بەڵێ هاوڕێ هەژێن، چینی کرێکاران شۆڕشگێڕ نین

بەڵێ هاوڕێ هەژێن، چینی کرێکاران شۆڕشگێڕ نین

                                                         زاهیر باهیر – لەندەن

                                                         02/09/2017

لە مانگی پێشوودا ، مانگی ئاب، وتارێکم لەژیر ناوی ” ئایا کرێکاران چینێکی شؤڕشگێڕن ؟” نوسی .  لە ڕۆژی 24/08/2017 هاوڕێ هەژێن بە ڕەخنەیەکی هەمە لایەنەی دووروو درێژ وەڵامی دامەوە. کە لق و پۆپێکی یەکجار زۆری لێکردۆتەوە و ئەسڵی مەبەستەکەی تیادا فەرامۆشکراوە. من هەوڵدەدەم بە چڕوپڕی و بە کورتی سەرنجی خۆم دەربارەی ڕەخنەکەی هاوڕێ هەژێن ، کە زیاتر خۆڕۆشنکردنەوەیە، دەربڕم .  هیوادارم کە بتوانم ئەمە بکەم .

پێش ئەوەی بێمە سەر ڕەخنەکەی هاوڕێ هەژێن  دەبێت ئەو بنەمایانە دەستنیشان بکەم کە هاوڕێ ڕەخنەکانی  لەسەر بنیاتناون ، کە بەڕای من ئەمانەن:

یەکەم : پێناسەکردنی ” کرێکاران و پڕۆلیتاریا” لەو پێناسەیەدا کە ئەو کردویەتی بۆ کرێکاران منیش هاوڕام و پێشم وایە ئەوەی لە وتارەکەی مندا هاتووە کە لێکدانەوەی فەرهەنگی دانشگەی ‘کامبریجە’ بۆ چەمکی کرێاکاران، تەواو نییە، هەروەها پێناسەی مارکسییەکانە کە من تا ڕادەیەکی زۆر لە تەکیدا هاوڕام .  کەواتە لیرەدا هاوڕی هەژێن پێناسەیەکی کردووە بۆ کرێکاران و پڕۆلیتریا ، کە من لە زۆربەیا هاوڕام .  تەنها  جیاوازییەك بۆ من لە نێوانی پڕۆلیتاریا و چینی کرێکارانا دەبینم ئەویش ئەوەیە پڕۆلیتاریا  کە من زیاتر وشەی  چەوساوان ، کاردار و بێ کار-یسن بۆ دادەنێم، هەر لە دێر زەمانەوە دەگرێتەوە بەڵام کرێکاران هەموو چەوساوان ناگرێتەوە.  کەواتە چەوساوان لەتەك دروستبووی کۆمەڵی قوچکەیی و دواتریش کە ئەمە بەرەو کۆمەڵی چینایەتی چووە ، هەبووە تاکو ئەمڕۆ .  بەڵام چەمکی کرێکاران بە چەمکە ئاشکراو نوێیەکەی لای هەموو بیرۆدۆزەکان مێژوی ڕەنگە بگەڕیتەوە بۆ کەمتر لە  1000 ساڵێك یا شتێك زیاتر .

دووەم: هاوڕێ هەژێن لە خواست و ویستی خۆیەوە تەماشای چینی کریکاران دەکات ، نەك وەکو ئەوەی کە هەبوون و هەن .  هەر ئەمەش هۆکار بووە بەوەی کە هاوڕێ زیاتر ڕەخنەیەکی ئەکادیمیانە نەك واقیعانە و مەیدانانە لە وتارەکەی من بگرێت.  کەواتە ئەو نە سەرنجی بەدیقەتی لە وتارەکەم داوە،  نە وەکو سەرنجیش تێبینییەکانی خۆی دەربریوە .  بەڵگەشم بۆ  ئەوەی کەوتم،  ئەوەی کە ئەو نوسیسوێتی ڕەخنەیە، نەك بە خوێنەری بسەلمێنێت کە کرێکاران شۆڕشگێڕن گەرچی سەرباسی ڕەخنەکەی سەلماندنی شۆڕشگێڕێتی کرێکارن .  هەر بە هۆی  ڕەخنە گرتنیشەوە،  هەندێك لە بڕگە و نوسینەکانی من شێوێنراون [ دیارە من ناڵێم کە ئەو بە ئەنقەست ئەمەی کردوە بەڵکو بە وردی وتارەکەی منی نەخوێندۆتەوە و هەر لەبەر ئەوەش بڕگەکانی نێو وتارەکەی بە یەکەوە گرێنەداوە] من لە دوایدا بە بەڵگەوە دەگەڕێمەوە سەر ئەو شێواندنە.

دەبێت ئەوەش بڵێم کاتێک کە رەخنەکەیم خۆێندەوە ، توشی تێڕامان و  سەرسوڕمانی کردم، چونکە من و هاوڕێ هەژێن بە حوکمی نزیکی فکریی و پەیوەندی پتەومانەوە زۆر جار  لێدوان لەسەر زۆر باس دەکەین .  هەرگیز هەستم نەکردووە کە من و ئەو سەبارەت بە ڕۆلی کرێکاران ، ناڵێم پێناسەی کرێکاران ، هیچ ناکۆکییەکمان هەبووبێت، هەمیشەش شؤخیمان بە پیرۆزکردنی کرێکار کردووە .  پۆستەکانی ئەو لەسەر فەیسبوك شاهیدی قسەکانی منن کە ئەو چۆن ڕۆڵی کرێکارانی بینوە لە کۆمەڵدا، نەك هەر ئەوە بەڵکو ڕۆڵی تاکەکانی کۆمەڵیش بە گشتی .  من لێرەدا نامەوێت نموونە بهێنمەوە ئەوە کاری خودیی خوێنەرە گەر گومانی لەم سەرنجانەی من هەبێت، با خۆی بچێت جارێکی دیکە پەیجە تایبەتییەکەی خوەیی هاوڕێ هەژێن و پەیجەکەی ‘ ئازادییخوازان’ یش بەسەرکاتەوە.  لە ڕاستیداس من ئێستا نازانم بۆچی هاوڕێ، کرێکارانی لابۆتە شؤڕشگێڕ!! ئەمە بۆ من ئەوەندە نوێیە، کە لە مانگێک کەمترە.

بۆ ئەوەی کە چوارچێوەی  سەرنجەکانی من ڕەخنەکانی ئەو  بگریتەوە ، ئەوە دەچمە باسەکەوە .  هەوڵ دەدەم تەنها لە هەر خاڵێکی ئەو من ئاماژە بە دێڕێك یا چەند دێڕێكی  بکەم ، تاکو زیاتر سەری خوێنەری پێوە نەیەشێنم و خۆشم لە درێژدادڕی و ڕێزنەگرتن لە وەخت ، بپارێزم .

هاوڕێ هەژێن دەڵێت ” ھیچ دوو کەس و ئەندامانی ھیچ خێزانێك و ئەندامانی ھیچ گروپێك و کرێکارانی ھیچ کێڵگە و کارگە و …تد ناتوانن وەك یەك شتەکان ببینن و وەك یەک بیربکەنەوە و وەک یەک ھوشیار بن و وەك یەك ھەموو دیوەکانی پرسێك ببینن………. و ھەر کەس پاگەندەی ئەوە بکات چینی کرێکار ١٠٠% یان ھەموو کرێکاران شۆڕشگێڕن، ئەوا خەریکی پەرجووکردن و جادووکردنە لە کرێکاران. ”  باوەڕناکەم کە من شتێکی دیکەم وتیبێت . منیش وتومە چینی کرێکاران وەکو ‘ گشت’ شؤڕشگێڕ نین و هەرگیزیش نەبوون .  منیش بۆیە وتومە ئەوانەی کە شؤڕشگێڕبوون کرێکارە سۆشیالیست و ئەنارکیستەکان بوون ، نەك هەر هەموویان .  دیارە من مەبەستم لە شۆڕشگێڕی، نێت و هەوڵ و خەباتی هەڵتەکاندنی  سیستەمەکەیە و بنیاتنانی  کۆمەڵی ناقوچکەیی و ناچینایەتییە . ئایا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە منیش هەستم بەوەی هاوڕێ کردوەو کە هیچ وەخت کەسەکان لە بیرکردنەوە و قسەو کارکردنیانا وەکو یەك نین ؟ [ من دەتوانم ئەمە بە شێواندنی قسەکانم، ناو بەرم ]

هاوڕێ دەڵێت ” بەڵام ئەگەر بڕیابێت ڕادەی ناڕەزایەتی و مانگرتن و خۆڕێکخستن و چالاکی و بەشداریکردنی چین و توێژەکان لەنێو ڕاپەڕینەکان و پاشکاراییەکانی ڕاپەڕینەکان بەراوردبکەین، ئەوا کرێکاران لە ھەموو چین و توێژەکانی دیکە شۆڕشگێڕترن، شۆڕشگێڕترن نەک لەبەرئەوەی کە مارکس ئاوای دیاریکردووە یان ئێمە خۆمان بە کرێکار دەزانین، نەخێر، لەبەرئەوەی کە گۆڕانی سیستەمی چینایەتی لە ھەموو چین و توێژێکی دیکەی کۆمەڵی چینایەتی، بە قازانجی کرێکارانە، لەبەرئەوەی کە کرێکار بە گوێرەی ھەستیاری پێگەی لەنێو بەرھەمھێنان، ڕاگری چەرخی بەرھەمھێنان و سووڕانی کۆمەڵی چینایەتییە”

ڕاستە ناڕەزایکردن بە هەموو چەشنەکانییەوە یاخیبوونە لە زوڵم زۆر و چەوساندنەوە ،بەلام ئەمە مانای ئەوە نییە کە کرێکاران کە بۆ پولێك زیاتر ناڕەزایی دەکەن، یا دەیانەوێت ئەوەی کە لە دەستیاندایە لە دەستیاندەرنەچێت ، شۆڕشگێڕێتی بێت ، بەو مانایەی  کە ئەمان دەیانەوێت کۆمەڵ بەرەو کۆمەڵی سۆشیالیستی بەرن .  ئەمانەی کە ئەمان دەیکەن خەباتکردنە ، یاخوبوونە ، هاوکاتیش مەرج نییە هەموو یاخی بونێک شۆڕشگێڕی بێت، جەردە و مافیاکان یاخین و دژی دەوڵەت و یاساکەشین، بەڵام شۆڕشگێڕ نین [ تکایە با خوێنەر وا تێنەگات کە من کرێکاران لەگەڵ مافیادا هاوتادەکەم ] .  دوای ئەوە من نازانم هاوڕێ بۆچی ‘ کرێکاران’ لە باقییەکەی دیکەی جیادەکاتەوە کە دەڵێت ‘ لە گۆڕانی سیستەمی چینایەتییدا’  بۆ دەبێت کە زیاتر  بە قازنجی کرێکاران بێت تاکو  کابرایەکی بێ کار، قوتابی، پەكکەوتە ، خانەنشیکراو؟ [ کرێکار لای من ئەوەیە کە کار دەکات، چونکە ئەو کاتە هێزی بازوی دەفرۆشێت و  قازانج لەو ڕێگایەوە بۆ سەرمایەداریی دروستدەکات، بەڵام کە بێ کار دەکەوێت یا خانەنشین دەکرێت،  لێرە بە کرێکارێکی پەکککەوتە یا بێ کار ناوترێت کرێکار ، دەکرێت بڵێی کۆنە کرێکارەکە، من ئەمانە ناو دەنێم چەوساوەکانی، بێدەرەتانەکانی ، هەژارەکانی ناو کۆمەڵ کە هاوەڵ و هاودەرد و هاوئامانجی کرێکارانن ]

هاوڕێ دەڵێت” … پرسیارەکە ئاوا بووایە ‘ئایا ھەموو کرێکاران / ئایا ھەر کەس کرێکار بێت شۆڕشگێڕە؟’،..”  من ئەو تایتڵەی هاوڕێ بۆ سەروتارەکەم بە گونجاو نازانم ، چونکە وتارەکەی من زۆر شتی دیکەی گرتۆتە خۆی و ویستوشمە وەکو چین باس لە کرێکاران بکەم ، واتە وەکو گشت نەك وەکو ئەفرادەکانی ناو چینی کرێکاران، کە قسەکردن لەسەر تاك و بەشێکیان  گرفتێکی زۆر دروستدەکات. .

هەر لەو بڕگەیەدا هاوڕێ دەڵێ ” “. ئەگەر چینی کرێکار و کرێکاران شۆڕشگێڕ نین، ئەدی چین؛ دژەشۆڕش، ھەلپەرست، ھاوبەرژەوەندی چەوسێنەرانی خۆیان و …تد ؟ ”  باشە من لە کوێی وتارەکەمدا وتومە کرێکاران دژە شۆڕشن؟ ئەمە شێواندنی نوسینەکەی منە . ناکرێت هاوڕێ هەژێن ئەوە بە من ببڵێت چونکە ئەو من  دەناسی کە هەر ڕەش و سپی نابینم.   قسەی من لە سەر شۆڕشگێڕێتییە ، من کرێکاران بە دژە شۆڕش نازانم مەرج  نییە ئەوەی کە شۆڕشگێڕ نەبێت ئیتر دژە شۆڕش بێت ، توێژاڵێکی زۆر لەو نێوانەدا هەن کە نە شۆڕشگێڕن و نە دژ بە شۆڕشیش.  دیسانەوە دەبێت ئەوە بڵێمەوە کە پێناسەی شۆڕش بۆ من شۆڕشی کۆمەڵایەتییە کە  کۆمەڵی سۆشیالیستی بەرهەم دەهێنێت .

وەکو لە سەرەتاشدا وتم ، لەتەك هاوڕێ هەژێن-دا دێمەوە کە پێناسەکەی ‘کامبریج’ ناڕاستە .  بەڵام لەوەی کە کەسێك بە پارچە کاردەکات ، یا کاری دروستکردن و چاکردنی خانوو دەکات، یا تەنانەت هەر دیکۆرەیشن دەکات، من سەرنجی خۆمم هەیە .  لێرەدا ئەو کەسەی کە ئەو کارە دەکات مەرج نییە کە کرێکار بێت چونکە لەو کەسانە  زۆرن کە کەسانی دیکە دەگرن بە پارەیەکی کەم و دەیانچەوسێننەوە.  کە بەڕای من ئەوانە کرێکار نین ، خاوەن بزنسی بچوکن هەر وەکو چۆن کابرا دوکانێکی هەیە بەڵام یەکێك یا دووانی تر کاری بۆ دەکات ، گەرچی هاوکات خۆشی هەر کاردەکات بەڵام من ئەو بە کرێکار نازانم .  خاڵێکی دیکەش لێرەدا هەیە ئەویش بوونی پشکە ‘ سەهم’ لە دووکانێکد، لە شوێنێکی سەر کاردا وەکو  لە شۆپی جۆن لویس- بریتانی ( John Lewis   ) دا کە دەستمایەکەی  ملیار پاوەنە و هەزاران کرێکار و فەرمانبەرریی هەیە بەڵام ، کەسەکانی کە کاری تیادا دەکەن ‘ پشکیان’ هەیە سەرەڕای موچەکەشیان  ، لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕ ناکەم  هیچ جۆرە بڕیارێکی گەورە یا بچوکیان لەدەستدا بێت .  ئەمە تۆزێك ئاڵۆزە ، بەڕاستی سەرمایەداریی لە هەموو ڕویەکەوە هەوڵ دەدات کە کەسەکان هەرچی بن گەندەڵیان بکات ، مێشکیان بشواتەوە.

سەرنجی من بۆ گۆڕینی چینی کرێکاران ، ئەوەی کە هاوڕێ باسی دەکات، تا ڕادەیەك  یەکە ، پێگەی  کرێکاران نەگۆڕاوە و نەبوونەتە بورجوازیی .  بەڵام هاوکات لە زۆر لایەنی دیکەوە کرێکاران گۆڕاون ، هەم ژیانیان ، چوونێتی کارکردنیان ، ئامرازەکانی کارکردنیان ، بەشبوونیان بە گوێرەی شارەزایی و تایبەتمەندیی کارەکانیان  ، ئەو نەقابانەی کە ئەندامن تیایاندا، شوێنی ژیانیان، هەژموونی میدیا لەسەریان، بایاخدان بە  بازاڕییکردنی  زۆر، هەروەها  بوون بە کۆیلەی بانق  و  …گەلێکی دیکە کە هەر هەموو ئەمانەش بمانەوێت و نەمانەوێت کارایی خۆیان لەسەر بیرکردنەوە و ئامادەبوونیان بۆ کردنی چالاکییەکی بچوك تا گەورە ، داناوە .  هەر کەس بخوازێت کە بزانێت چۆن ئەمانەی سەرەوە کرێکاریان، گۆڕیوە من دەتوانم دەیەها  نموونەی بخەمە  بەردەست.

