شیینکردن یاخود ڕشانەوە !!

شیینکردن یاخود ڕشانەوە !!

زاهیر باهیر- لەندەن

30/05/2017

 

کەسانێکی زۆر لە ناوەوەی گۆڕان و دەرەوەشی بە کۆچی دوایی نەوشیروان، زۆر خەمبار بوون.  هەمیشە هەر وابووە ئەوەندەی کورد بە سۆز ( عاتیفە) قسە دەکات چارەکێکی ئەوە بە هۆش  و بیرکردنەوەوە قسە ناکات ، ئەمە جگە لەوەی پیاهەڵدانی کۆچکردوان و بە شان و باڵ هەڵدانیانا و گەیاندنیان بە کەشکەلانی فەلەك زیاتر کولتورمانە، لەوەی  بڕوا و باوەڕ پێبوونمان، بێت . هەر ئەو کوڵتورەشە کە ڕەرخنەگرتن ، لە هەڵسوکەوتی “سەرکردەو ڕابەر و سەرۆك” و ڕێڕەوەکەیان، کاتێك کە دەمرن  قەبوڵ ناکرێت. ئەم ڕەخنانەش لە لایەن بەرانبەرەکانییەوە ، بە هەر هۆکارێك بن، هەرس ناکرێن و  دەئاخنرێنە خانەی تەهیوین و تەحقیر و تەخوین و ڕێز نەگرتن لە کوڵتور و مرۆڤانی کۆچکردوو .  ئەمانەمان لەم ڕۆژانەدا لە لایەن گەلێك کەسەوە بینی تەنانەت هەندێك برادەر ڕووبەڕووی هەڕەشەش لە لایەن ” کوڕانی گەلەوە ”  لە فەیسبوکدا، کە دیارە کۆمەڵێكن لە گۆڕان ، بوونەوە.

ئەم جۆرە ئیرهابی فکرییە لە لایەن ئەو دەستەیەوە و لەلایەن دەستەی نوسەرانیی ڕؤشنبیریش گەر لای ئەوان  پاساوەکەی  هەرچی بێت ، لای خەڵکانی وەکو من نەك هەر قەبوڵ نییە،  بەڵکو هیچ کەسی دیکەش  نابێت قەبوڵی بکات .

کەسانی ڕؤشبیری لیبراڵ کە هەم خۆیان بە ڕۆشنبیر و بە پسپۆر لە زمانناسی   و زمانزانی  و هەمیش بزنسمان، دەزانن،  کە هێڵنجدەدات و دەڕشێتەوە دژ بە کۆمۆنیستەکان و یەخەی ئەنارکیستەکانیشی گرتۆتەوە.  ئەم ڕؤشنبیرە  ڕێگای بەخۆی داوە و ئەوەی  ناشیرینە وتویەتی .

ئاخر ناکرێت کە تۆ پێگەیەکی فکریت نەبێت ، هەڵوێستێکی عەمەلیت نەبێت ، تۆ لەو پەڕی لایەنگیریی نەوشیروان موستیەفا و گۆڕانەوە ببیتە ڕەخنەگریان و دواتریش لە دوای مردنی نەوشیروان ببیتە دۆستایان و ئاوا بڕشێیتەوە بەرانبەر هەرکەسێك کە ڕەخنەی لە ڕابوردوو و ئێستاو ئایندەی نەوشیروان و گۆڕان گرتبێت!!!.

ئاخر کاکی نوسەر تۆیەك نەتوانیت یەك بڕگە، تەنها یەك بڕگە ، بنوسیت  و ئەوەندە کۆڵەواربیت لە زمانا، بێ ئەوەی  چەندەها وشەی عەرەبی  و ئینگلیزی تێکەڵاو نەکەیت!! هاوکاتیش  تۆ خۆت بە پسپۆڕ لە زمانی کوردیدا بزانیت!!.

ئاخر تۆیەك کە لە ماوەیەکی کەمدا خاوەنی 3 هەڵوێستی جیا  بیت ، چۆن دەتوانیت خۆت بە توێژەرەوە و شیکەرەوەی بارودۆخی کوردستان بزانیت!!، با نەك هەر ماستەر بکەیت لە هەر بوارێکدا، تەنانەت ، با پڕۆفیسۆریش بێت [ کورد زۆر پڕؤفیسۆر بە گرنگ دەزانێت ] . ئاخر مەگەر گێلە خوێنەر باوەڕ بەوە بهێنن کە تۆ لە بواری زمان و بواریی توێژینەوەی سیاسی و بارودۆخی کۆمەڵاییەتیدا شارەزایت هەیە .

ئاخر تۆیەك لە پۆستێکدا دەستخۆشی لە قەتڵ و عامکەرانی قەسابخانەکەی پشتئاشان و قەڕناقان ، بکەیت ، کەچی لەولاوە بۆ کوردانی باشور و باکور و ڕۆژاو فرمێسك هەڵڕێژیت و بپاڕێیتەوە و دژایەتی دیکتاتۆرییەت و فاشیەت بکەیت!!، دیسانەوە مەگەر هەر گێلە نوسەر و گێلە خوێنەوارەکان باوەڕت پێبکەن تۆ وەك کابرایەکی دیمۆکراتی و دۆستی دادوەریی کۆمەڵایەتیی بناسن و  ئەو وتارانەشی کە دەیاننوسیت ، لە متمانە و قەناعەتتەوە ، لێت وەرگرن  !!

