سنە : کارگەرێ پێ واستەکاو وێشا مجیە سەروو جادەی

سنە : کارگەرێ پێ واستەکاو وێشا مجیە سەروو جادەی

رۆ یەکوو مەی وەراموەر بە ١٢ پاژەرەژوو ١٣٩٥ رۆجیاری فرەو کارگەرا شاروو سنەی بە گڵێرەبیەی جە مەێذان سیروسەنە بە بەرز کەردەیۆ پلاککارتا کە بە درۆشمێ جۆراو جۆرێ پسۆ نان ، مەسکەن ، ئازادی ، ئازادی پێ کارگەر زینانیەکا بە ئەنجامداو راپەیمایی نارازی بیەو وێشا جە ئاژەو ژیوایشا نیشانەدا .جە وەختێنە ئی چالاکیە لوا راوە کە دە روێ وەلتەر جە لاو ئیدارە ئیتلاعاتوو شاروو سنەی ئاگادری دریابێ بە خالد حسینی”، “غالب حسینی” و “مجید حمیدی” پسۆ دەسەو هەماهەنگ کەردەو چالاکی کارگەرا .

دماجار جە وەختێ کەمەنە هێزە نیزامیەکا رژیمی پێ تێکداو راپایمایی کارگەرا وێشا یاونا یاگێ چالاکییەکەی ، بەلام هووشیاری و سوور بیەی کارگەرا سەروو چالاکیەکەیشا بە شێوێ ئارام بەهانێش بە هێزە نیزامیەکا بڕیە . شایانوو باسیا کە رۆ شەممەی جە کووجیەو مەردۆخوو شاروو سنەی پەنج کارگەرێ بە نامەکا لطف اله احمدی، نادر رضا قلی، حسین حسن‌آبادی، یدالله صمدی و زاهد مرادی بە تاوانوو رێک وستەو خەلکی بە بێ ئیجازەو ئۆستانداری شاروو سنەی قۆل بەس کریە . هەم وەخت چەنی شاروو سنەی جە شارەکا سەقز ، مەریوان و کرماشانیچ چالاکی پێ رۆ کارگەری لوێ راوە .


http://www.horam.org/

مەریوان: گڵێرەبیەو کارگەرا نانەواکا مەریوان و سەلواوای جە رۆ کارگەرینە

مەریوان: گڵێرەبیەو کارگەرا نانەواکا مەریوان و سەلواوای جە رۆ کارگەرینە

رۆ یەکشەممەی ١٢ پاژەرەژی پسۆ رۆ جیهانی کارگەری ، کارگەرێ نانەوایەکا مەریوانی و سەلواوای جە سەرەرا حەرەشەکا ئیدارە ئیتلاعاتوو مەریوانی دەنگوو نارزای بیەو وێشا جە سیاسەتەکا دۆڵەتی بە تایبەت دۆڵەتە تازەکەو رووحانی بە گڵێرە بییەی جە بەرزایەکا کەشوو ئیمامی و چواراو ئەسلی بە وانایۆ بەیاننامێوە کە جەموو واستەو کارگەراش چەنە بێ نیشانەدا .

یۆ جە بەشدار بییەیەکا یاوناش گەرچی فرەو کارگەرا بە بۆنەو حەرەشەکا دەزگا ئەمنیەتییەکا بەشدارێ نەبییە بەلام ئێمە بە بەرز کەردەیۆ درۆشممەو رۆ جیهانی کارگەری نیشانەما دا کە تا یاوای بە ژیوایە خاستەر دەس جە واستەکاما نمازمێ


سەرچاوە : پلاتفۆرمی ھۆرام

http://www.horam.org/

فەیسبووك ڕووپەڕی (سەکۆی ئەنارکیستان) و پەڕەی (پەرتووکخانەی ئەنارکیستی) ناچالاکدەکات

سڵاو هاوڕێیانی ئازادیخواز

سەکۆی ئەنارکیستان کە تا ئێستا تاکە سەکۆی سەربەخۆ و ناپاراتیی و ئازادی هەموو دەنگێکی ئازادیخواز بووە، لەلایەن دەسەندکارانی فەیسبووکەوە ڕووپەڕەکەی ناچالاککراوە، هەرچەندە هیچ بیانوو و پاساوێك بۆ ئەو کارە نییە و هیچ بەڵگەیەك دژی نەخراوەتەڕوو و تا ئێستاکە ئەم سەکۆیە هیچ لایەنگرییەکی بۆ هیچ پارتییەك و دەسەڵات و دەوڵەت و ڕێکخراوێکی ڕامیاریی نەکردووە و هەموو کات دژی توندوتیژی و تیرۆر و فاشیزم و نەژادپەرستی و ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردن و سووکایەتی و جیاکاریی بووە.

