پرسیار و وەڵام لەبارەی سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان

پرسیار: (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان) چییە و كێی لە پشتە؟

وەڵام : (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان) پێگەیەكی ئینتەرنێتییە بۆ گفتوگۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان و مشتومڕكردن لەسەر پرسە ھەنووكەییەكانی بزاڤی دژەسەرمایەداری و ڕەخنەگرتن لە ئەزموونەكانی بزاڤی سۆشیالیستی و ئەزموونگیری لە ھەوڵەكانی پێشووتر و خستنەڕووی ئەڵتەرناتیڤ لە بەرامبەر ھەوڵە شكستخواردووەكان و دەرگە ئاوەڵاكردن بەڕووی ھەر دەنگێكی ئازادیخواز و یەكسانیخواز و دادپەروەریخوازدا، بەكورتی ”سەكۆ پردێكە بۆ بەیەكگەیشتن و لەیەكنزیكبوونەوەی تاك و گروپە سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان“.

پرسیار : بۆچی ”سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان” ، ئایا ئەمە جۆرێك لە پابەندی بە نەتەوە و نیشتمان نییە؟

وەڵام : نەخێر، ئەناركیستەكان سەرەڕای ئەوەی كە لە سەراپای مێژوودا جەنگاوەری یەكەم بوون دژی داگیركەر و خەباتكاری ڕاستەقینە بوون بۆ ئازادی و یەكسانی نەتەوەكانی دونیا، بەڵام ھاوكات دوژمنی سەرسەختی ناسیونالیزم وەك ئایدیۆلۆجی دەوڵەتگەرایی و سەروەریخوازیی بوون، كە بۆرجوازی ھەر نەتەوەیەك بۆ خۆشباوەڕكردنی چینە چەوساوەكانی ئەو نەتەوەیە، بەوەی كە ھەموو ئەندامان و چین و توێژەكانی یەك نەتەوە، یەك بەرژەوەندەی ھاوبەش و تەبایان ھەیە، بەكار دەبات.

بۆ ئێمە وەك نوسەرانی (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان)، كوردستان وەك پانتاییەكی جوگرافی كۆمەڵێك ئێتنی و كولتوور و ئایینی جیاواز، كە خاوەنی كۆمەڵێك زمانی جیاوازن لەسەر دەژین، بەم پێیە، (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان)، سەكۆی ھەموو ئەوانەیە، بەبێ جیاوازی. بەبۆچوونی ئێمە نابێت پاشكۆی جوگرافیی كوردستان لەتەك نەتەوەییبوون یەكی بگیردرێت. تەنیا ھاندەرێك بۆ ھەڵگرتنی ئەو پاشگرە (کوردی-زمان)، دروستكردنی بەستەرە لەنێوان بزووتنەوە كۆمەڵایەتییە ئازادیخوازەكان لەنێو ئەو وڵاتاندەدا كە بە زمانی كوردی ئاخاوتنیان تێدا دەكرێت و ھاوكات كوردزمانەكان لەبەر توانای ئاخاوتنیان بە زمانەكانی دیكەی ئەو وڵاتانە (عەرەبی، فارسی، ڕوسی، توركی)، دیسانەوە دەتوانن بەستەری نێوان بزاڤە كۆمەڵایەتییە ئازادیخوازەكان بن لەو وڵاتانە.

سەرەڕای ئەوانەی سەرەوە، ئێمە ھەروا باوەڕمان بە ئازادی و ڕزگاری و سەربەخۆیی كوردان ھەیە، ھەرواش باوەڕمان بە ئازادی و ڕزگاری و سەربەخۆیی توركمان و كلدان و ئاشوور و عەرەبەكان لە چوارچێوەی كوردستان و ھەرێمی كوردستان ھەیە، ئەوەش لەسەر بنەمای بڕوابوونمان بە بنەما فیدرالییە ئەناركییەكان و خۆبەڕێوەبەرایەتی كارخانە و سەربەخۆیی (ئۆتۆنۆمی) ناوچە و ھەرێمەكان و مافی چارەی خۆنووسیی ھاوتا بۆ گشت گەلان [ لێرەدا مەبەست لە مافی چارەی خۆنووس، ھەوڵ و پاگەندەی باندە ناسیونالیستەكان و پارتە بۆرجوازییەكان نییە بۆ بەدەستھێنانی سەروەری خۆیان و دەوڵەت لەژێر ناوی نەتەوەدا، بەڵكو تەواو پێچەوانەوە مەبەست ڕزگاركردنی كۆمەڵگە و نەتەوەكانە لە سەروەری بۆرجواكان و ملھوڕی دەوڵەت ].