هاوڕێ دەڵێت ” ئەگەر کەسێك ھەبێت و ئاوا بیربکاتەوە، کە زۆری ھەژمار شۆڕشگێڕی کەسەکان و چینەکان دیاریدەکات، بەبێ گومان گرفتی بیرکردنەوە و دیتن و خاڵیبوونی پاشخانی زانیاریی ھەیە”

بەدڵنیاییەوە نە من و نە  ئەنارکیستانی دیکەش ئاوا بیرناکەنەوە ، چونکە لە کایەی شؤڕشدا ژمارە بڕیار نادات بەڵام ڕەنگە سەرەنجام دیاریبکات، بۆ نموونە ئەگەر شۆڕش شۆڕشی بە تەنها کەمایەتییەکی کۆمەڵ بێت، بۆ نموونە با بڵێین تەنها کرێکارانی پیشەسازیی ، ئەوە نەك هەر شۆڕشەکە ناتەواوە بەڵکو بەری شۆڕشەکەش هەر بۆ کەمایەتییەکە دەمێنیتەوە و گۆڕانکاریی بنەڕەتی و جددی ناکرێت.

لە لاپەڕەیەکی دیکەدا هاوڕێ هەژێن دەڵێت ” کرێکاران چینێکی یەکگرتوو نین؟ ئایا ھیچ چینێک تەنانەت بۆرجوازیش ھیچ کات یەکگرتوو بووە، تاکو کرێکاران یەکگرتوو بن؟ ئایا مامۆستایان، فەرمانبەران، جوتیاران، خانەنیشینان، خوێندکاران، دوکانداران، دەڵاڵان، سەربازان، سیخوڕان، …”

 باسەکەی من لەسەر کرێکارانە ، نەك بورجوازی ، هاوکاتیش ئەوە دەڵێم کە سەرکەوتن لە یەککەوتن و یەکگرتندایە .  دڵنیام لەوەی کە هاوڕێ هاوڕامە لەمەدا.  دوای ئەوەش ، بورجوزازی و کرێکار پەرستەکان و ناحەزانی ئەنارکیزم هەرچی دەڵێن، ئازادن ، بەڵام واقیع پێجەوانەی ئەوان قسەی کردوە لە ڕابوردووش و لە ئێستاشدا.

” من ھەرگیز لەتەك ئەوە یەکناگرمەوە، کە کرێکاران کەمینەیەکی ناکار بن، ھەر ئاوا لە چین و توێژە پڕۆلیتێرەکانی دیکە نایەکگرتووتر و بێدەنگتر و ملکەچتر نین.”   بەداخەوە ئەمە حەقیقەتەکەیە و واقیعیش تا ئێستا هەر ئەوەی پیشانداوەو بورجوازی لەمان یەکگرتووترن ، ئەی ئەگەر وانییە دەوڵەت بۆ لە خزمەتی کۆمپانیاکاندایە ، من بە دەیەها نموونەت بۆ دەهێنمەوە کە بورجوازی لە بریتانیادا زۆر یەکگرتووترن تاکو کرێکاران ، هەڵبەتە ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە و شێوەی تایبەتی  کارکردن لەسەر یەکگرتنی نێو خۆیان هەیە.

ئەوە دەسەلمێنم کە کرێکاران و ڕۆڵیان  لە ئەرجەنتینا زۆر زیاتر و بەبایەختر بوو تاکو یۆنان و  زۆرێك لە شوێنەکانی دیکە ، گەرچی لە ئەرجەننتیناش کرێکارە سۆشیالیستەکان و چەپەکانی  ناو حیزبەکان  و ئەنارکیستەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو .  هەرچی یۆنان بوو ڕۆڵی چەپ کاریگەر بوو ، ئەو بارودۆخەی لە یۆنانا خولقابو لە ڕوی خراپییەوە ، کەلە کاتێکدا بزوتنەوەی ئەنارکیستەکان و سۆشیالیستەکان زۆر بەهێز بوون، گەر لە هەر وڵاتێکی ڕۆژاوی دیکە بوایە جگە لە وڵاتانی پیشەسازییە گەشەکردووەکان ،  شؤڕش بەرپا دەبوو بەڵام چەندێك دەوامی دەکرد ئەوە دەکەوتە سەر هاریکاریی نێونەتەوەیی.  بەلام بەداخەوە کە لە یۆنانا گەورەترین تێشکانی بەدەستهێنا .

لە خاڵێکی دیکەدا هاوڕێ هەژێن دەڵێت ”   بۆ من وەک خوێنەر نازانم پەیوەندی “دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا” وەك دروشمی چەپ و وردەبۆرجوازی چ پەیوەندییەکی بە چینی کرێکار و سەلماندنی “شۆڕشگێڕبوون و نەبوونی چینی کرێکار” ھەیە؟”

هاوڕێ گیان من وتارەکەم پەیووەستکردۆتەوە بە چەمکەکەی مارکسەوە بۆ شۆڕش کە لە کاتێکدا ئەو ‘ دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتایا’ بەو ئامرازە دەزانێت کە بەرەو کۆمەلی سۆشیالیستیمان دەبات، ئەو چینی کرێکاران تا ئەو ڕادەیە بە شۆڕشگێڕ دەزانێت کە ڕژێمیان پێدەگۆڕێت و دەوڵەتێکی پڕۆلیتاریان، پێ دادەمەزرێنێ .  بەڵام من وتومە ئەوە هەرگیز پلانی چینی کرێکاران نییە و ناشبێت.  دیارە ناڕوونی ئەو خاڵە لە کاتێکدا دەردەکەوێت کە خۆێنەر تەواوی وتارەکەم بەیەکەوە گرێنەداتەوە و بە پارچە پارچەیی بیبینێت.

” ؟ چۆن بەبێ گوێدانە پاشخانی چینایەتی بەشداری تێکۆشان دەبین، ھاندەرەکان چین، بێجگە لە ناڕەزایەتی بەرانبەر پێگە و پاشخانی ئابووریی و کۆمەڵایەتیمان؟”

پرسیارەکەی هاوڕێ هەژێن دروستە گەر هەر هەموو کەسێك بە کرێکار بزانین بەڵام لای من هێشتا خەڵکی لە کۆمەڵدا دەکرێن بە سێ چینەوە کرێکاران ، پڕۆلیتار ، چینی ناوەڕاست کە پڕۆفیشناڵەکانن ، چینی باڵادەست و دەستەبژێر .  دوای ئەوەش گەر شۆڕش بە شۆڕشی کۆمەڵایەتی بزانین کە هەرە زۆرینەی خەڵکی بەشداریدەکات و بە قازانجی هەموان دەگەڕێتەوە ، ئەوە تەنانەت کەسانێیك کە پێگەی چینی کرێکارانیشیان ، نییە بەشدارن لە هەنگاوە شۆڕشگێڕییەکانا.

هاوڕێ هەژێن دەڵێت ” بەبۆچوونی من، ھەم گوتەکە [ مەبەستی گوتەکەی مارکسە- زاهیر]  ڕاستە و ھەم ئەنجامگیرییەکەشی. چونکە کرێکاران وەك خوارترین چینی کۆمەڵ و سەختی ڕۆڵ و گرنگی ڕۆڵی چینایەتییان دەبنە شۆڕشگێڕ و زیاتر لە ھەموو چین و توێژێکی دیکە خوازیاری گۆڕانی ئاوا سیستەمێك دەبن”

لیکدانەوەی من بۆ چەمەکەی مارکس ئاوایە کە نوسیومە ، ئەو سەرنجامگیرییەشم لە واقیعدا کردوە ، کە کرێکاران لە هەوڵی باشکرنی ژیانی خۆیانان، نەك گۆڕینی سیستەمەکە بەو سیستەمەی کە من و تۆ دەمانەوێت.  دوای ئەوە وەکو  باسم کردوە کرێکاران زۆر باشتر دەژین لە بێکاران ، لە خانەنشینکراوان لە قوتابییان [ دیارە ئەمانە من هیچیان بە کرێکار دانانێم بەلام بە پرۆلیتاریا، کە چەوساوە و بێدەرەتان  و هەژارن ] ئا لەم بارەدا باری ژیانی کرێکاران لەمانەی کە من ناونوسم کردووە خراپتر نییە ،  هەر لەبەر ئەمەشە کە من کرێکاران لە قوتابیان و ئەوانی دیکە بە شۆڕشگێڕتر نازانم، هەر بۆیەش من چەمکەکەی مارکس لەگەڵ خۆیدا بە ناکۆك دەبینم  .  سەرەڕای ئەمانەش تۆ ئەوەت لەبرکردووە کە تەنها بارودۆخی خراپی ژیان نابێتە خولقاندنی نە شۆڕش و نە شۆڕشگێڕێتیش گەر هۆشمەندی لەگەڵدا نەبێت.  گەر وابوایە لە گەلێك وڵاتدا دەمێك بوو شۆڕش کرابوو.

” من ئاوا لە دێری یەکەمی ئەو پەڕەگرافە تێدەگەم، کە ‘ تێکۆشانی ئابووریی ھیچ نییە و نیگەتیڤە’، ‘کۆششی ڕامیاریی و تێکۆشان بۆ دەسەڵاتی ڕامیاریی پۆزەتیڤە’. دیسان ‘تێکۆشانی سەندیکا نیگەتیڤە’ و ‘ئەگەر لە شانی پارتییە ڕامیارییەکان بووایێن، شۆڕشگێڕ دەبوون’ . ‘ کرێکاران بە قسەی مارکس دەکەن، لەبەرئەوە خەریکی سەندیکان'”

هاوڕێ هەژێنن  غەدرێکی یەکجار زۆرم لێدەکات چونکە   ئەمە شێواندنی مەبەستەکە و نوسینەکەی منە ، من لە کوێدا وتومە کە ئەوانە هیچ نین؟ ، ئەی باشە گەر هیچ نین لای من، بۆچی  من  هاریکاریی و هاوکاری ئەو لایەنانە دەکەم کە بۆ پولێك زیاتر ناڕەزایی دەکەن ؟ یاخود هی ئەوانە دەکەم کە غەدریان لێدەکرێت؟  من لەکوێدا وتومە کە دەسەڵاتی ڕامیاریی پۆزەتیفە ؟  گەر خوێنەر بییەوێت مەبەستەکەم پێچەوانە بکاتەوە ئەوە زۆر لەوە زیاتریش دەتوانێت بکات کە تۆ دەیڵێیت .  هەموو کەس دەتوانێت شتێك لە وتاری کەسێکی دیکەدا دەربێنی و بە ئارەزوی خۆی بە لاڕێدا بیبات و بە خواستی  خۆی قسەی لەسەر بکات .  من هەر ئەوەی پێشتر دەڵێمەوە کە  وەڵامەکان لای من ڕەش و سپی نین ، تاکو ئەوەی کە کرێکاران دەیکات بخرێنە خانەی نێگەتیڤییەوە ، بەڵام زۆربەیان ئامانجیان لابردنی سیستەمەکە نییە کە من وتۆ دەمانەوێت.

دیارە لە هەندێك  حاڵەتیشدا موچە و باری دارایی ناکرێتە پێوانەی شۆڕشگێڕێتی و ناشؤڕشگێڕێتی. ئا لێرەدا هەموومان نمونەی یەکجار زۆرمان لەبەردەستدایە هاوکاتیش ئەگەر دەنگدان بۆ پارتە چەپەکان و کۆمۆنیستەکان کە تا ڕادەیەک کرێکاران و نقابەکان بە خۆیان و نوێنەری  خۆیانیان،  دەزانن ، هەنگاوێکی پێشکەوتوانەو شۆڕشگێرانە بێت ، بەڵام کە نایەنە سەر حوکم لەبەئەوەیە دەنگی تەواوی کرێکاران و پڕۆلیاتاریای وڵات ناهێنن، ئیدی بە هەر هۆکارێك بێت، بەڵام دڵنیام هۆکارەکەی ئەوە نییە کە کرێکاران، سیستەمی کرێگرتەیی ڕەتدەکەنەوە ، بەڵام دەبینن کە ئەم حیزبانە پێچەوانەکەی دەکەن.

هاوڕی هەژێن پرسیار دەکات و دەڵێت ” ئایا دادپەروانەیە کرێکارێکی کورەخانە یان پۆڵاسازی و بارکردن ڕۆژانە ھەشت سات کار و چەند سات ھاتووچۆی کار و سووکایەتی خاوەنکار و سەرکاریگەر…تد ھێندەی بیمەی بێکاری یان بیمەی کۆمەڵایەتی و دەرمانی و خانەنشینییەکەی من وەربگرێت، کە بەیانی تاکو ئێوارە لەنێو فەیسبووک خەریکی وڕێنەکردنم؟”

ئێ باشە من لە کوێدا وتومە ئەوە دادپەروەریانەیە؟ نیشانەی پرسیارکردنەکەی ئەو وا دەگەیەنێت کە من ئاوام وتبێت.  قسەی منیش هەر ئەوەیە ئەوەی گەر پێگەی ئابوریی باشتر بێت ، گۆڕینی ئەو بارودۆخە بۆ ئەو کەمتر واقیعیانە ترە تاکو بێ کارێك ، قوتابییەك، پەککەوتەیەك یا خود خۆت وتەنی کەسێکی سەر فەیسبوکی وەکو تۆ  ….

هاوڕێ هەژێن دەڵێت ” بە بۆچوونی من، ئەگەر لێنینیستێك یان ئەندامی پارتییەکی چەپ بیگوتایە ” گەر داخوازییەکانیان لە داخوازی ئابوورییانەوە بچیتە قاڵبی داخوازیی سیاسیانە.” ھیچ شاییشتەی لۆمە نەدەبوو، بەڵام بۆ کەسێك کە ھەردەم خەریکبێت خۆی لەو ئاراستەیە جیاواز نیشانبدات، ئیدی ناکرێت کەمگرتنی تێکۆشانی ئابووریی و بەرزنرخاندنی “تێکۆسانی ڕامیاریی”

ئەمەی کە هاوڕێ هەژێن دەیڵێت هەڵگێڕانەوەی قسەکانی منە ، من گەر ئەو نەناسم دەکەومە گومانەوە لە هۆکارەکەی. هەر لەبەر ئەوە دەڵیم کە بە دیقەت وتارەکەمی نەخوێندۆتەوە یا هەر دەوەن بەئشکردنە.                                                  من ڕام وایە کە هەمو ناڕەزاییەكی ئابوریانە ، لەسەر کێشەی خانوبەر ، کێشەکانی قوتابییان ، هاریکاری پەنابەران و کۆچبەران و هەموو جۆرە کەمپەینێکی دیکە لە پێناوی باشکرنی ژیانی گروپێکدا ، گەر ‘ بە سیاسی نەکرێت’ دەچێتە خانەی کاری کۆمەڵە خێرخوازییەکانەوە ، چونکە تۆ پەیامێکت نابێت جگە لە چاککردنی حاڵی ئەوان نەبێت بێ ئەوەی پەیامی ئەوە بدەیت کە دەبێت ئەو کێشەیە ببەسترێتەوە بە سیستەمەکەوە ، ڕەگو ڕیشەکەی بگریت . گەر وا کێشەکە نەبینیت و مامەڵەی لەگەڵدا نەکەیت  بەڕای من ئەوە لە قازانجی سیستەمەکە دەگەڕیتەوە .  من لە وتارێکمدا کە بە ئینگلیزی نوسیم ، پەنجەم بۆ ئەمە ڕاکێشا ، گەلێك کۆمێنتی باشم بۆ هات و گەلێکیش لێدوانم بە ئیمەیل لەتەك هاوڕێیانی ئینگلیزی زماندا کرد .  داخوازی ئابوریانە گەر نەکرێتە داخوازی سیاسیانە ، ئەوە لە سنورێکی تایبەت تێپەڕناکات و ئەو پرسە  هەر لەوێدا لەبار دەچیت چونکە کرێکاران یا هەر کەرتێکی دیکە لە هەوڵی خۆڕێکخستنا نابن ، تاکو بەرگریی باشتر بکەن لە هێڕشی ئایندە. [ بە سیاسیکردنی کێشەیەك یا بەستنەوەی بە سیاسەتەوە مانای داخوازیکردنی دەسەڵات نییە.]