تۆیەك کە وەکو من هیچ نیت ، کەچی بەو پەڕی مەغروریی و ڕازییبوون لە خۆوە، هەڕەشە لە برادەرەکانی فەیسبوکت دەکەیت کە گەر ئاوا بن ….. تۆ ‘ ئەنفرێندیان ‘ دەکەیت [ تەنانەت لەمەشدا نەتتوانیوە بە کوردی بنوسیت ]  وەکو ئەوەی برادەرایەتیی و هاوەڵگرتنی فەیسبووك بە پارە ڕابگیرێت ، کە تۆ برادەرەکانت لە برادەرایەتی خست ئیتر ، موچەکانیان لای تۆوە دەبڕێت!!

تۆ ڕەنگە لە بزنسەکەتا سەرکەوتو بیت ، چونکە دەزانین بزنس و دەوڵەمەندبوونیی لەسەر چ بناخەیەك دروست دەکرێت، بەڵام لەم سیانەی  دیکەیانا : توێژینەوە و زمانناسی و مرۆڤدۆستی  ، بەداخەوەم کە دەڵێم  سەرکەوتوو نیت .

 

 

چارەنووسی نیئۆجەلالییەکانی سەر گردەکە و دەوروبەری بەرەو کوێ ملدەنێت؟

٢٣ی ئایاری ٢٠١٧

پێشەکی، بۆ من چ ساڵی ٢٠٠٦ و چ ئێستا لیست و پارتیی بەناو “گۆڕان” ھیچ جیاوازییەکی لەتەک پارتییەکانی دیکە و دەسەڵاتداران نەبووە و نابێت. چونکە یەکەم ئاراستەیەکی ڕامیارییە و پارتیی و ڕێکخستنێکی قووچکەییە، کە سەرەنجام ئامانجی دەسەڵاتداری دەبێت و دەسەڵاتیش لەپێناو دابینکردنی مشەخۆری و دارایی تایبەت دەبێت، دارایی تایبەتیش ئامرازی کۆیلەکردن و ناچارکردنی نەدارانە بە کرێگرتەبوون.

وەک لە ماوەی یازدە ساڵی ڕابوردوو ئاماژەمداوە، جیابوونەوەی نەوشیروان تاکتیکی (ینک) بەدیاریکراوی تاڵەبانی و نەوشیروان بوو، بۆ ڕاوکردنەوەی دەنگە ناڕازییەکان، بەڵگەش بەخشینی گردی زەڕگەتە و (١٠) ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو لەلایەن تاڵەبانی بە نەوشیروان و بە گوێرەی نووسینێکی خودی نەوشیروان. ھەر ئاوا کە پێشتر نووسیم؛ ئایا ھیچ دەسەڵاتدارێک ھەیە، کە گرد و پارە بە دژەکەی ببەخشێت، بۆ ئەوەی خۆی لەنێوبەرێت؟

من دژبوونی نەوشیروان و پارتییەکەی بەرانبەر (ینک) و تاڵەبانی و بەخشینی گرد و سامان لەلایەن تاڵەبانی بۆ لەنێوبردنی خۆی، وەک بەخشینی مۆڵەتی چالاکیکردن و مووچەی مانگانەی پارتیایەتییە بەتایبەت پارتییە کۆمونیستەکان لەلایەن دەوڵەت، کە بەڵگەی تەواوکەربوونی پارتییە کۆمونیستەکانە بۆ سیستەمی چینایەتی نەک لەنێوبەربوونی ئەوان بۆ سیستەمەکە.

وەک ئەزموونی مێژوویی نیشانیدەدات، بزووتنەوە و ڕێکخراوە ڕامیارییەکان پاش مردنی کەسایەتییە پیرۆزکراوەکان بەرەو کەرتبوون دەڕۆن، بەتایبەت لە خۆرھەڵاتی نێوەڕاست، کە کۆمەڵەکانی بە کولتوورێکی دیکتاتۆری بارگاوین، لەوانەیە باشتر بێت، کە لەنێو ڕەوتە کۆمونیستەکان و پارتییە کۆمونیستەکانی ئەو ناوچەیە نموونە بھێنمەوە، کە “کۆمونیزمی کرێکاریی” دیارترینیانە و بە مردنی ڕابەرەکە ئایدیۆلۆجییەکەی (مەنسووری حیکمەت) پاش پازدە ساڵ ھێشتا وەک تەقینەوەی بۆمبی ئەتۆمی و کەرتبوونی ناوکی گەردیلە بە بەردەوامی پارتییەکانی ئەو ڕەوتە کەرتدەبن و پارتییۆکەی دیکە دروستدەبن و ئەوانیش کەرتدەبن و پارتییۆکەی دیکە دروستدەبنەو … ..