ھەروەھا، بەو تینەی كە ئێمە پشتیوانی لە ڕزگاری نەتەوەكان دەكەین، بەو ڕادەیەش دژایەتی ھەوڵەكانی بۆرجوازی بەناو دەوڵەتی نەتەوەیییەوە دەكەین، لەبەرئەوەی دەوڵەتی نەتەوەیی بە ھەمان ڕادە و ئامانجی دەوڵەتی داگیركەر، سەركوتی ئازادی تاكەكانی كۆمەڵگە دەكات و بەمەبەستی دابیكردنی مشەخۆری بۆ سەرمایەداران و دەسەلاتداران و دەستەبژێرەكان، چین و توێژە بەرھەمھێن و زەحمەتكێشەكانی كۆمەڵگە لە كۆیلەتیدا ڕادەگرێت.

پرسیار: ئایا نووسەرانی (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان) سەربە گروپێكی ڕامیاریی دیاریكراون؟

وەڵام: نەخێر، كەسانی سەربەخۆن و سەر بەھیچ گروپێك نین و بەخۆشیان گروپێك نین، بەڵكو تەنیا ئامانج و ئازادیخوازیی و شێوازی بیركردنەوە لەتەك یەكدیدا كۆیان دەكاتەوە. بەڵام ھاوكات ھەر یەكە لە ئێمە لە شوێنی كار و ژیانی خۆیدا چ لە كوردستان و چ لە وڵاتانێك كە تیایاندا دەژین، لە گروپە خۆجییەكاندا چ گروپی خۆجێیی كاریی (گروپ و ڕێكخراوە جەماوەرییەكان) ، گروپە پاگەندەییە ئەناركییەكان و فۆرومە خۆجێییەكاندا، چالاكی دەكەین و بەشداریی ڕاستەوخۆمان ھەیە، ھەروا كە لە كوردستان بین لەسەر بنەمای “خۆجێی خەبات بكە و جیھانی بیر بكەرەوە”، وەك ئەركی نیونەتەوەییمان ھاوپشتی و ھاریكاری ھاوچین و ھاوڕێیانمان لە وڵاتانی دیكە دەكەین، ھەرواش كە لە وڵاتانی دیكەدا بژین لەسەر ھەمان بنەما “خۆجێی خەبات بكە و جیھانی بیر بكەرەوە”، ھاوپشتی و ھاریكاری گروپە خۆجێیەكان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی كوردستان، بە ئەركی نێونەتەوەیی خۆمان دەزانین، بەڵام تەنیا شتێك كە ھاوڕێیانمان لە دەرەوەی كوردستان زیاتر بە بزووتنەوەكە لە كوردستان پەیوەستدەكات، توانای بیركردنەوە و نووسینیانە بە كوردی، كە لەچاو ھاوڕێیانی دیكەی كوردینەزاندا، ئەركی زیاتر و ڕاستەوخۆیان بەرامبەر بزووتنەوە لە كوردستان دەكەوێتە ئەستۆ.

بێجگە لەوە، (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان) تەنیا و تەنیا بڵنگۆیەكی سەربەخۆیە بۆ ناساندنی ھزر و بۆچوونە ئەناركییەكان، ڕەواندنەوە و ڕاستكردنەوەی تۆمەتگەلێك كە بەدرێژایی مێژووی بزاڤی سۆشیالیستی دراونەتە پاڵ ھزری ئەناركیستی و ئاشناكردنی چالاكانی نێو بزاڤە كۆمەڵایەتییەكان بە لكە ئەناركیستییەكان، لەوانە ئەناركیزمی سۆشیالگەرا، ئەناركیزمی تاكگەرا، ئەناركیزمی فێمینیست (ئەناركۆ-فێمینیست)، ئەناركیزمی كۆمونیست، ئەناركیزمی ژینگەپارێز، ئەناركیزمی ئاژەڵپارێز، ئەناركیزمی مۆڕالیست ، ئەناركیزمی ئایینی، ئەناركیزمی ھاوسێكسگەراو…تد.

پرسیار: ئەگەر گروپێك نین، ئەدی چۆن یەكتان گرتووە، چۆن و بۆچی خۆتان بەگروپێك ناناسێنن؟

وەڵام: وەك لە سەرەتادا وتمان (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان) پێگەیەكی جوگرافیایی و بوون و یەكەیەكی فیزیكی نییە، تەنیا سەكۆیەكی ئینتەرنێتی سەربەخۆییە بۆ ناساندن و ئاشناكردنی خوێنەر بە ئەناركیزم (سۆشیالیزمی ئازادیخواز) وەك ھزر نەك ئادیۆلۆجیا. پاشان گروپی ئەناركیستی لەسەر بنەمای كار و چالاكی ڕۆژانە لە خەباتی ڕۆژانەی خۆجێی و ڕێكخراوەی جەماوەرییدا پێكدێت، واتە لە شێوەی گروپی خۆجێی (Local group)دەردەكەوێت، لەوانە گروپە خۆجێیەكانی ڕێكخراوە جەماوەرییە سەرتاسەرییەكانی وەك [ بێكاران، كرێكاران، خوێندكاران، مناڵان، ژنان، پەككەوتان، فەرمانبەران، مامۆستایان، خانەنشینان .. تد] ، گروپی ھاریكاری ھاوسێان، گروپی سەرپەرشتی مناڵان، گروپەكانی داخوازیی دابینكردن و چاكردنی: [ لولەكەشی ئاو، ھێڵی كارەبا و تەلەفۆن و ئینتەرنێت، خزمەتگوزاری ئاوەڕۆ، خزمەتگوزاری كۆكردنەوەی زبڵ و دوورخستنەوەی، سەرپەنا و نۆژەنكردنەوەی خانووەكان، باخچەی منالان و فێرگە و زانكۆكان، نەخۆشخانە و بیمەی دەرمانی و دەرمانخانە، باخ و باخچەكان، سەنگچن و چەوڕێژ و قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقام و شۆستەكان و شاڕێكان]، گروپی پاراستنی ژینگە، گروپی پاراستنی مافی ئاژەڵ، گروپی ئاوەدانكردنەوە و بۆژاندنەوەی دەوروبەر، گروپی خۆفێركاریی ئاڵووێری بەرامبەرانەی [شارەزایی كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت، فێربوونی پیشەی دەستی و كاری ھونەری و ڕاھێنانی وەرزشیی و زانیاریی تەندروستیی و فریاگوزاری] ، گروپی خۆپارێزیی لەبەرامبەر ھێڕشی دەزگە سەركەوتگەرەكان و باندە مافییانەكان، گروپی پێكھێانی پەرتووكخانەی خۆجێی و گەڕۆك.. تد.

