یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی چینی کرێکار

هەژێن

٣٠ی ئەپڕیڵی ٢٠١٦

یەکی ئایاری ئەنارکیستان ڕۆژی نەفرەتە لە سیستەمی سەروەری چینایەتی، لە دەوڵەت و پارلەمان، لە بکوژانی هاورێکانیان ١٨٨٦ ساڵی شیکاگۆ، هەشت کرێکار، هەشت ئەنارکیستی چالاکی بزووتنەوەی کرێکاری، هەشت نووسە و ئاژیتاتۆر، هەشت لە ڕادیکاڵترین دەنگەکانی ئەو سەردەمە، کە چەند مانگ بوو میدیای دەوڵەت و بۆرجوازی بۆ زیندانکردن و کوشتن و لەسێدارەدانیان  پلانی دادەرشت، ئەو کات (تریبوونی نیۆیۆرک New York Tribune) دەمڕاستی بۆرجواکان و دەوڵەت ئاوای نووسی “پێویستە بە نارنجۆك خۆنیشاندانەکانی کرێکارانی مانگرتوو تێکبشکێندرێن. ..”

Shicago 1886

ئەنارکیستان وەك دەسەڵاتخوازە بەناوی “سۆشیالیست” و “کۆمونیستەکان” لە تیرۆر و لەسێدارەکانی هاوڕێکانیان، لە سەرکوتکرانی مانگرتنەکان و خۆنیشاندانەکاندا جەژن نابینین و سەرکەوتنی سەروەری چینایەتی پیرۆزناکەن، ئەوان بایکۆتی هەموو ئاهەنگ و سیمینارێکی مێژووشێوێنەران دەکەن، چونکە یەکی ئایار مێژووی بزووتنەوەی ئەنارکستانە، بزووتنەوەیەك کە چەپ و ڕاستی کۆمەڵ لە دژی ئەو لە ڕاگەیاندنیاندا یەکێتییەکی سەوەریپاریزەرانەیان هەبوو؛ لەلایەك چەپەکان [دەسەڵاتخوازانی بەناوی سۆشیالیست] لە سەردەمی ناکۆکییەکانی نێو (ئەنجومەنی نێونەتەوەیی زەحمەتکێشان – ناسراو بە نیونەتەوەیی یەکەم) بە ئەنارکیستەکانیان دەگوت “ئاژاوەچی، نوێنەری وردەبۆرجوازی، تێکدەری ڕیزی کرێکاران، خەیاڵپڵاو” ، هاوکات  لەلایەکی دیکەوە دەوڵەت و سەرمایەداران و میدیاکان تۆمەتەکانی چەپەکانیان پەرەپێدەدان و ڕۆژنامە و گۆڤارەکان کاریکارتێری ئەنارکیستانیان بە نارنجۆك و سیمای تیرۆرسیتییان بە ئەوان دەدا و ئاژاوەچی و تێکدەر و دژەکۆمەڵ و دژەئاسایش و ..تد  دەناساند .

بۆ ئەنارکیستەکان یەکی ئایار ڕۆژی بەرەنگاری و هاوتێکۆشانی و هاوپشتی جیهانییە، ڕۆژی یەکی ئایار مێژووی بزووتنەوەی ئەوانە، لەبەرئەوە زۆر بە دروستی لە ئاهەنگێڕان و جەژنگرتن و پیرۆزبایی دەسەڵاتخوازەکان تێدەگەن، چونکە لەسێدارەدان و خۆکوشتن و زیندانیکرانی هەشت ئەنارکیستی چالاك و ناسراو لە ئۆگوستی ١٨٨٦ خەونی دەسەڵاتخوازەکان بوو، کە پێشتر لەنێو (ئەنجومەنی نیونەتەوەیی زەحمەتکێشان) کەسایەتی و بیری هاوڕێیانی ئەونیان تیرۆرکرد و دواتریش پاش ڕاپەڕینی ١٩١٧ لە ڕوسیە زیندانەکانی دەزگەی سیخوڕیی و تیرۆریستیی (چیکا) لە هاوڕێ ئەنارکیستەکانی پڕکران و وەك زیندانەکانی شیکاگۆ ئەنارکییەکان لەسێدارەدران و گوللەبارانکران.

ئەنارکیستان هەگیز لە خوێن و ئازاری هاوڕێیانیان خۆشنابن و یەکی ئایار هەمان ڕۆژی (مانگرتنی گشتی) و بەرەنگاربوونەوەی سەروەریی چینایەتییە، کە ساڵی ١٨٨٦ لە شیکاگۆ لە مەیدانی هایمارکت هاوڕێیانی گیانبەختکردوو [گیۆرگ ئێنگل Georg Engel (نیگارکیش خەڵکی کاسڵ– ئاڵمانیا) ، ساموێل فیڵدن Samuel Fielden (کرێکاری بارکردن خەڵکی لەنکشەیر – ئینگلاند) ، ئادۆڵف فیشەر Adolph Fischer (جاپگەر خەڵکی برێمن – ئاڵمانیا) ، لویس لینگ Louis Lingg (دارتاش خەڵکی مانهایم–ئاڵمانیا) ، ئۆسکار نێبە Oscar Neebe (لولەکیش خەڵکی نیویۆرك، تا سەردەمی لاوی لە کاسڵ/ئاڵمانیا ژیاوە) ، ئەلبێرت پێرسنس Albert Parsons (جاپگەر خەڵکی ئالاباما) ، میشایل شڤاب Michael Schwab (پەرتووکچن خەڵکی ئونتەرفرانکین– ئاڵمانیا) ، ئاوگوست شپیسAugust Spies (مۆبیلدانەر خەڵکی هێسن– ئاڵمانیا]،  تێدا چالاك بوون و گوتاریان خوێندەوە

