بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

بەشی چوار:

لێگەڕین با بە تەواوی شیبکەینەوە:

  • سەبارەت بە سروشتی دەوڵەت:

Louis Blanc پرسیار دەکات “دەوڵەت چییە؟”

وەڵام دەداتەو و دەڵێت:

” دەوڵەت لەسای تەختی پادشایەتیی –دا دەسەڵاتی تەنها پیاوێکە ، حوکمی زۆردارانەیە و جەوری تاکە کەسێکە.

“دەوڵەت لەژێر فرمانداریی ئۆلیگارکیدا، دەسەڵاتی ژمارەیەکی کەمی پیاوانە، حوکمی زۆردارانەیە و جەوری چەند کەسێکە .

“دەوڵەت لەسای فرمانداریی ئەرستۆکراتەکانا، دەسەڵاتی چینێکە، حوکمی زۆردارانەی زۆرینەیەکە.

“دەوڵەت لەسای فرمانداریی ئەنارکییەتا، دەسەڵاتی ئەوەی یەکەم جار هاتووە  کە وا ڕێکەوت هەرە ڕۆشنبیر و بەهێزەکەیە، حوکمی زۆردارانەی بێ سەروبەرەیە[ فەوزایە].

“دەوڵەت لەسای دیمۆکراتەکانا دەسەڵاتی هەموو خەڵکە کە لە لایەن بەربژێرەکانیانەوە خزمەتیان دەکرێت، حوکمی سەردەمی ئازادییە”

لەم پێناسەیەی Louis Blanc بۆ دەوڵەت لە بیست وپێنج هەزار یاخود سی هەزار خۆێنەری خۆی، ڕەنگە دە کەسیان ئەم پێناسەیەیLouis Blanc یان، بۆ دەوڵەت، لەلا تەواو و لابەلاکەرەوە نەبێت و لە دوای مامۆستاکەیانەوە نایڵێنەوە: کە دەوڵەت دەسەڵاتی کەسێکە، هەندێکە، یاخود زۆربە ، هەمووان، یاخود ئەوەی یەکەمجار هاتووە. بەگوێرەی وشەکان دەوڵەت بە یەکێك لەم ئامرازانە وەسفکراوە : پاشایەتیی، ئۆلیگارکیی، ئەرستۆکراتیی، دیمۆکراتیی یاخود ئەنارکیی. نێردراوەکانی [مەندوب] لۆکسەمبەرگ کە خۆیان باوەڕیان وایە کە فێڵ و دزییان لێکراوە – بەوەی کە ئاوای دەبینن گەر کەسێك بیەوێت ڕایەکی جیاواز لەوان دەربڕێت سەبارەت بە مانا و ئاڕاستەکانی شۆڕشەکەی شوبات.- لە نامەیەکدا کە بڵاوکرایەوە شەرەفمەندیان کرودم کە ئاگەداریان کردمەوە کە وەڵامەکانی Louis Blanc زۆر سەرکەوتوانە بوو کە من ناتوانم شتێکم لە وەڵامیا هەبێت. لەوە دەکات هیچ کام لە هاووڵاتییە نێردراوەکان هەرگیز دیراسەی یۆنانییان نەکردبێت. گەر بیانکردایە ئەوەیان دەبینی کە مامۆستاکەیان، برادەرەکەیان، Louis Blanc ، لەبری پێناسەکردنی دەوڵەت تەنها هاتووە وشەکانی یۆنانیی، وەکو: monos ، یەک دانە، aligoï ، هەندێك یا چەند دانەیەك، aristoï, ، گەورە یاخود مەزن، demos ، خەڵك، هەروەها privative a ، یانی نا، نەخێر-ی بۆ فەرەنسی وەرگێڕاوە. ئەرستۆ بە بەکارهێنانی ئەم چەمکە [کۆنسێپت] شیاوانە فۆرمەکانی دەوڵەتی جیاکردۆتەوە، کە پێناسەی بە بەکارهێنانی وشەی archê ، [ وشەیەکی کۆنی یۆنانییە کە بۆ دەسەڵات یا یەکەم شوێنی دەسەڵات بەکارهێنراوە-وەرگێر] بە واتای دەسەڵات، حکومەت، دەوڵەت، کردووە و چواندووە. داوای لێبوردن لە خوێنەرمان دەکەین، ئەوە هەڵەی ئێمە نییە ئەگەر زانستی سیاسەت لە لۆکسەمبەرگ نەیتوانیبێت توێژینەوەی سەرچاوەی وشە بکات، کە لەو ڕێگایەوە دەزانرێت مانای ئەم وشانە لە ڕێڕەوی مێژوودا، گۆراون.