هەڵبەتە بۆ ئێمە و زۆرێك لە ئێوە ئەوە ڕۆشنە کە هۆکاری ناچالاککردنی سەکۆی ئەنارکیستان هەم دەتوانێت داخوازیی دەسەڵاتدارانی هەرێم بێت و هەم داخوازیی پارتییەکان و گروپ و کەسە دەسەڵاتخوازە بەناو سۆشیالیستەخوازەکان بێت، کە سەکۆی ئەنارکیستان لە ماوەی دە ساڵی ڕابوردوودا بەربینی گرتوون و خەون و هەڵپە رامیارییەکانیان ئاشکرادەکات.

تکایە ئەگەر خۆت بە هاودەنگ و هاوبۆچوون و هاوتێڕوانینی (سەکۆی ئەنارکیستان) دەزانیت، بە هەر شێوازێك کە خۆت بە گونجاوی دەزانیت نامە و پەیام بۆ دەسەندکارانی فەیسووك بنێرە و داوای چالاککردنەوەی سەکۆی ئەنارکیستان
https://www.facebook.com/Kurdistan.anarchists.Forum بکە.

تا ئەو کاتەی ڕووپەڕ و گروپ و پەیجەکانی سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان بە پشتیوانی ئێوە چالاکدەکرێنەوە، بۆ ئاگاداربوون و خوێندنەوەی بابەتی نوێ و هەڵوێست و راگەیاندنەکان، سەرکدانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکە

بڵاگ
https://anarkistan.wordpress.com

تویتەر
https://twitter.com/anarkistan

گوگڵ پلاس

https://plus.google.com/116947564663651808658/posts

ئیمەیل ئادرەس

anarkistan@riseup.net

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان

١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥

بانگه‌وازی ڕاگه‌یاندنی گروپی هاریکاری ڕۆژاوا (گەڕ Gerr)

زه‌رووره‌تی دروستبوونی ئه‌م گروپه‌:

ئاشکرایه ‌که‌ حکومه‌تی تورکیا له ‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابوردوودا دوو تێشکانی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی. یه‌که‌میان تێشکانی هێزه‌کانی داعش بوو که‌ به‌وه‌کاله‌ت شه‌ڕی له به‌ره‌کانی دژ به‌ حکومه‌تی سوریا و دژ به ‌کانتۆنه‌کانی ڕۆژاوا، ده‌کرد. ئه‌م هێزه ‌‌له‌م دوایه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌په‌گه ‌و یه‌په‌ژه ‌دا به‌‌هه‌ڵهاتن و پێچؤڵکردنی هه‌ندێك شارۆچکه ‌و دێهاتی کانتۆنی کۆبانی نزیك به ‌پایته‌ختی شاری ڕه‌قه‌ی خه‌لافه‌تی حکومه‌تی ئیسلامی، گورزێکی گه‌وره‌یان خوارد. دووهه‌میان تێشکانی له‌ هه‌رڵبژاردنه‌کانی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی دیمۆکراتی گه‌ل، هه‌ده‌په‌، بوو .

ئه‌م دوو تێشکانه ‌کاره‌سات بوون بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا و شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوون بۆی. دیاره‌ حکومه‌تی تورکیا به‌م تێشکانانه‌ی ئه‌م دواییه‌ ده‌ستبه‌رداری پلانه‌جه‌هه‌نه‌مییه‌که‌ی به‌رامبەر‌به ‌گه‌لی کورد به‌گشتی و هێزه‌کانی په‌که‌که‌ و کانتۆنه‌کانی ڕۆژاوا به‌تایبه‌تی، نه‌بوو. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ئێستا له ‌به‌جێهێنای پلانی داهاتویدایه ‌که ‌به ‌هاوکاری ناتۆ به‌گشتی و ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وه‌نده‌شی که ‌له‌ ئێستادا ئاشکرایه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش، به‌شداری تیادا کردوه‌ و ده‌کات. ئه‌م پلانه‌ش له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاری پرسوس، به‌ له‌ده‌ستدانی ژیانی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ سۆشیالیست و ئه‌نارکستانه‌، کۆتاییهات ، که‌ تا ڕاده‌یەك له ‌ڕوودانیدا حکومه‌تی تورکیا به‌رپرسیار بوو . پاش ئه‌وه‌ش هێڕشه‌ دڕنده‌ یه‌ك به‌دوا یه‌که‌کانی ئه‌م دواییه‌ی بۆ سه‌ر قه‌ندیل و دێهاته‌کانی بناری قه‌ندیل و کوژارن و بریندارکردنی ده‌یه‌ها که‌سانی سڤیل و وێرانکردنی ماڵ و داهاتیان له‌ته‌ك ژینگه‌ی ناوچه‌که‌دا، بوو. ‌هه‌نگاوی هه‌نووکه‌یی ئێستاشی دروستکردنی زۆنی نه‌فڕینه‌ له‌ناو سوریادا که ‌بڕیاره‌ ئه‌و زۆنه ‌به‌درێژی 60 کیلۆمه‌تر و پانتایی 40 کیلۆمه‌تر، بێت به ‌بیانوی جیاجیای وه‌کو پارێزگاریکردنی خه‌ڵکی سوری و ئاسایشی ناوخۆی تورکیا، که ‌له‌ ڕاستیدا به‌گوێره‌ی زۆرێك له‌ توێژه‌ره‌وانی ئاژانسی ده‌نگوباسه‌کان و شاره‌زایانی سیاسی و وردبوونه‌وه ‌له ‌بارودۆخی ئێستای ناوچه‌که ‌و دووژمنایه‌تی به‌رده‌وامی حکومه‌تی تورکیا بۆ کورد له‌وێ و کێشه‌که‌یان، وا ده‌بینرێت که‌ ئه‌و پلانه‌ش زیاتر بۆ دژی کورده ‌له ‌تورکیا و دژی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی ڕۆژاوایه‌. هاوکاتیش ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئۆردۆگان بانگه‌شه‌ی دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی، به‌ پاساوی هێنانی ده‌نگی زیاتر و تاکڕه‌وێتی له‌ حوکمڕانیدا، بکاته‌وه‌.

