براوە و سوودمەندی سەرەکی لە پرۆسەی یفرۆندەمدا:

براوە و سوودمەندی سەرەکی  لە پرۆسەی یفرۆندەمدا:

زاهیر باهیر – لەندەن

09/10/2017

 

قسەی من لەسەر ئەوە نییە کە ئایا مەسعود بارزانی خۆی گەمژە بوو،  خەڵەتا یا خەڵەتێنرا، ئەوە باس و خواسێکی دیکەیە.

بەڕای من ئەوەی کە قازانجی تەواوی کردو براوە بووە ئەردۆگان و ئاکەپە و میتی تورکیی بوو ، هەر وەکو هەمیشە لەم سیاسەتەشیانا زۆر سەرکەوتوو بوون.  دوور نییە کە ئەوان لە پشتی بارزانی-یەوە نەبووبن و هانیان نەدابێت تاکو ئەوەی کە ئەوان ویستیان و دەیانەوێت سەر بگرێت.   ئەردۆگان و میتی تورکی زیرەکترین کەس و دەزگەی سیخوڕیین کە توانیویانە و دەتوانن چەندە سیناروێ دروستبکەن لە پێناوی بەرژەوەدنی خۆیان و مانەوەیانا .

مێژوی نزیکی ئەوان ئەمەی سەلماندووە هەر لە دروستکردن و یارمەتی دانی داعش و  ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە و  فشارهێنان بۆ ئەوروپا بە کردنەوەی دەرگای پەنابەر بەڕویانا  و زیرەکانە یاریکردن لە نێوانی ئەمەریکا و ڕوسیا و ئیسرائێل و وڵاتانی کەنداو و عێراق و ئێران و هەتا سوریاش.  تەڵەدانان بۆ پەکەکە و ئاڵاندنیان لە شەڕەوە تاکو توانا و وزەیان کەم کەنەوە و شارەکانی کوردستان خاپور بکەن و جەماوەرێتی پەکەکەش لە تورکیا و ئەوروپا کەمبکەنەوە و لە لیستی ڕەشی تیرۆریزمەکان ، نەسڕرێتەوە و قۆستنەوەی کودەتاکەی فەتحوڵا گوڵەن بە قازانی خۆیان و كڵاو نانە بان سەری داعش و زۆری تر.

ئێستاش بە تیری ڕیفرۆندەم چەندەها نیشانێان شکان :  بارزانییان پێ سووك و سەلێم کرد، قەوارەی هەرێم بچوکتر دەکرێتەوە ، ڕق و کینەی نێوانی کورد و عەرەبیان زیاتر کرد.   لەگەڵ ئێران وعێراق-دا بەرەیەکی نوێیان دروستکرد بۆ بەگژاچونی کورد، لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا پەیوەندییەکەی بە هێزتر دەبێت ، لەگەڵ جامعەی ئەزهەردا ڕێکتر دەبێت،  توورکمانەکانی کەرکوکی باشتر کردە خۆی ، پێگەی خۆی لای ڕوسیا باشتر بەهێز دەکات سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت و سوكکردنی گەمارۆی ئابوریی لەسەر کوردستان وەکو مەرجێك لەسەر ڕوسیا،  هەروەها لای ئەو کۆمپانیا بێگانانەی کە لە کوردستانا هەن  هەمان شتە.

 

لەگەڵ هەموو ئەوانەشی کە وتم ، هێشتا بارزانی چەند کارتێکی بەدەستەوەیە گەر بیەوێت ژیرانە بەکاریان بهێنێت ، واتە وەکو خەنجەرەکەی کابرا هەر هەڵیکێشێ بەڵام نەیوەشێنێ،  لەوانە:

هەڕەشەی جددی بە دەرکردنی  سەرجەمی کۆمپانیا تورکییەکان لە کوردستانا، یاساخکردنی گەشت بۆ تورکیا، قەدەخەکردنی هەموو زنجیرە دراما و سینەماییەکانی تورکیا، نەرم کردنی پێیەك بۆ سەردانی قیبلەی کوردان، قەندیل، لەلایەن کوڕەوە یا زاواوە، هەڕەشكردن لە تورکیا کە بنکە سەربازییەکانیان، دەبێت لەوێ هەڵگیرێن و بکشێنەوە بۆ تورکیا، چاودێریکردنی سیخوڕەکانی میت و هەراسانکردنیان و تەسكکردنەوەی بواریی چالاکییان ، سازشکردنی تەواو لەگەڵ یەکێتی و ئیسلامی و ” گۆڕان”  و ئامادەبوون بە هەموو مەرجێکیان جگە لە وازهێنان لە سەرۆکایەتی هەرێم، هەڕەشەی داخستی زانکۆ و مەعهەدە تورکییەکان و ناردنەوەی مامۆستاکانی .

 

بۆ ئەوەشی ئەمانە بکرێت پێویستی بە 10 ملیار دۆلارە بۆ ماوەی 6 مانگ تاکو بژێوی خەڵکی لە کوردستانا باشبکات و خەڵکی تەحەمولی کاردانەوەی تورکیا بکات.  10 ملیار دۆلاریش بۆ خێزانی بارزانی و تاڵەبانی وەکو 10 دینارە بۆ هەر یەکێك لە ئێمە.

ئەمانە هەندێك کارتن کە لە دەست بارزانیدایە گەر بتوانێت عاقڵانە بەکاریان بهێنێت ، ئەو کاتە ئەردۆگان و تورکیا هیچ  چارێکیان بۆ نامێنێتەوە جگە لە سازشکردن نەبێت

 

 

 

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s