گوێڕادێرە ئەی مارکسیست!!

گوێڕادێرە ئەی مارکسیست!!

            By Murray Bookchin

و: زاهیر باهیر

بەشی یەکەم: 

لە ئێستادا هەموو بەرماوە خراپەکانی ساڵانی سییەکان وەکو  قسەی گوواوی ” هێڵی یا  ڕیزی چینایەتیی”، ” ڕۆڵی چینی کرێکاران” ، ” کادیرانی بە ئەزموون” ، ” پارتی پێشڕەو” هەروەها ” دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتاریا”، سەریهەڵداوەتەو.  هەموو ئەمانە چڕتر لە سەردەمی پێشتر و لە فۆرمێکی خراپ و ناتەندروستا هاتوونەتەوە ئاراوە. باڵی پێشکەوتوخوازی پارتی کار (The Progressive Labor Party ) PLP ، بە تەنها نموونەیەك نییە لەم بوارەدا، بەڵکو خراپترینیانە.  دەتوانرێت  بۆنی هەمان گوو  لە  لقە جیاوازەکانی  SDS ،سۆشیال دیمۆکرات و  مارکسییەکان و یانە سۆشیالیستەکان لەناو  بینای زانکۆکانا، بکرێت،  ئەوە هەر باس لە گروپە ترۆتسکییەکان و یانەکانی سۆشیالیستی نێونەتەوەیی و گەنجانی دژ بە جەنگ وفاشیزم،  هەر مەکە.

لانی کەم لە ساڵانی سییەکانا ، ئەو کاتەی  کە ئەمەریکا بەهۆی قەیرانێکی گەورەی ئابوورییەوە کە قوڵترین و درێژترین قەیران بوو لە مێژوودا پەکیکەوتبوو [ئیفلیجبووبوو]، ئەم قسەو باسانە بەهەرحاڵ.  ئەو کاتە تەنها هێزگەلێکی زیندوو کە لە گۆڕەپانەکەدا دەبینران و بەگژ دیوارەکانی کاپیتاڵیزمدا دەچوونەوە  ڕێکخستنە گەورەکەی کۆمیتەی رێکخراوی کرێکارانی کارگە بوو، کە بەشێك بوون لە نێونەتەوەیی   CIO  کە مەیل و ئاڕاستەی جەنگاوەریی ڕادیکالیانەیان هەبوو.  ئەوان  لە پشت  مانگرتنە ئاشکرا و گەورەکانەوە بوون، لەگەڵ پۆلیسدا لە ڕووبەڕووبوونەوەی  خوێناویدا بوون.  ژینگەی سیاسییانە لە سەراپای دونیادا بە هۆی پریشك و ڕۆشنایی وزەی  جەنگی ئەهلی ئیسپانیاوە تینی تێزایەوە، کە دوا شۆڕشی کلاسیکیانەی کرێکاران بوو،  کاتێك بوو کە هەر هەموو شانەیەکی ڕادیکال لە چەپە ئەمەریکییەکان  دەتوانرا  لە ڕێگای تابوورە میلیشیاکانی خۆیانەوە لە مەدرید و بەرشەلۆنە خۆیان ببیننەوە. ئەوە 30 ساڵ پێش ئێستا بوو [ بوکچین ئەم تێزەی لە ساڵی1969 نوسیوە کە بەندێکە لە کتێبی Post Scarcity Anarchism – وەرگێڕ ] .  ئەوەش ئەو کاتە بوو کە هەرکەس بیتوانیایە  هاواری دەکرد ” سێکس  بکە، نەك شەر بکە”  ئەمەش ناوازە دەبینرا، بۆیە دواتر هاوارەکە گۆڕرا بۆ ” کار، ئیش ئافریندە بکە نەك شەڕ”  هاواری سەردەمێك بوو کە بارگاوی بوو بە   نەبوونی و شتکەمی.  ئەمە لەکاتێكدا بوو کە  بەدەستهێنانی سۆشیالیزم پێویستی بە ” قوربانیدان” و هەروەها ” قۆناخی گواستنەوە” بوو بۆ ئابوورییەك کە دەستەبەری زۆریی کەرەسە [مەتیریاڵە] پێداویستییەکانی بکردایە. بۆ منداڵێکی هەژدە ساڵان لە ساڵی 1937 دا  [ بوکچین مەبەستی خۆیەتی کە لەو ساڵەدا تەمەنی 18 ساڵ بووە -وەرگێڕ]   تێگەیشتنی یاخود چەمکی cybernation بۆ  ئەو وەکو فەنتاسیایەکی زانستی کێویانە وابووە، فەنتاسیایەك بوو وەکو بە بەراورد بە گەشتکردن بۆ فەزا، بووە. ئەو منداڵە هەژدە ساڵە ئێستا پێی ناوەتە تەمەنی پەنجا ساڵییەوە، ڕەگەکانی لە سەردەمێکی دوور کە زۆر جیاوازە لەم واقیعەی ئێستای ئەمەریکا، داکوتاوە. خودی سەرمایەدارییش لەوکاتەوە گۆڕاوە، شێوازگەلێکی جیاوازی چەسپیوی زیاتری وای بەخۆوە گرتوە کە سی ساڵ لەمەوبەر پشبینکردنیان گرانبوو.  کەچی  ئێستا داوامان لێدەکرێت کە بگەڕێینەوە بۆ ” ڕیزی چینایەتی یا هێڵی چینایەتیی”  و ” ستراتیجییەکان” و ” کادرەکان” و هەروەها شێوازێك  لە ڕێکخستنی ئەو سەردەمە دوورە کە ئەمەش فەرامۆش کردن و خۆدزینەوە و خۆبەدوورگرتنە  لە پرسە نوێیەکان و گریمانەکان، کە سەریان هەڵداوە.

درێژەی هەیە                                                                                                                                            

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.