بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی

بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

بەشی حەڤدە:

111- سەبارەت بە چارەنوسی نادیاری یاخود شاراوەیی دەوڵەت.

دوا فەرەزییەی ئارەزوومەندانی دەوڵەت لە هەڵکشانایە، یەکێك لە دیمۆکراتە ساختەچییەکان [موزەیەفەکان] دەڵێت ئەو بیانوەی کە پاساوی پێدەدرێت  کە دەوڵەت هەتا ئێستا هەر تەنها ڕۆڵی مشەخۆریی بینیوە لە تەك زۆرداری و زوڵمدا، ڕاست نییە و  ناکرێت ئەوە بە تەنها هۆکارێك بێت لە نکوڵیکردنی و ڕەتکردنەوەی ڕۆڵیدا، چونکە ڕێڕەوی دەوڵەت وەکو ئۆرگانێکی بنەڕەتییە لە بەرهەمهێنان و بەکارهێنان، لە ئاڵووێڵکردنا[ تەداول]، دەستپێشخەری [موبادەرەکردن ] ئازادیی و یەکسانییە.

لای ئەوان [ لای Louis Blanc و Pierre Leroux – وەرگێڕ] دەوڵەت هەر بۆ ئازادیی و یەکسانییە . دەوڵەت متمانە و پشتیوانە [ ڕەسیدە].

بەڵام لە ڕاستیدا بازرگانیی ، کشتوکاڵ / کشتیاریی و هەروەها پیشەسازیی و پیشەسازییکردن دەوڵەتە.

کەناڵەکان، هێڵی ئاسنینی شەمەنەفەرەکان، کانەکان [ مەناجم] ، کۆمپانیاکانی بیمە [تەئمین]، هەروەها فرۆشیارەکانی تووتن و پۆست ئۆفیسەکان، هەموویان دەوڵەتن .

پەروەردە وپێگەیاندنی گشتی دەوڵەتە.

دەوڵەت لە دۆخی باشییدا هەموو خەسەڵەتە نەرێینەکانی دەشارێتەوە و خۆی بە خەسڵەتی ئەرێیانە دەپۆشێت و دەپێچێتەوە، خۆی لە سەرکوتکەرەوە، لە مشەخۆرەوە هەروەها لە کۆنەپارێزییەوە [موحافیزکارەوە] کە هەمیشە وابووە دەگۆڕێت بۆ ڕێکەخەرێك، بۆ بەرهەمهێن و خزمەتکار کەواتە ئەوە فیوداڵیزمە و خۆی نوێکردۆتەوە، دەزگەی هەڕەمیی جەمعییەکانی پیشەسازییە و خۆی ڕێکخستووە و پۆلینەی خۆی بەگوێرەی فۆرمیلەیەکی بەهێز کردووە کە نهێنی ئەوە Pierre Leroux هێشتا لەبەرچاومانی شاردۆتەوە.

بەم شێوەیە ڕێکخەرانی یاخوازیارانی دەوڵەت سەبارەت بە دەوڵەت هیچ شتێکیان لا نییە، تەنها لە گریمانێکەوە دەڕۆن بۆ گریمانێکی دیکە گوایە  دەوڵەت دەتوانێت سروشتی خۆی بگۆڕێ و وەرچەرخاندن لە خۆیدا بکات. ئەمەش وەکو ئەوەیە کە قسە لەسەر گۆڕانی شەیتان  بە سەرۆکی مەلائیکەکان، بێت، بە تێپەڕینی چەند چەرخێکی ژیانی، دەوڵەت لە ڕێگای خوێن و سەربڕینەوە وەکو دڕندەیەکی کێوی، ئیتر دەتوانێت خۆراکی ئینجانە و ڕوەکەکان و ئاسکەکان بدا، بەرخەکان ئاوس بکات. ئەمە وانەی Louis Blanc و Pierre Leroux سەبارەت بە دەوڵەت، وەکو زۆر دەمێك لەمەوبەر وتومانە هەموو ئەمانە نهێنی سۆشیالیزمن.

” وشەکانی سەرپەرشتیکەر [وەلی ئەمر]، بە دەستودڵیی، حکومەتی خۆتەرخانکەر، ئەمانە لای ئێمە وەکو دروشمێکە، ئەو وشە قوڵمانایانە قسەی نێو ‘ ئینجیلە- بایبڵ’ ن. باشە کێ لە ئێوە دەبێتە پێشڕەو و کێ دەبێتە خزمەتکاری هەموان . هەرچی ئێمەشین ڕقمانە لە بێبەشبوون [مەحرومبوون]، گەندەڵیی، حکومەتی داپلۆسەر کە خەڵکی وەکو نێچیرێك ناچار بە ڕاوکردن لەلایەن خۆیەوە دەکات. ئێمە سەرسامی ئەوانەین کە بەدەستودڵن بەشێکی زیندوون لە مرۆڤایەتی، ئێمە خۆشحاڵ نین بەوانەی کە وەکو بەشێك لە مردوانن. ئێمە یاخیدەبین و دەچینەوە بە گژ بێ ڕێزیی و سوکایەتی و جەردەیی کە لە ئایدیاکانی دەوڵەتی سەروەرن، ئێمە چەپڵە لێدەدەین بۆ ئەوانەی کە بەر دەگرن، بەرهەمدەهێنن و بەڕێزن کە لە ئایدیاکانی دەوڵەتی خزمەتکارن.  لەوەش باشتر باوەڕێکە و هەزار جاریش خۆشەوەیستترە لە ژیان – باوەڕەکەمان لە بەرەوڕووبونەوە و دواقۆناخی گواستنەوەی دەسەڵاتدایە ، ئەوەش ڕێڕەوی سەرکەوتنە لە دونیای کۆنەوە بۆ دونیای نوێ. هەموو حکومەتەکانی ئەوروپا ئەمڕۆ لەسەر ئایدیای دەوڵەتی سەروەر ڕاوەستاون ، بەڵام بێ ئومێدانە سەما دەکەن ، سەمای مردن ”

Nouveau Monde,” November 16, 1849.

درێژەی هەیە

……………………….

*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.