ھەڵبەتە ئەوەمان لەبیر نەچێت، كە ناو و ناونانی ئەو گروپانە بە ئەنجومەن، ڕێكخراو، شورا، كۆمون، ھەرەوەزی، نابێتە گرفت و مەرج نییە و پێویستیش نییە (پاشكۆی ئەناركیستی یا پێشگری ئەناكۆ-)یان ھەبێت، ئەوەی گرنگە شێوازی خەبات و جۆری ڕێكخستن و شێوەی بڕیاردانە و ھەر لێرەشەوە جیاوازی نێوان گروپە لۆكاڵییە خۆجێیی و ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پابەند بە شێوازی ڕێكخستن و كاردكردنی ئازادیخوازانە لەتەك گروپە خۆجێیی و ڕێكخراوە بەناو جەماوەرییەكانی دیكەی سەربە دەسەڵات و پارتە ڕامیارییەكان و نامیراتییەكانی (NGO)  سەرھەڵدەدات و جیاوازییەكە تەنیا لە ناو و ھەبوونی پاشگری سەربەخۆبووندا نییە، بەڵكو لەوەدایە، كە لە شێوە ڕێكخستن و شیوازی خەباتی ئەناركیدا ھاوكات گروپە خۆجێییەكان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكان ھەم سەنگەرێكن بۆ خەباتن، ھەم فێرگەیەك بۆ ژیانەوەی گیانی خۆبیركردنەوە و خۆھۆشیاریی و خۆبڕیاردان و خۆڕابەریی و خۆپێشڕەویی لە خەباتی ڕۆژانە و ئەندامەتی لە ڕێكخراوە جەماوەرییەكان و لە ژیانی ڕۆژانەی تاكەكەسیی و جڤاكی لە ڕەوتی شۆڕشێكی كۆمەڵایەتیدا بە ئاراستەی بەرەبەرە (ھەنگاو بەھەنگاو) سەندنەوەی ناوەندەكانی بەرھەمھێنان و خزمەتگوزاری و دەركێشانی بەرێوەبردن لە چنگی ڕامیاران و بەڕێوەبەران و لێسەندنەوەی مافی بڕیاردان لەسەر پرسە كۆمەڵایەتیی و ئابووریی و ڕامیارییەكان لە دەوڵەت و پارتە ڕامیارییەكان و نوێنەرە پارلەمانییەكان، بە واتایەكی دیكە خشت بە خشت داڕشتنی بناخە و ھەڵچنینی سەرخانی كۆمەڵكەی ھەرەوەزیی و ئازاد ھەر ئەمڕۆ و لە بەرامبەر سیسەمی ھیرارشیانەی (دێمۆكراسی پارلەمانی) سەرمایەداریدا، كۆمەڵگەیەك لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەرایەتی و بەشداریی ڕاستەوخۆی گشت تاكەكان لە بەرھەمھێانن و دابەشكردن و ڕێكخستنی كۆمەڵگەدا [دێمۆكراسی ڕاستەخۆ] و ھەر بەو پێیە تا دەگاتە كۆتاییھێنان بە سەروەری چینایەتی.

بۆ ئەوەی لە گروپە كارییە خۆجێییەكان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكاندا بەر بە بیرۆكراسی و ئوتوریتەگەری و سازش و لادان و بادان بگرین، ئەزموونەكانی خەباتی چینایەتی ئەوە دەسەلمێنن، كە پێویستە دژایەتی سەرسەختی [ناوەندگەرایی ڕێكخستن، ڕێكخستنی قوچكەیی (ھەرەمی)، ڕابەریی و لەقالبدانی ئایدیلۆجیی، بكەین و لە بەرامبەردا پاگەندە و تێكۆشان بۆ بەرپاكردن و پەرەدان بە گروپ و ڕێكخراوەی سەربەخۆی جەماوەریی و پاگەندەیی لەسەر بنەمای ڕێكخستن و بڕیاردان و ئەنجامدان لە خوارەوەڕا بۆ سەرەوە، واتە بە پێچەوانەی گروپ و ڕێكخراوە بەناو خۆجێی و جەماوەرییە پاشكۆكانی چەپ و دەسەڵات، كە ناوەندگەرا، ئۆتۆریتەگەر و فەرماندەر و ناوبژیگەرن و لەژێر ناوی ڕێكخراوەی جەماوەریدا، چەوساوان لەسەر ھەمان بنەما و ئایدیای پێكھاتەی سەروەریی چینایەتی (ڕێكخستنی بۆرجوازییانە)، ڕێك دەخەنەوە و بەر بە دەستبەكاربوونیان بۆ خۆبیركردنەوە، خۆھوشیاریی، خۆبڕیاردان و چالاكی راستەوخۆ و خۆئازادكردن، دەگرن و لە كەلێنی جاڵجاڵۆكەی سەروەری چینایەتیدا خۆشباوەڕ بە فریادڕەسی ڕامیاران، ڕایاندەگرن،

