ئای چۆن ڕاستییه‌کان ده‌شوێنرێت تاکو زیاتر و زیاتر چه‌واشه‌مان بکه‌ن.

ئای چۆن ڕاستییه‌کان ده‌شوێنرێت تاکو زیاتر و زیاتر چه‌واشه‌مان بکه‌ن

Zaher Baher

26/11/2016.

 

ئه‌مڕؤ گه‌ر گوێ له‌ له‌ هه‌موو که‌ناڵه‌کانی ڕادیۆو ته‌له‌ڤزوێنی بریتانی بگری و چاو به‌ هه‌موو ڕۆژنامه‌کاندا سه‌باره‌ت به‌ مردنی کاسترۆ، بخشێنێت ، که‌متر باس له‌و ده‌ستکه‌وته‌ باشانه‌ ده‌که‌ن که‌ کاسترۆ بۆ کوبای کرد له‌ بواری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ریی به‌لاش  که‌ تا ئێستا ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌ هیچ وڵاتیکدا نییه، خوێندنی به‌ڵاش ، درێژبوونه‌وه‌ی بڕی ته‌مه‌ندرێژی هاووڵاتیانی کوبا، یارمه‌تی و هاوکاریی زۆرێك له‌ وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی له‌ کێشه‌ی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ر‌دا به‌ناردنی دکتۆرێكی زۆر ، هینانه‌ خواره‌وه‌ی بڕی مردنی ساوایان و دایکانی دووگیان به‌سه‌ر منداڵه‌کانیانه‌وه‌ ، پاراستنی ئابوریی وڵاته‌که‌ی له‌ دزی و تاڵانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپا ، باشی نیسبی ژیانی هاووڵاتیان له‌وێ …. گه‌لێکی دیکه‌.

هه‌ڵبه‌ته‌ من به‌رگریی له‌ ڕژێمه‌که‌ی کاسترۆ ناکه‌م و ته‌نها ڕاستی ده‌ڵێم، به‌ڵاو ئه‌وه‌ی که‌ من توڕه ‌و بێزار ده‌کات ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو ئه‌و که‌ناڵ و ڕۆژنامانه‌ ده‌ڵێن ” به‌ ته‌مه‌نترین دیکتاتۆری جیهان مرد”.   باشه‌ منیش ده‌ڵێم کاسترۆ دیکتاتۆر بوو ، به‌ڵام ئایا سه‌ر‌کرده‌ی وڵاتێك هه‌یه‌ یا ڕژێمێك هه‌یه‌ که‌ دیکتاتۆر نه‌بێت؟

دیکتاتۆره‌کان 3 جۆرن:  جۆرێکیان به‌ کوده‌تای سه‌ره‌بازی دێنه‌ سه‌ر حوکم، جۆری دووهه‌م به‌ کوده‌تای حیزبییانه‌ دێنه‌‌ سه‌ر حوکم، جۆری سێهه‌م: به‌ یاساییکردنی دیکتاتۆرییه‌ته‌ ( به‌ شه‌رعیکردن) که‌ ئه‌ویش له‌ ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یه‌ دێنه‌ سه‌ر حوکم .   باشه‌ جۆرج بووش باوك و کوڕ ، ده‌یڤد کامرۆن، تۆنی بلایه‌ر دیکتاتۆر نه‌بوون که‌  بوو‌نه‌  هۆی کوژارانی سه‌ده‌ها هه‌زار که‌س له‌ عێراق و ئه‌فغانستان لیبیاو سوریا و یه‌مه‌ن و شوێنه‌کانی دیکه‌؟ باشه‌ دوو ملیۆن که‌س له‌ له‌نده‌ن له‌ ساڵی 2003 دژ به‌‌ شه‌ڕ و اگیرکردنی عێراق ‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام ‌ چونکه‌ ده‌یانزانی ئه‌مه‌ سه‌ره‌نجامه‌که‌یه‌تی ، تۆنی بلایه‌ر گوێی گرت بۆیان؟ باشه‌ ئه‌مه‌ریکا و ده‌زگه‌ سیخوڕییه‌که‌ی ده‌یه‌ها جار ویستیان کاسترۆ ئیختیال بکه‌ن ، ئه‌ی ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر دیکتاتۆرییه‌ت نه‌بێت ئه‌ی چییه‌ ؟  هێنری کیسه‌نجه‌ر و ڕۆڵه‌که‌ی له‌ ئه‌مه‌ریکای لاتینی به‌ دروستکردنی تیمی بکوژ بۆ کوشتنی چالاکوان و نقابییان و کۆمۆ‌نیستان و سۆشیالیستان دیکتارۆییه‌ت نییه، ئه‌ی ‌ چییه‌؟  ڕۆلی ئه‌مه‌ریکا له‌ کۆنگۆ ، له‌ شیلی ، له‌ ئێران ، له‌ عێراق سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریم قاسم ، له‌ ئه‌نده‌نوسیا ئێوه‌ پێی ده‌ڵێن چی؟

باشه‌ کێ‌ ده‌ستی له‌ کوشتنی خه‌ڵکیدا و وێرانکردنی وڵاتاندا و دروستکردنی تیرۆریستاندا زیاتره؟ا کاسترۆ یاخود ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ده‌ستنیشانمکردن ؟  بۆچی ده‌بێت ئه‌و دیکتاتۆر بێت به‌ڵام ئه‌مان وه‌ته‌نی و پیاوی باش ؟  کاتێكیش که‌ هیچ سه‌رکرده‌یه‌ك ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و بۆ گه‌له‌که‌ی ‌کردوه‌ به‌ مه‌ندێلاشه‌وه، نه‌یانکردووه‌‌ !!   ئای چۆن ڕاستییه‌کان ده‌شوێنرێت تاکو زیاتر و زیاتر چه‌واشه‌مان بکه‌ن.

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s