……………

*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

بەشی سێ:

Louis Blanc و Pierre Leroux دڵنیایی لەسەر پێچەوانەکەی دەکەنەوە، سەرەڕای ئەوەی توانای ئەم دووانە لەناو سۆشیالیستەکانا دیارە، ئەمەیان لە سیاسییەکانەوە بۆ ماوەتەوە، ئەمانە پیاوانی حکومەت و دەسەڵاتن، پیاوانی دەوڵەتن.

بۆ ئەوەی جیاوازییەکان لابەلابکەینەوە دەبێت ئێمە دەوڵەت وەکو پرسێك بەرچاو بگرین، نەك لە ڕوانگەی کۆمەڵە کۆنەکەوە کە ئاساییانە و بە زەروورە بەرهەمیهێناوە، بەڵام ڕووبەڕووی نەمانی دەبێتەوە، بەڵکو لە دیدی کۆمەڵە نوێیەکەوە کە ئاوایە و دەشبێت ئەنجامی کردنی ئەو دوو چاکسازییە بنەڕەتییە و بەیەکەوەگرێدراوی وەکو سیستەمی متمانە و ڕەسید [ کرێدت] و باجگەریییە، ئەو کێشانە لابەلابکرێنەوە.

سەبارەت بەمەی دووهەم کە دەوڵەتە، گەر ئێمە ئێستا ئەوە بسەلمێنین کە خودی دەوڵەت بە سروشتی بە تەواوی لەسەر گریمانێکی بێ بنەما ڕاوەستاوە، لە پێگەی یا هەنگاوی دووەمدا لە خودی پلان و وجودیی دەوڵەتا هیچ پاساوێك بۆ هەبوونی و پاراستنی نادۆزرێتەوە کە زیانبەخش نەبێت. لە گریمانی دووهەمیشدا دەوڵەت لە هەردو بارەکەدا یەکسانە بە درۆ و دواتریش هۆکارەکانی بۆ بەردەوامبوونی، تەنها دەتوانێت پەنا بۆ گریمانێک وەکو دوانەکەی دیکە بەرێت کە ئەمەش هەر بێ بنەمایە، بەم جۆرە کە ئەم سێ خاڵە، سێ لایەنە،[ پرۆدۆن مەبەستی ئەو 3 لایەنەی دەوڵەتە کە لێرەدا هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی قسەی لەسەر دەکرێت – وەرگێڕ] ڕوونکرانەوە پرسەکە/ کێشەکە لابەلا دەکرێتەوە و دەوڵەتیش ناپێویست و لە زیادە حسابی بۆدەکرێت، سەرەنجامیش ئامرازێکی زەرەرمەند و شتێکی مەحاڵ دەبێت، بوونیی حکومەت لەخۆیدا ناکۆكە.

درێژەی هەیە.

…………..

*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

شۆڕشەکەی مانگی شوبات[ پرۆدۆن مەبەستی شۆڕشی شوباتی 1848 – وەرگێڕ] دوو پرسیی سەرەکیی ورووژان: یەکەم ئابووریی: پرسی کار و موڵکییەت، ئەوی تریان سیاسییە: پرسی حکومەت یاخود دەوڵەت-ە

لە پرسیی یەکەمدا، پرسە ئابوورییەکە، سۆشیالیستە دیمۆکراتەکان لە جەوهەردا تا ڕادەیەکی زۆر هاوڕان و لە تەك یەکدیدا دێنەوە، ئەوان دان بەوەدا دەنێن پرسەکە داگیرکردن و بەشکردنی موڵکییەت نییە، بگرە کڕینەوەیشیان نییە . تەنانەت پرسیاریی دانانی باجی بێ ئابڕوانەی زیادەش لەسەر چینە ساماندار و خاوەنموڵکەکانیش نییە کە لە کاتێکدا تەجاوازی بنەماکانی ناسینی خاوەندارێتییان، کە لە دەستوورا ناسراوە ، کردووە، کە ئەمەش تەنها خزمەتی ئاوەژووکردنەوەی ئابووریی گشتی دەکات کە بارودۆخی پڕۆلیتاریا خراپ دەکات. ڕیفۆرمە ئابوورییەکە لە لایەکەوە پێكهاتووە لە مونافەسەکاریی و سەرەنجامیش زیانگەیاندن بە سەرمایە [کاپیتاڵ] بە لەدەستدانی داهاتەکەی، بە واتایەکی دیکە بەم ڕیفۆرمە چونیەککردنی توانای هەموو کەسەکان بۆ هەمان ئاستی کار و توانای کرێکار لە ڕوی داهاتیانەوە، لە لایەکی دیکەشەوە، هەڵوەشاندنەوەی سەراپای سیستەمی هەبوونی باجەکانە ، کە تەنها لەسەری کرێکاران و پیاوانی هەژارادا دەشکێنەوە ئەمەش بە شوێنگرتنەوەیان بە تاکە باجێك لەسەر سەرمایە کە لە قیستی بیمەی  تەئمین، دەچێت.

