پرۆتێستەکان لە کۆڵۆمبیا هەر بەردەوامە :
ئەوە بۆ 10 ڕۆژ دەچێت کە پرۆتێست لە کۆڵۆمبیا بەردەوامە. تا ئێستا نقابە و لیژانی گەنجەکان دوو ڕؤژ مانگرتنی گشتییان کردووە و ڕژاونەتە سەر شەقامەکانیش.
هۆکاری پرۆتێستەکان بارگرانی ژیانی زۆرینەی خەڵکی ئەوێیە و لەم دوایەشدا سەرەککۆمار دەیەوێت ڕیفۆرم لە سیستەمی باج و کرێ و خانەنشینیا بکات. کرێی کاری گەنجان کەمبکاتەوە ، تەمەنی خانەنشینکردن سەرخات هەروەها باجی سەر کۆمپانیاکان کەمبکاتەوە و بەڵام هاوکات باجی سەر موچەی کرێکاران زیاد بکات .
تا ئێستا 4 کەس کوژراوە و زۆرێكیش بریندارکراون . دەوڵەت داوی دنیشتنیان لەتەکدا دەکات بەڵام نایەوێت تێكڕای داخوازییەکانی گەنجان و نقابە بەجێ بهێنێت.