لە ئاستی ڕووداوکانا دەبێت واقیعیی بین:

لە ئاستی ڕووداوکانا دەبێت واقیعیی بین:

زاهیر باهیر

03/11/19

سەراپای خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی ئێستاش و ساڵی پاریش هەر لە عێڕاق و ئێران و هەیتیی و لوبنان و ئیکوادۆر و چیلی و  …هتد لە 3 خاڵدا هاوبەشن .

یەکەم : ڕەتکردنەوەی ڕۆڵی حیزب و سەرکردە و سیاسییەکانە، کەئەمە مایەی خۆشحاڵیی و گەشەکردنی هۆشمەندی و مەعریفەی خەڵکی  و ئەزموونگەراییانە.  بە چەند وشەیەکی دیکە خۆپیشاندانەکان هی خەڵکە و جەماوەییە بەدەر لە هەژموون و کۆنترۆڵی حیزبەکان .

دووەم: بەکارهێنانی چالاکی راستەوخۆیە کە داگیرکردنی شەقام و شاڵاوبردن بۆ شوێنە کاریگەرە ئابووریی مەرکەزە سیاسیی و حکومییەکانە.

سێیەم:  بەدەستهێنای گەلێک خاڵ و دەسکەوتی  زۆر گرنگە ئەمە جگە لەوەی هاتنە سەرچۆکی حکومەتە ناچاری دەستکێشانەوەیەتی لە کار. لەعێراق خۆپیشاندەران 61 خاڵی گرنگیان کردۆتە مانۆفێستیان و سوورن لەسەر جی بەجێ کردنی کە خاڵگەلێکی یەکجار چاکن [ بێ گومان خاڵی لاوازیشی تیادا هەیە] و هەنگاوی زۆر گەورەیە لە خەباتی سیاسی خەڵکیدا و زوەروورە کە خۆپیشاندەران لە ئەوروپا و ئەمەریکاو شوێنەکانی دیکە چاویان لێبکەن لێیانەوە فێربن .  ئەوە ئێستاش حکومەتیان ناچار بە هەڵوەشاندەوە کردووە و دەرسێکیان داوە بە سیاسییەکان و سەرانی دەوڵەت کە هەرگیز لەبیریان ناچێتەوە ، قوربانیدانی زیاتر لە 250 خۆپیشاندەر و برینداربوونی سەرو 3000  و گیران دەسبەسەرکردنی زیاتر لە 7000 کەس خوێن و هەوڵیان بەزایە نەڕۆیشت .

لە لوبنان گەرچی هاتنە سەر شەقام و بەرزکردنەوەی ئەو جۆرە دروشمانە باجەکەی زۆر قورسە  بە هۆی میلیشیای حیزبوڵا و ئەمەلەوە بەڵام هەر ژمارەی خەڵکی لە سەر شەقام لە ڕۆژێکیان 1،5 ملیۆن و ڕۆژێکی تریان 2.5 ملیۆن کەس لە ژمارەی دانیشتوانی لوبنان کە 4 ملیۆن کەسن،  بوون.  ئەم خۆپیشاندانانە سەعد حەریرییان ناچار بە دەستکێشانەوە لە حکومەت کرد و هەڕەشەکانی حیزبوڵا و ئەمەلیشیان پوچکردەوە بە هاتنە سەر شەقامی ئەم هەموو خەڵکە کە ناتونن هەمویان بگرن و بکوژن یاخود بێ دەنگیان بکەن .

لە ئیکوادۆر لە ڕؤژی 3/10 و خۆپیشاندان و پرۆتێست بەردەواومە گەرچی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە لە لایەن  پۆلیس و سەربازەوە بەرپەرچیان دەدرێتەوە بەڵام توانییان نەك هەنندێك لە داخوازییەکانیان بەدیبهینن بەڵکو حکومەت ڕاو بنێن  بۆ شارێکی تر ،  ئێستا حکومەت لە ترسی خۆپیشاندەران پایتەختی  بەجێهێڵاوە و ڕایکردووە بۆ شارێکی دیکە.

لە شیلی تا دوێنێش 31/10 گەورەترین خۆپیشاندان و پرۆتێست کراون ، لە لە ڕۆژی 23 و 24ی مانگی 10 دا زیاتر لە 20 نقابەی کرێکاران ڕێکەوتن بۆ مانگرتنی گشتی لەو دووڕؤژەدا . ئەمە جگە لەوەی ڕۆژی یەکشەمەی پێشتر کرێکارانی 20 بەندەر تەواوی ڕۆژەکە مانیانگرت.  لە ڕاستیدا حکومەت ئەوەندە سازشی بۆ کردون کە نەخۆیان و نە کەسی دیکەش پێشبینیییان نەدەکرد بۆ نموونە لە سەدا 20 موچەی بۆ هەموو لایەك بە خانەنشیکراوانیشەوە زیادکردووە ، سەراپای باجەکانی داشکاندووە و هاکاتیش باجی لەسەر دەوڵەمەندەکان زیادکردووە  ئەمە جگە لەوەی پارەی زیادەکی کە لەسەر تکتی هاتوچۆ دانابوو کە بووە هۆی خاڵی تەقینەوەی جەماوەر، لابرد و بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە .

بە کورتی تا ئێستا بزوتنەوەکان لە هەموو شوێنێکدا دەسکەوتی یەکجار گەورەیان بەدەستهێناوە.  ئەمە ڕاپەڕینی تەواوی خەڵکە ، ئەمە شؤڕشێکە بۆخۆی  گەرچی لای زۆرێك هێشتا ئەمانە هیچ نین چونکە داوای سۆشیالیزم ناکەن و گەلێك لە خۆپیشاندەران دینین وەکو لە عێراق و لەلوبنانا دەیانبینین ، ئەمانە ئەوە نابینن کە بزوتنەوەکان زیاتر بزوتنەوەی خەڵکە، جەماوەرە نەك حیزب و سیاسییەکان و کادیران ، دووەم ئەوان ئەوە نابینن کە لانکەی ولاتانی ” مەدەنی”  پیشسەسازی پێشکەوتوو کە دەبوایە لانی کەم 100 ساڵ لەمەوبەر سۆشیالیزمی تیادا دامەزرایە کەچی پاش ئەم هەموو ماوەیە ئەمڕۆ نە لە ئەوروپا و نە لە ئەمەریکاو شوێنەکانی دیکە بزوتنەوەیەک گەر پەسەك زەردەکان و ئەمەی ئێستای ژینگەی لێدەرکەیت، نییە، ئەوە لە بزووتنەوەی کرێکاران گەڕێ کە هەر وجودیی نییە . ناکرێت ئێمە کەتواریانە نەڕوانینە واقیعەکە داوای شتێك بکەین کە خودی خەڵکەکە بۆی ئامادە نین بە هەبوونی زۆرێك لە هۆکار کە ئەو کەس و لایەنانە خۆیان هۆکارێكن لەوێدا.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.