لای Louis Blanc و Pierre Leroux بە کردنی ئەم دوو چاكسازییە گەورەیە، ئابووریی کۆمەڵایەتی لە سەرەوە بۆ خوارەوە ڕێکدەخرێتەوە، پەیوەندی نێوان بازرگانی و پیشەسازیی پێچەوانە دەبێتەوە، قازانجەکانیش کە ئێستا بۆ سەرمایەدارە بۆ کرێکاران دەگەڕیتەوە. مونافەسەش کە لە ئێستادا بێ سەروبەر و تێکدەرانەیە، دەبێتە ئامرازێکی بنیاتنەر و بەردار، چی تر بازاڕ پێویست نییە ، کەسانی کارگەر و خاوەنکار بەیەکەوە بە خۆشییەوە پەیوەستدەبنەوە، ئیدی لەمەولا ترسێك لە داکشان [رکود] و هەڵپەساردن نابێت و نامێنێت. ڕژێمێکی نوێ بنیاتدەنرێت، دامەزراوە کۆنەکان یا هەڵدەوەشێنرێنەوە یاخود دروستدەکرێنەوە.

بەم شێوەیە ڕەوتی شۆڕشگێڕانە دیاریکرا و مانا و ئامانجی بزوتنەوەکەش زانرا. هەرچییەکیش کە ڕەنگە لە هەنگاوە کردەییەکانا [عەمەلی] دەرکەوێت، چاکسازییەکە چارەسەریدەکات. بە گوێرەی ئەم پرنسپانە و لەسەر ئەم بنەمایانە ئیدی شۆڕشەکە هیچ پرسێکی دیکەی نابێت و دواتر کێشەی ئابووریی ڕەنگە ئاوا حسابی بۆ بکرێت کە لابەلاکراوەتەوە.

هەرچی سەبارەت بە کێشە سیاسییەکەشە، لەتەك کێشەکەی پێشترا، ‘ئابوورییەکە ‘، دوورە لەوەی وەکو یەک بن، کە ڕزگاربوونە لە حکومەت و دەوڵەت لە ئایندەدا . ئا لەم خالەدا تەنانەت باسی حکومەت و دەوڵەت، لای ئەوان نەکراوە، ئەم گرفتە لە لایەن ویژدانی گشتییەوە  و زیرەکی و هۆشیاریی جەماوەرەوە لەبیرکراوە، یاخودهەر تێبینی نەکراوە. بەو شێوەیەی وەکو بینیمان شۆڕشی ئابووریی تەواوکرا، بەڵام ئایا حکومەت، دەوڵەت دەتوانێت لە بوونیا بەردەوامبێت؟ پێویست بە بەردەوامبوونی دەکات؟. لێرەدا هیچ کەسێك نە لە دیمۆکرات و نە لە دەرەوەی ئەوان زاتی [ جورئەت] ئەوە ناکات پرسیاریی بکات، کەواتە ئەوە هێشتا کێشەیە، گرفتە ، ئەگەر ئێمە توانیمان لە کارەساتە نوێیەکان قورتاربین، دەبێت ئەوەی ئایندەش لابەلابکرێتەوە.