بزووتنەوەی بەناو “گۆڕان”/ پارتییە نیلییەکەش بەرەو ئاوا چارەنووسێک دەڕوات، چونکە ئەویش بێجگە لە تایبەتمەندییە چینایەتی و گشتییەکەی وەک ڕێکخراوێکی ڕامیاریی و قووچکەیی و دەسەڵاتخواز، ھەڵگری ھەمان تایبەتمەندیی ڕێکخستن و پێکھاتەی دیکتاتۆریی و خێڵەکی خۆرھەڵاتی ناوینە، دەسەڵاتداربوون و دارابوونی ئەندامانی خێزان و خزمانی خودی نەوشیروان و ھاوسەرەکەی و بەدیاریکراوی منداڵەکانی باشترین بەڵگەن. ئەوەش مەترسی کەرتبوون و شیتەڵبوونەوەکە زیاتر دەکات.

ھەڵبەتە نابێت، ئەوەش لەبیربکەین، کە وێرای تاکتیکیبوونی “بزووتنەوە”ی پارتییە نیلییەکە و (ینک)ی-بوونی پێشینەی زۆربەی ئەندامانی نێوەندی و سەرکردایەتی و کەسە دیارەکانی گردەکە، بەدڵنیاییەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ تاکو ئێستا بە بەردەوامی (پدک) لەسەر کڕین و نزیکبوونەوە لە کەسانی دیاری سەر گردەکە بەردەوامە و ھەوڵدەدات، ھەر ئاوا کە باڵێکی (ینک) لەسەر کڕینی (کۆسرەت / ئەندامی سەرکردایەتی) و (نەجمەدین کەریم / پارێزگاری کەرکووک) لەلایەن (پدک) بەڵگە دەھێننەوە و دەیسەلمێنن، بەدڵنیاییەوە لەنێو گردەکە و دەوروبەری کەسانێک کڕدراون. ئەوەش شتێکی ئاساییە، چونکە ڕامیاران لەپێناو دەسەڵات ھەوڵدەدەن و دەسەڵاتیش بۆ دارایی و مشەخۆرییە و لە ئێستادا مشەی دارایی و مشەخۆری لەژێر ڕکێفی (پدک)ە و خۆفرۆشی و سیخوڕیی ڕامیاران بەگشتی و ڕامیارانی کورد بەتایبەت پارتییەکانی بزووتنەوەی چەکداری کوردایەتی، کە وەک پەروەرندەی بەعسییەکان نیشانیدا ئەندامانی سەرکردایەتی لایەنەکان یان خودی ڕژێمی بەعس ناردوونی یان لە گفتوگۆکانی ١٩٧٠-١٩٧٤ و ١٩٨٣-١٩٨٤ و ١٩٩١ بەکرێی گرتوون، یان بەکرێگیراوی دەوڵەتی سوریە و تورکیە و ئێران بوون، بێجگە لەوەی بزووتنەوە چەکدارییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٦١ تاکو ئێستا دەسکەلای دەوڵەتانی بریتانیا و ئەمەریکا بوون و ھەن و تەنانەت دەسکەلای دەسکەلاکانی ئەوانیش.

بە بۆچوونی من، بێجگە لەوەی کە جیابوونەوەی نەوشیروان و دروستکردنی لیست و پارتییەکی نیلی بە پارە و گردی تاڵەبانی تاکتیک بوو بۆ ڕۆژی تەنگانە، دوو ھۆکاری دیکەش ھەبوون:

یەکەم، زاڵبوونی (پدک) و کشت/ مات کردنی تاکتیکی لەنێو پارلەمان و فەرمانداریی ھەرێمی کوردستان و دەرکردنی پارلەمانتاران و شالیارانی پارتییە نیلییەکە بوون بە ھۆی خۆفریاکەوتنی (ینک) و (نیئۆجەلاییەکان)، ھەرچەندە سیناریۆیەکی ڕامیاریی بوو بۆ بەڕێکردنی ڕێکەوتننامەی نەوت لەتەک تورکیە، ھێنانی داعش، بازرگانی نەوت و گاز لەتەک داعش، بە جینۆسایددانی ئێزیییەکان، کڕینی چەکێکی زۆر لە کارخانەکانی چەکسازی و ساخکردنەوەی چەکە کۆنەکانی دەوڵەتانی بریتانیا و ئاڵمانیا و ئەمەریکا و ئیسرائیل و… قەرزارکردنی کۆمەڵی ھەرێمی کوردستان ھەتاھەتایە بە قەرزی سەپێندراو و مەرج قورسی بانکی جیھانی و بانکی نێوەندی ئەوروپا و سندوقی نێودەوڵەتی دراو. لە بارێکی ئاوا نەدەکرا ھەموو لایەنەکان خۆیان ڕازی نیشانبدەن و دەبوو بە سیناریۆ و گارەگاری پارتییایەتی و دابەشکردنی خەڵکی ناڕازی بەسەر سلێمانی و ھەولێر، خەڵک خەریکبکەن، تاکو ئەوان لە پشت پەردەوە بەبێ خەم و ئارامی ڕێکەوتننامەکان مۆربکەن، کە ھەڵوەشاندنەوەیان تەنیا بە ڕوخاندنی دەوڵەتی عیراق و فەرمانداریی ھەرێمی کوردستان مسۆگەر دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە ساڵی ١٩٩١ کە نەوشیروان و سەرانی دیکەی گردەکە دەسەڵاتدار و (ینک)ی بوون، تاکو ئێستا بە پلان و ئاسانکاریی زلھێزەکان و دەزگە سیخوڕییەکان و کۆمپانییە جیھانخۆرەکان، زەمینە و ھۆکارەکانی ڕوخاندنی دەوڵەتی عیراق و فەرمانداریی ھەرێمی کوردستان ئەستەمدەکرێت، کە لە پێش ھەموویانەوە تایبەتکردنەوە و پارتییکردنی کەرتە ئابوورییەکان و دابەشکردنی ناوچەگەرییانەی خەڵکی ناڕازییە بە سیناریۆی ئۆپۆزسیۆنی باڵێکی دەسەڵات.

