سەرۆکە نوێیەکەی دەوڵەتی یۆنان-یش Alexis Tispras جینێکی دایەوە
زاهیر باهیر
25/06/2015
براده‌رێکم له ساڵی 1980 دا بۆی گێڕامه‌وه که ئاشبه‌تاڵه‌که بوو ئه‌میش له‌گه‌ڵ کاکیدا وه‌کو زۆری دیکه زۆر بێزار و خه‌مناك بوون به‌رامبه‌ر به بارودۆخه‌که. وتی ئێمه‌ش وه‌کو زۆربه‌ی خه‌ڵکی ڕوومان کرده ئێران ، که هه‌ر داخڵ به ئێران بووین بۆ حه‌سانه‌وه له چایخانه‌یه‌کی ئه‌و دیو سنور لامانداو سه‌ر و چاو نان و ماستێکمان داواکرد . وتی ئێمه ڕیشمان هاتوو ، کۆستمان که‌وتو و بێتاقه‌ت و ماندوو ، کابرای چایچیش هات و شته‌کانی هێناو پرسیاری لێ‌کردین : برا ئیوه کوردی ئه‌و دیون ؟ وه‌ڵاممان نه‌دایه‌وه . جارێ دیکه پرسیاری کرده‌وه ، کاکه‌شم به بێزارییه‌که‌وه سه‌ری بۆ له‌قان . کابرای چایچیش هه‌ردوو ده‌ستی خسته بن که‌له‌کانی و وتی : وه‌خوا برا ئیمـه ئه‌و مه‌ڵا مستهفایهمان به که‌ڵه پیاو ده‌زانی که‌چی جینێکی دایه‌وه .
به‌خوا برا گه‌لێك له ئیمه‌ش ئه‌و ئهلێکسییهمان به که‌ڵه پیاو ده‌زانی و که‌چی وا ئه‌ویش جینێکی له به‌رده‌م وه‌زیره‌کانی دارایی ئه‌وروپا و ده‌زگه دراوییه‌کاندا، دایه‌وه . ئه‌لێکسیس پرۆژه‌یه‌کی خستۆته به‌رده‌می ئه‌وان له زۆربه‌ی خاڵه‌کانیدا سازشانهیه و پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که دابووونی به خه‌ڵك.
له دانیشتنه‌که‌ی دوێنێی له‌گه‌ڵ چه‌ته و ڕووتێنهرهکانی ئه‌وروپادا گه‌رچی حکومه‌ته‌که‌ی ئاماده‌یه که ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له 57 ساڵه‌وه به‌رێته سه‌ره‌وه بۆ 67 ساڵ و ڕێژه‌ی باج سه‌ربخات و هه‌روه‌ها باجیش له‌سه‌ر کۆمپانیا گه‌وره‌کانیش زیاد بکات و به هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌توانێت 8 ملیار یورۆ بۆ بوجه‌ی ده‌وڵه‌ت بگێڕێته‌وه و به‌مه‌ش ورده ورده ده‌فعی قه‌رزه‌کانی پێ‌بکات . له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و دزو جه‌ردانه ڕازی نین و پلانی ئه‌وه‌یان بۆ کێشاوه که ده‌بێت بڕی ئه‌و 8 مل یاره زیاد بکات بۆ 11 ملیار و ناشبێت باج له‌سه‌ر کۆمپنایاکان زیاد بکات به بیانوی ئه‌وه ی که زیانده‌گه‌یه‌نێت به به‌گه‌ڕخستنی پاره و ئیدی ئابوریش نه‌شونما ناکات.
ئه‌وه‌ی لای من ئاشکرایه حکومه‌تی یۆنان له به‌رامبه‌ر 4 ئه‌گه‌ر ، ڕێگادا، یه : یه‌که‌م : یا ئه‌وه‌تا قه‌بوڵی هه‌موو به‌ند و مه‌رجه‌کانی جه‌رده‌کان بکات و دیسانه‌وه هه‌مان تاس و حه‌مامی سیاسه‌تی ته‌قه‌شوف : بی‌کاری و برسێتی و که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و کردنی که‌رته ده‌وڵه‌تییه‌کان به که‌رتی تایبه‌تی و فرۆشتنی هێڵه‌کانی شه‌مه‌نه‌فه‌ر و هه‌ندێك له بندهرهکان و دوورگه‌کان و ردهرکردنی خه‌ڵکی له خانوو به‌ره‌یان و گرانی و ژیانی کوله‌مه‌رگی، به‌رده‌وام ده‌بێت. دووهه‌م: حکومه‌ت با بداته‌وه به‌لای پۆتین و ڕوسیادا بۆ یارمه‌تی و کۆمه‌ك. سێهه‌م : نه‌کردنی ئه‌م دوانه‌ی سه‌ره‌وه و ده‌رچون له زۆن و پاره‌ی یۆرۆ و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌کارهێنانی دراوی کۆنی دراغما، که له‌م حاڵه‌ته‌شدا ڕووبه‌ڕوی زۆر کێشه ده‌بێته‌وه بێ له خۆپیشاندانی گه‌وره چونکه ڕێژه‌یه‌یه‌کی دیاری دانیشتوانی یۆنان ده‌یانه‌وه‌ێت ، له زۆنی ئه‌وروپادا بمێننه‌وه و یۆرۆ به‌کار بهێنن. ئه‌گه‌ری چوارهه‌م: که ڕه‌نگه ئه‌مه‌یان ڕووبدات ئه‌ویش کورد وته‌نی دهستو مووچه‌که‌ی سوار و پیادهکهیه واته حکومه‌تی یۆنان به هه‌ندێك له مه‌رجه‌کانی ئه‌وروپا و ده‌سگه دراوییه‌کانی که قه‌رزیان پێداون، ڕازی بن، ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ری ئه‌مه‌دا نیوه‌ی قه‌رزه‌که‌یان کله 240 ملیار یورۆیه له لیستی قهرزهکهیاندا بکۆژێننه‌وه، واته وازی لێبهێنن و بیکه‌ن به خێر و سه‌ده‌قه.
به‌ڵام لێره‌دا خاڵی گرنگ ئه‌مه‌یه : هه‌رکامێك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه یا شتی دیکه ڕووبدات سه‌لماندی که گرنگ نییه چه‌ندێك به‌رنامه‌که‌ت شؤڕشگێڕانه و ڕادیکالانه‌یه به‌ڵام هه‌ر ده‌بیته‌وه به بورغویه‌کی ماشێنی سوڕدهری ئه‌م سییسته‌مه و دیسانه‌وه ئه‌وه‌شی سه‌لماند که چه‌پ بۆ هه‌میشه مایه پوچه و ناتوانێت گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له ژیانی خه‌ڵکیدا بکات له ڕێگای ده‌سه‌ڵاته‌وه ، واته ڕێگای سێهه‌م نییه ، کۆمه‌ڵی سێهه‌م نییه، یا سه‌رمایه‌داری یاخود کۆمه‌ڵی سۆشیالیستی/ئه‌نارکی.