سڵاو ھاوڕێیانی ئەنارکیستی کوردی-زمان

سڵاو ھاوڕێیانی ئەنارکیستی کوردی-زمان

لە ھەر کوێیەکی جیھان ھەن، ھاوخەباتانە دەستتان دەگوشین و بە ناسین و لەیەکدی نزیکبوونەوە لەیەکدی دڵخۆشدەبین …

ھاوڕێیان وەک خۆتان دەبینن و دەزانن، خرۆشانەکانی خەڵکی ستەمدیدەی گوند و شارەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران ھەرچی زیاتر سەلماندنی و نیشاندا، کە پێویستە ئێمە یەکگرتووتر و نزیکتر لە یەکدی چالاکیبکەین و تێبکۆشین. ڕاستە ئێمەی ئەنارکیست پێش ھەموو شت ئازادی تاک بە بنەمای ھەموو بوونێکی ئازاد دەزانین، بەڵام ئەوە ڕەتکەرەوەی ئەو بنەما ئەنارکییە نییە، کە بەبێ یەکێتی ئازادانەی تاکە ئازادەکان لەنێو گروپە خۆجێیییەکانی گوند و گەڕەک و فێرگە و کارگە و فەرمانگە و ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکان و ھەر ئاوا لەنێو گروپە پاگەندەییە (ئاژیتاتۆرە) ئەنارکیستییەکان، ئەستەمە وەک وەک بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی ئەڵتەرناتیڤ دەربکەوین و سەرکەوتووبین.

ئێمە ھاوڕێیانێکی یەکگرتوو لەنێو سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان (کاف) ئامادەی ھەر جۆرە پەیوەندیگرتنێک ھەین و بە ھەر ڕێگەیەک کە خۆت|خۆتان بە گونجاوی دەزانیت|دەزانن، ئێمە چاوەڕێی پەیام و پەیوەندی ئێوە دەکەین و ھەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونمانەوە لە ساڵی ٢٠٠٥ تاکو ئێستا بەو ئامانجە تێکۆشاوین و تێدەکۆشین.

نەگوتراو نەمێنێت، بەگوێرەی ئەوەی کە ھەر یەک لە ئێمە لە دەرەوە و لە وڵاتانی ئەوروپا دەژین، ئەرکێك کە ئێستا و لە شوێنی ژیانی خۆمان بۆ خۆمان دیاریکردووە، پاگەندەکردن و کۆڕ و گفتوگۆکردنە لەبارەی پرسە ھەنووکەییەکانی بزووتنەوەی نۆپای ئەنارکیستی لە ناوچە کورد-نشینەکان و ھەر ئاوا خۆرھەڵاتی ناوین و ھاوکاتیش چالاکی و بەشداریکردن لەنیو گروپ و سەکۆ-ئەنارکیستییەکانی شارە و گوندەکانی ئەوروپا، کە شوێنی نیشتەجێبوونی ھەر یەک لە ئێمەن.

جارێکی دیکە ھاوڕێیانە و تامەزرۆییانە دەستی ھەر یەک لە ئێوە دەگوشین
بە ئومێدی پەیوەندی و ھاریکاری و ھاوخەباتییەکی لێکھەڵپێکراوی ئازادیخوازانە

سەکۆی ئەنارکێستانی کوردیی-زمان
١٩ دی ١٣٩٦
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨
09/01/2018

http://www.anarkistan.com | http://www.anarkistan.wordpress.com
http://www.facebook.com/sekoy.anarkistan
http://www.facebook.com/groups/Pertuky.Anarky
http://www.twitter.com/anarkistan
anarkistan@riseup.net

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s