دووەم، وەک دەزانرا و دەزانین نەوشیروان موستەفا نەخۆشی شیرپەنجەی سییەکانی ھەبوو و ڕادەی زۆری تەمەنی مانی نەخۆشەکان لە پێنج ساڵ زیاتر نییە و گەڕانەوەی نەوشیروان و پێشوازی لەلایەن نێچیرەوان و لە فڕۆکەخانەی ھەولێر زەنگی کۆتایی تەمەنی ئەو بوو. ھەر لەبەرئەوەش بوو، ئەو زوو فریاکەوتوو و لەتەک (ینک) ڕێکەتننامەی کرد، تاکو پاش مردنی خۆی ئەگەری دوورکەوتنەوەی پارتییە نیلییەکە و گردەکە لە (ینک) و نزیکبوونەوەی لە (پدک) یان گۆڕینی ئاراستەی دووربخاتەوە و سەرانی گردەکە لەسەر بنەمای وەفاداری بە بڕیارەکانی ئەو بچنەوە نێو (ینک) یان پابەند بە ھاوپەیمانییەکی ستراتیجی (ینک) بمێننەوە.

ئێستا ئیدی گردەکە و پارتییە نیلییەکە کەوتوونەتە بەردەم دوو ئەگەر:

– کۆتاییھێنان بە سیناریۆی ئۆپۆزسیۆنبوون و لیست و پارتیی “گۆڕان” و گەڕانەوە بۆ باوان و بەھێزکردنەوەی (ینک)، کە جیابوونەوەکە بۆ پاراستنی خودی ئەو (ینک) بووە. ئێستا ئیدی پاش یازدە ساڵ دەستەمۆکردنەوەی گۆڕانخوازە خۆشباوەڕ و ناھوشیارەکان، زۆرینەی دەنگە ناڕازییەکانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی و کەرکووک و تەنانەت ھەولێریش کە ساڵی ٢٠٠٦ خوازیاری ڕوخاندنی دەسەڵاتی مافیایی (ینک) و چەپاوڵگەرییەکانی (کۆمپانیای نۆکان و …تد) بوون، بە خۆشباوەڕیی و چاوەڕوانی “سەرۆکی باش و پارتیی باش و پارلەمانی باش و فەرمانداریی باش و دەوڵەتی باش” تەواو بە سەروەریی کۆمەڵی چینایەتییەوە گرێدراون و نەک بە گەڕانەوە بۆ نێو (ینک) ملدەدەن، بەڵکو ئامادەن لەسەر بڕیاری گردەکە ببنە (پدک). بەڵام ئەگەری گەڕانەوە بۆ باوان زیاترە، چونکە سلێمانیچیەتی و دژایەتی بادینانی و ھەولێرییەکان ھاندەری یەکەمی سەران و لایەنگرانی گردەکەیە و ھەر دنەدانی ئەو قینەش بوو، کە وەک پەڕجوویەک لە ماوەی چەند ساڵێک (٢٠٠٦-٢٠٠٩) خەڵکی ناڕازی دژە گەندەڵی گۆڕی بە داخوازیکەرانی بەشە گەندەڵی، ناڕازیان لە ڕامیاریی و پارتییایەتی و فەرمانداریی گۆڕی بەلایەنگرانی دەسەڵات و دەنگدەری سوپاسگوزار و چاوەڕوانانی ھاتنی “جەلادی دڵسۆزی گەل”.

– بەڵام ئەگەر ئەو کەسانەی کە (پدک) لە ماوەی یازدە ساڵی ڕابوردوو لەنێو گردەکە بەکرێیگرتوون، دەسەڵات و پلە و پێگەی بڕیاردانیان ھەبێت، زۆر ئاسایی دیواخانی گردەکە و پارتییە نیلییەکە دەبن بە دوو کەرت و کەرتێک بەرەو باوان (ینک)، کەرتێک بۆ چنینەوەی بەری ڕەنجی ڕامیارییکردن بە ئاڵای سپییەوە لە سەری ڕەش.

