بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

بەشی دوازدە:

اا. سەبارەت بە کۆتایی، یاخود بابەتیی دەوڵەت

 

 

ئێستا ئێمە ئایدیای دەوڵەت و بەرچاوبوونە سروشتییەکەی کە بە تەواوی لەسەر بناخەی فەرەزییەت دادەنرێت بینیمان، کە لانی کەم پڕ لەگومانە کە لە ڕوی جەسەدەییەوە، نەبوونی کاراکەتەرییەوە، ڕۆشنبیرییەوە، ئەخلاقییەوە بۆ جەماوەر بێکەڵکە. ئێستاش دەکرێت هەمان ئایدیا سەبارەت بە جەوهەریی دەوڵەت و ئامانجی بسەلمێنین کە بابەتێکە بەبەرچاوەوەیە و لەسەر فەرەزییەکی دیکە قەرار دەگرێت، بەڵام هێشتا قسەکردن لەسەری، مەحاڵ ترە تاکو ئەوەی یەکەم بەهۆی هەبوونی دژمنایەتی هەمیشەیی ئەو [دەوڵەت]  لە تەك مرۆڤایەتیی-دا، فەرەزییەك کە خودی دەوڵەت خۆی سەرەنجامی عەقیدەیەکی [ دۆگما] سەرەتایی شکستخواردوەوە یاخود لە خەتا و تاوانێکی ئەسڵەوە، سەرچاوەی گرتووە.

 

 

بەردەوام دەبین لە ئاماژەکردن بە “Le Nouveau Monde:”

 

” Louis Blanc پرسیار دەکات چی ڕوودەدات ” ئەگەر ئێمە فەرامۆشی هەرە ڕۆشنبیترین یاخود هەرە بەهێزترین کەسانێك کە بەست و گرفت دەخەنە بەردەم گەشەکردنی هێزی یەکێك کە کەم هێزە یاخود کەم ڕؤشنبیرە؟ ئازادیی خاپوور دەبێت.

“چۆن ئەم تاوانە دەوەستێنرێت؟ بە ناوبژیکردن، نێوەندگیریی یا خۆهەڵقورتاندن [تەدەخول] لە نێوانی داپڵۆسەر و داپڵۆسراوا، چەوسێنەر و چەوساوە؟ هەموو دەسەڵات بۆ خەڵك.

“ئەگەر جەیمس، پیتەر-ی چەوسانەوە ، زوڵمی لێکرد ئایا سی و چوار ملیۆنەکەی پیاوانی کۆمەڵی فەرەنسی دەبێت هەموو ڕاکەن و بەهانای پیتەر- ەوە بچن بۆ پاراستنی ئازادیی؟ نیشاندانی یا کردنی شتێکی ئاوا گاڵتەجاڕیی و جێگای پێکەنینە.

” ئەی کەواتە چۆن کۆمەڵ تەدەخول بکات؟

” لە ڕێگای ئەوانەی کە هەڵبژێرراون تاکو ببنە نوێنەر بۆ ئەم مەبەستە.

” بەڵام ئەم نوێنەرانەی کۆمەڵ، ئەم خزمەتکارانەی خەڵک، ئەمانە کێن؟ دەوڵەتە.

” ئەگەر بەم شیوەیە بێت کەواتە دەوڵەت بۆخۆی کۆمەڵە، وەکو کۆمەڵ ئەدا دەکات، بۆ وەستاندنی – چی ؟ سەرکوتکرن، بۆ پاراستنی – چی ؟ – ئازادیی”.

 

درێژەی هەیە.

………………..

*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

 

 

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.