” توخمە سۆشیالیست و ئەنارکیستەکانی نێو کرێکاران کێ بوون، مەگەر کرێکار نەبوون؟”  ئەوانە کرێکارە سۆشیالیست و ئەنارکیستەکانن .  ئایا خوێنەرێك هەیە کە بگاتە ئەو قەناعەتەی کە  من باس لە بورجوازی بکەم.  سەرنجی هاوڕێیانە ئەوە بوو گەر ناڕۆشنییەك لەو بڕگەیەدا هەبوایە، دەبوایە ئەو کە من دەناسێت و دەزانێت ڕام چۆنە ، لە ڕەخنەکەیدا بینوسیایە ” گەر چی من دەزانم کە ڕای زاهیر ئاوا نییە بەڵام بۆ خوێنەر ناڕۆشنە”  .  لەمە ڕۆشنتر چییە کە من نوسیومە ” توخمە … نێو کرێکارەکان ”  باشە ئەمە ئەوە ناگرێتەوە کە ئەو توخمانە خۆیان کرێکارن ، نە شتێکی دیکەن .  وەکو پێشتریش وتم  هەر  کەس ئەو پرسیارەی بکردایە دەبوایە هاوڕێ  نەیکردایە چونکە ئەو ڕای من دەزانێت هەم کوردییەکەشی زۆر لەوەی من باشترە.

” بەدوا داچوونی شۆڕش بوون و سۆشیالیزم زادەی بزووتنەوەی کرێکارییە نەك کەلەسەری ڕۆشنبیرانی وردەبۆرجواز… ئەگەر ئێستاش سەڕەرای ھەموو شکستەکان و نائومیدییەکان، لە دەرەوەی…”

بۆچوونی من  لەسەر ئەوەی سەرەوەی هاوڕێ  جیاوازە من دەقاو دەق ئەوە بە ڕای مارکسیانە دەزانم [ من دڵنیام کە هاوڕێ هەژێن مارکسیانە ناڕوانێت ، بۆیە ئەو بڕگەیەی ڕونکردنەوەی دەوێت] .  من وای دەبینم کە شۆڕش بوون و سۆشیالیزم زادەی بزوتنەوەی بەشەرییەتە لەو کاتەوەی کە کۆمەڵی هیراشی و دواتریش کە گەشەی کرد بۆ کۆمەڵی چینایەتی، نەك کرێکاران.

 کێشەی من لەگەڵ مارکس و مارکسییەکانا ئەوەیە کە ئەوان شۆڕشی سۆشیالیستی بە کرێکارانەوە و بە تایبەتیش کرێکارانی پیشەسازییەوە دەبەستنەوە چونکە ئەوە تیورە ئابورییەکەی مارکسە و هەموو ژیانی خۆی بۆ ئەوە تەرخان کرد تاکو بیسەلمێنێ  :  شۆڕشی سۆشیالیستی هەر دەبێت لە سەر دەستی کرێکارانا بێت، بۆ ئەمەش دەبێت وڵات پیشەسازیی بکرێت، پڕۆلیتاریا زیاتر بێت ، تەکەنەلۆجیا پێشتربکەوێت ، دونیا بە عەولەمە بکرێت و لەم شتانە.   من لەم بارەیەوە لە کۆتایی وتارەکەم و لە وتارەکانی تریشما چ بە کوردی و چ بە ئینگلیزی زۆرم لەم بارەوە نوسیوە ، گەر کەسانێ دەیانەوێت بزانن بۆ من لەگەڵ ئەو برگەیەدا نیم بابێن تەنها دوا دوو بڕگەی کۆتایی    وتارەکەم ” ئایا چینی کرێکاران شؤڕشگێڕن؟” بخوێننەوە ، ئەو کات هۆکارەکانی من دەزانن .  لیرەدا تەنها ئەوە دەڵێم ئەوەی مارکس  بۆ گەیشتن بە کۆمەڵی سۆشیالیستی وەهمە، بەڵام  وەهمەکەی مارکس لە لایەن سەرمایەدارییەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە هاوکاری بەلشەفی و پارتە کۆمۆنیستیەکانی تری دونیا   کرا بە واقیع .

هاوڕێ هەژێن دەڵێت ” لێرەدا ھەم ھەست بە ستەمکردن لە کاڕڵ مارکس بەوەی ھەموو خەتاکان بخرێنە سەرشانی ئەو و ھەم ستەمکردن لە خودی کرێکارانی کۆمونیست دەبینم. تاکو..”

ئەوەی کە من نوسیومە ستەمکردن لە مارکس، نییە ، من هەموو نەهامەتی چەرخی ڕابوردومان سەبارەت بە بزوتنەوەی کرێکاران و سۆشیالیستی دەگەڕینمەوە بۆ لینین و حیزبی  بەلشەفی وە لینین، هاوکاتیش  تیورەکانی لینین لە هەموو بوارەکانیا  بە کارل مارکسەوە گرێدەدەمەوە .  لینین شتێکیی نەکردوە بەدەر بێت لە روانگەی مارکس .  من هەوڵدەدەم کاتێک کە قسە لەسەر پرسەکان بکەم بیانگێڕمەوە بۆ ڕەگوڕیشەیان . کەواتە لای من ئەسڵی سەرچاوەکە مارکسە ، دوای ئەوەش ئەوەندەی مارکس ناسراوە و فکر و تیورەکانی ئەو کارایی خۆی داناوە و دایدەنێت لەسەر سۆشیالیست و چەپ و هەندێکیش لە ئەنارکیستەکان ، ئەوەندە بیردۆزەکانی  دیکە کە هاوڕێ هەژێن ناونوسی  کردون دایان نەناوە .  بۆ کەسێکی وەکو هاوڕێ هەژێن کە نزیکە لە منەوە پێشموایە سەرجەمی پۆست و وتارەکانم ڕەنگە بخوێنیتەوە ، دەبوایە لە مەبەستی من باشتر بگەیشتایە و لەو پرسیار و برگەیە،  خۆی بپارستایە.

کاتێکیش کە قسە لەسەر هەر یەک لەو بیردۆزانە دەکەین ، مەسەلە سەرکۆنەکردن و تەشقەلەکردن نییە پێیان ،بەڵکو پشکنینی واقیعە کە ئایا  ئەو شتانە بە عەمەلی ڕوویداوە  یا هەر لە منداڵانی خۆیاندا لەبارچوون ، بەڕای من تیورەکەی مارکس کاتی خۆشی تیورێکی نەزۆك بوە ،دەنا بە درێژایی 160ساڵ بەرێکی دەدا.

” گۆڕانکارییەکان چی بوون، خۆیی و پووکانەوە و ملکەچبوون و سوپاسگوزاری کۆیلەوارانە بۆ سیستەمی سەرمایەداری، یان گۆڕانکارییەکان بابەتی بوون و بزووتنەوەی کرێکاری و سۆشیالیستی بە ھەموو شێوەیەك تیرۆرکراوە؟ ھەموومان گۆڕانکارییە بابەتییەکان دەبینین، بەڵام ھەموومان ھۆکارەکان نابینین و ناکرێت بەبێ خوێندنەوە و دەستنیشانکردنی (خۆییبوون یان بابەتیبوون)ی ھۆکارەکان”

من لێرەدا هاوڕێ هەژێن بە ناکۆك دەزانم لەگەڵ ئەوەی کە پێشتر لەهەمان  ڕەخنەدا وتی، هەروەها لە زۆرێک لە پۆسەتەکانیشیا، کە لەو بوارەدا دەدوێن .   لێرەدا باس لە تییرۆرکردنی بزوتنەوەکە دەکات.  باشە ئەگەر  تیرۆرکرابن لە لایەن کێوە و بە بەکارهێنانی چەکی کێ تیرۆر  کراوەن؟  لای من ئەوە ڕاستییە کە  ئەوەندەی لە لایەن چەپەکان و کۆمۆنیستەکانەوە تیرۆرکراون ئەوەندە لەلایەن  سسەرمایەداریەوە، نەکراون . لە لایەکی دیکەشەوە هاوڕێ هەژێن لە هەندێك لە پۆستەکانی سەر فەیسبوکیدا ئەو، خەڵک ، خۆمان ، لۆمە دەکات کە بوینەتە هەموو شتێك ، تەنانەت بە سیخوڕیش بۆ پاراستنی ئەم سیستەمە.

” بەڵام شکانەوەی جەنگ و کوژرانی خەڵك بە قازانجی کرێکاران، ناتوانم بڕوابکەم، چونکە ئەوانەش دەکوژرێن یان خودی کرێکارانن، یان منداڵانی کرێکاران و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەوانن. خۆ بڕواناکەم قوربانیانی جەنگ سەرمایەداران و دەسەڵاتداران و منداڵانی ئەوان بن، تاکو کرێکاران پڕشکی ئاگری جەنگیان بەرنەکەوێت و بە ق….”

لێرەدا واهەست دەکەم کە بۆ چەندینجارە ڕاو وتارەکەی من شێوێنراوە .  چونکە من نەم وتووە کە ئەو جەنگانە لە قازانجی کرێکارانە ، بەڵکو پێچەوانەکەیم وتووە، دوای ئەوەش من نەم وتوە کە کرێکاران بە ئەنقەست دەچنە جەنگەەوە دژ بە کرێکارانی وڵاتەکانی دیکە.  من وتومە کە پێگەی چینایەتی و کۆمەڵایەتی  کریکاران سیسیتەمەکە بەهێزتر دەکات ، ئەوە کرێکارانن کە قازانج و سەرمایە زیاتر دەکەن ، چەك و تەقەمەنی دروست دەکەن .  کەواتە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ  کرێکاران پارێزگاریی سیستەمەکە دەکەن .  8 تاکە ساڵ جەنگی نێوانی عیراق و ئێران بەردەوام بوو لەم وڵاتەی بر یتانیادا ڕۆژێك نقابە مانی نەگرت دژی ، ئەوەندەی من بزانم لە هیچ وڵاتێکی ئەوروپای خۆرئاوادا ئەوە ڕوی نەدا. ئەوەیە کەمن دەڵێم کرێکاران لەم وڵاتانەدا ژیانی خۆیان لەسەر ژیانی کرێکاران و چەوساوانی دیکەی دوونیا بنیاتنراوە و دەنرێت.   من و هاوڕێ هەژێن  پێشتر قسەمان لەسەر ئەمانە بە درێژی کردووە و هەردووکیشمان هاواڕا بوین .

” زۆر بەداخەوە، چ ھوشیارانە و چ ناھوشیارانە، چ خوازراوانە و چ ناخوازراوانە، ھاوڕێ زاھیر لەنێو ئەو چەند دێڕە خەریکە جەنگ وەك زادەی سرووشتی سیستەم و سەروەریی چینایەتی و وەك پێداویستی لە سووڕھێشتنەوەی بازار و وەك ئامرازی کوشتنی بەرەنگاری و تێکۆشانی پڕۆلیتێرەکان بەگشتی و کرێکاران بەتایبەتی، دەیگۆڕێت بۆ خواست و قازانجی کرێکاران؟”

لێرەدا مەبەستەکەی من لەو پەڕەگرافە بەو لایەنەدا براوە کە تاکو خوێنەر خوێندنەوەی هەڵە بۆ نوسینەکەی من بکات، یا بەو بارەدا دەخرێتە دەمی خوێنەر  .  من ئەوەم وتووە ، کە ئەوەی  ئەم سیستەمەی راگرتووە و بەهێزی کردووە و بوەتە هۆی جەنگ و ئەم کارەساتانەی کە دەیبینین خولقاون ئێمەین ، خۆمانین ، ئێمە بەشە سەرەکییەکەین لە سیستەمەکە کە سەرمایەدارییە چ  لە ڕوی چەندایەتییەوە و چ لەڕوی چونایەتییەوە ، ئێمە بناخەی سەرەکی دروستکەری ئەم کۆمەڵ و سیستەمین، بورجوازی، سەرمایەداریی بە بێ ئێمە نەیان دەتوانی و ناتوانن جەنگ، ڕەوکردن ، ماڵکاولکردن ، وێرانی دروستکردنی سەرمایە و ..هتد دروست بکەن .  هەڵبەت هاوڕێ ڕاست دەکات کە خودیی سیستەمەکە و سەروەری چینایەتییە [ بەڵام سەروەری چینایەتی بەوانەی سەروە دروست دەکرێت] ، کە دونیای بەم حاڵە گەیاندوە ، باوەڕ ناکەم کە من ڕایەکی جیاوازام لەو هەبێت ، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئەوە کێیە کە ئەو سیستەمەی بەهێزکردووە ؟ ئەوە کێیە کە ئەو قودرەت و توانایەی داوەتە دەست سەرمایەداریی ، بورجوازیی، تاکو ئەو  جەنگ و نەهامەتیانە ڕووبدەن ؟ وەڵامەکەی:  ئێمەین ، بێ دەربەستییە لە ڕێکنەخستنی خۆمانا ، نەبوونی یەکێتیمان ، غائیببوونی ڕۆحی شؤڕشگێڕانە ، ئیدی بە هەر هۆکارێك بێت.  من ویستومە جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە نەك ئەوەی کە هاوڕێ هەژێن [ ناتوانم بڵێم هەڵیگێڕاوەتەوە] بەڵام دیقەوتی لەسەر نەداوە.

هاوڕێ هەژێن پرسیارێکی زۆر جوان دەکات ، من ئەوەم قەبوڵە لە دەمی خوێنەرێکەوە بەڵام نەك خۆیەوە چونکە ئەو من دەناسێت و دەبێت وەکو خوێنەرێکی وردا لە مەبەستی من گەیشتبێت لە نوسینی ئەوەدا .  دەڵێت ” بۆ من وەك خوێنەرێك، ئەو پرسیارە دێتە پێش، پەیوەندی ئەوەی ئەنارکیزم چییە و چی نییە، بە سەلماندنی “شۆڕشگێڕبوون و ناشۆڕشگێڕبوونی چینی کرێکار و کرێکاران” چییە؟ ئەوەی ئەنارکیزم ھزرە ….”

بۆ ئەمە من دەڵێم بەڵێ هەندێك لە ئەنارکیستەکان پێ لەسەر شۆڕشگێڕێتی کرێکاران دادەگرن و بە چەدمکی کرێکارانی وڵاتانی پیشەسازیی گەشەکردوو، دەبینرێت،  کە ئەم جۆرە تێڕوانیینە کورت دەهێنێت چونکە ئەی چی دەڵێن سەبارەت بەو وڵاتانەی  وەکو لای خۆمان و ئەفەریقا و ئەمریکای لاتین و .. هتد ، کە کرێکارن بە تێگەیشتنی ئەوان هێشتا هەر کەمایەتییەکی زۆر کەمە ، کە لەو بارەدا ئەوە دەداتە دەست من،  کە شۆڕش هەر شۆڕشی کرێکارانە نەك هی سەراپای کۆمەڵ و کۆمۆنێتییەکەن.  بەڕای من ئەمە خاڵی جیاکەرەوەی نێوانی ئەنارکیستەکان و مارکسییەکانە بە خودیی مارکسیشەوە و خاڵی  لێکترازانیانە .  حەز دەکەم خوێنەر ئەوە بزانێت من نامەوێت ڕەخنە لە حیزبی کۆمۆنیستی کارگەریی بگرم گەر پەنجە بۆ بنج و بناخەی یا سەرچاوە تیورییەکەی  کە لینینە ، ڕانەکێشم ، من ناتوانم ڕەخنە لە لینین بگرم ، گەر بەڕاستی پەیوەستی نەکەمەوە بە مارکسەوە .  لە کاتێكدا کە مارکس و ڕۆحی مارکس و تیورەکەی تا ئێستاش زاڵە و لە خزمەتی سەرمایەدارییدایە هەر ئاواش  دەمێنێتەوە.  لای من بەشێك لە خەباتی ئەمڕۆ دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی چەمکە ئابوریی و سیاسییەکانی مارکسەوە دەستپێبکات ، گەرچی ڕەنگە کەسانێکی زۆری ئەنارکیست لەمەدا  لەگەڵما  نەیەنەوە [ ئەمە بۆ ئێمەی کورد زەروورییە چونکە هەموان دەبینین تازە کتێبی سەرمایەی مارکس دەکرێت بە کوردی و وانەی لەسەر دەوترێتەوە یاخود کتێبەکانی لینین و ترتسکی دەکرێنە کوردی و خەڵکیان پێ دەبەنگدەکرێت]  .  بەڵام ئەوە ئاشکرایە چەپ و سۆشیالدیمۆکرات و کۆمۆنیست و سۆشیالیستە دەسەڵاتخوازەکان  تا ئێستا هەژمون و کارایی خۆیان هەیە و لە هەموو هەنگاو و کارو پلانێکیانا پەنا بۆچەمکەکانی مارکس و لینین دەبەن.  هاوڕێ هەژێن خۆی باش دەزانێت گەلێك لە مارکسییەکان ناتوانن یەك لاپەڕە بنوسن گەر پەنا بۆ قسەیەك ، بڕگەیەکی مارکس ، ئینجلس ، لینین، ترۆتسکی نەبەن .  بۆیە دەڵێم لە پاڵ کارەکانی دیکەمدا ئەوەش بەشێك دەبێت لە کارم، من ئازادم لێرەدا چۆن بیر لە مارکسی و ماکسییە-لینینییەکان دەکەمەوە ئەوەندەی پرسەکەم نەبەم بەڕێی درۆکردن و بوختانکردن و شکاندنی کەسایەتییەکانیان،  هەر ئاواش هەموو هاوڕێیانی دیکەش بەهەمان شێوە ئازادن .  ئەوەشی کە بە من دەڵێت ڕوانگەی من بۆ چینی کرێکارن و کۆمەڵی ئایندەی سۆشیالیستی ، ڕاست نییە،  فەرموو با لە شوێنیکدا [ مەبەستم هاوڕێ هەژێن نییە بەڵکو  ئەو خۆێنەرانەیە کە ئەو  ناوی  هێناون ]  ڕۆشناییان بخەینە سەر.  بەڵام گەر ئەو هاوڕێیانە ئامادە نەبن ئەمە بکەن بە هەر هۆکارێك ، کەچی خۆم و ئەنارکیزمیش تاوانبار بکەن لەژێر لێوەوە ، ئەوەیان دەسەڵاتی من نییە.