ئێمە پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەین، هەر تەنها ئێمەشین کە دڵنیایی دەکەینەوە کە لە شۆڕشی ئابوورییدا، ئەوە لەلای ئێمە بڕاوەتەوە، کە دەوڵەت بەتەواوی دەبێت وجودی نەمێنێت، ئەم لەبەینچونەی دەوڵەتیش بەرەنجامی زەروورەتێکە لە ڕێکخستنی سیستەمی پشتیوانە ” ڕەسید” (credit ) و چاکسازی سیستەمی باجگەریی کە کارایی لەسەر ئەم جووتە نۆژەنکردنەوەی [ ئابووریی و سیاسیی ] حکومەت دادەنێت،[ سیستەمی باجگەریی و پشتیوانە “کرێدت” لەو سەردەمەی فەرەنسەدا قورساییەکی یەکجار زۆری لەسەر خەڵکی دانابوو و سزادانی جێبەجێنکەکردنەکەی زۆر سەخت بووە، هەبوونی ڕەسید گرنگ بووە کە بوونی دارایی بووە لە شێوەی جیادا، بێ بوونی ئەم ڕەسیدە نە مافی دەنگدان و نە مافی تر هیچیان نەبووە – وەگێڕ] ئیدی یەکەم، حکومەت دەبێتە ناپێویستیی [ بێ کەڵک] دواتریش بوونی مەحاڵ دەبێت، هەر ئاواش هەمان شت بۆ توێژاڵە خاوەندارە فیوداڵەکان، سووخۆرەکان، دەستوری پاشایەتی ڕەها، دەزگە قەزاییەکان،…تد پێشبینی دەکرێت، ئەمانە هەمووی لەژێر ناوی ئازادیی لە پەروەردە و ڕۆشنبیرییدا ناونووسکراون، بەڵام کاتێك کە خودی ‘ئازادیی’ دەگات، هەموو ئەوانە بە تەواوی دەکەون و لەبەرچاو وندەبن.

بە پێچەوانەی ئەوانی دیکە، کە لە ڕیزی پێشەوەیان ئێمە جیایان دەکەینەوە،Louis Blanc و Pierre Leroux ن، کە لە دوای شۆڕشە ئابوورییەکەوە، مانەوە و بەردەوامبوونی دەوڵەت بە زەرووری دەزانن، بەڵام لە فۆرمێکی ڕێکخراودا، بینای بکەنەوە، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا لە لایەن ئەمانەوە نە پرنسپڵێك هەیە و نە پلانێکیش بۆ ڕێکخستنەوەی دەوڵەتەکە. پرسی سیاسیانە لای Louis Blanc و Pierre Leroux لەبری لەناوبردنی دەوڵەت لە ڕیشەوە و دیارکردنی و بەستنەوەی بە پرسی ئابورییەوە کە پرسێکە و تا ئەمڕۆش هەر پرسە، ئەوان داکۆکی لە فراوانکردنی بەرتەلەکانی دەوڵەت، دەسەڵات، دەسەڵاتدارێتی، حکومەت، دەکەن. ئەوان تەنها ناوەکان دەگۆڕن، بۆ نموونە لەبری دەوڵەتی سەروەر[master-State ] دەڵێن دەوڵەتی خزمەتکار [servant-State ] وەکو بڵێی گۆڕینی وشەکان کافییە بۆ گۆڕینی شتەکان! سەرەڕای ئەمەش، دەربارەی ئەم سیستەمەی حکومەت هیچ شتێك نازانرێت وەك سیستەمێکی دینی لە بۆشایی ئاسمانا خۆی ڕادەگرێت و هیچ دەربارەی نازانرێت، تقوسە دینییەکەی و ڕواڵەتی لەسەر زەوی و لە بەهەشتا، نەزانراوە.

لەئێستادا پرسیارێك هەیە کە لە هەنووکەدا سۆشیالیست  دیمۆکراتەکانی لەم مەسەلەیە و لە کێشەکانی دیکەدا دابەشکردووە وەکو ئایا دوای حەلبوونی بەکردەوەی پرسی کار و سەرمایە، دەوڵەت هەر دەبێت بمێنێتەوە و بەردەوامبێت ؟ بە مانایەکی دیکە ئایا دەبێت هەر دەوڵەتمان وەکو ئەوەی کە ئێستا هەمانە ببێت، ئایە دەستورێکی سیاسی بەجیا لە دەستورە کۆمەڵایەتییەکە دەبێت؟.

وەڵامی ئێمە پێچەوانەیە، ئێمە پێداگریی لە سەر ئەوە دەکەین هەر کە کار و سەرمایە دیاریکرا و کێشەکە لابەلاکرایەوە، کۆمەڵ لەسەر پێی خۆی ڕادەوستێ، ئیدی چی تر پێویستی بە حکومەت نابێت. ئێمە لەبەر ئەوە زیاتر لە جارێك بانگەشەی ئەنارشیبوونی خۆمانمان کردووە. ئەنارشیەت هەلومەرجی بوونی کۆمەڵێکی پێگەییوە [ ڕوشدە]، هەر وەك چۆن قوچکەیی/ هەرەمیی هەلومەرجی کۆمەڵی سەرەتایی بووە[ پرۆدۆن لێرەدا مەبەستی سەرهەڵدانی قوچکەییە پێش بەرەوچوونی کۆمەڵی سەرەتایی بۆ کۆمەڵی چینایەتیی- وەرگێڕ]، بەردەوام پێشەوەچونێک، بەردەوام وەرچەرخانێك لە کۆمەڵی مرۆڤایەتییدا لە قوچکەییەوە بۆ کۆمەڵی ئەنارشیی هەیە.

