بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

بەشی نۆزدە:

با لەمە گەڕێین، میتافیزیقیا وازلێبێنین و بگەڕێینەوە بۆ مەیدانەکانی ئەزموون ، تاکو ئەوەی کە پێویستمانە بە Louis Blanc و Pierre Leroux بڵێین.

تۆ وا نیشانیدەدەیت و دڵنیایی ئەوە دەکەیتەوە کە دەوڵەت، حکومەت، دەتوانێت و دەشبێت سەراپای خۆی لە پرنسپەکانیا، لە جەوهەریا، لە کردار و ئەدایا، لە پەیوەندیا لە تەك هاووڵاتیانا، بگۆڕێت. ئاشکراشە بە کردنی ئەم کارەش ئیدی دەوڵەت وەکو دەوڵەت نابووت [موفلیس] دەبێت و دەوڵەتێکی ساختە دەبێت. بە قسەی ئێوە دەکرێت دەوڵەت سەرچاوەی سەرەکی متمانە بێت، کە لە کاتێکدا دەوڵەت بۆ چەند چەرخێك دوژمنی مەعریفە بووە و هەتا لە ئێستاشدا هەر دوژمنی مەعریفەی سەرەتایی و ئازادیی چاپەمەنی و ڕۆژنامەوانییە. وەزیفەیەتی کە گوایە بە فەرمی مەعریفە بۆ هاووڵاتیان دابینبکات، ئەمەش دوای ئەوەی کە دەستبەرداری بازرگانی، پیشەسازیی، کشتیاریی هەرەها هەموو ماشێنەکانی بەدەستهێنانی سامان، دەبێت، تاکو بە خۆیان گەشەبکەن  بە بێ یارمەتی دەوڵەت، هەتا زۆر جار وێڕای بەرگرییکردن و بەرهەڵستیی دەوڵەت، ئەمە ڕوودەدات. ئەو، هەموو ئەمانە ئیدارەدەدات تاکو دەستپێشخەری لە هەر هەموو بوارەکانی کاردا بکات  وەك چۆن لە دونیای فکرەکانا دەیکات، ئەمەش واتای دووژمنایەتیکردنی ئەبەدی ئازادیییە، دەخوازرێت ئازادیی هەر بۆ خودی خۆی[خودی دەوڵەت] نەبێت، بەڵکو ئازادیی ڕاستەوخۆ ئافریندە بکات. ئەمە گۆڕانێکی زۆر جوانی دەوڵەتە کە بەڕای ئێوە شۆڕشی هەنوکەییە .

ئەمە زانیاری ناردروستی ئەم دوو پیاوەیە دواتریش دوو ئیلتزام بەدووی یەکدیدا دەسەپێنن: لە پێگەی یەکەمدا، بۆ بنیاتنانی ڕاستیی گریمانەکانتان بە نیشاندانی شەرعییەتە تەقلیدیەکەی و دەرخستنی تایتڵە مێژویەکانی هەروەها گەشەسەندنە فەلسەفییەکەی، لە جێگای دووهەمدا خستنە پراکتیکییەوە.

ئێستا ئەوە دەردەکەوێت کە هەردووکیان: تیئورییەکەش و عەمەلییەکەش لای ئێوە گریمانن، کە بە فەرمی بە خۆی ئایدیایەکی ناکۆکە و ناکۆکیشە لەتەك ڕاستییەکانی ڕابوردوو و هەرئاواش زۆر ناکۆکە لەتەك مەیل و نەزعەکانی بەشەریییەت، کە ئەسڵبوون و ناکۆکیان لەسەر نەبووە.

درێژەی هەیە .

………………….

*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.