دانییل غیرین
و. له عه‌ره‌بییه‌وه: سه‌لام عارف
شۆڕشی ئایاری ١٩٦٨** تێسرهوانێکی توندی ڕاماڵ بوو، کە گه‌نجان به‌رپایانکرد، تەنیا گه‌نجانی خوێندکار نه‌بوون،بەڵکو ئەوە گه‌نجانی کرێکاریش بوون، که هاتبوونە بەرده‌م ھاوەڵ و ھاوڕێ خوێندکاره‌کانیان، ئه‌وان هه‌ردوولا، چ له زانکۆ وچ له کارگه کهوڵدهکران دیکتاتۆریی گەوران و مامۆستایان و خاوه‌نکاران و بەرپرسانی سه‌ندیکاکان بە به‌ر ڕهخنهدرا، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو، تا ڕاده‌یه‌ك ئازادیخوازانە بوو.
ئه‌و شۆڕشه تەنیا ڕه‌خنه‌گرتن نه‌بوو له کۆمەڵی بۆرژوازی، ڕه‌خنه‌ش بوو له کۆمونیزمی پاش ستالین، ساڵ دوای ساڵ له بواری زانکۆیی‌دا قوڵتر ده‌بوه‌وه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌و جه‌نگه‌ی که کۆمه‌ڵه‌ی سیتوانیستەکان ( الوضعانیة – SITUTIONNIST )*** دژی هه‌ژاری له‌نێو خوێندکاران به‌رپایکرد، ئه‌و جه‌نگه بوو به بانگه‌واز بۆ بزوتنه‌وه‌ی خوێندکارانی زۆر وڵات، به تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا، کاری ڕاسته‌وخۆ بوو به چه‌کی ده‌ستی، بۆ ڕێگه ناڕه‌وا پهنایدهبرد، جێگه‌ی کارکردنه‌کانی داگیرده‌کرد، به توندوتیژی شۆڕشگێڕانە وه‌ڵامی توندوتیژی کۆنخوازیی ده‌دایه‌وه، به‌بێ هیچ ڕاڕایی و سڵکردنەوەیەك به هه‌موو بیروباوه‌ڕ و پێکهاته‌یه‌کی پێشودا پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی دەکرد، مۆنۆلۆجیی مامۆستایی**** ڕه‌تکرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕه‌تکردنه‌وه‌ی دارایی خاوه‌نکار، ڕادهیهکیشی بۆ له‌خۆباییبوون و شه‌یدایی لووتبهرزانە دانا، بۆ گفتوگۆی ده‌نگه جیاوازه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان خه‌ڵك چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی درەوشاوە دیموکراتی به‌رقه‌رارکرد، کۆبوونەوە و یەکتردیتنەکان هێنده زۆر بوون له ژماردن نه‌ده‌هاتن، شۆڕش به که‌یفێکی زۆره‌وه له‌و کۆبوونەوە و یەکتردیتنانەدا له گۆزه‌ی ئازادی ده‌خوارده‌وه، له گۆڕه‌پانه گشتییه‌کاندا هه‌موو که‌س به ئازادی بیرۆکە و بۆچوونەکانی خۆی ده‌رده‌بڕین، گۆڕه‌پانه‌کان بووبوون به پۆلی ڕاسته‌قینه‌ی خوێندن، هاتوچۆ وه‌ستابوو، یاخیبووان و ڕه‌تکه‌ره‌وه‌کان له قەراخی شه‌قامه‌کاندا به قوڵی و به ئاشکرا سه‌رقاڵی باسکردنی ستراتیجی جه‌نگی داهاتوو بوون، گۆڕه‌پانه‌کان و ڕاڕه‌وه‌کانی “سۆربۆن” بووبوون به شانه‌کانی شۆڕش، هه‌موو که‌س ده‌یتوانی سەربکێشێتە ئەو شوێنانە، ته‌وژم و ئاراستە شۆڕشگێڕه‌کان مینبه‌ری خۆیان هه‌بوو، ده‌یانتوانی به ئازادی بانگه‌واز و ئه‌ده‌بیاتی خۆیان بڵاوبکه‌ته‌وه.
له‌و که‌شه ئازادییه سەپێندراوهدا ئازادیخوازه‌کان توانیان له قاوغه کۆنه‌که‌ی خۆیان بێنه ده‌ره‌وه و شانبه‌شانی مارکسیستەکان بجه‌نگن، هه‌رچه‌نده مارکسیستەکان ده‌سه‌ڵاتخواز بوون،به‌ڵام ئازادیخوازه‌کان ئەوەیان پشتگوێخست، دوور له ئاوەزی دوژمنایه‌تی له شانی ئەوان ده‌جه‌نگان، له‌و قۆناخه‌دا جیاوازییه‌کانی ڕابوردوو پشتگۆێخرابوون،له‌و قۆناخه‌دا دوور لە گیانی کێبڕكێ و پێشڕه‌وخوازیی هه‌موو شتێك ملکه‌چی یەلگرتن و پشتگیری و برایه‌تی بوو دژی دوژمنی هاوبه‌ش، دوور لە گیانی کێبڕکێکاری و پێشڕه‌وخوازیی، ئاڵا سوور‌و ڕه‌شه‌کان و ئاڵا سووره‌کان له شانی یه‌کدی هه‌ڵکرا بوون و ده‌شه‌کانه‌وه.
هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك له‌ژێر خاكنراو کرایه نیشانه‌ی تیروتوانج و گاڵته‌جاڕی، ئه‌فسانه‌ی “پیری ئه‌لیزه” هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، سه‌رۆککۆماری فه‌ره‌نسی، واته “دیگۆل” که به‌ڕێز و مایه‌ی گرنگییپێدان بوو، کرایه کاریکاتۆر و قه‌شمه‌ری، “دیگۆلی فه‌وزا” بە ئەو دەگوترا ***** به هه‌مان ئاواز به بێده‌نگی و نەدیدەگرتنێکی کوشنده ئاشی جهنهبازیی په‌رله‌مانی “په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسی” سوک و قێزه‌ون و ئینکارکرا ؛ درێژتریین ڕێپێوانی خوێنکاران به‌نێو پاریس ئه‌نجامدرا، کاتێك ئه‌و ڕێپێوانه گه‌یشته به‌رده‌می کۆشکی “بۆربۆن” واته باره‌گای “په‌رله‌مان” ئاوڕی لە ئەو نه‌درایه‌وه، وه‌کو ئەوەی بوونی نه‌بێت، هیچ و هیچ به‌هایه‌کی نەبێت.
ئایاری ١٩٦٨ی مه‌زن بۆ ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك، واژه‌یه‌کی دڵڕفێنی جادوویی له به‌شه‌کانی خوێندن و کارگه‌کان ده‌نگیدایه‌وه، ده‌رباره‌ی ئه‌و واژه‌یه گفتوگۆیه‌کی بەردەوام دەکرا و ده‌گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ساڵانی ڕابوردوو و لەتەك شیکارییه‌کان و تاقیکردنه‌وه‌کانی سه‌رده‌م گرێده‌درا، ئه‌و واژه‌یه “خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری” بوو، ده‌رباره‌ی ئەزموونی هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی ئیسپانیای ١٩٣٦ گفتوگۆیه‌کی زۆر دەکرا، ئێواران کارگه‌ران ده‌هاتن بۆ زانکۆی “سۆربۆن”، تا ئه‌و چارهسەرییه فێربن و بۆ جێگه‌ی کار و پیشه‌کانیان بیگۆێزنهوه، هه‌رچه‌نده مانگرتنه‌کان ئامێره‌کانی که‌فته‌کار کردبوو، بەڵام شۆڕشی ١٩٦٨ نه‌یتوانی “خۆبهڕێوەبهری” کردەییبکاتەوە و له لێواری کاردا وه‌ستا، سەرەڕای ئه‌وه‌ش که “خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری” ناحه‌زی زۆربوو، ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری لە ئەو ده‌گیرا، به‌ڵام توانی لەنێو هۆشی خه‌ڵکی جێگه‌ی خۆی بکاته‌وه، جارێکی دیکە دره‌نگ یا زوو سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
————–
* وەرگیراو لە په‌ڕتووکی (التحرریة من العقیدة الی الممارسة) دانییل غیرین
** مەبەست ڕووداوەکانی شۆڕشی ١٩٦٨ی فهرهنسەیه، شۆڕشی خوێنکاران، چه‌پڕه‌و، ئازادیخواز، به ئاڕاسته‌یه‌کی پێشکهورنخواز، کاریگه‌ریه‌کی مه‌زنی لەسەر بیر و باوه‌ڕی باو، که له کۆمەڵی فه‌ره‌نسی ئه‌ستوور ڕهگیداکوتیبوو، بیر و باوه‌ڕه‌کانی مارکس و باکۆنین بزوێنه‌ری سه‌ره‌کیبوون، بەبێ گومان له‌ته‌ك ئه‌وانیشدا شۆڕشگێڕه‌کانی دیکە – گیڤارا- ما‌و – لینین. و.ع
***الوضعانیة ؛ بزوتنه‌وه‌یه‌کی چه‌پڕه‌وی په‌ڕگیر بوو، دژی بنه‌مای پێکهاته‌کانی کۆمەڵی باو بوو، له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌ختیده‌کرده‌وه، که کۆی دامه‌زراوه‌کان له جێبه‌جێکردنی سه‌رمایه‌داری به‌شدارن ، داوای ژیانه‌وه‌ی به‌هاکانی شیعر و سه‌فاهه‌ت و برایه‌تی و سۆسیالیزمی ده‌کرد. و.ع
**** لێره‌دا مه‌به‌ست له گوتنه‌وه‌ی وانه‌کانه، یان خوێندن و فێرکارییه، به‌بێ به‌شداری خوێندکاران. و.ع
***** گه‌مه‌کردنه به وشه، چونکە “دیگۆڵ” وشه‌ی ئاژاوەی به‌کاربردووه و گوتویه‌تی “به‌ڵێ چاکسازی، نه‌ك بێسەرەوبەرەیی، بەرانبەر بە ئەو شۆڕشی ١٩٦٨ وه‌ڵامی به ئەو داوه‌ته‌وه ” به‌ڵێ بێسەرەوبەرەییە، لەبەرئەوەی کە نوێنه‌رایەتی سمبۆله‌کانی سیستمی بۆرژوازی سه‌رمایه‌داری ناکات ” و.ع