ھەروەھا چالاكانی ئەناركیست، ھیچ كات پەنا نانەبە ناونانی ڕێكخراو و  گروپەكان بەناوی خۆیانەوە و ھەروا پێویست نییە و شیا و لواویش نییە، كە لە كۆڕ و كۆبوونەوەكاندا پێ لەسەر ناوھێنانی خۆیان وەك ئەناركیست داگرن یا پەنابەرنە ھەوڵی سكتاریستی، بەڵكو ئەوەی بۆیان گرنگ دەبێت و پێویستیشە گرنگ بێت، جێكەوتەبوونی شێوازی ڕێكخستن و شێوازی خەبات و شێوازی بەرەوپێشكردنی چالاكییەكان و شێوازی سەرپەرشتی كارەكانە، كە لەسەر بنەمای ھەرەوەزی و ھاریكاری و ئامادەیی و دەستبەكاربوونی خۆبەشخانە و پێكھاتەی ناقوچكەییانە (ناھەرەمی / ناھیرارشی) بێت.

پرسیار: ئایا (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان) ھەموو بابەتێك بڵاودەكاتەوە، بە واتایەكی دیكە، بابەت لە ڕوانگەی ھزر و ئایدۆلۆجیا كۆمەلایەتی و ڕامیارییەكانی دیكەوە بڵاو دەكاتەوە؟

وەڵام: نەخێر/ بەڵێ.

نەخێر ھەر بابەتێك كە پاگەندە بۆ سەروەری چینایەتی، ئایدیۆلۆجی ناسیونالیزم و ئایین، پێداویستبوونی دەوڵەت، دێمۆكراسی نوێنەرایەتی (پارلەمانی) ، سۆشیالیزمی دەسەلاتگەرایانە ( سوشیال- دێمۆكراسی، ماركسیزم – لێنینیزم – مائوئیزم – چێكوارائیزم و … تد)، ھەڵاواردنی ڕەگەزیی، نەژادیی و نەتەوەیی و كولتوریی و ..،ھتد بكات، لە (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان) بواری بڵاكردنەوەی پێنادرێت.

بەڵێ، ھەر بابەتێك كە لەو ڕوانگانەی سەرەوە، ڕەخنە بۆچوونەكانی ئەناركیزم بگرێت و بیەوێت لەتەك ھەڵگرانی ھزری ئەناركی بە بەڵگە و شێوازی مشتومڕی ھاوچەرخ بكەوێتە گفتوگۆ، بواری بڵاوكردنەوەی دەبێت

—————————————————————————–

گۆڕینی ناوی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان) بە (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان)*

(کاف) کە ساڵی ٢٠٠٥ تاکو ئێستا بە (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان) ناسراوە ، هەردەم پاشگری (کوردستان) هەم دروستکەری پرسیار و سەرنجی ئەنارکیستانی شوێنەکانی دیکە و هەم ڕەوتەکانی دیکە بووە و زۆر جار بە ڕۆشنکردنەوەی زۆرتر ناچاربووین و دواجار ناچاربووین لەنێو پرسیار و وەڵامێك* ئەوە ڕۆشنبکەینەوە، کە لەنێوان [سەکۆی ئەنارکیستان] و ئەو پاشگرە [کوردستان] هیچ پەیوەندییەك بە ئاراستەی “نەتەوەگەرایی” و “نیشتمانپەروەری” و …تد نییە، بەڵکو تەنیا بۆ ناساندنی شوێنێكی چالاکی بووە، کە (کاف) ئامانجی بووە لەسەری کاربکات و پاگەندەی ئەنارکیستی ئاراستەبکات.