جەمکی پڕۆلیاتاریا بەو شێوەیەی کە هاوڕێ بەکاری هێناوە و لە تەك ئەوەشی کە دەمێنێتەوە جگە لە باڵادەستان و دەستەبژێر ، من ناکۆکیم لە گەڵیدا نییەو هەر ئەوانەن کە شۆڕش دەکەن .  دەبێت ئەوەش بڵێم گەر شۆڕش بە تەنها هەر هی کرێکارانێک بێت کە لەسەر کارن ، بە واتایەکی دیکە گەر ئەو کرێکارانە خۆیان بە تەواوی خەڵکانی دیکە لەناو کۆمۆنێتییەکە، کۆمەڵەکە ، دەڤەرەکە ، بەندنەکەنەوە و تەنها خۆیان دەستبگرن بەسەر کارگە و کارخانەکان  و مەزرەعەکانا و شورای کرێکاران یا کۆمیتەی کرێکاران دروستبکەن ، ئیتر ئەو کاتە خۆیان بەرهەمهێنەر و دابەشکەر و بڕیادەر دەبن ، بەدەر لە سەرجەمی خەڵکانی دیکە ، سەرەنجامەکەی دروستکردنی دەسەڵاتە ، نە شتێکی تر .

” … چونکە تەنیا لەنێو ئەو بیرکردنەوە و تێڕوانینە، “جیھانی سێیەم” شۆڕشگێڕ نییە و پڕۆلیتاریای تێدا نییە. ئەوەی داڕێژەرانی ئەو تیئۆرییە چی دەڵێن، چ پەیوەندییەکی بە چینی کرێکار و کرێکاران و سەلماندنی “شۆڕشگێڕبوون و ناشۆڕشگێڕبوونی چینی کرێکار و کرێکاران” ھەیە؟ کێ گوتوویەتی کاتی شۆڕش نەھاتووە؟”

ئەوەی کە لەو دوو کەوانەدا هاتوە،  ڕای من نییە ، ئەوە ئەو تیورەیە  کە بوو بە چەمكێك، ئەسڵەکەی بۆ مارکس دەگەڕیتەوە نەك بۆ سیتالین و لینین.  هەڵبەتە مەبەستم ئەوە نییە کە مارکس بە دەق ئاوای وتووە ، بەڵکو لە لێکدانەوەی چەمەکەکانی ئەوەوە مارکسییەکان گەیشتنە قەناعەتی هەبوونی ئەو 3 جیهانە.  ئەمەش لە دابەشکردنی قۆناخی هاتنی کۆمەڵەوە بە 5 کۆمەڵ، دیارە ئەوە ڕاستە لە هەر یەکێکیانا چەوساندنەوە بووە واتە چەوسێنەر و چەوساوە هەبووە ، هیراشییەت بەردەوام بووە بەڵام ئەمانە لە هەر قۆناخێکیانا شیوازێکی جیاوازی بەخۆوە گرتووە .  ئا لەم بارەدا  مارکس و مارکسییەکان کۆمەڵی سۆشیالیستی ڕەتدەکەنەوە ئەگەر کۆمەڵەکە بە قۆناخی سەرمایەداریی پێشکەوتوودا، تێنەپەڕێت.  ئەمە جگە لەوەی کە ئەوانییش و مارکسیش هیچ بایاخێکیان بۆ کێشەی هیراشییەت نەبووە .    داوای لێبوردن دەکەم کە دیسانەوە دەبێت سەری خوێنەری پێوە بییەشێنم چونکە  هەم لەم سەرنجانەدا باسم کردووە هەم لە وتارەکانی دیکەشمدا بە درێژی لەوە دواوم .  مارکس و مارکسییەکان چینی کرێکاران بە دینەمۆی شۆڕش دەزانن ، بۆ ئەمەش باوەڕیان بە چەندایەتی کرێکارانە، بە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و سەرمایەداریی گەشەکردوو هەبووە، ئەویش بۆ دوو هۆ: یەکەم : تاکو چڕبوونەوەی (ئیستیقتابی)  چینایەتی دروست بێت.  دوو: مارکس باوەڕی وابووە کەمی بەرهەم و خواردن کێشەی گەورەی کۆمەڵ بووە ، بێ گومان لای ئەو گەشەکردنی سەرمایەداریی هەردوو کێشەکە مەیسەر دەکات .  لەبە ئەوەش سۆشیالیزم و کۆمۆنیزمیان کردوە بە دوو بەشەوە .  ئەو تێڕوانینەی مارکس و مارکسییەکان هەم چەمکی  3 جیهانی داهێنا و هەم کۆمەڵی سۆشیالیستیشی پلە بەند کرد و بەستییەوە بە کۆمەڵانێك کە  سەرمایەداریی تیایدا گەشەیسەندووە .  کە بەڕای من کۆمەڵی سۆشیالیستی سەرنجامی هەبوونی زەمینەی بونی چەوساندنەوە و هەبوونی پلەبەندی هیراشیانەیە ، هەر لەبەر ئەمەش هەر لە سەرەتای دروستبوونی کۆمەڵی چینایەتییەوە ، خەبات بۆ کۆمەڵی سۆشیالیستی بووەتە پێویستی و  ئامانج.

کێشەی ئیکۆلۆجی هەرگیز نەبووەتە کێشەیەکی بناخەیی لای مارکس ئەوەندەی لای پرۆکتکین و بوکچین بووە ، بگرە بە پێچەوانەوە مارکس باوەڕی وابووە کە دوو ململانێ هەیە.  یەکەمیان ململانێی نێوانی چنیەکان و دووەم ململانێی نێوانی بەشەرییەت و سروشت ، ئەو بۆ ئەمە ڕای وابووە بۆ ئەوەی بەشەرییەت خۆی ڕزگار بکات دەبێتب پاوانەی سروشت بکات .  کێشەی ژینگە و ئیکۆلۆجی بەداخەوەم کە بڵێم ، زۆرینەی کورد بە چەپ و کۆمۆنیست و ڕاستییەوە ، تەقەی سەریان دێت و نەبوەتە بەرنامەیەکی سەرەکی لایان ، کە لای من کێشەی ئیکۆلۆجی بەشێکی گەوەرەی شۆڕشە.

سەرنجی من بۆ پەڕەگرافەکەی دوای ئەوەی سەرەوە.  من هەرگیز نەم وتوە کە کرێکاران دژە شۆڕشن ، من باس لە ئێستاو ڕابوردوو دەکەم کە ڕاستییەک هەیە کە ئەویش ئەوەیە کە کرێکارن خۆیان گونجاندووە لەگەڵ سیستەمەکەدا ، هاوکاتیش دڵنیام کە لە ئایندەدا زۆربەیان ئاوا بێ دەربەستانە نامێننەوە.

” بەڵام (شۆڕشی کۆمەڵایەتی) یان (کۆمەڵایەتییبوونی شۆڕش) بە واتای ھەموو خەڵك نییە، بەڵکو بە واتای بزووتن و گۆڕانە لە دەرەوەی نەخشە و قاڵبی ئایدیۆلۆجی پارتییەکان و ڕامیاران، خۆبەخۆیی خەڵك،..”

لەگەڵ ئەو بڕگەیەی سەرەوەدا من گرفتێكم نییە بەڵام لە پرۆسەی شۆڕشدا لە بەرهەمی شۆڕشدا گەر هەموو شتێک بە کۆمەڵایەتی نەکرێت ، ئەوە توێژاڵێك دەبێتە هەموو شتێك .  من پێشتر ئەمەم ڕونکردۆتەوە لەبەر ئەوە خۆم دووبارە ناکەمەوە .

لە کۆتایدا دەڵێم من زۆر سوپاسی هاوڕێ هەژێن دەکەم بۆ ڕەخنەکەی ، گەرچی من نازانم هەموو خوێنەرێکی بابەتەکەم هەر وەکو ئەوی دەخوێنێتەوە ، یا نا، بەڵام ، هاوڕێ هەژێن ئەو دەرفەتەی بۆ ڕەخساندم تاکو من خۆم باشتر ڕۆشنبکەمەوە، نەکا خوێنەرانی دیکەش هەمان ئەنجامگیریی لە وتارەکەم بکەن .

*خوێنەری بەڕیز گەر خوازیاری  خوێندنەوەی  وتارەکەی من و ڕەخنەکەی هاوڕێ هەژێن-یت، تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە :

Anarkistan.com

Advertisements

Is the working class revolutionary?

Is the working class revolutionary

By Zaher Baher

August 2017

Well, this is not an easy question to answer in a short article like this. Before we go any further, we may need the actual definition of “working class”.  I admit again this is not easy either.

There are different concepts or definitions for “working class”.  According to the Cambridge English dictionary it is “a social group that consists of people who earn little money, often being paid only for the hours or days that they work, and who usually do physical work. The working class (also labouring class and proletariat) are the people employed for wages, especially in manual-labour occupations and in skilled, industrial work. Working-class occupations include blue-collar jobs, some white-collar jobs, and most service-work jobs.”

The most general definition, used by Marxists and socialists, is that the working class includes all those who have nothing to sell but their labour power and skill. In that sense it includes both white and blue-collar workers, manual and mental workers of all types, excluding only individuals who derive their income from business ownership and the labour of others.

It is very obvious the world that Marx used to live in has changed dramatically as has the working class itself. What has not changed in society is the fact that there are still three classes – working class, middle class and upper class.

As long as the majority of Marxists and Socialists and some anarchists believe that the working class is the only dynamic power that can take us to a socialist society, the definition of “working class” is still important.  The different definitions of “working class” may provide us with different eventual outcomes or different kinds of society in the future.

Many of us believe that the vast majority of people in society are working class.  This includes all types of workers, pensioners, unemployed, the self-employed even students and those people who are getting quite a lot of money who are sometimes called middle class.

If we define the working class in these terms, we can conclude that the working class is not a coherent class, their present aims are different and unity among them may be almost impossible. Perhaps this is the reason for little support or solidarity between them, leading to their defeat when advancing separate demands.

If we agree that traditional workers plus those currently working in farms, shops, offices, the catering industry and others are working class we still face another problem.  While these people are still not the majority in society, it will be difficult to achieve the classless society we want. Also due to different conditions of work and different trade unions workers belong to, solidarity and unity between them can be very hard.

Before I go further, we need to ask what is a revolution? Is it some fundamental reform? Is it class struggle which is expected to lead us to a dictatorship of the pproletariat? A forcible overthrow of a government or social order, in favour of a new system?  Or simply is it a social transformation that results in a non-hierarchical and classless society through the struggle of the vast majority of us regardless of our social backgrounds?

In my opinion the revolution is a social revolution and it is a long process that takes us towards this future. We probably share many of the same goal as Marxists and Communists but our ways and means of achieving them are very different.

Whatever our definition of the working class is, all the evidence shows that in the real world the working class is not a revolutionary class.  If the meaning of revolution is to change the present society to a classless and non-hierarchical one, in my opinion, it never has been revolutionary. Revolution is not the task of the working class and never has been.

An important question comes up here.  If the working class is a revolutionary class, why do the Marxists want to form a political vanguard party to organise them and transfer the class consciousness?

Marx made a crucial statement when he said It is not consciousness of men that determines their being, but, on the contrary, their social being that determines their consciousness”. I think Marx contradicts his own statement as he insists that the revolution is the task of the working class. The working class from its origins to the present has had economic not political struggles and it has not taken power.  As such, workers restrict their struggles to working through Trade Unions and rely on political parties.  They work and struggle in line with Marx’s statement above, and thus their consciousness cannot break free of this to create a classless society and refute the dictatorship of the proletariat.  They are neither against the state nor do they want a dictatorship of the proletariat.  Marx was not fair in imposing a very onerous role on them.

I personally conclude from Marx’s statement a clear meaning. The working class should not be more revolutionary than pensioners, students, unemployed, people on disability and other benefits. While those who work financially may be much better than the groups that I mentioned. Certainly this is the reason we usually see the above groups of people who are more active.  They are the one who are taking part in demonstrations and protests and are involved in community politics. It is they who support the workers who are in dispute with management while their own colleagues from different sections in the same office or the same company continuee doing whatever they are told.

It’s true the working class have a power and ability to bring down a government in a short time if they took certain actions collectively.  They can stop the system from working, but that is not their aim or task. No wonder the Conservative government can challenge the trade unions and take them to court if they have political demands instead of economic ones.

The global history of the working class movement shows that those who wanted to change society simply were not the working class.   In fact, it was the socialist and anarchist workers among the working class who were the powerful elements in most movements and in society.

We can see this in Russia in 1905 or Feb 1917 and the Spanish revolution in 1936-1937 as they were anarchist/socialist revolutions.  It was socialists and anarchist workers who had a major role and driving powers behind the rest of the workers to go beyond their own financial or economic demands.

The initial idea behind the proletariat as a revolution class and creator of the socialist society is Marx.  Reality has proved that his economic and political theory has served capitalism rather than socialism.  Das Kapital has never been as important for the working class as it has for those serving the capitalism system. In my article in the links below I have touched on this issue: http://zaherbaher.com/2016/10/06/leftists-and-communists-have-damaged-the-socialist-movement-as-much-as-the-right-wing-did/

After the Second World War the world changed and working class movements became weaker and weaker. For a long time, the working class has achieved very little throughout the part of the world.  In fact, they haven’t even managed to maintain or protect the small gains they achieved.

Under the current system the working class have became exactly what Murray Bookchin described: “By an incredible irony of history, Marx failed to anticipate in the dialectic of capitalism.  The proletariat, instead of developing into a revolutionary class within the womb of capitalism, turns out to be an organ within the body of bourgeois society….” (The Murray Bookchin Reader, Edited by Janet Biehl, pp131-132.)

In fact, the working class has managed to make the system more powerful by maintaining and protecting it. The workers serve this system like any other sections of society like the police, military and spy networks.

It is the working class who create the wealth, profit and capital and maintain war wherever it happens.  War kills many innocent people and destroy their environments.  Workers continue to produce more profits and wealth and defeat people’s movements including workers in other parts of the world. Moreover, the evidence shows the workers are only concerned about their own and their family’s life even if that comes at the expenses of killing people (their comrades) in other countries.

We need to understand this and look at the evidence rather than believing in texts that have been written over 150 years ago. We need the living to analyse current situations, not the dead.  We must remember that anarchism is not a frozen ideology, it is an idea, a way of life, a practical method of analysing events and situations through the facts and reality rather than texts.