ھەڵبەتە ئەوەش بڵێم، ھەرچەندە بۆ (ینک) ئەگەری یەکەم گرنگ و چارەنووسسازە، بەڵام بۆ گشتێتی سیستەمەکە و ئایەندەی ڕەوتی نەزمی نوێی بازار [نیئۆلیبرالیزم] لە ھەرێمی کوردستانو  ناوچەکە، ئەوا کەرتبوون باشتر و چارەنووسسازترە، چونکە بە ھۆی کەرتبوون و چوونی کەمینەیەک بۆ لای (پدک)، زەمینەی گارەگاری ڕامیاریی و فریودانی خەڵکی خۆشباوەڕ بە دژەخوونی کۆمەڵێک لە “ڕابەری کوردایەتی” و پیرۆزییەکانی (گردە دزراوەکە) و لەبیربردنەوەی ھۆکاری جیابوونەوەی نەوشیروان و دروستکردنی لیست و پارتییە نیلییەکە، کە بەلاڕێدابردنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە گۆڕانخوازەکان و ناڕەزایەتییەکانی ١٩٩١- ٢٠٠٦ی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و کەرتکردنی ڕیزەکانی گۆڕانخوازان بوو بەسەر دوو ناوچە (زەرد) و (سەوز-نیلی) و ژاراویکردنی بزووتنەوەکە بە سلێمانی-چییەتی.

بەکورتی، دەھەی داھاتوو خەڵکی ناوچەی شارەزوور و سلێمانی و کەرکووک و گەرمیان بە گارەگاری دووبەرەکی ” وەفاداران و دڵسۆزانی نەوشیروان” و “خیانەتکاران لە ڕابەری کوردایەتی و گردەکە” خەریکدەکرێت و دەھەیەکی دیکە دەسەڵاتداریی مافیایی (ینک) و (پدک) مۆرکردنی ڕێکەوتنامە ئابوورییەکانی فەرمانداریی ھەرێمی کوردستان لەتەک دەوڵەتان و بانکەکان و کۆمپانییە جیھانخۆرەکان مسۆگەر دەکرێن، ئەگەر نەمرین ئەو دیو گردەکە دەبینین و پشت سووتان و ھاوار و ناڵەی (مالەی سەر گردەکە)ش دەبیستین.

——————————————

تێبینی : ئەوە دوا نووسینی من لەبارەی جیابوونەوەی نەوشیروان و لیست و پارتیی بەناو “گۆڕان” دەبێت، چونکە وێرای ھەموو ئەو شتانە، ئەگەر بڕوام بە پارتییایەتی و خۆشباوەڕیشم بە گۆڕانخوازیی سەرانی گردەکە ھەبێت، ئەوا پەروەندەی گردەکەش تەواو، چونکە ھەر گروپ و بزووتنەوەیەک پابەندی ئایدیۆلۆجیا بێت و بە “ڕابەری باش و پارتیی باش و پارلەمانی باش و فەرمانداریی و دەوڵەتی باش” پشتببەستێت، وەک ھەموو ڕەوتێکی ئایینگەرا سەرەنجامی لە دوو ئەگەر بەدەر نییە: گەڕانەوە بۆ باوان یان کەرتبوون و جیابوونەوە. بێجگە لەوەش، ناخوازم ڕەخنەم لە پارتیایەتی و جەنگ و فەرمانداریی و دەوڵەت و سەروەریی بچێتە خانەی دژایەتی کەسیی کۆچکردوو (نەوشیروان موستەفا). دیسان دەڵێمەوە، خۆزگە نەوشیروان و ھەموو ڕامیارێک وەک تاڵەبانی تەمەنی درێژ بووایە و درێژ بێت و بمێنێت، تاکو وەک تاڵەبانی لە گۆشەیەکی کۆشکی سەروەری و مشەخۆری کڕبکەوێت و فەرامۆشبکرێت. بەداخەوە کە (نەوشیروان موستەفا) زوو مرد و بەخت یاری بوو و پیرۆزکرا و کەوتە سەرووی ڕەخنە و سەرنج و پێداچوونەوەی خەڵک.

 

We, supporters of Rojava, should be worried about its partnership with the United States

We, supporters of Rojava, should be worried about its partnership with the United States

By: Zaher Baher

17th May 2017

The political and military balance in Syria is constantly changing. Relations between the Syrian Democratic Forces (SDF), co-founded by People’s Protection Units (YPG), and in turn Russia and US constantly ebb and flow. The dynamic behind these changes has very little to do with ISIS. In fact, it all depends on the respective interests of the great powers and their struggle against one another to establish predominant power there.

The past year has seen a steady erosion of the US position in Syria vis-à-vis Russia, who has since overtaken it. Russia’s heavy involvement in Syria and becoming a major ally with Turkey has changed many things. The relative inactivity of the USA has given the opportunity to Russia, Turkey and Iran to play a significant role in making decisions there.

Under Trump’s new administration this has changed somewhat. He probably has a different approach to Syria. While US still is one of the major powers in the world, it cannot sit and do nothing in the region especially in Syria.