لەبەرئەوە و بۆ ئەوەی ئەو خراپ-تێگەییشنە نەمێنێت و هەموو جار لایەنگرانی بۆچوونەکانی سەکۆی ئەنارکیستان ناچار بە ڕۆشنکردنەوە و چەندبارەکردنەوە نەبن، ئێمە هاورێیانی سەکۆی ئەنارکیستان ئەوە بە باشتر و دروستتر دەزانین، پاشگری (کوردستان) بگۆڕین بە (کوردی-زمان)، واتە (فۆڕومی ئەنارکیستانی کوردی-زمان) ، بەڵام سیمبۆل و کورتکراوەی ناوەکەی (کاف- KAF) هەر وەك خۆیان دەمێننەوە، واتە Kurdish-speaking Anarchist Forum

لەم ڕۆژ بەدواوە نامە و ڕاگەیاندن و بانگەوازەکان بەناوی (فۆڕومی ئەنارکیستانی کوردی-زمان / کاف) واژۆدەکرێن و بڵاودەبنەوە.

تێکۆشان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەروەریی چینایەتی بە ئامانجی گەییشتن کۆمەڵی ناچینایەتی

فۆڕومی ئەنارکیستانی کوردی-زمان (کاف)

٠١ی سێپتەمبەری ٢٠١٦

—————————————————————————————————————-

Website http://www.anarkistan.com

Archive http://www.issuu.com/anarkistan

Twitter http://www.twitter.com/anarkistan

Facebook www.facebook.com/sekoy.anarkistan

www.facebook.com/groups/Pertuky.Anarky/

Email anarkistan@riseup.net

* https://anarkistan.com/about

The Kurdish-speaking Anarchist Forum -FAQ

What is the Kurdish-speaking Anarchist Forum and who is behind it?

The Kurdish-speaking Anarchist Forum is an internet forum for discussions, debate and analysis among Libertarians & Anarchists on topical subjects, matters and questions against capitalism. It is a place to consider and criticise past experiences & methods of the Socialist movement that have failed, in an attempt to find alternatives.  It is an open door for any libertarian’s voice, it is a voice of those who believe in Freedom, equality and social justice.   In short, the Kurdish-speaking Anarchist Forum (KAF) is a “bridge to reach and to get closer to all libertarian individuals and groups” .

Why the Kurdish-speaking Anarchist Forum?  Does this not mean claiming to belong to one nation and patriotism ?

Not at all, in fact anarchists have been the first fighters when it comes to the history of struggle against occupation and invasion.  They have been the true revolutionaries who have fought for freedom and equality between nations in the world.   At the same time, they are the real enemy of nationalism as a state and authoritarian ideology, while the bourgeoisie of any nation uses and exploits all the classes at the bottom of the society.  The bourgeoisie are claiming that all classes, casts and categories of people within a country have got the same interests, the same rights and they are all equal and free; but this is an obvious lie.

For us as writers in KAF we see Kurdistan as geographical territories where there are a range of different ethnicities, cultures, and religions that speak different languages.  In this aspect KAF is a Forum for all libertarians regardless of the differences mentioned above.  In our view, using the term ‘Kurdistan’, does not relate to nationalistic feeling.  In fact, it is just for persuading people within territories known as Kurdistan, who live with other ethnicities together in Iran, Russia, Turkey, Syria and Iraq, that there are also Kurdish people there who speak their languages.  This can be a connection or link between them and the libertarian groups and their movements.  So we use this word, Kurdistan, as a tool to help encourage these connections.

In addition to what has been said above, we believe in Kurdish freedom, its liberty and independence.  We believe the same things for Turkmenian, Arabs, Kldanian and Ashorieen who live under Kurdish self rule in Iraq.   This belief is based on the ideas seen in anarchist federalism and of self management within factories or any work place.  We believe in independence (Autonomy) of the territories and the right to self determination of all nations. [Here we do not mean the self-determination of the nationalists and their movements and parties.  What they do is to force through their authority and their states under the name of an entire people who live in the nation and the country.  Whereas what they are actually doing is using this authority to control and exploit the working class and people instead of liberating them and ensuring social justice. This is exactly opposite of what they claim to be aiming to do when they are seeking their dominancy.

