ڵوێستێکی دژ به‌و دوو بزوتنه‌وه‌یه‌ی، ده‌زانێت و هه‌ر شتێك ده‌ڵێت گه‌ردنی ئازا بێت و  خۆشی له‌ ژیاندا هه‌ر ئازاد بێت، چونکه‌ من باوشم به‌و دوو بزوتنه‌وه‌یه‌دا له‌به‌ر کوردایه‌تیکردن و قه‌ومچێتی نه‌کردوه‌ ، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ردوك بزوتنه‌وه‌، تا ڕاده‌یه‌ك ڕێڕه‌يوێکی ئه‌نارکستیانه‌یان گرتوه‌ و  به‌تاڵیش نیین‌ له‌ که‌مو کوڕی .

ئه‌وه‌ی که‌ ماوه‌ته‌وه‌‌ بیڵێم ، پێشئه‌وه‌ی بچمه‌ سه‌ر کرۆکی باسه‌که‌م ، ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌وڵده‌ده‌م به‌ ویژدانه‌وه‌  و به‌ به‌ڵگه‌ وه‌‌ قسه‌ بکه‌م  مه‌به‌ستیشم به‌ئاگاهێنانه‌وه‌یه‌، تاکو فشارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رپرسان و داڕێژه‌نه‌رانی پلان ، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لێنانه‌ی که‌ له‌ بزوتنه‌وه‌کاندا به‌ تایبه‌ت ڕۆژاوادا هه‌یه، دروستبێت‌.  سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان، که‌ من براده‌ێکیم، ساڵی پار و پێشتریش  له‌ ڕێگای چه‌ناڵه‌ فه‌رمییه‌کانی بزوتنه‌وه‌که ‌و ئۆرگانه‌کانییه‌وه‌ ‌ و  قسه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌رپرساندا ڕه‌خنه‌کانی خۆی  پێڕاگه‌یاندوون ، نه‌ك جارێک به‌ڵکو دوو چاریش به‌ڵام ، به‌داخه‌وه‌ که‌ ئه‌وان هه‌ر وه‌ڵامیشیان نه‌داینه‌وه‌ چجای ئه‌وه‌ی که‌ بڵێن هاوڕێیان ئه‌وه‌ وایه‌ یا وانییه‌.

که‌موکوڕییه‌کان  بۆچی ؟

ئه‌وه‌ی که‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی  پاکژ و بێ که‌موکوڕی بوێت ، یا له‌ دونیای که‌تواریی  نه‌گه‌یشتووه‌ ، یا هه‌ر ده‌یه‌وێت هه‌موو که‌س و بزوتنه‌وه‌که‌ش به‌ویست و ئاره‌زوی ئه‌و بڕوات.   خودی ژیان ڕاسته‌ڕێگایه‌کی بێ پێچ و په‌نا نییه‌،  وه‌کو پێشتریش له‌ وتارێکی دیکه‌مدا په‌نجه‌م بۆ ڕاکێشاوه‌ ، بزوتنه‌وه‌ ، بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌ و خه‌ڵکیش پێکهاته‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ و تاکه‌کانیش  به‌ ده‌یه‌ها داوه‌وه‌ به‌ خراپییه‌کان و  پاشه‌ڕۆی ئه‌م سیسته‌مه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌.  هه‌ر چۆن بته‌وێت و هه‌ر ‌ هه‌نگاوێک به‌کرده‌وه‌  بگرینه‌به‌ر  تاکو ‌ هه‌ندێك شت له‌ ئێستادا ڕه‌تبکه‌ینه‌وه‌   هه‌وڵه‌کان له‌ سنورێکی دیاریکراو  ده‌رناچێت ،  ‌ ئیدی له‌هه‌ر شێوه‌یه‌کدا  بانگه‌شه‌ی پاکێتی خۆمان و کامڵی ئه‌نارکستێتی و سۆشیالیستی خۆمان   بکه‌ین،  له‌به‌رئه‌وه‌ی  که‌ ژیانمان له‌ نێو ‌ سیسته‌مه‌که‌دا ‌ سنورێکی دیاریکراوی بۆ نه‌خشاندوین،‌  خۆڕزگارکردنمان لێی، کارێکی  مه‌حاڵه،‌  مه‌گه‌ر  ژیانێکی دێوانه‌یی بێ هووده‌یی‌ بژین.

ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ش به‌رانبه‌ر به‌ ڕۆژاو و باکور و کۆمه‌ڵی کوردی و تاکی کورد، هه‌ر ڕاسته‌ .  ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌  گه‌ر تۆزێك به‌ ویژدانه‌وه‌  له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌  ڕابمێنین و  ئه‌مجا دادگایی بکه‌ین ، ده‌بێت  نه‌ک هه‌ر باره‌که‌ی/کۆڵه‌که‌ی  به‌ڵکو سه‌رباره‌کانیشی ، به‌تایبه‌ت له‌  بزوتنه‌وه‌ی  ڕۆژاوادا  ببیبین وه‌کو : بوونی له‌ شه‌ڕدا به‌به‌رده‌وامی، مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆ و هاتنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د و  ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا و  ئابڵوقه‌دانی ئابوری و سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆه‌مه‌ڵایه‌تی و  هه‌بوونی دوو پارتی سیاسی هیراشی که‌ به‌ته‌واوی له‌ پشتی  ئه‌و بزوتنه‌وانه‌وه‌ن تا ڕاده‌ی دانانی پلان و پرۆژه‌ بۆیان ….گه‌لێکی دیکه‌ .  هه‌موو ئه‌مانه‌ قورسیی دیکه‌ ده‌خه‌نه‌‌ سه‌ر شانی ئه‌و بزوتنه‌وانه‌،  به‌تایبه‌ت ڕۆژاوا ، هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش وای لێده‌کات ئه‌گه‌ر بێ ئه‌و  کێشانه‌ی سه‌ره‌وه ‌ گه‌ر  یه‌ك که‌موکوڕی هه‌بێت ، ئه‌م کێشانه‌ی دیکه‌   سه‌نگ و  ژماره‌ی گرفته‌کان  بیگومان زیاد ده‌که‌ن.

ئه‌و‌ که‌سانه‌ی که‌ ڕه‌خنه‌ له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌گرن به‌ دابڕینی له‌ باره‌‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسییه‌که‌ی  که‌ بزوتن و پێشه‌وچونی بزوتنه‌وه‌که‌ی‌  سنوردار کرده‌وه ‌ و له‌و زه‌مینه‌یه‌ی که‌ بزوتنه‌وه‌ی  “به‌هاری عه‌ره‌بی” تیادا ڕویدا و سه‌ره‌نجامه‌که‌ی، به‌ بێ ڕه‌چاوکردنی ئه‌و  بارودۆخانه‌ی سه‌ره‌وه‌، هه‌وڵه‌کانیان یه‌كلایه‌نه‌یه‌.  هه‌روه‌ها حساب نه‌کردنی نه‌بوونی ئه‌و هاریکارییه‌ پته‌وه‌ی که‌ به‌ بزوتنه‌وه‌ی که‌ته‌لۆنیا له‌ ئیسپانیا و ئه‌وه‌ی زاپێتێستای 1994 و هه‌تا ئه‌وه‌ی وڵاتی نیکه‌راگوای ساڵانی هه‌شتاکانی چه‌رخی پێشوو، کرا،  ڕه‌خنه‌کانیان زڕه‌ و بێ به‌ره‌ ، ته‌نها ڕه‌خنه‌یه‌ و هاریکاری و کۆمه‌کی له‌گه‌ڵدا نییه‌ ، ته‌نها سوکایه‌تی پێکردنێتی  و داوه‌ریی تیادا نییه‌.

له‌ بزوتنه‌وه‌ی ڕۆژاوادا دوو هه‌ڵسه‌نگاندن گرنگه‌ و  ده‌بێت  به‌ هه‌ند وه‌ربگێرێن ، ڕه‌نگه‌ ئه‌و کاته‌ حوکمێکی باشتری به‌سه‌ردا بده‌ین.   یه‌که‌میان:  ئایا کاره‌ خراپه‌کانی زۆرتره‌ له‌  کاره‌ باشه‌کانی یا پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته‌؟ ئایه‌ کێشی کاره‌ خراپه‌کان له‌ کاره‌ باشه‌کانی سه‌نگتره‌  یاخود پێچه‌وانه‌که‌ی؟.  لای من کاره‌ باشه‌کان که‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌  ئه‌نجامیداون‌ و  ئه‌وانه‌ی که‌ به‌دیهێناوه‌  به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ کاره‌ خراپه‌کاندا و ئه‌و چالاکییانه‌ی که‌ کراون له‌ دیدی مندا ، کاره‌ باشه‌کان زۆر  زیاترن‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی کاره‌ هه‌ڵه‌کان نه‌گه‌یشتونه‌ته‌‌ قۆناغێک که‌ ڕاستکردنه‌وه‌یان مه‌حاڵ بێت‌ .  دووهه‌م: ئاڕاسته‌ی ئه‌و بزتنه‌وه‌یه.  لای من ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ هێشتا ڕاسته‌ڕێگای خۆی وننه‌کردووه‌ و به‌و ئاقاره‌دا ده‌ڕوات که‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات، لانیکه‌م تاکو ئێستا ئه‌مه‌ وایه‌ ، داهاتوش په‌نجا په‌نجایه‌ و به‌لابردنی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمکرد یا لابه‌لاکردنه‌وه‌ ئه‌و کێشانه‌ ، ده‌توانرێت ڕێژه‌ و هیوای  سه‌رکه‌وتنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ زیاتر بێت، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌رکی که‌سانی سۆشیالیست و ئازادیخوازان و چه‌پ و کۆمۆنیست و  نقابییه‌کانه‌  که‌ کۆمه‌کی پێبکه‌ن تاکو سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر بکات.

درێژه‌ی هه‌یه‌

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s