After a long pause, Trump has decided to ally with SDF against ISIS to defeat them in Raqqa regardless of Turkey’s position and reaction. Trump has now approved a deal to supply arms including heavy weapons to SDF directly, seeing them as the most effective and reliable force especially after the SDF capture of Tabqa City from ISIS. The US administration is at present more than any other time determined in recapturing Raqqa, the ISIS de facto capital. It is now quite clear that the US administration and SDF and the People’s Democratic Party (PYD) are getting very close to one another to the point that SDF strife to achieve what the US wants to achieve, even though this can be at the expenses of what have been achieved so far in Rojava.

We supporters of Rojava should be very worried about the current development in relation to Democratic Self-administration and the Movement of Society (Tev-Dem). We should be concerned because of the following consequences:

First: It is a matter of influence for the US while seeing that Russia almost controlled the situation and managed to take Turkey onto its own side. US wants to be very active before losing its power there. It wants to play the major role and achieve its own goal, this can be only done through SDF and PYD. There is no doubt that the US is more concerned about its own interests rather than Kurdish interests in Rojava.

Second: To contain SDF and PYD, to make them a tool by using them for their own interest. This is the best way to make PYD and SDF lose their credibility in Syria, the region, Europe and elsewhere.

Third: The current attitude of the US towards Rojava and arming SDF directly might be an effort to cut them off from PKK and decrease PKK influence over developments in Rojava.

Fourth: There is no doubt that whatever happens will now make Turkey more furious against both YPG and PKK. This could create a greater backlash from Turkey. It may repeat last month’s military operations against YPG or even extend these military operations into Rojava and against YPG & PKK in Shangal, in Iraqi Kurdistan.

Fifth: With Russia’s displeasure against the SDF and PYD, Assad could be influenced to change Syria’s attitude towards them in the future if not now. If Rojava had chosen the Russian side instead of USA, it could have been much better because Russia is more reliable as an ally than the US. It looks like Assad will stay in power after the defeat of ISIS. Assad normally listens to Russia very diligently. In this case, there was a greater chance under pressure of Russia that Assad would have let Rojava pursue a better future than what US and Western countries may decide for them.

Sixth:  Intensifying and prolonging the current war causing Rojava a great deal of dislocation.  Continuation of the war costs SDF so many lives and makes them weaker and weaker.  The stronger and the bigger the size of SDF in Rojava is, the more it must necessarily be dependent on one of the major power, in the meantime Rojava will be weaker.  The more SDF achieves militarily, the more socially and economically can actually be lost in Rojava.  The more powerful SDF and PYD become, the less power the local self-administration and Tev-Dem will have.  The number of SDF fighters alone is estimated to be 50,000. Just imagine even 10.000 instead of working militarily, working in the fields and cooperatives or building school, hospitals, parks and houses, by now Rojava would have been somewhere else.

 

Seventh: Often I have mentioned in my articles that a successful Rojava – successful in the way we were hopping – depended on a couple of factors or as a minimum one to preserve the experiment.  One was expanding Rojava’s movement at least to a couple of more countries in the region.  The other factor was international solidarity.  However, neither  happened.  If one thing can now preserve Rojava, it is ISIS and the opposition forces in Syria holding out against the odds.  In short only a prolonged anti-ISIS military campaign can preserve Rojava.

 

In my opinion after defeating ISIS in Kobane’s region, YPG should have suspended it military operations except in self-defence of its establish perimeter.  After defeating ISIS in Kobane region and the greater intervention of US and Russia, UPG and PYD should have withdrawn from the war.  PYD should have dealt with the situation better and withdrawn from power for Tev-Dem and let the rest of the population to make their own decisions about peace and war.  Clearly the current nature, direction and the potential course of the present war in Rojava has completely changed.  It is a war of the major powers, European governments and the regional governments over securing interests and sharing domination.

 

The situation at the moment looks very grim.  It appears that once ISIS has been defeated in Mosul and Raqqa then more than likely war will start involving Rojava and PKK in Qandil and Shangal.  These calculation are being made by Barzani, head of the Kurdistan Regional Government (KRG), Turkey and perhaps also Iran and Iraq with the blessing of the US, Russia and Germany.  Such a war may start by the end of August or September after the military defeat of ISIS in Mosul and Reqqa.

 

Zaherbaher.com

 

نزیكبوونەوەی پەیەدە بە ئەمەریکا و پڕچەککردنی یەپەگە و هاوپەیمانەکانی جێگای نیگەرانییە

نزیكبوونەوەی پەیەدە بە ئەمەریکا و پڕچەککردنی  یەپەگە و هاوپەیمانەکانی جێگای نیگەرانییە:

زاهیر باهیر –لەندەن

13-05/2017

هاوکێشە سەربازیی  و سیاسییەکان و دۆستایەتی و نەیارێتی لە نێوانی هێزەکانی ڕۆژاوادا لە بەرانبەر ئەمەریکا و ڕوسیا و تورکیادا بەبەردەوامی  لە گۆڕاندایە.  دینەمۆی ئەم گۆڕنکارییەش زۆر بە کەمی پەیوەندی بە داعش و هێزی ئەوانەوە هەیە ، بەڵکو زیاتر پەیوەستە بە پاوانخوازیی و بەرژەوەندییەکان و مل ملانێ لەسەر دەسەڵات لە نێوانی  ئەمەریکا و ڕوسیا و تورکیا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەشەوە.