Assuming the proletariat “Working class” are the only class who can take us toward socialism means restricting the revolution to industrialised countries only and nowhere else. It means ignoring the fact that wherever social justice, equality or freedom are missing it is a ripe environment for revolution and building a socialist/anarchist society. It means denying that pre-capitalist societies have a chance of socialist revolution because the proletarian class and advanced technology are absent. It means not considering the question of hierarchy seriously, as it formed developing class and class society. It means not considering ecological issues as a central question in the revolutionary process.

The revolution needs to be a social revolution. It is a community revolution as a whole, and not simply just a working class revolution.  It needs to be a revolution involving almost everybody in a community regardless of their different backgrounds and involving them in different ways. It pre supposes self-organisation in radical, independent and non-hierarchical local groups.  They coordinate their struggles, their actions, they set up a confederation to fight back against the system as a whole.

Zaherbaher.com

ئایا کرێکاران چینێکی شۆڕشگێڕن ؟

ئایا کرێکاران چینێکی شۆڕشگێڕن ؟

                                        زاهیرباهیر –لەندەن

                                                           19/08/2017

وەڵامی ئەم پرسیارە لە وتارێکی ئاوا کورتدا  ئاسان نییە، ڕەنگە چەند کتێبێکی بوێت بە تایبەت گەر بمانەوێت ئامارێکی زۆر و ڕۆڵی کرێکاران لە خەباتیانا و لە زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و کەنەدا و ئوسترالیا ، بەرچاوبخەین .

پێش ئەوەی بچمە ناو کرۆکی بابەتەکەوە دەبێت پێناسەی چەمکی کرێکار یاخود چینی کرێکاران ، بکەم . بۆ ئەمەشیان پێ لەوە دەنێم کە کارێکی ئاسان نییە.

” بە گوێرەی فەرهەنگی ئینگلیزی دانشگای کامبریج  چینی کرێکاران  گروپێکی کۆمەڵایەتین کە پێکهاتون لە خەڵکانێك پارەیەك پەیدا دەکەن ، زیاتر هەقدەستیان بە گوێرەی کاژیری کارکرندیانە ، یاخود ڕۆژانەیە ، ڕاشکاوانە  ئەوانەن کە کاری جەستەیی دەکەن……………چینی کرێکاران ( هەرەوەها چینی کارگەر و پڕۆلیتاریا) ئەو کەسانەن کە بە مووچە، کاردەکەن ، بە تایبەت لە کاری دەستیدا لە پیشەکاندا کە شارەزاییان هەیە  و لە کاری پیشەسازییدان.  کارەکانی  چینی کرێکاران لەوانەش ئەوانەی کە کاری دەستی لە کەرتی پیشەسازیدا دەکەن ، هەندێکیشیان کاری زهنی و لەتەك ئەو کارانەی کە خزمەتگوزارین”

پێناسەی گشتی چینی کرێکاران ، لە لایەن مارکسیەکانەوە سۆشیالیستەکانەوە ئەوانەش دەگرێتەوە کە هیچیان نییە بیفرۆشن جگە لە هێزی بازوویان، هێزی کاریان و شارەزاییان .  ئا لەم بارەشدا هەردوو گروپ: کرێکارانێك کە کاری جەستەیی و ئەوانەشی کە کاری زهنیی دەکەن، کاری دەستیی و فکریی بە هەموو جۆرەکانییەوە  دەگرێتەوە.  لای ئەمان تەنها ئەوانە ناگرێتەوە کە داهاتیان لە خاوەندارێتی بزنس و ئەوانەی کە کرێکارانی دیکە بەکاردەهێنن.

زۆر ئاشکرایە ئەو دونیایەی کە مارکسی تیادا دەژیا یەکجار گۆڕاوە، هەر ئاواش خودی چینی کرێکارانیش و پێناسەکەشی.  ئەوەی کە لە کۆمەڵدا تا ئێستا نەگۆڕاوە و هەیە چینی کرێکارانن، چینی ناوەنجی و چینی باڵای نێو کۆمەڵن.

لە کاتێکدا کە زۆرینەی مارکسییەکان و سۆشیالیستەکان و هەندێکیش لە ئەنارکیستەکان باوەڕیان وایە کە پاڵپێوەنەری یاخود دینەمۆی بردنمان بەرەو کۆمەڵی سوشیالیستی ، کرێکارانە ، هەر لەبەر ئەمەش پێناسەکردنی چینی کرێکاران هێشتا پێویستە.  پێناسەکردنی چینی کرێکاران لە پێناسەی جیاوازدا ، ڕەنگە سەرەنجامێکی جیاوازمان  لە کۆمەڵی جیاوازی ئایندەدا بداتەدەست.

زۆرێك لە ئێمە بڕوامان وایە کە زۆربەی زۆری کۆمەڵ کرێکارن.  بەم پێوەدانەش کرێکاران ، خانەنشینکراوان ، بێکاران، ئەوانەی کە کار بۆ خۆیان دەکەن، یا تەنانەت قوتابیان و ئەو کەسانەشی کە پارەیەکی مشە وەردەگرن ، کە هەندێکمان بە چینی ناوەنجییان لە قەڵەم دەدەین، هەموو ئەمانە دەگرێتەوە .

ئەگەر ئەو پێناسەیەی سەرەوە بۆ چینی کرێکاران وەرگرین ، دەگەینە ئەو سەرەنجامەی کە چیینی کرێکاران چینێکی یەکگرتوو نین،  ئامانجەکانی هەر بەشێکیان لە ئێستادا جیاوازە و یەکگرتنیشیان لە ڕادەی مەحاڵدایە.  ڕەنگە ئەمەش هۆکارێك بێت کە  هاوکاری و کۆمەك و هاریکاریی لە نێوانیاندا نابینین، هەر ئەمەشە کە تێشکان  بەدوای تێشکانا، چارەنوسیانە.

ئەگەر هەموان لەسەر ئەوەش یەکبگرینەوە کە چینە کرێکارە تەقلیدییەکە لەتەك کرێکارانی دووکانەکان و فرمانگاکان و بەشی خواردنەوە و خۆراك و کرێکارانی سەر کێڵگەکان ، کە بەمانە هەموویان دەوترێت کرێکار، هێشتا هەر ڕووبەڕووی گرفت دەبینەوە.  ئەمانە بەشێکی کەمی کۆمەڵن هەر لەبەر ئەمەش گرانە کە باوەڕ بێنین لە ڕێگای ئەمانەوە کۆمەڵێکی ناچینایەتیمان بۆ دێتە بەرهەم .  هەروەها بە هۆکاری جیاوازی هەلومەرجی کارکردنیان و ئەندامبوونی نقابەی جیاواز هاریکاریی و یەکێتی نێوانیان یەکجار سەخت دەبێت.

پێشئەوەی کە زیاتر بڕۆم ، دەبێت پرسیاری ئەوەش بکەم ئەی شۆڕش چییە؟  ئایا چەند چاکسازییەکی سەرەکییە؟ تێکۆشانی چینایەتییە و چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت کە بمانگوێزێتەوە بۆ ژێر دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتاریا؟ بەزۆر هێنانە خوارەوەی حکومەتە و دانانی یاسای کۆمەڵایەتیی؟ یاخود گۆڕانکاریی و گواستنەوەی کۆمەڵە بۆ کۆمەڵێکی ناقوچکەیی و نا چینایەتی لە ڕێگای تێکۆشانی هەرە زۆرینەمان  بێ گوێدانە پاشخانی کۆمەڵایەتیمان ؟

بە بۆچوونی من شۆڕش ، شۆڕشێکی کۆمەڵایەتییە ، پرۆسەیەکی دووروو درێژە کە بەرەو ئایندەمان بەکێش دەکات.  لێرەدا ڕەنگە لەتەك مارکسییەکان و کۆمۆنیستەکانا کە بانگەوازی  کۆمەڵی سۆشیالیستی دەکەن ، یەکبگرینەوە،  بەڵام ڕێگا و ڕێڕەومان بۆ گەیشتن بەو مەبەستە ، جیاوازە.

پێناسەمان بۆ چینی کرێکاران هەر کامێك بێت لەوانەی سەرەوە ، هەمو بەڵگەکان لە زەمینەی واقیعدا ئەوە نیشان دەدەن ، کە چینی کرێکاران چینێکی شۆڕشگێڕ نییە.  بەڕای من هەرگیزیش شۆڕشگێڕ نەبوون.   ئەگەر واتای شۆڕش گۆڕینی کۆمەڵی هەنووکەیی بێت بۆ کۆمەڵێکی ناچینایەتی و ناقوچکەیی ، ئەوە ئەرکی سەرشانی چینی کرێکاران نییەو هەرگیزیش نەبووە.

مارکس قسەیەکی یەکجار ڕاست و  بایاخداری  کردووە کە وتوویەتی” ئەوە هۆشیاریی مرۆڤ نییە کە بڕیاری بوونی دەدات ، بەڵکو بە پێچەوانەوە ، بوونە کۆمەڵایەتییەکەیەتی  کە بڕیاری هۆشیاریی دەدات” .  من وا هەستدەکەم مارکس پێچەوانەی ئەم قسەیەی خۆی هەنگاو دەنێت کاتێک پەیگیریی  دەکات کە شۆڕش ئەرکی سەر شانی چینی  کرێکارانە .  چینی کرێکاران هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە و ئێستاشی بەدەمەوە بێت، خەبات و تێکۆشانەکەی ئابوورییانە بووە نەك سیاسیانە و وەرگرتنی دەسەڵات.  دیارە ئەمەش هۆکارێکە کە کرێکاران خەبات و تێکۆشانی خۆیانیان بە نقابەوە گرێداوەتەوە و کەمتر لەشانی پارتە سیاسییەکانەوە بوون .  کرێکاران کارو خەباتیان بە گوێرەی قسەکانی مارکس دەکەن ، هەر لەبەر ئەمەش هۆشیاریی ئەوان ئەو بازنەیە نابەزێنێت و نایانبات بەرەو خەباتکردن بۆ دروستکردنی کۆمەڵی ناچینایەتی و دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتاریا.  ئەوان نە دژ بە دەوڵەتن و نە دەوڵەتی پڕۆلیتاریاشیان دەوێت.  بەدانی ئەم ڕۆڵە گرنگە  بە کرێکاران و بارکردنیان بەمە ، مارکس عادیل نەبووە.  ئەمە جگە لەوەی کە لێرەدا پرسیارێکی زۆر گرنگ دێتەو پێشەوە ئەویش ئەوەیە ئەگەر کرێکاران چینێکی شؤڕشگێڕن ئیتر مارکسییەکان بۆچی حیزبی بۆ دروستدەکەن تاکو هۆشیارییان بکەنەوە و ڕێکیان بخەن؟!!  تەنانەت خودی مارکسیش لە چەند شوێنێکدا فتوای حیزبی کرێکاریی داوە .

شرۆڤەی من بۆ ئەم پەیامەی مارکس ئەوەم دەداتە دەست کە  چینی کرێکاران نابێت و ناکرێت زیاتر شۆڕشگێڕ بن لە خانەنشینان، قوتابی و خۆێندکاران، بێکاران، پەککەوتوان کە لەسەر بیمەی پەککەوتەین و هەروەەها ئەوانەشی کە لە سەر جۆرێك لە بییمەکانن.  ‌هۆکارەکەش ڕوونە ، ئەویش ئەوەیە ، ئەوانەی کە کرێکارن ، داهاتەکەیان زۆر باشترە لەوانەی کە لەسەرەوە ناونوسم کردن .  بەڕاستیش هەر ئەمەش هۆکارەکەیە کە ئەو جۆرە خەڵکانەی سەرەوە زۆر چالاکترن.  ئەوە ئەوانن کە بەشداریی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان دەکەن و بە کێشەکانی نێو کۆمۆنێتییەکە تێکەڵ دەبن .   ئەوە ئەوانن کە هاوکاریی و هاریکاریی بە کرێکارانی مانگرتوو بۆ داخوازییەکانیان، دەکەن ، لە کاتێکدا هاوەڵە کرێکارەکانیان هەر لەو کارگەیە یا لەو فرمانگایە یا لەو شۆپە بەردەوامن لە کارکرنیان و چییان پێبوترێت ئەوە دەکەن.

ئەوە ڕاستییە کە چینی کرێکاران توانا و پاوەری ئەوەیان هەیە بە هاوکاریی یەکدی  لە ماوەیەکی کەمدا  حکومەت بهێننە خوارەوە بە کردنی چالاکی جیا جیا.  دەتوانن سیستەمەکە لە کار بخەن ، بەڵام ئەوە ئامانج و ئاڕاستەشیان نییە .  جێی سەر سوڕمان نییە پارتی موحافیزین لە بریتانیادا دەتوانیت ڕووبەڕووی نقابە ببێتەوە و بیاندات بە دادگە ، گەر داخوازییەکانیان لە داخوازی ئابوورییانەوە بچیتە قاڵبی داخوازیی سیاسیانە.

مێژوی خەباتی چینی کرێکاران لە سەر ئاستی دونیا ئەوەی نیشانداوە ئەوانەی کە ویستویانە کە سیستەمەکە و کۆمەڵ بنەرەتیانە بگۆڕن چینی کرێکاران نەبوون و ئەوانیش نابن.  بەڵکو ئەوانە توخمە سۆشیالیست و ئەنارکیستەکانی ناو کرێکاران و ناو کۆمەڵ بوون .  ئەم ڕاستیەش لە ڕوسیای 1905 و شوباتی 1917 و ئیسپانیای 1936 و 1937 بە باشی دەرکەوت  کە بەشی زۆریان سۆشیالیست و ئەنارکیستەکان بوون.  ئەوە سۆشیالیست و ئەنارکیستەکان بوون کە دینەمۆی بزوتنەوەکان بوون  ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە ، ئەوان بوون کە بازنەی داخراوی خەباتی ئابوورییانەیان شکاند و بەرەو ئامانجی کۆتایی ملیان نا.  بە کورتی سنوری خۆیان بەزاند.

سەرەتای ئەو بیرۆکەیە کە چینی کرێکاران شۆڕشگێڕن و دروستەکەریی کۆمەڵی سۆشیالیستین ، مارکسە ، بەڵام لە ژیان و واقیعدا تیورە ئابوریی و سیاسییەکەی خزمەتی دوژمنانی کرێکاران کە کاپیتاڵیزمە، کردووە، نەك سۆشیالیزم .  کتێبی کاپیتاڵ هیچ وەخت بایاخی بۆ کرێکاران نەبووە ئەوەندەی کە بۆ ئەوانەی کە خزمەتی کاپیتاڵیزم دەکەن، گرنگبووە و گرنگە.  لە وتارەکەی مانگی ئۆکتۆبەری پارەکەدا من خۆم لەم بوارە داوە، گەر کەسێك بخوازێت با بفەرموێت ئەمە لینکەکەیەتی:  http://zaherbaher.com/…/%da%86%d9%87%e2%80%8c%d9%be-%d9%88…/

ئەوە ڕاستییە لە دوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە دونیا گۆڕنکاریی گەوەرەی بەسەردا هات  و بزوتنەوەی کرێکاران تا دێت لاواز و لاوازتر دەبێت.  ماوەیەکی یەکجار دوورو درێژە کە چینی کرێکاران لە هەموو دونیادا هیچی وایان بەدەست نەهێناوە.  نەك هەر ئەوە ، بەڵکو لە بارێکیشدا نەبوون و نین کە تەنانەت پارێزگاریی لەوانەش بکەن کە پێشتر بەدەستهێنراون.

لە سای سیستەمی هەنووکەییدا ، چینی کرێکاران ئەوەیە کە بووکچین وەسفیان دەکات ” ……. مارکسییەت لە دەستپێشکەری دایلێکتی کاپیتاڵیزم، دا نوشستی هێنا .  پڕۆلیتاریا لەبری ئەوەی گەشە بکات بۆ چینێکی شؤڕشگێڕ لە ناو منداڵدانی کاپیتاڵیزم دا ، دەرکەوت کە بوو بە ئۆرگانێك لەناو خودیی لاشەی بورجوازییدا”  The Muurray Bookchin Reader, Edited by Janet Biehl, Page 131-132

لە ڕاستیدا چینی کرێکاران سیستەمەکەیان زیاتر بە‌هێز کرد، پارێزگارییان لێکردووە و باشتریشی دەپارێزن .  كرێکاران هەر وەکو هەموو کەسێکی، یا کەرتێکی  دیکە لە ناو کۆمەڵ، تەنانەت پۆلیس  و سەربازیی و تۆڕە سیخوڕییەکان ،  خزمەتی ئەم سیستەمە، دەکەن.

