مانگرتنی گشتی لە فەرەنسا:

مانگرتنی گشتی لە فەرەنسا:

05/12/2019

ئەمڕۆ، 05/12/ مانگرتنی گشتی لە فەرەنسا دەستی پێکرد ، مانگرتووان قوتابییان ، کرێکارانی میترۆ و شەمەنەفەرەکان و ئەوانەی کۆنترۆڵی فڕینی فڕۆکەکان لە فڕؤکەخانەکان دەکەن هەروەها کرێکارانی کەرتەکانی سەر بەدەوڵەتی ، گرتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێك مانگرتنەکە لانی کەم  لە سەدا 90 قیتارو میتترۆی وەستاند ، هەر لە پاریس-دا لە 16 خەت و محەتە 11 دانەیان بە  تەواوی داخراوە ، زیاتر لە 200 ڕحلەی تەیارە لەسەر ئاستی جیهان یا هەڵدەوشێةێتەوە یاخود دوادەکەوێت ، نیوەی هاتووچۆی یۆرۆ ستاری نێوان لەندەن و پاریس-ی هەڵوەشاندەوە.

لەسەدا 76 ی خەڵکی لە فەرەنسا پشتیوانییان لێدەکات لە سەدا 64 باوەڕیان بە حکومەت نییە کە بتوانێت چارەسەری مانگرتن و خۆپیشاندانەکان بکات.

مانگرتنی ئەمجارە لەسەر کێشەی خانەنشیکنکردنە کە لە ئێستادا خەڵکی لەوێ دەتوانێت لە 62 ساڵیدا خۆی خانەنشین بکات بەڵام دەوڵەت دەیەوێت سەریبخات بۆ تەمەنی 64 . لە ئێستادا 42 سیستەمی خانەنشینی جیاواز لە فەرەنسا هەیە و بەڵام  مەکرۆنیی  دەیەوێت ئەمانە هەمووی بکاتە یەك سیستەم بۆ پاشەکەوتکرنی پارە بەڵام ئەمە دەبێتە هۆی خراپبوونی باری ژیانی لانی کەم یەك ملیۆن کەس لەوێ.   مەکەرۆنی لە هێڕشی یەکەمیدا بۆسەر سیستەمی  کارکردن سەرکەوتنی بەدەستهێنا ئەوەیش لە بواری ڕیفۆرمی کار و بیمەکانا بوو .  توانی بیمەی بێکاری کەم بکاتەوە ، دەستی کۆمپانیا و خاوەنکارەکان باڵاتر و کراوەتر بکات لە دەرکردنی کرێکارانا هەر ئەمەش بووە هۆی زیادکردنی 40 ملیادەری تر لە فەرەنسا .

لە ڕاستیدا ژیانی خەڵکی لە فەرەنسادا زۆر باشترە تاکو ئەمەریکا و بریتانیا و ئەڵمانیا هەر ئەمەشە کە خەڵکی لە فەرەنسا ساڵی زیاتر دەژی تاکو وڵاتانی دیکە .  گەرچی فەرەنسا 6 هەم وڵاتی گەورەی ئابوریی دونیایە بەڵام هێشتا لە سەدا 7 ی خەڵکە بەتەمەنەکەی لە مەترسی هەژارییدا دەژین، ئەمە بە بەراورد  بە ئەڵمانیا و بریتانیا کە لە سەدا 19 ی خەڵکەکەیان لە مەترسی هەژاریدا دەژین .

بەڵام ئایا ئەم مانگرتن و خۆپیشاندانانە دەتوانن مەکەرۆنی ڕاگرن لە ڕیفۆرمەکەیدا؟  بەڕای من مەگەر مانگرتنەکان درێژتر بکرێتەوە چ لە پەلهاویشتن بۆ ئەو مەیدانانەی کە نەی گرتۆتەوە چ بە درێژکردنەوەی مودەی مانگرتنەکان، کەئەمەش ئاسان نییە .  ئەگەر ئەمە ڕوونەدات بێ گومان دەوڵەت سەرکەوتوو دەبێت لە بەکارخستنی بەرنامە ڕیفۆرمییەکیدا.  ئەمەی کە لە فەرەنسا ڕوودەدات داوای داخوازی زیاتر باشتر نییە، بەڵکو ڕاگرتنی دەوڵەتە لە هێڕشیا بۆسەریان سەبارەت بەو دەسكەوتانەی کە  50 ساڵ لەمەوبەر بەدەستیانهێناونن .

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.