ئەوەی کە لە ئێستادا دەبینرێت  گەیشتنی بە لێشاوی چەکی قورس و سووکە لە لایەن ئەمەریکاوە بۆ هێزی سوریای دیمۆکرات، کە ئەمەش هۆکاری زۆری هەیە .  وێڕای جیاوازی ئەو هۆکارانە، بەڕای من بۆ ئێمەیەك کە هاریکاریی ڕۆژاوا دەکەین دەبێت ئەمە جێگای نیگەرانییەکی یەکجار زۆرمان بێت ، لەبری شادومانیمان .  ئەویش لەبەر ئەم هۆکارانە:

 

یەكەم: ئەمەریکا لەسەردەمی ئۆبامادا، لە بەرانبەر ڕوسیادا بەرەو لە دەستدانی نفوس و کێشی سیاسی  دەبووەوە، کە ئەمەش کارێکی نەشیاوە لە ئەمڕۆدا.  چونکە ئەمەریکا هەتا بۆی بکرێت  لە هەوڵی ئەوەدایە کە خۆی گەورەی مەیدانەکە بمێنێتەوە ، لێرەشدا بۆ ئەوەی کە ئەو ڕۆڵە بگێڕێت پشتگیرییکردنی هێزە کوردییەکانە لەوێ،  ئەویش نەك لەبەر بەرژەوەندی کورد ، بەڵکو تەنها خودی خۆی.

 

دووەم: بۆ دەستەمۆکردنی هێزە کوردییەکانە و لەدەستدانی شۆرەتی باشیان و ناوبانگی ئازادیخوازانەیانە کە سەراپای جیهانی پڕکردبووەوە .  هەروەها  ئەمەریکا دەیەوێت کە بیانکاتە هێزێكی ئەساسی لە ئێستادا بۆ بەدەستهێنانی مەبەست و ئاماجەکانی، کە  ئەمەش باشترین ڕێگایەکە بۆ ناجەماوەییبوونیان و بێ شۆرەتکردنیان.

 

سێیەم:  دابڕینی ئەو هێزەیە لە پەکەکە و کەمکردنەوەی هەژموونی پەکەکە لەسەر ڕۆژاوا.  ئەمەریکا کار لەسەر  بچڕاندنی تەواوی پەیوەندی یەپەگە لەگەڵ پەکەکە دەکات.

 

چوارەم:  دەبێتە هۆی تووندکردنەوەی تورکیا لە کورد و دەستتێوەردانی ڕاستەوخۆ لە ڕۆژاواو هێڕشی دڕندانەی دیکە بۆ سەریان و هەروەها بۆ سەر قەندیل و شەنگاڵیش .

 

پێنجەم: چڕکردنەوەی شەڕەکە و لاوازکردنی هێزە کوردییەکانە هەم بەدانی قوربانی زیاتر و هەمیش بە لەدەستدانی ئەو شۆرەت و ناوبانگەی کە هەتا ئێستا هەیان بووە .  ئەمە جگە لەوەی کە شەڕی داعش و گەورەکردنی قەبارەی هێزی سوریای دیمۆکرات،  لەلایەکەوە زیاتر  دەیانکاتە وابەستەی  ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا لە لایەکی دیکەوە ئامانجی  لەناوبردنی داعش دەکاتە  ئامانجی سەرەکی، کە ئەمەش لەسەر حسابی بێ هێزکردن و پێشنەکەوتنی کۆنفیدراسوێنەکان  دەبێت.  چەندێکیش ئەم هێزە سەرکەوتنی زیاتری سەربازیانە بەدەستدبهێنێت و شوێنی زیاتر بگرێت، ئەوەندە زیاتر پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی ، لە ڕۆژاوادا لەدەستدەدات.  هەروەها گەورە بوونی قەبارەی هێزی سوریای دیمۆکرات و پەیەدە لەسەر حسابی خۆسەرییەکان و بزوتنەوەی تێڤدەمە.

بە گوێرەی ئەوەی کە دەیزانین ژمارەی شەڕکەرانی هێزی سوریای دیمۆکرات ٥٠ هەزار کەسە. ئەگەر تەنها لەم ژمارە زۆرە تەنها ١٠ هەزاریان خەریکی کارکردن بوونایە لە کێڵگە کشتیارییەکان و هەرەوەزییەکان و دروستکردنی قوتابخانە و خەستەخانە و خانووبەرە بوونایە، ئێستا ژیان لە ڕۆژاوادا شتێکی دیکە دەبوو.