In the meantime we stress that while we support the liberation of nations, we are against all attempts from the bourgeoisie to establish further nation states.  It is very obvious to us that the nation state invades the freedom of individuals and suppresses any free voice in its attempts to secure the interests of the elite, authority and capitalism in general.  States, whether they are a nation state or invader can achieve all these through dominating and exploiting the working class and the rest of the people who have been placed in the bottom of society, who are unemployed or live on a slave’s wage and keeping them in control.

Do the people writing in KAF belong to any political group?

No. They are independent and do not belong to any political organization.  These people are not even in a group, but they form as a group of people in order to share similar anarchist ideas, interests, tasks and aims.  However, alongside this, each person wherever they live, in their work places or in the communities, whether in Kurdistan or any other country are involved in local groups (Community Groups or any other nonhierarchical organizations).

 We are active in Anarchist & Libertarian groups.  If we are in Kurdistan, we work on the principle of “act locally, think globally” and also as an international duty to help and support the struggles of our classes – for our comrades wherever they are in struggle.  For those of us who live in Europe or other countries, we help and support local groups and independent originations and the mass movements in Kurdistan on the same principle.  While we can think, communicate and write in Kurdish, this makes it easier to create strong links & connect with people in Kurdistan more than those who cannot communicate and write in Kurdish. These tasks obviously put an extra burden on the shoulders of those of us do not live in Kurdistan.

In addition, KAF is the only independent Forum which seeks to introduce and exchange ideas and views on Anarchism. , rejecting and dismay all the accusation that in the long history of the socialist movement labeled and accused  the anarchism idea.  The KAF makes activists in the wide range of  mass movements familiar with  different currents  of  anarchist ideas, for example,  the social Anarchism, individual Anarchism, Anarcha-feminism , Anarcho-Syndicalism, Anarcho-communism, Anarcho-primitivism/green Anarchism, Anarcho-animal liberation front, religious Anarchism and  bisexual Anarchism [The homosexual, bisexual and transgender  anarchists.]

If you are not a group, how are you united and how/why do you not introduce yourselves as a group?

As we said from the beginning KAF is a Website or a Forum operating on the geographical ground or physical space.     In fact it is an independent electronic site to introduce Anarchism (Libertarianism) to readers as an idea not an ideology.  More than that,  anarchist groups will be formed on the ground of daily struggles, demands and activities in the process of the local movement, that means anarchist groups can  appear  in the form of  local groups in different places and different  levels , for instance among  unemployed people, students, children, women, disabled people, teachers, pensioners , workers in their work places, people who work in councils, hospitals, universities  or any other service provider, environmental groups, neighborhood groups, residents group, people who work in parks and any groups that set up around a single issue while the issue remains as a current  matter of concern for members….this list can go on and on.

At the same time we stress that, whatever the name of the groups are is not a problem.  We are not looking for a group to be supported that has labeled themselves or uses the title “Anarchist”.  What is important for us to see is their struggles, how they organize themselves, how they come to make decisions together.  It is important that active local groups as they already exist or emerge in the mass movements are nonhierarchical, non authoritarian organizations which are very different from official parities, authoritarian organizations and NGOs.   No doubt there are differences between each local groups and the way they work. How groups see themselves helps to show their independence e.g. as distinct from and not dependent on political parties, if they don’t believe in elections, parliamentary democracy, official representatives.  We can separate these kinds of groups from the others that do believe in this form of political work and who rely on these power structures to achieve their demands.  In contrast, local groups we support rely on themselves to carry out these roles themselves, to control their lives  through  their activities as  direct action to bring back all the decisions that are made by politicians, local authorities, companies, management  and so-called democratic administration of the government,  into their own hands and into the hands of their communities.  This will happen step by step through mass movement until it reaches its final stage in achieving its goals which is terminating or ending the current system and class society.