هه‌موو ئه‌و بارودۆخانه‌ی ‌که ‌له ‌سه‌ره‌وه ‌په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشرا ، ئه‌وه‌مان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ پێشه‌وه‌چوونی کێشه‌ی کورد له ‌تورکیا و خۆسه‌رییه‌کانی ڕۆژاوا، له‌به‌ر‌ده‌م مه‌ترسییه‌کی گه‌لێك گه‌وره‌دان، که‌ ڕه‌نگه ‌ببێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌وه‌شی که ‌تائێستا له ‌هه‌ردوو ناوچه‌که‌دا به‌ده‌ستهێنراون‌. له‌ به‌رامبه‌ر بارودۆخێكی ئاوادا ڕاوه‌ستان و ته‌ماشاکردنی ، کاری کرده‌و هه‌ڵوێستێکی دروست نییه‌، لەبەرئەوە ‌یارمه‌تی و کۆمه‌ك و هاوکاری کانتۆنه‌کانی ڕۆژاو ا له ‌ئێستادا کارێکه ‌که‌ ده‌بێت چه‌پ و سۆشیالیست و ئازادیخوازان به‌ جددی پشتگیری لێبکه‌ن. هه‌ر هه‌بوونی زه‌مینه‌یه‌کی زه‌رووری ئاوابوو که‌کۆمه‌ڵێك له‌ ئێمه ‌له‌ کوردانی له‌نده‌ن بانگه‌شه‌ی پێکهێنانی ” گروپی هاریکاری ڕۆژاوا”یان له ‌دانیشتنێکدا که ‌له‌ڕۆژی 13/08/2015 دا ، کرد .

كڵێشه‌ یا شێوه‌ی گروپی هاریکاری ڕۆژاوا و کارکردنی:

ئه‌م گروپه ‌گروپێکی سیاسی په‌یوه‌ست به‌به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی پارته‌کانه‌وه ‌نییه‌. گروپێکی ئاسۆیی ناقوچکه‌ییه‌ و نه‌ سه‌رۆك و نه ‌به‌رۆکی نابێت، کاره‌کانی خۆی له‌ کۆبوونه‌وه‌ گشتییە ده‌ورییه‌کانیدا و له‌ تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌ شێوه‌یه‌کی دیمۆکرتیانه ‌به‌ڕێوه‌ده‌بات و سه‌رجه‌می بڕیاره‌کانی به‌ به‌کارهێنانی دیمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ که‌ ئامرازێکی کاریگه‌ره‌له‌سه‌رجه‌می کاره‌کانی و له ‌به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌کانیدا، به‌کارده‌هێنێت و به‌نوسینی ڕاپۆرتی کۆبونه‌وه‌کان و هه‌موو به‌شداربوانی کۆبونه‌وه‌که‌شه‌وه‌، که ‌به‌شیوه‌یه‌کی خۆبه‌خشی به‌ڕێوەیده‌یبه‌ن.‌ڕاپۆرتی کۆبونه‌وه‌کان پێش ئه‌وه‌ی بڵاوبکرێنه‌وه‌‌، له‌نێوانی ئاماده‌بوانی دانیشتنه‌که‌دا بۆ وردبوونه‌وه‌ له ‌دروستی بڕیار و لێدوانه‌کانی نێو کۆبونه‌وه‌که‌، تاوتوێ ده‌کرێت و ده‌بێت هه‌موان پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی، ڕازی بن. گروپ هیچ بڕیارێکی شاراوه‌ی نابێت و ده‌توانرێت ده‌قی ڕاپۆرتی کۆبوونه‌وه‌کان له ‌لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوکی گروپدا یا ماڵپه‌ڕی ئاینده‌یدا ، ببینرێت.
ئه‌م گروپه‌، گروپێکی کراوه‌یه‌و به‌شداریکردن بۆ هه‌موانه‌ سەرەڕای جیاوازی بیر و بۆچون و ئینتمای حیزبایه‌تی و دین و مه‌زهه‌ب ئه‌وه‌نده‌ی به‌شداربوانی کۆبونه‌وه‌کان کار بۆ ئامانجه‌کانی گروپەکە بکه‌ن و گروپەکە بۆ سه‌پاندنی بیر و بۆچون و مه‌رامی سیاسی و که‌سی خۆیان به‌کارنه‌هێنن و به‌دوور بن له ‌ڕوانگه‌ی هه‌ڵاواردن و ڕایسیست و سێکسیست و نەژادپەرستییه‌وه‌.‌
هه‌موو که‌س له‌ گروپدا له ‌ڕاده‌ربڕین و قسه‌کردنیدا ئازاده ‌و به‌گوێره‌ی توانای خۆی له‌و بوارانه‌ی که‌ گروپەکە به‌ دروستی ده‌زانێت له ‌خزمه‌تکردنی ڕۆژاوادا ، ده‌توانێت هه‌ڵسوڕێت و خزمه‌تبکات . زۆر کردنێك له‌سه‌ر که‌س نه ‌له‌هاتنیدا بۆ کۆبوونه‌وه‌کان و نه ‌له ‌وازهێنیانیشی له ‌گروپەکە، نابێت و هیچ کارێکیش به‌زۆر ناسه‌پێنرێت به‌سه‌ر که‌سانی نێو گروپدا ، لەبەرئەوە ‌هاتنه‌پێشه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک له ‌کردنی هه‌ر کارێکدا ، خۆبه‌خشییانه‌یه‌‌.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ‌سه‌ره‌تایه‌کن و هێڵی بنه‌ڕه‌تین سه‌باره‌ت به‌کارکردن و هه‌ڵسوڕان له‌ گروپەکەدا . هه‌ڵبه‌ته‌زۆر خاڵی دیکه‌ش‌هه‌ن، که‌ ده‌توانرێت له‌کۆبونه‌وه‌کاندا باسبکرێن و کڵێشه ‌و ناوه‌رۆکی گروپه‌که‌ی بەوانە به‌رفراوانتر بکرێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش شتێك، یا به‌رنامه‌یه‌ك ‌لای گروپەکە نییه‌ که ‌چه‌سپاو و نه‌گوڕ بێت.

ئامانجه‌کانی گروپ:

وه‌کو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا ، کار و ئامانجه‌کانی گروپی هاریکاری ڕۆژاوا ، ته‌واکه‌ری یاخود ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناوه‌که‌یه‌تی ، به‌واتایه‌کی دیکه‌ دامه‌زراندنی ئه‌م گروپه‌ له ‌سه‌رجه‌می ئه‌و بوارانه‌ی که ‌که‌سانی نێو گروپەکە ده‌توانن پێیهه‌ڵسن بۆ خزه‌مه‌تی ڕۆژاوایه‌هه‌ر له ‌کاری نوسین و وه‌رگێڕان و کۆکردنه‌وه‌ی پاره ‌و پێداویستی جلوبه‌رگ و خوارده‌مه‌نی و یاری منداڵان و داوده‌رمان و که‌ره‌سه‌کانی دیکه‌ی چاره‌سه‌رکردن و بواری ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و توێژینه‌وه و پیشه‌سازی و به‌شداریکردنی به‌کرده‌وه‌یی له ‌بیناکردنه‌وه‌ی کۆبانی و خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کان و و پاره‌په‌یداکردن و زۆرێکی دیکه‌ی له‌م بابه‌تانه‌. ئه‌مه‌ بێجگه ‌له ‌کاری په‌یوه‌ندیبه‌ستن به ‌گروپه‌کانی دیکه‌ی که ‌له ‌بریتانیا و جیهاندا که ‌بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دروستکراون ‌و هاریکاریکردن له‌گه‌ڵیاندا. ئێمه‌ باوه‌ڕمان وایه‌ که ‌هه‌موو که‌سێك ده‌توانێت یارمه‌تی ڕۆژاوا به‌جۆرێك له‌ جۆره‌کان که ‌بۆ خۆی بگونجێت و بەدروستی بزانێت، بکات ، به‌بۆچونی ئێمه‌ هه‌موو که‌سێك ناتوانێت هه‌موو شتێك بکات و به‌ڵام هه‌موو که‌سێك ده‌توانێت که‌م تا زۆر شتێك بکات.