ئەوە چینی کرێکارانە کە سامان دروستدەکات ، هەروەها قازانج و پارێزگاریی لە جەنگ، لەهەر شوێنێك ڕووبدات ، دەکات.  ئەو جەنگەی کە دەبێتە هۆی کوشتنی خەڵکانێکی زۆری بێ گوناح و مەزڵوم  و ژینگەکەشیان وێراندەکات.  پێگەی کرێکاریی، هۆشیارانە یا ناهۆشیارانە بە بەرهەمهێنانی زیاتری قازانج و سامان بزوتنەەوی خەڵکی تێدەشکێنێ  ، لە ناویاندا کرێکارانیش لە پارچەکانی دیکەی جیهان .  پێویست ناکات تاکو بڵێین بەڵگەکان نیشانی دەدەن کە کرێکاران تەنها دەربەستی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیانن، هەتا ئەگەر ئەوە لەسەر حسابی کوشتنی خەڵکی و هاوەڵە کرێکارەکانیشیان بێت لە وڵاتانی دیکەدا.

ئێمە پێویستە تەماشای  ڕاستییەکان و بەڵگەکان بکەین، زیاتر لە بینین و پەنابردن بۆ تێکستی ناو کتێبەکان کە زیاتر لە 150 ساڵە نوسراون .  پێوستمان بە زیندوان هەیە نەك مردوان لە هەڵسەنگاندن و شرۆڤەکردنی بارودۆخی ئێستادا.    دەبێت ئەوەشمان لەبیر نەچیت کە ئەنارکیزم هزرە نەك ئایدۆلۆجی سڕبوو، ڕێڕەوی ژیان و بەڕێکردنێتی، مێتودێکی بەکردەوە و زیندوانەیە لە هەڵسەنگاندنی ڕوداوەکان و بارودۆخەکان بەڕۆچونی ناو واقیعەکە ، نەك نێو کتێبەکان .

گەر وای  دابنێین کە پڕۆلیتاریا تاکە چینێکە کە بەرەو سۆشیالیزممان دەبات ، ئەمە چی دەگەیەنێت؟ جگە: لە تەسککردنەوەی شۆڕش بۆ تەنها کۆمەڵی یا وڵاتانی پیشەسازیی ، نەك لە وڵاتانی دیکە ،  ئەمە فەرامۆشکردنی ڕاستی بزربوونی  پرسی دادوەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی و ئازادیی و نەبوونی ئاسایشن لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایەدا، کە هەموو ئەمانە بنەمای شۆڕشن و زەمینەی دروستکردنی کۆمەڵی سۆشیالیستی/ئەنارکیستین ، یانی پێ لێنان و سەلماندنی ئەوەیە کە لە کۆمەڵانی پێش سەرمایەدارییەوە کە لە کاتێکدا کێشەی چینایەتی و کۆمەڵی هەرەمی هەبوون ،  بە گوێرەی ئەو ڕایەی سەرەوە بەڵام لەگەڵ هەبوونی  ئەوانەشدا هێشتا  شۆڕشی سۆشیالیستی زەرووریی نەبووە ، ئەمەش هەر لەبەر ئەوەی کە چینی کرێکاران و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو لەو کۆمەڵانەدا نەبوون .  دیسانەوە یانی پشتگوێخستنی پرسی کۆمەڵی قوچکەیی/هەرەمیی کە ئاشکرایە کە ئەم کۆمەڵە قوچکەییە بەرایی  و  دەستەبەریی هێنانەکایەی کۆمەڵی چینایەتیی بووە .  یانی بەبایاخ وەرنەگرتنی کێشەی ئیکۆلۆجی وەکو پرسێکی سەرەکی شۆڕش .

شۆڕش ، شۆڕشی کۆمەڵایەتییە ، شۆڕشی سەرجەمی کۆمۆنێتییەکەیە نەك بە تەنها شۆڕشی پڕۆلیاتاریا لە ناو کۆمۆنێتییەکە و لە ناو خودیی  کۆمەڵدا.  جۆرێکە لە شۆڕش کە زۆر و کەم هەر هەموو کەسێك لە کۆمۆنێتییەکە و لە کۆمەڵ بێ گوێدانە جیاوازی پێگە و زەمینەی ژیانیان ، لە ڕێگای جیا جیاوە لەم شۆڕشەدا بەشداریی دەکەن .  لە ڕێگای خۆڕێکخستنیانەوە لە گروپە ڕادیکالە سەربەخۆ ناقوچکەییەکانا، لە شانی یەکەوە و بەهاریکاریی و هاوکاریی یەکدی خەبات و تێکۆشانیان، چالاکییەکانیان دەکەن و لە ڕێگای دروستکردنی کۆنفیدراسوێنەکانەوە لە ڕێگای بەگژاچونەوەی دەستەجەمعیانە و  جەنگکردن دژ بە سیستەمەکە خەباتیان یەکدەخەن .

Zaherbaher.com

خودی پرۆسەی ڕیفرۆندەم دیمۆکراتیانە نییە

خودی پرۆسەی ڕیفرۆندەم دیمۆکراتیانە نییە

زاهیر باهیر

لەندەن – 26/07/2017

 

با لەوەی گەڕێین کە کێ ڕیفرۆندەم لە کوردستانا دەکات و بۆ چ مەبەستێك و ئەنجامێك دەیکات .  من لام وایە ئەمە لای زۆربەی زۆرمان ڕوون و ئاشکرایە.

ئەوەی کە گرنگە بیزانین ئەوەیە کە خودی پرۆسەی ڕیفرۆندەم ، پرۆسەیەکی دیمۆکراسیانە نییە ، ئاخر وەرەقەی هەڵبژارادن تەنها دوو هەڵبژاردەت بداتە دەست و تەنها یەك وەڵامیشت پێڕەواببینێت، دەبێت دیمۆکراتییەکەی لە کوێدا بێت؟!! کە لەم بارەدا هیچ وەخت وردەکارییەکان و زەرەر و زیانەکانی سەرنجامەکەیت پێناڵێت .  ئەمە جگە لەوەی کە ئەو ڕیفرۆندەمانەی کە لە جیهانیشدا کراون، ئەوەندەی کە من ئاگەداربم لێیان ، یا خواستی دەوڵەتەکان بووە ، یا حیزبەکانی ناوەوە و دەرەوەی پەڕلەمان بووە ، ئەوانیش وەکو هەموان دەزانین نمایندە و نوێنەرانی بزنسن و دەوڵەتەکەشیان یا ئەو دەوڵەتەشی کە موعارەزە دەیەوێت دروستی بکات، بەشێکی یەکگرتوی سیاسەتی لیبراڵ و ئابوریی نیو-لیبراڵ دەبن.  کەواتە ڕیفرۆندەم لەلایەن گەلەوە کە هەرە زۆرینەیە نە بڕیار دەدرێت و نە لێدوانی لەسەر دەکرێت و نە لەسەر دەستی ئەوانیشدا ئەنجامدەدرێت.

ڕەنگە دۆستان و خوازیارانی ڕیفرۆندۆم پێمانبلێن ، ئەمە ڕاستە بەڵام ڕیفرۆندەم پێشوەخت کەمپەینی بۆ دەکرێت و هەردوو بەرەکەش ماف و ئازادی خۆشیان بە تەواوی هەیە لە دەربڕینی مەبەستی خۆیان و ئەوەی کە دەدیانەوێت بیگەیەننە جەماوەر یاخوود هاووڵاتیان .

بەڵام ئەم دۆستانە ئەوەیان لەبیردەچێت کە جگە لە میدیا کێی تر  پەخشی ڕاوبۆچونی هەڵمەتکەرانی ڕیفرۆندەم دەکات.  لەم بارەشدا گەر میدیا دەوڵەتی بێت ئەوە هەمیشە بەلای دەوڵەتدا دایدەشکێنێت ، واتە بە ناڕەستەوخۆ لەگەڵ ئەو لایەنە کەمپەینەدایە  کە دەوڵەتی لە پشتەوەیە .   خۆ ئەگەر میدیای ئەهلیش بێت ، تایبەتی/ کۆمپانیا بێت، ئەوە بە پارە دەکەوێتە گەڕ ، بەرەیەك لە هەڵمەتکەران گەر پارەی تەواویان نەبێت بۆ بەکارهێنانی میدیا بۆ مەبەستەکەیان ، ئەوە مەبەستەکەیان یا پەیامەکانیان ناگاتە بەرچاو و بەرگوێی جەماوەر.  کەواتە لێرەدا کە شتێك بە پارە بەڕیوە برا،  ئیتر دیمۆکراسییەتی تیادا نامێنێت.

دووهەم: لە بریتانیادا،  ئێمە لە ماوەیەکی کورتدا دوو ڕیفرۆندەممان بینی یەکەم سکۆتلەند و دووهەم ئەمەی بریتانیای 23/06/2016 ، کەواتە ئێمە ئەزموونی ڕیفرۆندەمممان لەبەر چاوە و کەمەپەینێکی چڕوپڕیش لە هەردووکیانا لە لایەن هەردوو کەمپەکەوە بەڕێوە چوو تا گەیشتنە ڕادەی سوکایەتیکردن بە کەسایەتی لایەنەکانیش .

من لێرەدا تەنها باس لەمەی 23/06/2016 دەکەم کە  بۆ مەبەستی مانەوە یا دەرچون لە یەکێتی ئەوروپا کرا .  ڕاستە کەمپەینێكی چڕوپڕ کرا بەڵام هەرگیز خۆیان نەدا لە خاڵە سەرەکیەکان بەتایبەت لە لایەن کەمپی دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا ، ئەسڵەن هەر کەمپەینەکە لەسەر بناخەی درۆ و ساختە دروستکرا و بۆشیان چووە سەر و وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەرچون ، کە ڕەنگە گەر ئەمە لە هەندێك وڵاتانی تردا بکرایە،  ئەوانەی کە ڕؤڵی سەرکییان هەبوو لەوێدا و ئێستاش هەر ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە ئیدارەی دەوڵەتدا ، ببرانایەتە دادگاو سزای پێویست بدرانایە .

ئەمان پێیان وتین کە بە دەرچون لە ئەوروپا دەتوانرێت مانگانە 350 ملیۆن پاوەند پاشەکەوت بکرێت و ئەمەش بدرێتە سیستەمی چارەسەر و تەندروستی و ئەو قەیرانەی کە هەیە دەفعی بکات . وتیان بریتانیا دەبێتە خاوەنی بڕیاری خۆی و لە پاشکۆی بڕیارەکانی برۆکسل دەردەچێت.  وتیان کە ئیتر سنور بۆ پەنابەران و کۆچبەران دادەنرێت،  سنوریان لێدەبەسترێت و خەڵکانی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەلات و شوێنەکانی دیکە دەنێرنەوە.  لە هەر هەموویا درۆیان کرد.

 

بەڵام پێیان نەوتین : کە نرخی پاوەن هەر ئەو شەوە گەر خەڵک بۆ دەرچون لە ئەوەروپا دەنگ بدات بە ڕێژەی لە سەدا 18 دەشکێت، پێیان نەوتین،  کە نرخی میوە و سەوزەو بەروبومی ئاژەڵ کە دەهێنرێن بۆ ئەم ولاتە لە ئەورپاوە بە ڕێژەی لە سەدا 13 بۆ لە سەدا 35 دەچێتە سەرەوە [ دەکەوێتە سەر ئەوەی کە هاوردە دەکرێت] ، ئەوەیان شاردەوە کە لە ساڵی 2014 دا 260 هەزار کەس هاتۆنەتە ئەم وڵاتەوە بۆ کارکردن بەڵام ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2015 بووە بە 280 هەزار کەس .  پێیان نەوتین بە ناردنەوەی خەڵکی بۆ وڵاتانی خۆی سیستەمی تەندروستیمان { خەستەخانەکان و کلینیکەکان ] هەرەس دەهێنێت و تەواو دەبێت بەهۆی ئەوەی کە لە سەدا 60 دکتۆر و  نێرس و کارمەندان،  خەڵکانی وڵاتانی دیکەن .  پێیان نەوتین كە کێڵگەکانی بریتانی متمانەی لە سەدا 70 چنەرەوەی بەروبوومی کشتوکاڵییان، لەسەر  خەڵکانی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتن ، ئەوەیان شاردەوە بە هاتنە دەرەوەمان لە یەکێتی ئەوروپا هاوردەی ئەوێ بۆ ئێرە کەمتر باجی لەسەر دەبێت وەك لە هەناردەی ئێرە بۆ ئەوێ ، پێیان نەوتین کە مەنحەی کێڵگەوانەکان دەبڕێت و دەوڵەتی بریتانیاش ئەو هەقەیان بۆ ناکاتەوە  . ئەوەیان باش ڕووننەکردەوە بە هاتنە دەرەوە لە ئەوروپا ژینگە خراپتر و پیستر  دەبێت و ئیدی بریتانیا لە گەڵ ستاندەری ئەوەروپادا ناڕوات و خواردەمەنی ئۆرگانیك و نائۆرگانیك لە یەکتری جیا ناکرێنەوە [ واتە وەرەقەی لەسەر دانانێن تاکو ببینرێت کە ئۆرگانیك یا نائۆرگانیك ]  گەلێك خاڵی دیکە کە هاووڵاتیانی بریتانی لێی بێ ئاگا بوون .  ئەمە جگە لەوەی بەشێکی زۆری خەڵك لێرە زیاتر تەماشای بەرنامەی دیکە دەکەن وەك لە ئەخبار و کەمپەینی هەڵبژاردن ، هەروەها زیاتریش ڕۆژنامە ڕایسست و سێکسییەکان و ئەوانەی کە بابەتی باش باس ناکەن دەخوێننەوە .  بەڕاستی لەم وڵاتە خەڵکانێکی زۆر کەم گوێ لە دەنگوباس دەگرن و ڕۆژنامە باشەکان دەخوێننەوە.

ڕیفرۆندەم کاتێك دیمۆکراتیانەیە کە خەڵکی خۆی بیکاتە پرسی خۆیی و دواجاریش لە سێنتەرەکانی گەڕەك و سەرکار و شوێنەکانی دیکەدا لێدوان و قسەی لەسەر بکات و تاووتوێی بکات و بڕیاری لەسەر بدات ، نەک پرۆسەیەکی دەوڵەتی و حیزبە سیاسییەکان بێت و میدیای دەوڵەت و کۆمپانییە زەبەلاحەکانیش بانگەشەی بۆ بکەن.

 

 

ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش له‌ ئاسمانی سیسته‌می په‌روەر‌ده‌ و پێگه‌یاندنی منداڵانمانا، به‌داخه‌وه که‌‌ گوێی لێ نەگیراوە!

ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش له‌ ئاسمانی سیسته‌می  په‌روەر‌ده‌ و پێگه‌یاندنی منداڵانمانا، به‌داخه‌وه که‌‌ گوێی لێ نەگیراوە!

زاهیر باهیر – لەندەن

26/10/2016 *

«فوئاد قه‌ره‌داخی» مامۆستا و په‌روه‌ردکار، ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و سوشیالیست ، نه‌ك هه‌ر جێ په‌نجه‌ی به‌ ئه‌ده‌ب و  ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و سیاسه‌ت وساڵانێکی دوورودرێژی مامۆستایه‌تی و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان و کارکردن له‌ سێنته‌ری ڕاهێنان و خه‌مخۆری مامۆستایان و یه‌کێتی مامۆستایان و نقابه‌ی مامۆستایان و  خستنه‌به‌رده‌می چه‌نده‌ها پێشنیار له‌ ئامۆژگاری کردنی وه‌زیران و به‌ڕیوه‌به‌ره‌ باڵاکانی بواری پێگه‌یاندن و ڕۆشبیريی و گه‌لێك له‌مانه‌ زیاتر، دیارە.   به‌ڵێ نه‌ك هه‌ر جێ په‌نجه‌ی له‌و بورانه‌دا دیاره‌ به‌ڵکو کارێکی یه‌کجار جيددیشی له‌ باره‌ی په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندنی منداڵانه‌وه‌ کردوه‌.

