Zaher Baher
13/09/2016
ئه‌م زانیاریانه‌ی که له‌م وتاره‌ی خواره‌وه‌دا هاتووه، بزمارێکی دیکه به کفنی ئه‌و ئایدۆلۆجییهدا داده‌کوتێت ، که واده‌زانن قه‌یرانه‌که‌ی ئێستاش قه‌یرانی سه‌رمایه‌دارییه ، نه‌ك ئێمه
ڕۆژنامه‌ی گاردیانی دوێنێ ، 12/09/16 وتارێکی گرنگی بڵاوکرده‌وه که له خواره‌وه لینکه‌که‌ی داده‌نێم بۆ ئه‌وانه‌ی که ئینگیزی ده‌زانن. هاوکاتیش خاڵه گرنگه‌کانی نێو ئه‌و وتاره له‌م پۆسته‌دا ده‌خه‌مه پێشچاوی هاوڕێیان و دۆستانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه.
له‌م وتاره‌دا ئه‌م خاڵه گرنگانه هاتوون:
- ئه‌وه نیشانده‌دات که ئه‌م کۆمپانیانه به به‌راورد به ئابوری ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له به‌رنبه‌ر ساڵی پاردا داهات و قازانجیان زۆر هه‌ڵکشاوه.
- ساڵی پار وجودی ئابوریانه‌ی 100 له کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانی جیهان ژماره‌یان له 63 وه له ساڵی 2014دا سه‌رکه‌وتووه بۆ 69 له‌ساڵی 2015 دا
- 10 له‌و کۆمپانیا زه‌به‌لاحانه‌ی وه‌کو Walmart, Apple, Shell پاره زیاتر په‌یداده‌که‌ن تاکو گه‌لێك له‌و وڵاتانی دونیا به لێکدانی داهاتیان.
- ده‌سه‌ڵاتی ئابوری 200 له‌و کۆمپانیانه زۆرینه‌یه‌ك له وڵاته بچوکه‌کانی خوادووه ، بۆ نموونه 153 له‌مانه باڵاده‌ستی زۆرێك له نه‌ته‌وه‌کانن له ئهفهریقاو ئاسیا و ئه‌مه‌ریکای لاتین .
- ئه‌مه‌ریکا و چین و ئه‌ڵمانیا و یابان و فه‌ره‌نسا و بریتانیا و 6 ده‌وڵه‌تی ئابوری گه‌وره‌ن به‌دووی ئه‌مانیشدا ئیتالیا و به‌رازیل و که‌نه‌ده دێن.
- قیمه‌تی 10 له‌م کۆمپانیانه 285 تریلۆن دۆلاره به پاوه‌نیش ده‌کاته 215 تریلۆن که زیاتره له داهاتی 180 وڵات که به هه‌موویان قیمه‌تیان 280 تریلۆن دۆلاره. له‌م وڵاتانه: ئیرله‌نده، ئه‌نده‌نوسیا، ئیسرائیل، کۆڵؤمبیا، یۆنان ، ئه‌فه‌ریقای باشوور ، عێراق و ڤێتنام.
هه‌ڵبه‌ت زیادکردنی ده‌سه‌ڵات و داهاتی ئه‌مانه له به‌رانبه‌ر بێده‌سه‌ڵاتی و نه‌بوویی و هه‌ژاریی باقییه‌که‌ی دیکهماندایه .
- بۆ زانیاری زیاتر تکایه لینکه‌که‌ی خواره‌و ببینه: