هاوپشتی و یەکێتی تاقە چەکی ئێمەیە

هاوڕێیان سەرپەرشتیکاران و خوێنەرانی پەیجی (ئەنارکیستان )

وەک ئاگادار هەن، مانگی سێپتەمبەری 2015 لەسەر ڕێپۆرتی ناحەزانی ئازادی و ڕەخنە، لەسەر ڕێپۆرتی پارتییچییەکان و لایەنگرانی دەوڵەت و سەرکوت، لەسەر رێپۆرتی دەسەڵاتخوازان و ناوبانگخوازانێک کە خەریکن بەناوی ئازادی و سۆشیالیزم خەڵک فریودەدەن، سەرپەرشتیکەرانی فەیسبووک ئەکاونت و گرووپ و پەیجی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردییزمان)ی ڕاگرووە و وێڕای ناردنی هەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە داخوازییانکردبوون، تاکو ئێستا بواری کردنەوەی ئەکاونت و گرووپ و پەیجەکە نەدراوە.

ئەم پەیجەی ئێستا کە وەک جێگرەوەی پەیجە پێشینەکە کراوەتەوە، بەداخەوە چەند مانگێکە لەلایەن فەیسبووک خراوەتە ژێر فشار و بیانووگرتن.

هەڵبەتە ئەوە بۆ ئێمە ڕۆشنە، دەیان و سەدان پەیج و گرووپی ئەنارشیستی بە زۆربەی زمانەکان هەن، وەک دەزانن و ئاگادار هەن، پەیجی (ئەنارکیستان) نە هاندانی توندوتیژی و نە هاندانی بزاڤی چەکداری و نە بانگەواز بۆ توندوتیژی ناکات، هەر ئاوا هەموو ئێتیکێکی ڕۆژنامەنووسی و نووسین پەیڕەودەکات و دژی سووکایەتیکردنە بە هەر کەسێك لەسەر بنەمای ڕەگەزیی و نەژادیی و ئایینی و ڕەنگی پێشت و تەمەن و هەڵکەوتەی جەستەیی) و بە هەموو شیوەیەک دژی هەڵاواردن و سووکایەتییە. ئەوەی کە بەس پەیجی (ئەنارکیستان) دەخرێتە ژێر فشار، بۆ خۆی مایەی پرسیار و ڕامانە، بەتایبەت نە پەیجەکە ئەوەندە چالاکە و نە ئەوەندە لایککەر و خوێنەری هەیە و نە ژمارەی نووسەرانی زۆرە. تاقە شتێک کە فرەتر گۆماندەگرێت، ئەوەیە، لەوە دەچێت هۆکارەکەی واوەتر بێت و پوازی قەڵیشاندنی دارەکە لە خودی دارەکە بێت.

هەر ئێستا فەیسبووک بڵاوکردنەوەی لینکی سایتی ئەنارکیستان (ئەنارکیستان.کۆم) بلۆککردووە و بواری بڵاوکردنەوەی نادات

هەر ئاوا، بڵاوکردنەوەی لینکی ئەم پەیجەی (ئەنارکیستان) بلۆککردووە و بواری دانان و ناردنی بۆ کەسانی دیکە بە مەسینجەر نادات ..

پاساوی ئەوەش، ستافی فەیسبووک دەڵێت ئەو سایت و پەیجەی ئەنارکیستان دژی بنەماکانی ئێمەیە

ئەگەر بە پێوەری ئەو بیانووەی فەیسبووک بێت، کەواتە فەیسبووک بەخۆی لایەنگری هەڵاواردنی ڕەگەزیی، نەژادی و ئایینی و کولتووریی و ..تد، چونکە وەک هەموو خوێنەرێك دەزانێت، پەیجی ئەنارکیستان دژی (هەڵاواردن و ستەم و سەرکوت و سووکایەتی و پێشێلکردنی مافی مردۆفە)!

هاوڕێیانی سەرپەرشتیکار، خوێنەرانی هێژا

بۆ ئەوەی ئەم جارە بە ڕاگرتن و بلۆککردنی پەیجی (ئەنارکیستان) بوارنەدەین، پێویستە:

هەموومان (سەرپەرشتیکاران) و (خوێنەران)ی پەیجی ئەنارکیستان، دۆست و هاوەڵانی خۆمان بۆ نێو پەیجەکە [ئەد]بکەین و هەمووان بەردەوام پەیجەکە لایکبکەین ..

هەموومان پێکەوە و هاوکات و بەردەوام ئەم پەیجە لەسەر دیواری فەیسبووکی خۆمان شەیربکەین، لەنێو گرووپەکانی دیکە، لەنێو پەیجەکانی دیکە [شەیر]بکەین

هەموومان پێکەوە و هاوکات و بەردەوام لە ڕێگەی ئیمەیل و مەسینجەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەی وەک تویتەر، ئینستاگرام، تێلەگرام، وۆتسئێپ و ڤایبەر و سناپ‌چات و تد پەجەکە بە دۆست و هاوەڵانمان بگەیێنین و ئەوان بۆ پشتیوانی و بەشداریکردن بانگهێشتبکەین

هاوپشتی و یەکێتی تاقە چەکی شۆڕشگەرانەی ئێمەی ئازادیخوازە

هاوپشتی بەردەوامی ئێوە مسۆگەرکەری مانەوەی پەیجی (ئەنارکیستان) دەبێت

دەستی خەباتکارانەی یەک بە یەکی ئێوە دەگوشین

بەرەو هاوپشتی و یەکێتییەکی ئەنارشیستانە

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردییزمان

28ی سێپتەمبەری 2019

لینکی پەیجی ( ئەنارکیستان ) لە فەیسبووک https://facebook.com/ANARKISTAN

لینکی کاناڵ و گرووپی ئەنارکیستان لە تێلەگرام https://t.me/KAF_Seko

https://t.me/KAF_ANARKISTAN

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s