چەپە دەسەڵاتخوازەکان و بۆرجواکان و پارلەمانتاران و دەسەڵاتداران ڕاستدەبێژن؛ تاکو ئەنارکییەك لە جیهاندا بمێنێت، ئاساییشی دەستەبژێرەکان و پارتییەکان و خاوەنکاران و سیستەم و سەروەریی چینایەتی و نەزمی بازار و کاری کرێگرتە و دارایی تابەت و دەوڵەتی ئەستەمە، هەر ئەو هۆکارەشە کە بە ئەوان دەگوترێت “تیرۆریست و ئاژاوەچی و تێکدەر”.

ئەنارکیستەکان بازاری سەرمایە بە قۆرخکراوی دەوڵەتی و بەڕەڵاییەوە ڕەتدەکەنەوە؛ دارایی تایبەت و دەوڵەتی ڕەتدەکەنەوە، کاری کرێگرتە چ بۆ دەوڵەتی مارکسیستی و چ بۆ دەوڵەتی لیبراڵ ڕەتدەکەنەوە؛ هەموو دەزگە و پێکهاتەیەکی قووچکەیی  و دەستەگەری ڕەتدەکەنەوە؛ هەموو بەرتەرییەك بۆ دەستەبژێرە بیریار و ڕۆشنبیر و ڕامیار و شارەزا و ئەکادیمیستییەکان و زاناکان ڕەتدەکەنەوە؛ هەموو پێکهاتەیەکی چینایەتی ڕەتدەکەنەوە و تێکۆشانیان لەپێناو  کۆمەڵی ناچینایەتییە و دیکتاتۆری بەناوی “پڕۆلیتاریا” بە پووچگەراییەکی دەسەڵاتخوازانە دەبینن و وەك دیکتاتۆری پاشاکان و جەنەراڵەکان و پارلەمانەکان ڕەتدەکەنەوە؛ کۆمەڵی ئازاد  و یەکسان و دادپەروەر پشتبەستوو بە خۆبەڕێوەبەریی گەلیی و دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ و یەکێتی فێدراڵیستی لەسەر بنەمای یەکسانی هەمووان لە دەسەڵات و هەلی کار و بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بڕیاردان و بەڕێوەبردن و جێبەجێکردن؛ کۆمەڵایەتییکردنەوەی گشت سامان و داراییەکان و کەرتەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی بەرهەم و سامانەکان و بڕیاردان و بەڕێوەبردن  ئامانجی سەرەتایی و کۆتایی ئەناکیستەکانە و ئەنارکیستەکان تەنیا تێکۆشانی کۆمەڵایەتیی و ڕاپەڕینی کۆمەڵایەتیی و شۆڕشی کۆمەڵایەتیی بە سەنگەری شۆڕشگێڕانەی خۆیان دەزانن و تێکۆشانی ئەوان هەموو بوارێکی ژیان دەگرێتەوە، خۆیان بە ڕابەری کەس نازانن و هیچ کەسێکیش ناکەنە ڕابەری خۆیان، چونکە لە هزری ئەنارکیستیدا هەموو مرۆڤێك توانا  و بەهرەی هەیە، ئەوە سیستەمی هەزاران ساڵەی چینایەتییە، کە توانا و بەهرەکانی مرۆڤ لەنێودەبات، دەوڵەت باڵاترین و پەرەسەندوترین دەزگەی نامۆکردن و پووکانەوەی توانایی و بەهرەی مرۆڤە، بیرکردنەوە و زیرەکی و ژیری و ڕۆشنبیری و دەرکردن و زانست و بەڕێوەبردن و بەهرەیەکی تایبەت بە دەستەبژێرەکان نییە و تەنیا لە کۆمەڵێکی ناچینایەتیدا ئازادی ڕەها* و یەکسانی هەمەلایەنە** و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی*** بەدیدێت.

———————————————-

* ئازادی ڕەها؛ بە ئازادی هەمووان پشتئەستوورە و ملهوڕیی و دەسەڵاتی بێسنوور و چاوچنۆکی و مشەخۆریی ناچنە خانەی ئازادیی سروشتی و  تاکەکەسیی و گشتییەوە، سنووری ئازادی هەر تاکێك هەمان ئازادی تاکەکانی دەوروبەریەتی.

** یەکسانی هەمەلایەنە؛ مەبەست یەکسانی ماف و ئەرك و دارایی و بڕیاردان و بەهرەمەندبوون و ڕۆڵی کۆمەڵایەتییە، ڕەتکردنەوەی هەموو هەڵاوردنێکی ئایینی، ڕەگەزیی، نەژادی ، کولتووری، دەستەبژێریییە، نەك یەکسانی جەستەیی  و حەز و چێژییە کەسییەکان.

*** دادپەروەری کۆمەڵایەتیی؛  بە مافە سروشتییەکانی مرۆڤ و ڕێکەوتنە کۆمەڵایەتییە ئازادەکان لەسەر بنەمای بەهرەمەندیی هەمووان لە سامان و داهات و خۆشییەکانی کۆمەڵ، هەرەوەزی و هاوپشتی و دەستگیرۆیی یەکدی نێوان تاکەکانی کۆمەڵ، پشتئەستوورە.

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s