نا بۆ جەنگ ، نا بۆ ملھوڕیی دەوڵەت و کۆمپانییەکان، نا بۆ دەسەڵاتی ئایینەکان، نا بۆ ناسیونالیزم

نا بۆ جەنگ ، نا بۆ ملھوڕیی دەوڵەت و کۆمپانییەکان، نا بۆ دەسەڵاتی ئایینەکان، نا بۆ ناسیونالیزم

ھاوڕێیانی ئەنارکیست لە ھەر شوێنێک ھەن

بۆ ئێمەی ئەنارکیست، پێش ھەموو شت دژی جەنگ و ھێرشی سەربازیی و میلیشیایین، دژی کوشتاری خەڵکی سڤیل و پەلاماردانی گوند و شارەکانین، پاشان ھیچ کۆمەڵێک مافی پەلاماردانی کۊمەڵێکی دیکەی نییە، ھەر ھێرش و جەنگێک دژی ئازادی و مرۆڤایەتییە.

ھەڵوێستی ئێمە دژی جەنگ و ھێرشی دەوڵەتی تورکیە لەبەر کورد-زمانبوونی دانیشتووانی عەفرین و “ڕۆژاوا” نییە، لە ھەر شوێنێکی جیھان و لەلایەن ھەر کەسێکەوە جەنگ و پەلامار ڕەتدەکەینەوە و دژدەوەستین؛ ھەر ئاوا دژی ھێڕشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر “ڕۆژاوا” دەوەستین، ھەر ئاواش ئەگەر ھەر ھێزێکی کوردی پەلاماری ژیان و ئازادی کۆمەڵەکانی دیکە بدات، دژدەبین و توندتر لەوە ھەڵوێست دەنوێنن، چونکە ئێمە دژی جەنگ و لەشکر و دەوڵەت و سەروەری چینایەتی و سیستەمی سەرمایەدارین.

لێرەوە ئێمە ھەموو جەنگێک چە لە “ڕۆژاوا” و تورکیە بێت یان ھەر گۆشەیەکی دیکەی جیھان ڕەتدەکەینەوە و ھەڵوێستی ئێمە ئاشکرایە و پێویستە لە ھەر کاناڵێکەوە کە دەلوێت و گونجاوە و دەستەبەرە، ھەڵوێستی خۆمان ڕابگەیێنین و بۆچوونی گشتی خەڵک دژی جەنگ و ھاندەرانی جەنگ و کۆمپانییەکانی چەکسازی و ھێزە سەربازیی و میلیشیاییەکان ھەڵخڕێنین و لەنێو بەرەی دژی جەنگ بەشداری چالاکانە بکەین و بەرەی دژی جەنگ و دەوڵەت و لەشکر پێکبھێنین.

ھەندێک لەو کاناڵانە، کاناڵەکانی خودی دەوڵەت و فاشیستەکانی تورکیە و ھێزە ئیسلامییەکانی ناوچەکە و جیھانن، کە لەنێو تۆڕە میدیاییەکان خەریکن بۆچوونی گشتی بۆ بەرژەوەندی جەنگ ھەڵدەخرێنن.

نا بۆ دەوڵەت،
نا بۆ دەسەڵاتداران،
نا بۆ دەسەڵاتی ئایین،
نا بۆ دەسەلاتی پارلەمان،
نا بۆ دەسەلاتی میلیشیایی،
نا بۆ پارتایەتی و سەرمایەداری
بەڵێ بەرەو خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیی گشت کۆمەڵەکانی جیھان

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردیی-زمان

13407320_493095014218180_3107824600600087592_n

٢٢ی جێنیوەری ٢٠١٨

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

w

Connecting to %s