In order for local groups and mass movements to avoid bureaucracy, authoritarianism, and doing things that are not in the interests of the groups, we can look to the experiences of class struggles. These have taught us it is important and necessary to fight back from centralization, hierarchism, the role of leaders and ideology.  At the same time we need to publicly defend the independence of community groups to make their own decisions on matters that affect them.  That means we need to work exactly opposite of the groups and organizations that are depending on the lefties and the authority. This kind of organizations are working on the name of the ordinary people and working class in forming different types of organizations  to divert them from the direct action to end the real struggles and force them to move  towards the form of the struggles which they ( the organizations) themselves believe in.  Activists in local groups do not have to name their organizations and groups outright if they prefer, and we are against cultivating seeds of sectarian wars.  Instead, anarchists have once aim and it is to be concerned about their activities in order to help everyone to work collectively, help and support all the groups that come into existence that are against hierarchy and authoritarianism so that we can support one another and strengthen our movement.

Does (KAF) publish all the materials, in other words, any political, social subject, articles or any analyses with different idea, different view and ideology?

Yes and No.

No. When the materials and articles are propaganda or support the ideologies of nationalism, religion, justify existence of the state and its polices, support parliamentary democracy, elections, authoritarian socialism, the idea of Marxism, Leninism, Maoism …promoting the idea of racism, nationality, sexism. All these subjects are not allowed to be publishing on KAF.

Yes, to any of the above subjects. Articles that critically analyse our views or anarchist analysis about anything as long as it rationally deals with his/her view by the use of facts, avoiding humiliation and accusation.  In other words, yes they will be allowed to be published and we will give a response.

Kurdish-speaking Anarchist Forum  (KAF)

Changing the name of Kurdistan Anarchist Forum to Kurdish-Speaking Anarchist Forum

Changing the name of Kurdistan Anarchist Forum to Kurdish-Speaking Anarchist Forum

Kurdistan Anarchist Forum (KAF) formed in 2005, until now it has been recognised by this name. The word ‘Kurdistan’ caused so many questions from different comrades and friends and from many places and organisations. We were asked why ‘Kurdistan’ ? We, therefore, wrote some clarification in the form of ‘FAQ about KAF’ to explain and clarify our position that when we say ‘Kurdistan’ nothing to do with “nationalism” or “Patriotic”. In fact using ‘Kurdistan’ was only to reflect the place of our activates as we explained in our ‘FAQ about KAF’.

In order to avoid any more confusion and for clarity, we as (KAF) comrades thought it is better to changing the name to (Kurdish-Speaking Anarchist Forum) but still remain as (KAF).

Just to let all our comrades and friends know, From now on our letters, announcements and publicities will be under the name of Kurdish-Speaking Anarchist Forum (KAF)

With Solidarity
Kurdish-Speaking Anarchist Forum (KAF)
1st Sep 2016

—————————————————————————

Changing the name of Kurdistan Anarchist Forum to Kurdish-Speaking Anarchist Forum

Kurdistan Anarchist Forum (KAF) formed in 2005, until now it has been recognised by this name. The word ‘Kurdistan’ caused so many questions from different comrades and friends and from many places and organisations. We were asked why ‘Kurdistan’ ? We, therefore, wrote some clarification in the form of ‘FAQ about KAF’ to explain and clarify our position that when we say ‘Kurdistan’ nothing to do with “nationalism” or “Patriotic”. In fact using ‘Kurdistan’ was only to reflect the place of our activates as we explained in our ‘FAQ about KAF’.

In order to avoid any more confusion and for clarity, we as (KAF) comrades thought it is better to changing the name to (Kurdish-Speaking Anarchist Forum) but still remain as (KAF).

Just to let all our comrades and friends know, From now on our letters, announcements and publicities will be under the name of Kurdish-Speaking Anarchist Forum (KAF)

With Solidarity
Kurdish-Speaking Anarchist Forum (KAF)
1st Sep 2016

—————————————————————————————————————-

Website http://www.anarkistan.com

Archive http://www.issuu.com/anarkistan

Twitter http://www.twitter.com/anarkistan

Facebook www.facebook.com/sekoy.anarkistan

www.facebook.com/groups/Pertuky.Anarky/

Email anarkistan@riseup.net

* https://anarkistan.com/about

Advertisements

3 thoughts on “پرسیار و وەڵام لەبارەی سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s