بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

 

بەشی دە:

 

 

کاتێك کە Louis Blanc و Pierre Leroux دەبنە داکۆکیکەری دەوڵەت – کە دەستورو و دامەزراوەی دەرەکییە بەدەر لە دەسەڵاتی گشتی / خەڵك – ئەمان بەمە تەنها دووبارەبوونەوەی چەند فۆرمێکی جیاوازی ناوازە و سەرسوڕهێنەر بەرهەمدەهێننەوە کە تا ئێستاش بۆ خۆیان ئاشکرانەبووە کە ئەوە چیرۆکێکی خەیاڵییە لە نوێنەرایەتی حکومەت کە تەواوی فۆرمیلەکەی و دەربڕینەکەی هێشتا پادشایەتی دەستورییە. ئایا ئێمە شۆڕشی شوبات-مان بۆ بەدەستهێنانی ئەم وەرچەرخان و ناکۆکییە کۆنەپەرستانەیە کرد؟

 

بۆ ئێمە ئاشکرا و ڕوونە، خوێنەران ئێوە چی دەلێن؟ ئەوە پرسیارێکە و تا ڕادەیەك دەست بە ڕۆشنکردنەوەی خۆی دەکات. هەر وەکو وتمان ئەو مێشک لاوازانە هیشتا بەتوانان لە فۆرمیلەکردنی ئایدیایەك، بیرۆکەیەك لە دەوڵەت، ئەوان باش دەزانن و تێدەگەن ئەگەر زەروور بێت کۆمارییەکان دەتوانن داخوازی بکەن.  پاش شۆڕشی ئابووریی کە سەراپای پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان دەگۆڕێت ئەوان بۆ پارێزگارییکردن لە دەزگەیەك، بۆ ڕازیکردنی غروری خۆ بە مرۆڤیزانیی دەوڵەت لەسەر حسابی دوو هەزار ملیۆن ساڵانە ، ئەمان پێداگریی لەم ئۆرگانە، دەزگە مشەخۆرە دەکەن کە ناوی حکومەتە. مەندوبە شەریفەکانی لۆکسەمبەرگ، ئەوانەی کە دیاریکران بۆ دانیشتن لەسەر کورسی نازداری نووبەلاکان، خۆیان لێگۆراوە و خۆیان بە سیاسیی دەزانن و ناوی خۆیان بە ئازا و بوێر دەبەن، وادەزانن تەواوی تێگەیشتنیان لە شۆڕش هەیە. گومان لەوەدا نییە کە ئێمە چی دی ناترسین ئەو توانایەی کە هەمانە لە ڕۆشنبیرترین و بەهێزترن، پاش هەڵوەشاندنەوەی حکومەت کە بێ سوود و بێ کەڵكە و زۆریش تەکلیفدارە، ڕەنگە زۆرداری لە فەوزادا دروستبکەین [ پرۆدۆن بە تەوسەوە ئەوەی لویس بلانك و هاوەڵەی دەڵێتەوە- وەرگێڕ] . ئێمە نکوڵی لە دەوڵەت و حکومەت دەکەین، ئێمە بەهەمان هەناسە و تینەوە پێداگریی لە ئۆتۆنۆمی خەڵکی و زۆرینەکەی دەکەین. چۆن دەکرێت ئێمە هەڵگری حوکمی زۆرداران بین، تموحی وەزیریمان هەبێت ، کێبڕکێی Louis Blanc و Pierre Leroux بکەین؟

 

درێژەی هەیە

………………………………..

*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

 

 

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.