ئامانجه‌کانی گروپەکە له ‌هاریکاری ڕۆژاوادا زۆرن و له‌ئه‌ژمارنایه‌ن ، لەبەرئەوە‌له‌ بانگه‌شه‌یه‌کی ئاوادا ناتوانین هه‌موو ئه‌وانه‌ڕیزبه‌ندبکه‌ین ، به‌ڵام له ‌کۆبوونه‌وه‌کانی ئاینده‌یدا ده‌توانین له‌سه‌ریان قسه‌بکه‌ین، هاوکاتیش ده‌توانین به‌گوێره‌ی توانا و قه‌واره‌ی گروپەکە و پێداویستییه‌کانی ڕۆژاوا و بارودۆخی مه‌وجود که‌م و زیاد ئه‌و ئامانجانه‌ده‌ستکاری ، بکه‌ین .

تکایه‌بۆ زانیارری زیاتر له‌سه‌ر گروپەکە و په‌یوه‌ندی پێوه‌کردنمانه‌وه‌، له‌ ڕێگەی ئه‌‌م ئیمیل ئه‌درێسەی خواره‌وه ‌ئاگه‌دارمان بکه‌ره‌وه‌:

نابێت لێگه‌ڕێین کۆبانی و کانتۆنه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژاوا له‌سه‌ر ده‌ستی کۆمپانییه‌ گه‌وره‌کان و ده‌زگه‌ دراوییه‌کانی جیهاندا، نوشستبهێنن/٣

                                                                                                                                                زاهیر باهیر – له‌نده‌ن

                                                                                                                                                27/05/2015

 

به‌شی سێهه‌م و کۆتایی:

کۆبانی و ئاوادانکردنه‌وه‌ی:‌‌     ‌ ‌‌ ‌

پاش بردنه‌وه‌ی جه‌نگ و به‌زاندنی داعش و حکومه‌تی تورکی ، کۆبانی توانی له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌که‌میدا ده‌رچێت و سه‌رکه‌و توانه‌ له‌ جه‌نگه‌که‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ . گومانی تیادا نییه‌ به‌شداریکردنی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ ڕێگای ئاسمانییه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ بوو که‌ زانییان یا کۆبانی ناکه‌وێت یا که‌ که‌وت ته‌نها گیانله‌به‌رێكیش به‌ زیندوویی تیایدا ڕزگاری نابێت ئه‌و‌ کاته‌ش ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی نێو ته‌وێڵی ئه‌وه‌ی که‌ پێیده‌ڵێن ” کۆمۆنێتی نێوده‌وڵه‌تی” بۆیه‌ به‌ ناچاری به‌شدارییان له‌ دژی هێزه‌کانی داعش،کرد.

گه‌رچی بوونی جه‌نگ و گه‌مارۆی ئابوریانه کاراییه‌کی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و‌ چه‌ند ملیۆن خه‌ڵکه‌ی ئه‌و سێ کانتۆنه‌ داناو تا ئێستاش و ڕه‌نگه‌ بۆ ئاینده‌یه‌کی دووریش هه‌ژموونی خراپی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ بهێڵێته‌وه،‌ به‌ڵام به‌ڕای من هه‌ر ئه‌و دوو ڕوداوه‌ بوون که‌ ڕۆڵێکی یه‌کجار گه‌وره‌شی له‌ مانه‌وه‌ی هه‌موو ڕؤژاوادا ، گێڕا.

جه‌نگی کۆبانی بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر کۆبانی به‌ڵکو هه‌موو ڕۆژاوا به‌ جیهان به‌ گشتی و سه‌رجه‌می چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و نقابییه‌کان و ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی دوونیا بناسێنێت. بوه‌ هۆی ڕا کێشانی سۆزو خۆشه‌ویستی و هاوکاری و یارمه‌تی خه‌ڵکانێکی زۆر تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به‌ سه‌ده‌ها که‌س له‌ شوێنی جیاجیاوه‌ به‌ره‌و به‌ره‌کانی جه‌نگ ملیان ناو له‌ ڕیزه‌کانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌دا له‌ سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه، دژی داعش ده‌جه‌نگان که‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی گیانبه‌ختکردنی گه‌لێکیاشیان. هاوکاتیش به‌ سه‌ده‌های دیکه‌ ڕویانده‌کرده‌ ئه‌وێو له‌ بواره‌کانی میدیا و کاره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه‌دا به‌شدارییان ده‌کرد.

