بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

 بەشی شازدە:

 لە ڕاستیدا بودجە لە نێو دەستێکدایە، کە ئەویش دەوڵەتە.

دەوڵەت بریتییە لە سوپا ڕیفۆرمخواز ئایا دەتانەوێت کە سوپا داکۆکی لە ئێوە بکات؟ ئەگەر ئاوایە، ئایدیاکەت سەبارەت بە ئاسایشی گشتی، ئایدیای قەیسەرەکان و ناپلیۆنییەکانن. ئێوە کۆماریی نین، بەڵکو ئێوە زاڵم و زۆردارن .

.دەوڵەت پۆلیسە، پۆلیسی شار، پۆلیسی دەرەوەی شار، پۆلیسی سەر دەریاکان و ناو جەنگەڵەکان. ڕیفۆرمخواز، ئایا پۆلیس-ت پێویستە؟ کەواتە ئایدیاکەت بۆ فرمانداریی و ڕژێمە، سەرچاوەکەی Fouché’s, Gisquet’s, Carussidière’s هەروەها M. Carlier’s. یە،ئیدی ئێوە دیمۆکراتی نین. ئێوە سیخوڕن .

دەوڵەت سیستەمێکی تەواوی قەزاییە، دادوەریی لە ئاسایش –دا ، دادگاکانی نێوانی خاوەنکار و کرێکاران بۆ ناکۆکییەکانیان، لە نموونە و هەنگاوی یەکەمدا، دادگاکانی ئیستیئناف، دادگا لە بواری هەناردەکردن و بوارە بازرگانییەکان، دادگای هەڵوەشانەوە ” نەقز” [ نەقز: کە جۆرێك لە دادگاکانی چەرخی هەژدەبووە- وەرگێڕ] ، دادگای باڵا،  ئەنجوومەنی شارەوانی، ئەنجومەنی دەوڵەت، ئەنجوومەنەکانی جەنگ. ڕیفۆرمخواز، ئەم هەموو دەزگە و سیستەمی قەزاییەتان پێویستە؟ گەر وایە ئایدیاکەتان سەبارەت بە داد و دادوەریی لە M. Baroche’s, M. Dupin’s, هەروەها Perrin Dandin’s وەرگرتووە. ئیوە سۆشیالیست نین، بەڵکو ئێوە ئەوانەن کە زۆر بە باشی لایەنگریی ڕووکەشییە فەرمییەکانن.

دەوڵەت خەزێنەیە، بودجەیە. ڕیفۆرمخواز، ئێوە ئارەزوی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی باج نین؟ کەواتە ئایدیاکەتان سەبارەت بە سامانی گشتی هی M. Thiers’s کە بە بیرکردنەوەی ئەو بودجە هەرە گەورەکان، باشترینیانن. ئێوە ڕێکخەری کار نین، بەڵکو ئێوە پیاوانی فەرمی کۆکەرەوەی باجن و پارێزەری یاسان. دەوڵەت، ئۆفیسی یاخود خاڵی گومرگە. ڕیفۆرخواز، ئایا ئێوە بۆ پاراستنی ‘کار’ ی نیشتمانی / نەتەوەیی ، پێویسستان بە فرمانی جیاواز و toll-houses هەیە؟[ toll-houses هێمایە بۆ قەداسەتە ئەرسەدۆکسەکانی کۆن سەبارەت بە حاڵەتی ڕۆح یەکسەر لە دوای مردن- وەرگێڕ] . کەواتە ئایدیاکەتان سەبارەت بە مامەڵە و بازرگانیی و سوڕەکانی، هی M. Fould’s و M. Rothschild’s. هەر ئاوا ئێوە نێردراوێکی/ پەیامهێنەرێکی برایانە، نین ، بەڵکو ئێوە جولەکەن.[ لە مێژوودا جولەکە بە زەنگین و ساماندار ناسراون خەڵکێکی زۆر لەژێر زەبروزەنگی دانەوەی سوو بە جولەکەکان دەیانناڵاند. ڕەنگە زۆربەمان چیرۆکی شایلۆکی شکسپیرمان بیستبێت کە نمونەیەكە لە دەیەها نموونە لە جولەکە سووخۆرەکان- وەرگێڕ].

دەوڵەت کۆی قەرزی گشتیە، قەرزی خەڵکە، سکەی پارەیە، صندوقی پڕیی پارەیە، خەزانەی پاشەکەوتکردنی دراوە …تد. ڕیفۆرمخواز ئایا ئەمانە بناخەی زانستەکەتانە؟ کەواتە ئایدیاکەی ئێوە سەبارەت بە ئابووریی کۆمەڵایەتیی هی MM. Humann, Lacave-Laplagne, Garnier-Pagès, Passy, Duclerc, و پیاوی چل تاجاننMan with Forty Crowns ، ئێوە Turcaretن [Turcaret: کۆمیدیایەك بوو بۆ یەکەم جار لە لایەن Alain-René Lesage لە پاریس لە ساڵی 1709 دا پێشکەش کرا -وەرگێڕ] .

دەوڵەت بریتییە لە هەموو ئەمانە، بەڵام دەبێت بیوەستێنین. بە ڕەهایی شتێك نییە، شتێك نییە لە دەوڵەتا کە باش بێت، لەو دامەزراوە هەرەمییەوە هەر لە تەپڵی سەرییەوە هەتا بەری پێی بیگریت، شتێکی نییە کە خراپ نەبێت، خراپ بەکار نەهێرابێت، کە ڕیفۆرم ناکرێن، بەڵکو مشەخۆرێکە دەبێت لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵکەنرێت، ئامرازێکی زوڵم و زۆردارییە کە دەبێت تێكبشکێنرێت. کەچی ئێوە بە ئێمە دەڵێن دەبێت پارێزگاری لێبکەین بۆ فراوانکردنی وەزیفەکانی، یاخود زیادکردنی دەسەڵاتی. ئێوە بڕۆن ئەوە بکەن، ئێوە شۆڕشگێڕ نین، ئەوەی ئێوە بۆ شۆڕشگێڕانی ڕاستینە لە جەوهەردا سادە و ساکار و لیبراڵییەتە. ئێوە سەرسوڕهێنەرن ،حیلەباز و فاڵچین، ئێوە فزولین.

درێژەی هەیە

……………………………………..

*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

 

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s