بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

 

بەشی سیازدە:

 

ئەوە ئاشکرایە . دەوڵەت نوێنەری کۆمەڵە و لە دەرەوەی کۆمەڵ ڕێکخراوە بۆ پاراستنی لاواز لە بەرانبەر بەهێزا، بە واتایەکی دیکە، بۆ پارێزگاری ئاشتی نێوانی ناڕازییەکان و ئەوانەی پاریزگاری لە نیزام دەکەن . وەکو بینیمان زۆری نەویست کە Louis Blanc مەبەست و هۆکاری بوونی دەوڵەت و ئامانجی ئاشکرا بکات، کە دەتوانرێت شوێنەوار یاخود سەرچاوەکەی لایGrotius, Justinian, Cicero لای هەموو ئەو نوسەرانەشی هەر کات لەسەر مافی گشتی نوسیبێتیان، بدۆزێتەوە.  ئەوە ترادیسۆنی Orphic-ە [ ئەو ناوەیە کە دراوە بە کۆمەڵێك خەڵکی ئیماندار کە پراکتیکیان کردوە، ئەسڵی ئەمانە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵی یۆنانی کۆن و کۆمەڵی هێلینستییەکان-وەرگێڕ] کە پەیوەستە بە Horace وە [ پێشەنگی شاعیران لە سەردەمی Augustus. –وەرگێڕ] .

 

[ ئەمەی خوارەوە کۆپلەیەکە لە هەڵبەستەکانی بە زمانی لاتینی، منیش وەرمگێڕا بۆ ئینگلیزی و لە ئینبگلیزییەوە کردومە بە کوردی . ڕەنگە هیچ مانایەکی ئاوا نەدات بۆ خوێنەر، بەڵام من نەمویست فەرامۆشی بکەم- وەرگێڕ] :-

 

ئاژەلی جەنگەڵەکان پیرۆزن بۆ خوداکان .

کوشتن و پەیڕەوی سیستەم و جۆری خواردن Orpheus ڕادەوەستێنێت

دەڵێن ئەو، شێر و پڵنگی ماڵیی کردووە و کۆنترۆڵی هێڕش و دڕندەییانی کردووە

دەستنیشانکردنی Amphion و Thebes citadel

دەنگی وەکو تاری ئامرازەکانی مۆسییقا و جوڵاندنی بەردەکان،بووە بەمە دەیویست نوێژکەران بەرەو سەرسامبوون بەرێت

 

Orpheus” وەکو کەسێکی ئاسمانی، وەکو ئیلاهییەك، یاخود وەرگێڕێكی ]موتەرجیمێكی[ خوداکان، بانگەشەی پیاوانی لە ناوجەرگەی دارستان و جەنگەڵەکانەوە کردوە و مێشکی پڕ کردون لە ترسی وێنەی کوژراوان و گۆشتی مرۆڤی مردووان. ئەم کارەشی سەرەنجام ئەو شۆرەتەی داوەتێ، کە ئەو شێر و پڵنگەکانی ماڵیی و دەستەمۆکردووە هەر وەکو دواتر بە Amphion, دۆزەرەوەی Thebes وتراوە [Thebes : ناوی یۆنانییە بۆ شارێکی کۆنی میسر، شوێنەوارەکەی کەوتۆتە سەر ڕوباری نیل ، 420 میل لە خواروی قاهیرەوە – وەرگێڕ] وتراوە، بەهۆی دەنگە کاریگەرییە بە سۆزە شیعراوییەکەیەوە بەردەکانی جوڵاندووە و بەهۆی سیحری نوێژەکەیەوە پێشڕەویی کردوون بۆ ئەو شوێنەی کە خۆی ویستویەتی”

 

ئەو سۆشیالیزمەی کە ئێمە دەیزانین و دەیناسین داخوازی و هەوڵی ئەندێشەی زۆریی خەڵکانێکی دیاریکراوی ناوێت. بەڵام ئەوان بەتەواوی لاسایی ئەفسانە کۆنەکان دەکەنەوە، کۆپی مەزهەبی کاسۆلۆکیی دەکەن ، هاوکاتیش خوتبەی دژایەتکردنیشی دەدەن، ئەوان هەڵدەزنێن بە دەسەڵاتا و لاسایی دەسەڵاتداران دەکەنەوە و دواتر لەتەکیانا دەکەونە غەرامیات، دوای ئەوەش بە هەموو هێزی خۆیان دەقیڕێنن: ئازادیی، یەکسانیی، برایەتیی، بەم شێوەیە سوڕەکە کۆتایی دێت. ئیدی یەکێك بە وەحیدار دەردەچێت، یەکێك بوەتە ڕیفۆرمکەر، یەکێ دی دیمۆکراسیی و موسڵیحی نوێکەرەوەی کۆمەڵایەتیی، یەکێ تر ناونراوە کاندیدی وەزارەت لە گەشە و پێشەوەچوونا- نا نا، تەنانەت یەکێکیش هەیە بۆ سەرۆکی دیکتاتۆرییەتی کۆمارییش.

کەواتە بە دانپیانانی Louis Blanc ، دەسەلات زادە و لە دایکبوی بەربەریەتە، ڕێکخراوی دەوڵەت شاهیدی دڕندەیی و توندوتیژی حاڵەتێکن لە نێوان پیاوانی سەرەتای سروشتییەکانا- بە نەبوونی تەواوی بازرگانی و پیشەسازیی[ پرۆدۆن بە تەوسەوە ئەمە بە لویس بلانك دەڵێت –وەرگێڕ]. بۆ ئەم وەحشگەرییەش دەوڵەت دەبوایە هەڵوێستی هەبوایە و ڕاوەستایە دژ بە هێزی هەر یەك لە تاکەکان و کاردانەوەی هەبوایە، ئەمەش بە باڵادەستبوونی هێزێکی توانادار لە غیابی ئارگویمێنتێکی دیکەدا هەر دەکرا، تاکو ئارەزووەکانی مەیسەر بکات. کەواتە دەستوری دەوڵەت، وەکو ئێستا وتمان دوژمنێکی سەرسەختی کۆمەڵایەتییە، پیاوێکە و لە بەرگی گورگدایە. خودی Blanc Louis خۆی ئەمە دەڵیت بە دابەشکردنی مرۆڤەکان بەسەر بەرەی بەهێز و لاوازدا، ئەو کاتە وەکو وەحشییە کێوییەکان لەناوخۆیانا لەسەر خواردنەکانیان، ناکۆكدەبن، ئەویش[ لویس بلانك] ئەو کاتە نێوندگیرییان بە دەوڵەت، دەکات.

 

کاتێك کە دەوڵەت بێ سوود و بێ کەڵك دەبێت، کە خودی دەوڵەت بەتاڵە لە بابەت، لەئامانجی بوونیی و هەروەها مۆتیڤەکەشی، ڕۆژێک دێت لە بەرانبەر هەر عیلەتێك کە دەوڵەت هۆکارێتی، ئیدی هەرچییەك بێت، دەبێت خۆی لەو سەرە ڕێگایەدا لابەرێت. نابێت کۆمەڵ نە لاواز و نە بەهێز لەخۆی بگرێت، بۆ ئەوەی نایەکسانیی و نەتوانایی جەسەدی و ڕۆشنبیریی نەتوانێت ببێتە هۆکاری جەردەیی و سەرکوتکردن، تاکو تاك سەربەخۆیی مسۆگەربکات و پێویستی بە پاراستن نەبێت. کەواتە دەوڵەت زیاتر خەیاڵییە تاکو ڕاستیی.

 

 

 

درێژەی هەیە

…………………..

*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

 

 

 

 

Advertisements