گه‌مارۆدانی ئابوریش له‌ لایه‌ن تورکیا و هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌وه‌ ، ئه‌میش دیسان ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی دیکه‌ی بینی له‌ مانه‌وه‌ ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ دیمۆکراتییه‌کانی ڕۆژاوادا، له‌ دروسنه‌بوونی ژینگه‌ی گه‌نده‌ڵیی. ئه‌م گه‌مارۆ ئابورییه‌ وای له‌ کۆمه‌ڵیی کوردی له‌وێ کرد که‌ بڕوای ته‌واو بکه‌نه‌ سه‌رخۆیان له‌ کاروباری ڕۆژانه‌ و قایلبووون به‌ ژیانێكی ساکار و ساده، له‌‌ له‌ده‌ستنه‌دانی گیانی هاوکاری و ڕۆحی یارمه‌تیدانی یه‌کدی و کردنی کاری هه‌ره‌وه‌زی و خۆبه‌خشی و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ ‌ خۆشه‌ویستی بۆ پاره‌ و کۆکردنه‌وه‌ی و ملشکاندنی یه‌کدی له‌ پێناوی ده‌ستکه‌وتنیدا. به‌ کورتی گه‌مارۆی ئابوری بوه‌ هۆی مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامیدان به‌و په‌یوه‌ندییه‌ مرۆیانه‌ی که‌ له‌ کۆمه‌ڵێکی سه‌ره‌تایی، چاوه‌ڕوانی لێده‌کرێت.

ئیستاش ، پاش قۆناغی جه‌نگ و گه‌مارۆ ، پاش ده‌ستپێکردنی قۆناغی دووهه‌م که‌ قۆناغی ده‌ستپێکردنی تاقیکردنه‌وه‌ی دووهه‌مه و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی یه‌کجار سه‌خته‌‌ ، قۆناغی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و ڕه‌نگڕشتنه‌ بۆ ئابوری داهاتوی نه‌ك هه‌ر کۆبانی به‌ڵکو هه‌موو ڕۆژاوا، که‌ ئه‌م قۆناغه‌ش له‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و دروستکردنه‌وه‌ی کۆبانییه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت. قۆناغی مردن و ژیانه‌وه‌ی ڕۆژاوایه‌، قۆناغی به‌ره‌وپێشه‌وچوون یا تێشکانی ئه‌و شۆڕشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه‌ که‌ نزیکه‌ی 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێکرد ، قۆناغی دستپێکردنی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ مه‌زنه‌یه‌ ( هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ شێوه‌ی میکانیکیانه‌دا نا) یاخود هه‌ڵکێشانی هه‌ناسه‌ی ساردی بێ ئومێدییه‌ .

دروستبوونه‌وه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی به‌ ڕێگایه‌ك له‌ ڕێگاکان به‌ره‌ و یه‌کێك له‌و‌ ئاقارانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان ده‌بات، بۆیه‌ سه‌رکه‌وتن و داڕوخانی سه‌رجه‌می ڕۆۆژاوا له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕێگایه‌ك له‌ ڕێگاچاره‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی-دا ، له‌نگه‌ر ده‌گرێت.

به‌ڕای من ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و دروستکردنه‌وه‌ی کۆبانی به‌گرتنه‌به‌ری ‌ یه‌کێك له‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه‌ ڕووده‌دات:

یه‌که‌م: له‌ ڕێگای گه‌وره‌ کۆمپانییه‌کانی جیهانی و ده‌زگه‌ دراوییه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌کو : سندوقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تی ، بانکی جیهانی و بانکی نێوه‌ندی ئه‌وروپی . بێگومان گرتنه‌به‌ری ڕێگایه‌کی ئاوا ته‌نها و به‌ ته‌نها به‌ سوود و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حکوموته‌ ملهوڕه‌کانی ئه‌م وڵاتانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ سه‌پاندنی هه‌لومه‌رجێکی   یه‌کجار سه‌ختی وه‌کو ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی و ئه‌فه‌ریقادا، ده‌یانبینین‌.

دووهه‌م: له‌ ڕێگای یارمه‌تی و هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ به‌شداریکردنی چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و سه‌ندیکالیست و ئه‌نارکست و ئازادیخوازان و هه‌ندێ له‌ ده‌زگه‌ و ڕێکخراوه‌ خێرخوازه‌کانه‌وه‌یه‌ . گه‌رچی ئه‌م ڕێگایه‌ درێژخایه‌نه‌ و پرۆسه‌یه‌کی یه‌کجار دوورودرێژه‌ ، به‌ڵام تاکه‌ ڕێگایه‌که‌ ‌ که‌ ده‌ستی کۆمپانیا و ده‌زگه‌ دراوییه‌کانی جیهانی تیادا کۆتا بکرێت و خواست و هیوایانی تیادا زینده‌ به‌چاڵبکرێت.