فوئاد قه‌ره‌داخی هه‌ر له‌ ساڵی 1972 ـوه‌‌ بیری له‌ گۆڕینی سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده ‌کردۆته‌وه‌‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌و کاته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ بارودۆخی سیاسی و که‌سی و خێزانی خۆی ڕێگای  پێدابێت‌  ده‌ستی کردوه‌ به‌ نووسینی وتار له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کانی ده‌وڵه‌ت و  گۆڤاره‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کانی یه‌کێتی مامۆستایاندا. خولیای بردنه‌سه‌ر و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ پیرۆزه‌  له‌ گۆڕینی سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌ و بایەخ و گرنگیدان به‌ منداڵان و ده‌روونناسییان و پێداویستییه‌کانیان و په‌روه‌رده‌کردنیان له‌ ڕێگایه‌کی ڕاسته‌وه‌، گه‌لێکی دیکه‌ له‌مانه‌ بووه‌.  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نه‌ك به‌ ده‌یه‌ها وتاری گرنگ و به‌پێزی نوسیوه‌، به‌ڵکو چه‌ند کتێبێکیشی نووسیوه‌.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌مدا بۆ کوردستان که‌ کۆتایی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ بوو، [نیسانی 2016 ]  وه‌کو هه‌مو جارێكى ديکە، سەردانى هاوڕێی دێرین و که‌سی نزیکم، کاك فوائاد قه‌ره‌داخی ـم کرد.  دوای ده‌مه‌ته‌قێ و قسه‌کردنێکی زۆر له‌ کۆتاییدا دوو په‌رتوکی خۆی که لەژێر ناوی : بابەتەکانی پەروەردەی نوێ و بەرەو گوتارێکی پەروەردەیی نوێ، بوون ‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندنی منداڵ و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سیسته‌می خۆێندنی هه‌نووکه‌یی ،بوون، پێشکه‌ش کردم .

به‌ڵام تا مانگی پێشوو (مانگی ئه‌یلول) بواری خوێندوه‌یانم نه‌بوو.  من پێشتر هه‌ندێك له‌ وتاره‌کانی کاك فوئادم، که‌ له‌ فه‌یسبووکدا  بڵاوی کردوونه‌ته‌وه‌،‌ بینیبوو.  به‌ڵام هه‌رگیز سه‌رنجی به‌ قه‌ده‌ر ئه‌م وتارانه‌ی که‌ له‌م دوو په‌رتووکه‌دا هه‌یه‌، ڕانه‌کێشاوم.

من لێره‌دا نه‌ له‌و ئاسته‌دام که‌ سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌ و  ڕۆشنبیری له‌ کوردستانا هه‌ڵسه‌نگێنم، نه‌ له‌ ئاستی هه‌ڵسه‌نگاندنی نووسینه‌کانی کاك فوئادیش-دام.  به‌ڵام نایشارمه‌وه‌، که‌ ئه‌و دوو په‌رتووکه‌م ته‌واو کرد وه‌کو خه‌یاڵ و خه‌و بوبێت، لام ئاوابوو،  پێشتر هه‌رگیز نه‌ده‌گه‌یشتمه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ بهێنم، که‌ که‌سێك ئه‌وه‌نده‌ کارامه‌ و مێشك کراوه‌ له‌ کۆمه‌ڵێکی داخراوی وه‌کو کوردستاندا هه‌بێت، که‌ ئه‌وه‌نده‌شی من بزانم کاك فوئاد نه‌چووه‌ته‌ هیج وڵاتێکی دیکه و‌ ئه‌وروپی بۆ وردبووه‌نه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ و لاساییکردنه‌وه‌ی سیسته‌مێکی ئاوا له‌ کوردستاندا.  به‌ڕاستی ده‌بێت مایه‌ی خۆشحاڵی و ده‌ستخۆشی و پێزانین بێت که‌ ئێمه‌ که‌سێکی وه‌کو فوئاد قه‌ره‌داخی-مان هه‌یه‌ و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده شاره‌زایه‌ له‌و بوراه‌دا، به‌ڵکو زۆر به‌ جيددیش هه‌وڵی بۆ داوه‌ ، به‌ڵام‌ به‌داخه‌وه‌ نه‌گوێی بۆ ڕاگیراوه‌ و نه‌ قه‌دریشی زانراوه‌ و نه‌ ئه‌و هه‌موو زانیاری و پێشنیار و هه‌وڵه‌شی ڕێزی لێگیراوه‌ و کاری پێکراوه‌.

مه‌خابن گه‌لۆ،  ئێمه‌ ده‌مانتوانی به‌ لانی که‌م 3 ده‌یه‌  سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌ و ڕۆشنبیریمان، ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستان و فرمانڕه‌وایان ، گوێیان له‌و بگرتایه‌ ببردایه‌ته‌ پێشه‌وه‌.  به‌ڵام دیسانه‌وه‌ ده‌ڵێم به‌داخه‌وه‌، نه‌ك هه‌ر خۆی وه‌کو که‌سێکی ناسراو و خاوه‌ن ئه‌زموون فه‌رامۆشکراوه‌ ، به‌ڵكو بایەخیش نه‌درا به‌ ئامۆژگاری و لێکۆڵینه‌وه‌ و هه‌وڵه‌کانیشی.

پرسیاره‌که‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، به‌م کاره‌ کێ زه‌ره‌ر ده‌کات؟ بێ گومان نه‌خۆیی و نه‌ منداڵه‌کانی، به‌ڵکو نه‌وه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین، که‌ ئێستاش هه‌ر ده‌بێت له‌ سێبه‌ری په‌روه‌رده‌ی به‌عس-دا پێبگه‌ن ، که‌ گه‌وه‌ره‌ش ده‌بن کۆپیییه‌کی کۆنه‌کان ده‌رده‌چنه‌وه‌.

هه‌ر که‌س  به‌ ته‌نها هه‌ر ئه‌و دوو کتێبه‌ بخوێنێته‌وه‌ بۆی ده‌رده‌که‌وێت ، گه‌ر ئه‌و کابرایه‌ له‌ ئه‌وروپادا بوایه‌  ( هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و کاته‌ ئه‌و بۆ منداڵی ئه‌وێی ده‌نووسی ، چونکه‌ ده‌یزانی که‌ ده‌بێت چی بنووسێت) به‌رهه‌مه‌کانی له‌ باره‌ی په‌روه‌رده‌ و فێرکاریدا بۆ چه‌نده‌ها زمان وه‌رده‌گێررا.  به‌ڵام ئینگلیز وته‌نی ” پیاوێك به‌ هه‌ڵه‌ له‌ شوێنێکی هه‌ڵه‌ له‌ وه‌خت و سه‌رده‌مێکی هه‌ڵه‌” . ئەوە فوئاد قەرەداخی-یە.

له‌ بریتانیا زۆر له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ و فێرکردن ده‌نووسرێت،  به‌ڵام زیاتر بواری په‌روه‌رده‌یی منداڵه‌کان و ده‌روونناسیانه‌، بزنس و ئاماده‌کردنیانه‌ بۆ بزنس، ڕێزگرتن له‌ کولتوری سه‌قه‌تی ئێمه‌مانانه‌، یادکردنه‌وه‌ی پوچگه‌رایی و بۆنه‌ی توره‌هات و  گوێگرتن له‌ به‌هاو سه‌رکه‌وتنی  جه‌نگ و کوشتارگه‌لێك که‌ به‌ ملیۆن خه‌ڵکی تیادا بووه‌ به‌ قوربانی، نه‌ك ئاماده‌کردنیان و تێگه‌یاندنیان  بۆ داخوازییه‌ زه‌روورییه‌کانی کۆمه‌ڵ و تاکه‌کانی.

په‌رتوکێک، که من بزانم له‌‌ سه‌ر په‌روه‌رده‌ نوسرابێت و بۆ چه‌ند ‌زمانی ئه‌وروپی و غه‌یری ئه‌وروپی وه‌رگێڕرابێت، کتێبه‌که‌ی پاولۆ فرێرییه‌  که‌ له‌م دوایه‌شدا کاک جیهاد حه‌مه‌که‌ریم کردی به‌ کوردی  وکاك فوئادیش پێشه‌کییه‌کی تێر و ته‌سه‌لی بۆ نووسیوه‌.  من وه‌رگێڕانه‌که‌ی هاوڕێ  جیهاد و ئینگلیزییه‌که‌شیم خوێندوه‌، بڕوا بکه‌ن ئه‌و کتێبه‌ به‌ ده‌یه‌کێکی وتار و نوسینه‌کانی کاك فوئاد سوودبه‌خش و گرنگ نییه‌.  من لێره‌دا نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و‌ کتێبه‌ بدوێم چونکه‌ من به‌ نامه‌یه‌کم بۆ هاوڕێی دێرینم، جیهاد ، که‌ کۆپییه‌کیم بۆ کاك فوئادیش نارد، ڕای خۆمم له‌سه‌ر کتێبه‌که‌، ده‌ربڕیوه‌،  به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم خۆزگه‌ کاك جیهاد و ئه‌وانه‌ی دیکه‌مان که‌ به‌ ته‌نگ په‌روه‌رده‌ و فێرکردنه‌وه‌ دێین کارمان له‌سه‌ر پرۆژه‌که‌ی کاك فوئاد بکردایه‌، تاکو له‌ پرۆژه‌یه‌کی سه‌رکاخه‌زی فه‌رامۆشکراوه‌وه‌ بکرایه‌ته‌  پرۆژه‌یه‌کی کارا و زیندوو .  جێگای داخه‌ نه‌ك هه‌ر باڵاده‌ستانی په‌روه‌رده ‌و فێرکردن ئه‌و پرۆژه‌یان پشتگوێ خست، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی ئه‌و کتێبانه‌ی کاک فوئاد له‌ کتێبخا‌نه‌ی په‌روه‌رده‌ وقوتابخانه‌کانی سه‌ره‌تایی و بنچینه‌یی دانێن و هه‌ر هیچ نه‌بێت داوا له‌ مامۆستاکان به‌ جددی بکرێت که‌ بیخوێننه‌وه‌.  ئه‌مه‌ش که‌ نه‌کراوه‌ جێگای که‌سه‌رێکی گه‌وره‌یه و ده‌بێت باجه‌که‌ی بده‌ین.‌  به‌ڵام ئێستاش هه‌ر زووه و نه‌چووه‌ و بچێ،‌ چونکه‌ هیچ گۆڕانکارییه‌ك بۆ گۆڕینی په‌روه‌رده ‌و  سیسته‌می خوێندن نه‌کراوه‌، بۆیه‌ ده‌توانرێت ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی کاك فوئاد کاری جيددی له‌سه‌ر بکرێت تاکو بخرێته‌گه‌ڕ پێش ئه‌وه‌ی که‌ دوو نه‌وه‌ی دیکه‌ش به‌ سه‌قه‌تی په‌روه‌رده‌ بکرێت. ‌

 

 

*خوێنەری بەڕێز من ئەم وتارەم لە 26/10/2016 دا نوسیوە.  بە  تەواوبوونی ناردم بۆ کاك فوئاد تاکو ڕای وەرگرم.  ئەو لە وەڵامدا ئەم پەیامەی بۆ ناردم کە دەیبینیت.  لەبەر ئەوە وەستام لە بڵاوکردنەوەی بەڵام ئیتر بیانویەك نابینیم لە دواخستنی زیاتری،  بۆیە بڕیارم دا کە بڵاوی بکەمەوە.

برای بەڕێزم کاک زاهیر بەهیوای خۆشیتانم .. ببورە لەدواکەوتنی وەڵامەکەم بەهۆی کێشەی کۆمپیوتەرەوە . دەستەکانت خۆش بۆ نووسینەکەت ، سوپاسی هەستت دەکەم . لەڕاستیدا هیچ شتێکی وەهام نەکردووە ، زوربەی کاتەکان زرووف رێگرم بووە ، بارودۆخەکە ئەولەویاتی نوێی هێناوەتە پێشەوە کەژیانی خەڵک گرنگترینیانە .پڕۆسەی خوێندن لە داڕماندایە ، هەتا ئەم دەسەڵاتەش هەبێت ئومێد بە چاکبوونی نییە ، بۆیە گۆڕانکاریی پەروەردەیی لەهەموو کاتێکیتر زیاتر پەیوەستە بە گۆڕانکاریی سەرلەبەری ئەم کۆمەڵگایەوە ، لەبەر ئەوە هەر ریفۆرمێک سەرەنجامەکەی سەرنەکەوتن دەبێت . بەڕای من بڵاوکردنەوەی نووسینەکەت دوابخەیت بۆ هەلومەرجێکی لەبارتر ، ئەگەر هەر ویستیشت وەک دەنگێک کەهەست بەکەمووکووڕییەکان دەکات بڵاوی بکەیتەوە ، ئەوا دوو گۆڕانکاریی تێدابکەیت باشە : ١) هەرچی مەدحێکی منی تێدایە لایبەریت ، هەوڵەکانم وەک کەسێکی ئاسایی پەروەردەیی باس بکەیت ، ٢) ئەو بڕگەیەی لێ لاببەیت کە پەیوەندی بە پاولۆ فرێرییەوە هەیە چونکە هەرگیز من لە ئاستی ئەودا نیم ، ئەو کەسێکی گەورەی پەروەردەییەو ، من تەنها دەتوانم لە بواری پەروەردەدا قوتابییەکی ئەو بم . لەگەڵ ئەوپەڕی رێزو خۆشەویستیم .

لە وەڵامیدا منیش ئەم پەیامەم بۆ ناردەوە:

 

یەکەم : من حه‌ز ده‌که‌م واز له‌ ته‌وازوعی بێنین پێویستمان به‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی که‌ڵچه‌ره‌وه‌ کاربکه‌ین که‌ له‌مانه‌ش پێزانینی ئه‌رکو دڵسۆزی خه‌ڵکییه‌ که‌ له‌ ژیاندان نه‌ك که‌ مردن ، ئه‌و کاته‌ ستایشیان بکه‌ین و کتێبیان له‌سه‌ر ڕه‌شبکه‌ینه‌وه‌ ، من زۆر ڕقم له‌م نه‌رێته‌یه‌ چونکه‌ ئه‌مه‌ نه‌ك هه‌ر بێ ماناشه‌ به‌ڵکو زه‌ره‌رمه‌ندیشه‌ . له‌مه‌نانش گرنگتر به‌ڵکو ئه‌م نوسینه‌ ببێته‌ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌ تۆ له‌ لایه‌ن که‌سانێکه‌وه‌ که‌ ئێستا ده‌یانه‌وێت شتێك سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندان بکه‌ن و تاکو خۆت له‌ ژیانتا ماویت ، بتوانن بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ خۆت ده‌رباره‌ی ئامۆژگاریی و شیکردنه‌وه‌ی قوڵتری مه‌به‌ستی نوسینه‌کانت. سه‌باره‌ به‌ داواکارییه‌که‌ت ، بمبه‌خشه‌ که‌ من ناتوانم به‌ قسه‌ت بکه‌م . دووهه‌م : من که‌ ئه‌مه‌م نوسیوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ خزمایه‌تی و که‌سایه‌تی و هاوڕێیه‌تییه‌ وە ‌ نییه‌و تۆ شایسته‌ی زۆر زۆریت نه‌ك چه‌ند دێڕێك که‌ له‌لایه‌ن منه‌وه‌ ده‌نوسرێت که‌ خوا ده‌زانێت چه‌ند که‌س ده‌یخوێنێتەوە .  سێیەم  : تۆ له‌ باولۆ باشترت نوسیوه‌ ‌ باولۆ کادیری حیزبه‌ زیاتر له‌ په‌روه‌رده‌کار، موحازه‌ره‌ی حیزبی وتوته‌وه‌ له‌بری کارکردن له‌سه‌ر ته‌واوی په‌روه‌رده‌ی منداڵان ، گه‌ر شتێكیشی له‌و بواره‌دا کردبێت ، هه‌ر بۆ ته‌رویزی فکری حیزبییانه‌ بووه‌ نه‌ شتێكی دیکه‌ . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ باولۆی کرد به‌ ناسراو ئه‌و کتێبه‌ی نه‌بوو به‌ڵکو ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌ گه‌وه‌ره‌ی که‌ له‌ لایه‌ن ماشێنی حیزبییه‌و بۆی ده‌کرا که‌ زیاتر له‌ سه‌ده‌ها حیزب له‌ جیهاندا پشتگیری ده‌کرد . به‌ڵام تۆیه‌کی که‌م ده‌رفه‌ت له‌ وڵاتێکی خاپورکراو و کۆمه‌ڵێکی داڕزاوو و کۆمه‌ڵێ حیزبی به‌ خوێنی سه‌ریی یه‌ك تینوو بوو ، نه‌ك هه‌ر خۆت بویته‌ قوربانی به‌ڵکو مێتودی په‌روه‌ده‌کارییه‌که‌شت بوه‌ قوربانی ، ده‌نا تۆ ئه‌گه‌ر له‌ باولۆ به‌تواناتر نه‌بیت دڵنیابه‌ به‌ پێی ئه‌وه‌ی که‌من له‌سه‌ر هه‌ردووکتانم خۆێندۆته‌وه‌ ، که‌متر نیت . که‌ بڵاوم کرده‌وه‌دوای وه‌ڵامه‌که‌ی تۆ سه‌باره‌ت به‌ هه‌لومه‌رجی به‌ ده‌ره‌فه‌ت، ده‌توانم تێبینییه‌که‌ی تۆ له‌ دامێنی نوسینه‌که‌وه‌ وه‌کو خۆی دانێمه‌وه‌ ، که‌ ئه‌مه‌ش وه‌کو ڕێکه‌وتنی نێوانی کابرای کورده‌ی ده‌ستومۆچی سوار و پیاده‌که‌ی ، لێده‌که‌ین . هیوام خۆشی و ته‌ندروستی باشه‌ بۆت .