درێژەی هەیە.

……………..

**لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگەداری ئەوە بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

شۆڕشەکەی مانگی شوبات[ پرۆدۆن مەبەستی شۆڕشی شوباتی 1848 – وەرگێڕ] دوو پرسیی سەرەکیی ورووژان: یەکەم ئابووریی: پرسی کار و موڵکییەت، ئەوی تریان سیاسییە: پرسی حکومەت یاخود دەوڵەت-ە

لە پرسیی یەکەمدا، پرسە ئابوورییەکە، سۆشیالیستە دیمۆکراتەکان لە جەوهەردا تا ڕادەیەکی زۆر هاوڕان و لە تەك یەکدیدا دێنەوە، ئەوان دان بەوەدا دەنێن پرسەکە داگیرکردن و بەشکردنی موڵکییەت نییە، بگرە کڕینەوەیشیان نییە . تەنانەت پرسیاریی دانانی باجی بێ ئابڕوانەی زیادەش لەسەر چینە ساماندار و خاوەنموڵکەکانیش نییە کە لە کاتێکدا تەجاوازی بنەماکانی ناسینی خاوەندارێتییان، کە لە دەستوورا ناسراوە ، کردووە، کە ئەمەش تەنها خزمەتی ئاوەژووکردنەوەی ئابووریی گشتی دەکات کە بارودۆخی پڕۆلیتاریا خراپ دەکات. ڕیفۆرمە ئابوورییەکە لە لایەکەوە پێكهاتووە لە مونافەسەکاریی و سەرەنجامیش زیانگەیاندن بە سەرمایە [کاپیتاڵ] بە لەدەستدانی داهاتەکەی، بە واتایەکی دیکە بەم ڕیفۆرمە چونیەککردنی توانای هەموو کەسەکان بۆ هەمان ئاستی کار و توانای کرێکار لە ڕوی داهاتیانەوە، لە لایەکی دیکەشەوە، هەڵوەشاندنەوەی سەراپای سیستەمی هەبوونی باجەکانە ، کە تەنها لەسەری کرێکاران و پیاوانی هەژارادا دەشکێنەوە ئەمەش بە شوێنگرتنەوەیان بە تاکە باجێك لەسەر سەرمایە کە لە قیستی بیمەی  تەئمین، دەچێت.

لای Louis Blanc و Pierre Leroux بە کردنی ئەم دوو چاكسازییە گەورەیە، ئابووریی کۆمەڵایەتی لە سەرەوە بۆ خوارەوە ڕێکدەخرێتەوە، پەیوەندی نێوان بازرگانی و پیشەسازیی پێچەوانە دەبێتەوە، قازانجەکانیش کە ئێستا بۆ سەرمایەدارە بۆ کرێکاران دەگەڕیتەوە. مونافەسەش کە لە ئێستادا بێ سەروبەر و تێکدەرانەیە، دەبێتە ئامرازێکی بنیاتنەر و بەردار، چی تر بازاڕ پێویست نییە ، کەسانی کارگەر و خاوەنکار بەیەکەوە بە خۆشییەوە پەیوەستدەبنەوە، ئیدی لەمەولا ترسێك لە داکشان [رکود] و هەڵپەساردن نابێت و نامێنێت. ڕژێمێکی نوێ بنیاتدەنرێت، دامەزراوە کۆنەکان یا هەڵدەوەشێنرێنەوە یاخود دروستدەکرێنەوە.

بەم شێوەیە ڕەوتی شۆڕشگێڕانە دیاریکرا و مانا و ئامانجی بزوتنەوەکەش زانرا. هەرچییەکیش کە ڕەنگە لە هەنگاوە کردەییەکانا [عەمەلی] دەرکەوێت، چاکسازییەکە چارەسەریدەکات. بە گوێرەی ئەم پرنسپانە و لەسەر ئەم بنەمایانە ئیدی شۆڕشەکە هیچ پرسێکی دیکەی نابێت و دواتر کێشەی ئابووریی ڕەنگە ئاوا حسابی بۆ بکرێت کە لابەلاکراوەتەوە.

درێژەی هەیە .

……………………..