سێهه‌م: له‌پاڵ ڕێگای سێهه‌مدا تووله‌ڕێگایه‌کی دیکه‌ش هه‌یه‌ که‌ ئه‌ویش به‌ قۆنته‌راتدانی هه‌ندێك پرۆژه‌یه‌ به‌ چه‌ند کۆمپانیایه‌ك له‌ ‌هێنانی ماتیریاڵ و خه‌ڵکانی پسپۆڕ، به‌ڵام به‌کاری هه‌ره‌وه‌زی خه‌ڵکی خۆی ئه‌و پڕۆژانه‌ جێبه‌جێ بکرێت و له‌ژێر چاودێرییه‌کی وردو هه‌مه‌ لایه‌نانه‌دا کاره‌کانیان ته‌واو بکه‌ن و بارگه‌ و بنه‌یان بگێڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ لێوه‌ی هاتوون.

ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی له‌ ڕێگای یه‌کێك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ دستنیشانی ئابوری داهاتوی نه‌ك هه‌ر کۆبانی به‌ڵکو هه‌ر هه‌موو ڕۆژاوا ده‌کات ، ده‌توانیت ئه‌و به‌رنامه‌ ئابورییه‌ی که‌ له‌ ئێشتادا کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت بخرێته‌ گه‌ڕ.

بێگومان له‌ ئێستادا وتووێژێکی زۆر له‌ ننێوانی سیاسییه‌کان و ئابوورییناسه‌کان و خودی خه‌ڵکانی کۆبانیدا ‌ له‌سه‌ر ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی، به‌رده‌وامه و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا کۆنفرانسێکی دووڕۆژی له‌ شاری ئامه‌د هه‌ر بۆ تاووتوێکردنی ئه‌و کێشه‌یه، گیرا‌، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا تا ئێستا بڕیارێکی ئاوا نه‌دراوه‌ له‌ چونێتی ئاوه‌نداکردنه‌وه‌ی کۆبانی دا. منیش بۆخۆم کاتێك که‌ له‌وێ بووم چه‌ند له‌دووچوونێکی ئه‌و باسه‌م کرد به‌ڵام هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ دیتمن نکوڵی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که‌ مل بۆ فشاری ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا و کۆمپانیه‌کانیان   بدرێت. ئه‌وان ده‌یانوت که‌ به‌ فه‌رمی ئه‌و داخوازییه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه‌ ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌.

نه‌دانی بڕیارێك که‌ له‌ به‌رژوه‌ندی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی جیهان و ده‌زگه‌ درواییه‌کانیان بێت سه‌باره‌ت به‌ ئاوه‌نداکردنه‌وه‌ی کۆبانی ، کارێکی باشه‌ و نیشانه‌ی به‌رگری و چۆکدانه‌دانه‌ بۆیان، هاو کاتیش ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌ر هه‌موومانه‌ له یارمه‌تیدان و هاوکاریکردنی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی به‌ چه‌شنێك له‌ چه‌شنه‌کانی کۆمه‌كکردن تاکو ئه‌و ئه‌زموونه‌ گه‌و ره‌یه‌ی که‌ وه‌کو ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگدار له‌ ئاسمانی خه‌باتی ئازادیخوازاندا ده‌دره‌وشیته‌وه‌ به‌رده‌وام بێت. نابێت بهێڵین ئه‌و هه‌موو ماندووبوون و خه‌بات و و هیلاکه‌تییه‌ی ئازادیخوازانی ڕۆژاوا به‌ فیڕۆبڕوات ، نابێت ڕێگا بده‌ین دڵۆپ دڵۆپ خوێنی گه‌شی گه‌نجانی ژنان و پیاوانی جه‌نگاوه‌رانی کۆبانی و سه‌رجه‌می ڕۆژاوا له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ریی ئازادی بگرێت ، پاره‌ و سوود و سه‌رمایه‌ی زیاتر بۆ کۆمپانییه‌ گه‌وره‌کان و ده‌زگه‌ دراوییه‌کان به‌ ئه‌نجام بهێنێت. ‌ ‌‌   ‌   ‌    

 

Bangewaz bo yekemîn Kobûnewey Enarkîstanî Xorhellatî nawîn, Azarî 2015

Bangewaz bo yekemîn Kobûnewey Enarkîstanî Xorhellatî nawîn, Azarî 2015

Beşî: Nûsîn û Babet

Rêkewtî: 24î Dêsemberî 2014

Nûsraw lelayen: Hawbeşîy Azadîxwaz, Fêdrasyonî Enarkîstanî Ferensî-zman, Fêdrasyonî Nêwneteweyî Enarkîst

 wene

Xorhellatî nawîn weku nawçeyek le cîhanda le êstada berdewam le raperrîn û derbrrînî narrezayî cemawerîydaye. Le bakurîyewe bo başûrî tengjey abûrîy û drawîy cîhanî tengî pêhellçinîwe, emaneş bûnete hoy ptirbûnî naaramî û birsêtî û hellkendranî sedan hezar kes leşwênî xoyan.