Top of Form

Bottom of Form

 

Our struggle must goes beyond what our lifestyle demands

Our struggle must goes beyond what our lifestyle demands

By: Zaher Baher

June 2017

The world still suffers from the current economic crisis that started in 2008. It has not only made the vast majority of us poorer and our life harder but has limited our freedoms as well.  In the meantime the number of visible and invisible wars increases and the number of victims goes up. Despite this, the leftist, communist, socialist and the anarchist movements have not gone forward.

When I attend meetings, I often hear the phrase ‘anarchist movement’.  I question if the ‘anarchist movement’ exist anywhere?

In my opinion after the Spain civil war of 1936 to 1939 there has not been any anarchist movement anywhere in the world.  What we had or we have are just a few strong anarchist organisations. In France and Greece there were some street activities but I could not call them a ‘movement’.

Of course, there are many reason for this.  In this article I point out a couple of major weaknesses of the anarchists in Europe in general and in the UK in particular that to a certain extent are slowing down our efforts and struggle towards the ‘movement’.

  • Far from organising ourselves:

We cannot deny the role and impact organisations play in the movement. Of course, I am talking about non-hierarchical organisation. It is true in history in many places there were many major popular uprisings and movements without people organising themselves before.  However, these movements or uprisings have either been brutally suppressed or have not achieved and major changes. In fact most of them made the system stronger.

Although one of the main principles of anarchism is individual freedom and work on achieving it, at the same time anarchism strongly believes in working, struggling and living collectively while still the freedom of the individual is protected. Working and living together does not restrict it.  In my opinion the relation and link between individual freedom and working, living, struggling collectively is very strong and to certain extent one completes the other.  In other words weakening one of them weakens the other.

Life under this brutal system imposed many commitments and obligations over every individual in society.  If any of us wants to breach some of those obligations and commitments we have to pay the price in certain way.

The present system has been formed on the basis of brutality, exploitation inequality, poverty, unsocial justice, war and its law and order to make the individual subject or obey to these rules.  At the same time, all of these give us enough evidence that this system cannot be changed without us organising ourselves.  We need to organise ourselves, we need to have our short and long term plans, our aims and strategies.  Without the above it is not possible to bring about the major changes we want.  This is why it is important for anarchists to organise themselves in non-hierarchical groups and organisations they think suit them best.

Self-organising alone, concentrating on only one single issue and keeping our distance from other groups and not doing activities together might achieve what the group formed for, but it will never change the system or even make a major change in society. Nowadays engaging in single issue without politicalising it serves the system. It will serve the big society that David Cameron claimed when he came to power in 2010.  We should support the cases that the people suffering on their hand whatever they are, not just supporting the people who suffers.  There are so many single issues: refugees, migrants, homelessness, gentrification, food bank, different housing issues. Comrades work on them but most do not politicalise the issue effectively or do not link up with other groups and do not coordinate our campaigns well enough.

Working on a single issue without radicalising the issue and the people who suffers only benefits the state and the system. Are we just doing work for the state to reduce people’s tensions, angers and their frustration to make them totally dependent? By working for free are we taking financial responsibility off the state, and replacing workers by doing voluntary work? In these circumstances, whatever the good intentions of the individual, the outcomes may be nothing more than self-satisfaction while supporting the State and the system.

Working on a single issue is easy and does not need a lot of effort.  In most cases it suits someone own lifestyle, so we need to push ourselves beyond working only on single issues.

Here I refer to Janet Biehl who describes working on single issue well “Yet the history of the left has shown that strictly single issue movements are limited as well. To be sure, they have significance for protesting particular injustices, but the results they yield are minimal in proportion to the growing social and ecological changes that are necessary.  Above all, they do not provide a program for building the ongoing institutions that are necessary for reconstruction of society.  Nor have they consciously aimed to create a political arena in which democratic activities could become a permanent presence in everyday life” Janet Biehl, The Politics of Social Ecology, Page 141.

https://drive.google.com/file/d/0B6YOyGNakE86b3RLY2RZN0dySUE/view?usp=sharing

 

  • Individualism and Lifestyle  

Individualism is another branch, and another weakness, of anarchism.  It first appeared strongly in the 19th century and was advocated by many anarchists. Individualism defends the freedom and autonomy of the individual and it has benefited from anarchist principles that believe strongly in the freedom of the individual.  This idea has been used by many anarchists to enjoy their freedom, to be active individually and keep their distance from having to take action collectively. In other words anarchists are the victims of a misinterpretation of anarchism.   This has been justified by anarchists thinking that collective work or activities are not compatible with individual freedoms and their independence.  This tendency is directly or indirectly against any kind of commitments in organising and activities. This kind of individualism to a large extent serves the current system more than it serves the anarchist movement.

Individualism contradicts one of the major aims of the anarchism which is building the communes and living inside the communes. Communes are the outcome of collective activities, based on support, solidarity and mutual relationships with other communes that exist.  Such communes cannot be built upon the idea of individualism. Communes and their autonomy should be seen in practising inside the framework of support, duty and very strong relationship between them, otherwise the commune will be isolated, marginalised and will not last long.

The individualism we see nowadays may believe in working class struggle but with the attitude of not participating in, or committing itself to, the movement it remains lonely and ineffective.  While anarchism is love, concern, sharing, working and living collectively, individualism is only concerned about its own autonomy and lifestyle, so the distance between them remains wide.

A couple of centuries ago, when individualism claimed personal autonomy (autonomy is different from freedom) one could have enjoyed it. At that time the system and its influences were not as strong as they are now. Presently every individual is connected to the system, in many ways that make life extremely difficult. In other words in some ways the individual have been deprived from his/her own freedom.

Today the Ecology question has become a major issue in the anarchist movement or revolution. I was wondering what is the attitude of the individualist to this?  What is individualisms role and how will individualists take part and push forward the ecology question? In my opinion as long as individualism sticks with its idea, it will be extremely hard for them to have a considerable role in this matter.

Bakunin and Kropotkin talked about the freedom of the individual and individualism. Both of them insist that the freedom of the individual and social anarchism are compatible with one another and they are not against each other. Kropotkin was against the individualism of Max Sterner and called it “elitism”.  Bakunin was more concern with social anarchism, in his book, Political Philosophy of Bakunin, p. 158, he says. “Even the most wretched individual of our present society could not exist and develop without the cumulative social efforts of countless generations. Thus the individual, his freedom and reason, are the products of society, and not vice versa: society is not the product of individuals comprising it; and the higher, the more fully the individual is developed, the greater his freedom — and the more he is the product of society, the more does he receive from society and the greater his debt to it”

Individualism is against authority but it marginalises itself when it focuses mainly on individual freedom at the expense of collective action, activities, political and social self-organisation, so the idea remains impractical.

Another negative side of individualism for me is its support for the current culture, while the socialist/anarchist revolution is incomplete without including culture.  The duty of anarchists is to reject the current culture, which is the culture of the system that covers the whole of Europe, America and the other industrialised countries.  This culture, in every way, is in the interest of capitalism so that if anarchists, as individuals or groups, do not reject it and do not stand against it, it is impossible to take anarchism even one step forward.

As far as I know, although individualism is against authority and the system, it seems to go well with them and their culture. The system wants us to live and remain alone, not having contact with one another, concerned about our own problems and not those of others. You, yourself comes first and everyone else second. Having a certain lifestyle that does not interfere with the system, not organising ourselves, and sticking with a kind of life that we have chosen or has been chosen for us:  this is the culture that the present system maintains and tries to promote through its powerful Media. Without this culture the system cannot renew itself and survive.  So individualism is protecting the current culture that breaks down relationships and keeps distance between us.

If the basis of anarchism is looking after one another, loving, caring, sharing and giving support and solidarity and also exchanging ideas, knowledge and experiences, then there is no doubt that individualism, whatever its reasons, its form and sources does not serve anarchism as much as it serves the present capitalist system.

 

Zaherbaher.com

 

 

 

 

سەرۆکە نوێیەکەی دەوڵەتی یۆنان-یش Alexis Tispras جینێکی دایەوە

 

سەرۆکە نوێیەکەی دەوڵەتی یۆنان-یش  Alexis Tispras  جینێکی دایەوە

زاهیر باهیر

25/06/2015

براده‌رێکم له‌ ساڵی 1980 دا بۆی گێڕامه‌وه‌ که‌ ئاشبه‌تاڵه‌که‌ بوو ئه‌میش له‌گه‌ڵ کاکیدا وه‌کو زۆری دیکه‌ زۆر بێزار و خه‌مناك بوون به‌رامبه‌ر به‌ بارودۆخه‌که‌. وتی ئێمه‌ش وه‌کو زۆربه‌ی خه‌ڵکی‌ ڕوومان کرده‌ ئێران ، که‌ هه‌ر داخڵ به‌ ئێران بووین بۆ حه‌سانه‌وه‌ له‌ چایخانه‌یه‌کی ئه‌و دیو سنور لامانداو سه‌ر و چاو نان و ماستێکمان داواکرد . وتی ئێمه‌ ڕیشمان هاتوو ، کۆستمان که‌وتو و بێتاقه‌ت و ماندوو ، کابرای چایچیش هات و شته‌کانی هێناو پرسیاری لێکردین : برا ئیوه‌ کوردی ئه‌و دیون ؟ وه‌ڵاممان نه‌دایه‌وه‌ . جارێ دیکه‌ پرسیاری کرده‌وه‌ ، کاکه‌شم به‌ بێزارییه‌که‌وه‌ سه‌ری بۆ له‌قان . کابرای چایچیش هه‌ردوو ده‌ستی خسته‌ بن که‌له‌کانی و وتی : وه‌خوا برا ئیمـه‌ ئه‌و مه‌ڵا مسته‌فایه‌مان به‌ که‌ڵه‌ پیاو ده‌زانی که‌چی جینێکی دایه‌وه‌ .
به‌خوا برا گه‌لێك له‌ ئیمه‌ش ئه‌و ئه‌لێکسییه‌مان به‌ که‌ڵه‌ پیاو ده‌زانی و که‌چی وا ئه‌ویش جینێکی له‌ به‌رده‌م وه‌زیره‌کانی دارایی ئه‌وروپا و ده‌زگه‌ دراوییه‌کاندا، دایه‌وه‌ . ئه‌لێکسیس پرۆژه‌یه‌کی خستۆته‌ به‌رده‌می ئه‌وان له‌ زۆربه‌ی خاڵه‌کانیدا سازشانه‌یه‌ و ‌ پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ دابووونی به‌ خه‌ڵك‌.
له‌ دانیشتنه‌که‌ی دوێنێی له‌گه‌ڵ چه‌ته‌ و ڕووتێنه‌ره‌کانی ئه‌وروپادا گه‌رچی حکومه‌ته‌که‌ی ئاماده‌یه‌ ‌ که‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌ 57 ساڵه‌وه‌ به‌رێته‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ 67 ساڵ و ڕێژه‌ی باج سه‌ربخات و هه‌روه‌ها باجیش له‌سه‌ر کۆمپانیا گه‌وره‌کانیش زیاد بکات و به‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌توانێت 8 ملیار یورۆ بۆ بوجه‌ی ده‌وڵه‌ت بگێڕێته‌وه‌ و به‌مه‌ش ورده‌ ورده‌ ده‌فعی قه‌رزه‌کانی پێبکات . له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و دزو جه‌ردانه‌ ڕازی نین و پلانی ئه‌وه‌یان بۆ کێشاوه‌ که‌ ده‌بێت بڕی ئه‌و 8 مل یاره‌ زیاد بکات بۆ 11 ملیار و ناشبێت باج له‌سه‌ر کۆمپنایاکان زیاد بکات به‌ بیانوی ئه‌وه‌ ی که‌ زیانده‌گه‌یه‌نێت به‌ به‌گه‌ڕخستنی پاره‌ و ئیدی ئابوریش نه‌شونما ناکات.
ئه‌وه‌ی لای من ئاشکرایه‌ حکومه‌تی یۆنان له‌ به‌رامبه‌ر 4 ئه‌گه‌ر ، ڕێگادا، یه‌ : یه‌که‌م : یا ئه‌وه‌تا قه‌بوڵی هه‌موو به‌ند و مه‌رجه‌کانی جه‌رده‌کان بکات و دیسانه‌وه‌ هه‌مان تاس و حه‌مامی سیاسه‌تی ته‌قه‌شوف : بیکاری و برسێتی و که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و کردنی که‌رته‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان به‌ که‌رتی تایبه‌تی و فرۆشتنی هێڵه‌کانی شه‌مه‌نه‌فه‌ر و هه‌ندێك له‌ بنده‌ره‌کان و دوورگه‌کان و رده‌رکردنی خه‌ڵکی له‌ خانوو به‌ره‌یان و گرانی و ژیانی کوله‌مه‌رگی، به‌رده‌وام ده‌بێت. دووهه‌م: حکومه‌ت با بداته‌وه‌ به‌لای پۆتین و ڕوسیادا بۆ یارمه‌تی و کۆمه‌ك. سێهه‌م : نه‌کردنی ئه‌م دوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ و ده‌رچون له‌ زۆن و پاره‌ی یۆرۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌کارهێنانی دراوی کۆنی دراغما، که‌ له‌م حاڵه‌ته‌شدا ڕووبه‌ڕوی زۆر کێشه‌ ده‌بێته‌وه‌ بێ له‌ خۆپیشاندانی گه‌وره‌ چونکه‌ ڕێژه‌یه‌یه‌کی دیاری دانیشتوانی یۆنان ده‌یانه‌وه‌ێت ، له‌ زۆنی ئه‌وروپادا بمێننه‌وه‌ و یۆرۆ به‌کار بهێنن. ئه‌گه‌ری چوارهه‌م: که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌یان ڕووبدات ئه‌ویش کورد وته‌نی ده‌ستو مووچه‌که‌ی سوار و پیاده‌که‌یه‌ واته‌ حکومه‌تی یۆنان به‌ هه‌ندێك له‌ مه‌رجه‌کانی ئه‌وروپا و ده‌سگه‌ دراوییه‌کانی که‌ قه‌رزیان پێداون، ڕازی بن، ئه‌وانیش له‌ به‌رامبه‌ری ئه‌مه‌دا نیوه‌ی قه‌رزه‌که‌یان کله‌ 240 ملیار یورۆیه‌ له‌ لیستی قه‌رزه‌که‌یاندا بکۆژێننه‌وه، واته‌ وازی لێبهێنن و بیکه‌ن به‌ خێر و سه‌ده‌قه‌.
به‌ڵام لێره‌دا خاڵی گرنگ ئه‌مه‌یه‌ : هه‌رکامێك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ یا شتی دیکه‌ ڕووبدات سه‌لماندی که‌ گرنگ نییه‌ چه‌ندێك به‌رنامه‌که‌ت شؤڕشگێڕانه‌ و ڕادیکالانه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ر ده‌بیته‌وه‌ به‌ بورغویه‌کی ماشێنی سوڕده‌ری ئه‌م سییسته‌مه‌ و دیسانه‌وه‌ ئه‌وه‌شی سه‌لماند که‌ چه‌پ بۆ هه‌میشه‌ مایه‌ پوچه‌ و ناتوانێت گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له‌ ژیانی خه‌ڵکیدا بکات له‌ ڕێگای ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ، واته‌ ڕێگای سێهه‌م نییه‌ ، کۆمه‌ڵی سێهه‌م نییه‌، یا سه‌رمایه‌داری یاخود کۆمه‌ڵی سۆشیالیستی/ئه‌نارکی.
‌ ‌