 

شەشەم:  پاش ئەوەی کە دەرکەوت  بزوتنەوەیەکی وەکو ڕۆژاوا لە ناوچەکەدا ڕوینەدا وەکو پشتوپەنایەك بۆیان هەروەها هاریکاریی و کۆمەكی نێونەتەوەیییش نەگەێشتە ئاستێكی کاریگەر،  ئیتر مانەوەی ڕۆژاوا و هێزەکانی بەستراوەتەوە  بە مانەوەی داعشەوە .  کەی داعش نەما ئەو کاتە سەرەی ڕۆژاوا دێت،  یاخود لەو پەڕی  باشیدا کورد لە ڕۆژاوادا دەبێت ڕازی بێت بەوەی کە بۆی دیاری دەکرێت ، نەك بەوەی کە خۆی دیاریدەکات، ئەمە نەك هەر لە ڕوی داخوازییەکانەوە بەڵکو لە ڕوی بوونی سیاسیی و پەیوەندی دیبلۆماسیشی لە تەك دەوڵەتانی دەوروبەر بەتایبەت حکومەتی هەرێـم و تورکیا و سوریای ئێستاو داهاتووش.

 

حەوتەم: هەبوونی داعش وەکو هێزێك لەوێدا هاوکێشەیەك دادەنێت بۆ پێگەی سیاسی و سەربازیی کورد. دوای بەزاندنی داعش لە موسڵ و لە ڕەقە ، وەکو پێشتریش پێشبینیم کردووە لێدانی هێزەکانی ڕۆژاوا و پەکەکە ئەو پەڕی چاوەڕونکراوە کە ئەمەش ڕەنگە لە کۆتایی مانگی ئاب  یاخود ئەیلول- دا ڕووبدات ، لەو بارەشدا  ئەگەریی هاتنەناوەوەی ڕاستەوخۆی تورکیایە بە هاوکاریی پارتی .  ئەم شەڕەش  ماوەیەکی زۆرە لە لایەن توورکیا و وڵاتانی ناوچەکە و بارزانی و بە ئاگەداری ئەمەریکاو بریتانیا پلانی بۆ کێشراوە و کارەساتیش لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

هەشتەم: نزیکبوونەوەی پەیەدە و هێزی سوریای دیمۆکرات دەبێتە هۆی تووڕەبوونی ڕوسیا،  ئەمەش ڕەنگە سەرنجامەکەی گۆڕانی هەڵوێستی سوریا بێت لەژێر داوای ڕوسیادا، گەر ئێستاش نەبێت ، ڕەنگە لە ئایندەدا.  ڕەنگبوایە گەر پەیەدە ئەو نزیکبوونەوەی لە ڕوسیاوە بوایە باشتربوایە چونکە ڕوسیا هاوپەیمانێکی زیاتر متمانە پێکراوە تاکو ئەمەریکا.  هەروەها لەوە دەکات کە ئەسەد لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە و زیاتریش گوێ بۆ ڕوسیا دەگرێت.  ئا لەو بارەدا دوای وەستانی شەڕ ئەسەد لەژێر فشاری ڕوسیادا  لە ڕۆژاوا دەگەڕا، تاکو ئایندەیەکی باشتری هەبێت ، باشتر لەوەی کە ئەمەریکا و ڕۆژاوا ڕەنگە بۆی دیاریبکەن.

بەڕای من لە دوای جەنگی کۆبانی و ڕزگارکردنی گوندەکانی ئەو دەڤەرە، دەبوایە یەپەگە و یەپەژە هەر لە هەڵوێستی بەرگریی-دا بمانایەتەوە، لە بری هێڕشکاریی.  دوای ئەو جەنگە پاڵەوانانە و هاتنەناوەوەی ئەمەریکا و ڕوسیا، شەڕەکە لەشەڕی هێزەکانی ڕۆژاوا و پەیەدە تا ڕادەیەکی زۆر دەرچووە و بووە بە شەڕێ ڕوسیاو ئەمەریکاو تورکیا و سوریا.  هاوکاتیش پەیەدە دەبوایە باشتر مامەڵەی گۆڕانکارییەکان و هاوکێشەی هێز و بەرژەوەندی ڕۆژاوای بکردایە .  هەروەها دەبوایە پەیەدە دەسەڵاتی زیاتری بۆ تێڤدەم و خۆبەڕێوەبەرییەکان بهێڵایەتەوە تاکو ئەوان بەزۆرینە بڕیار لەسەر شەڕ و ئاشتی بدەن.

ئێستا بە ئاشکرا دەبینین کە  سروشت و ئاڕاستە و جەوهەری شەڕەکە گۆڕاوە و بووەتە  شەڕی زلهێزەکان و هەندێك لە وڵاتانی ڕۆژاواو حکومەتەکانی ناوچەکە بە هەرێمیشەوە.  ئەم شەڕەش شەڕی پاوانخوازیی و بەرژەوەندی سیاسیی و ئابووریی هەموو ئەو لایەنانەیە، نەك کورد لە ڕۆژاوادا.

بۆ بەدبەختی، ئەم بارودۆخەی ئێستا ،  لەوە ناکات سەرەنجامێکی باشی هەبێت.  لەوە دەکات کە داعش لە موسڵ و ڕەقە دەرکران ئەو کاتە شەڕەکە بکەوێتە ڕۆژاوا و شەنگاڵ و قەندیل.  وەکو پێشتر ئاماژەم پێکرد ئەمە پلانە و لە لایەن بارزانی و تورکیاوە بە ئاگەداریی ئەمەریکا و بریتانیا و ئەڵمانیا و ڕەنگە ئێرانیش لێی بە ئاگابێت.

Zaherbaher.com