Egerçî barudoxeke le nawçeyekewe bo nawçeyekî dîke cyawazîş bêt, hêşta danîştuwanekey lejêr bezeyî sermayedaran û dost û hawkaranyanda demênnewe. Dway bedway qeyranî abûrî cîhanda zincîreyek le raperrînî cemawerîy nawçekey girtewe û le (tunis)ewe destîpêkrid û nazanîn lekwêda beserincamdegat. Em rûdaw û raperrînane ke nawçey xorhellatî nawînyan girtuwetewe, umêd û birrwabexobûnî gorranî jyanyan bexudî xellkî bexşî.

Herçende xroşanekan cemawerîy bûn, bellam barudoxeke le sê sallî rabûrdûda le tunis û le (mîsrî)şi bexêrayî berew xrapbûn royişt. Le rastîda mîlîşyakanî RiDCî rjêmî pêşûy tunis û herweha hêzî serbazî (cêneta)î mîsr le paş serdemî şorrş kewtne kney çepawllî desellat le rêgey harîkarî û hawpiştîy endaman pêşûy xêllekanewe. Êsta le şwêne serekîyekanî desellatdarîy û samanda, destêkî ballayan heye, emeş jyanî xellkî berew naaramî û nehametî birduwe.

Herweha lebarey barudoxeke le surya û (lîbya)ş, grupe îslamîye bekrêgîrawekan, ke lelayen hendêk le ‘erebekanî îmarat û yaxud êranewe komekî drawîy dekrên, xoyan beser têkoşanî xellk djî dîktatorîy û serkutgerîy sepand û xistyane berjewnidî xoyan. Betaybet xellkekanî surya bekirdewe xoyan leberdem ceng djî serkutgerîy beşar esed û cengaweranî xelafetî îslamî dîtewe.

Egerçî çîne desellatdarekanî ew wllatane kewtne tirsandin û serkutkirdnî xoênawîyaney xonîşandanekan û raperrînekanyan, bellam cemawer le myaneyda enarkistekan, leser berengarîkirdin û cengîn lepênaw xorrizgarbkirdin û xorrêkxistin û pêkhênan û ptewkirdnî hawpiştî û allwêrkirdnî harîkarîy xoyan berdewambûn.

Leber roşnayî weha gyanêkî hawpiştîy û harîkarîyî beranberaneda, ême bangihêştî hemû enarkistan û kesanî djedesellat dekeyn, ta le pêkhênanî torrêk bo allwêrrkirdin û hawbeşîykirdnî zanyarîyekan û projekan û hawpiştî lenêwan enarkistanî xorhellatî nawînda, beşdarîy û harîkarîman bken.

Bo em mebeste, grupî azadîxwazanî tunis ” hawbeşîy azadîxwaz” , fîdrasêonî enarkist û fîdrasyonî nêwneteweyî enarkist (IAF-IFA ) bo kobunewey enarkistanî xorhellatî nawîn, bangihêştandekat, ke le tunis le mawey rojanî 27- 29î azarî 2015, berpadekrêt. Em bangihêşte bo hemû hawrrêyanman, ewaneş ke hî ew nawçeye nîn, kraweye .

Kobûneweke lebarey barudoxêkewe debêt, ke têyda xellkekanî xorhellatî nawîn lenêw qeyranî abûrîy û narrezayye cemawerîyekanda bo ruxandinî rjêmgelêk, ke xellkyan deçewsandewe û hewllî parastinî ew behrekêşîyeyan deda, letekîda rûberrû bûn .

Hawbeşîy azadîxwaz, fêdrasyonî enarkîste ferensî-zmanekan û fêdrasyonî nêwneteweyî enarkîst (IAF-IFA)

Fêdrasyonî Enarkîste Ferensî-zmanekan (FR AF) : relations-internationales@federation-anarchiste.org

Hawbeşîy Azadîxwazî (Tunis) : commun.anar.lib@gmail.com

Fêdrasyonî Nêwneteweyî Enarkîst (IFA) : secretariat@i-f-a.org