دادپەروەری و یەکسانی و دۆزینەوە مێژووییەکەی ناسیونالیستان و لیبڕاڵانی کورد

هەژێن

١٧ی ئەپریلی ٢٠١٧

پێش ئەوەی لەبارەی ئەو نیگارەی خوارەوە سەرنجی خۆم بنووسم، پێویستە ئەوە ڕۆشنبکەمەوە، کە بە بۆچوونی من، لە هەر شوێنێك ئازادی نەبێت، یەکسانی نییە و لە هەر شوێنێك یەکسانی نەبێت، دادپەروەریی بوونی نییە و دادپەروەری تەنیا درۆیەکی پیرۆزکراوی نێو میدیاکانە. ئەوە بۆچوونێکە کە من لە سایەی ئاشنابوونم بە هزری ئەنارکیستی بە ئەو گەییشتووم و بنەما مێژووییەکەی بۆ گوتە بەناوبانکەکەی میخائیل باکونین دەگەڕێتەوە “ئازادی بەبێ یەکسانی کۆیلەتییە و یەکسانی بەبێ ئازادی بەهرەکێشییە”.

هەر ئاوا ئەو نیگارە بیرتەنگی و ناوردەکاریی نیگارکێشێك یان بابەتنووسێکی فەیسبووکی نییە، بەڵکو وێناندنی بنەماکانی ئایدیۆلۆجیی ڕەوتی نەزمی نوێی بازار (بیئۆلیبرالیزم) و ئاراستەکردنی خەڵك و لادانی سەرنجی خەڵكە لەسەر هۆکاری بنەڕەتیی گرفتەکانی کۆمەڵ، کە خودی سیستەم و پێکهاتەی سەروەریی چینایەتییە، کە ئایین چەپاوڵگەییەکەی بە “دارایی ڕەوا و پیرۆز” ناودەبات و یاسای دەوڵەتانیش بە “دارایی یاسایی” ناویدەبەن.

لە ماوەی دەهەی ڕابوردوو دەیان جار ئەو نیگارەی خوارەوە بەرچاووی من کەوتووە و دەیان بابەت و سەرنجی لەبارەوە نووسراون، کەچی هەموو جارێك خوێنەری کورد ئاوا دەزانێت، کە لەنێو قڕۆڵی دار هەنگوینی دۆزیوەتەوە.

کاتێك کە سەرنجی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد لە هەرێمی کوردستان بدەین، زۆر بە ئاسانی و سادەیی دەردەکەوێت، کە لەبەر وابەستەیی هەمەلایەنەی هیچ کات نەیتوانیوە و نەبووە بە مامانی لەدایکبوونی بۆچوون و بیرۆکە و هزری نوێ و نەدۆزراوە، بەپێچەوانەوە هەردەم لە کۆمەڵەکانی دەوروبەرییەوە کە لە خۆی داماوتر بوون و هەن، شتی قەرزکردووە.

ئازادی و یەکسانی

ئەم وێنەیە پێش ئەوەی لەنێو کوردانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربکەوێت، لەنێو فارس و عەرەب و تورکانی پڕۆ نەزمی نوێی بازار (نیئۆلیبرالیزم) دەرکەوت، ئەوانیش وەك کوردان ئەو چاوخەڵەتاندنەیان نەدیت، کە کڕۆکی بیرکردنەوە و ئایدیۆلۆجیای ڕەوتی نەزمی نوێی بازار (نیئۆلیبرازلیزم) پێکدەهێنێت و لە ئامانجی نیگارکێشەکە تێنەگەییشتن.

ئەگەر سەرنجی کۆی ڕەخنەی نیئۆلیبرالیزم و تەنانەت لیبرالیزمیش بدەین، هەرگیز لە بوونی نادادپەروەری نێوان دەسەڵاتداران و بێدەسەڵاتانی کۆمەڵ ڕەخنەی نەگرتووە، بەڵکو هەردەم لەپێناو کورتکردنەوەی دادپەروەریی بۆ یەکسانبوونی یاسایی کۆیلانی سیستەمی چینایەتی هەوڵیداوە و وەك لەنێو ئەو وێناندنە دەردەکەوێت، سەراپای هەوڵەکانی ڕەوتی نیئۆلیبرالیزم لەپێناو پاساودانی نایەکسانی گشت ئەندامانی کۆمەڵ بووە و ئامانج لەوەش پاراستنی “دارایی پیرۆز” بووە، ئەو پووچگەراییەی کە ئایینەکان ئاماژەیانداوە و بوونی نایەکسانیان بۆ ویستی یەزدان گێڕاوەتەوە.

ئەوەی کە بەکاربەری ئەم نیگارە وەك پاساو و ئامرازێك بۆ خەڵەتاندن بەکاریدەبات و ئەوەی کە خوێنەری ناهوشیار و خۆشباوەڕ سەرنجی نادات، هەبوونی شورەی دەوری یاریگەکە و نەبوونی مافی دیتنی یارییەکە بۆ هەمووان و لادانی سەرنجی بینەر و خوێنەرە لەسەر ئەو نایەکسانی و ناداپەروەرییە و ئاراستەکردنی نیگای خوێنەری کەم سەرنج و ناهوشیارە بۆ سەر گەورە و بچووکی بینەرانی پشت شوورەکە، نەك هەبوونی شوورەکە، کە سەروەریی چینایەتی و “پیرۆزی دارایی تایبەت” دەیسەپێنێت.

بەڵام بۆ بینەری وردەکار و بە سەرنج و هوشیار هۆکاری بنەڕەتیی کە نادادپەروەریی دروستدەکات، نەبوونی مافی چوونە نێو یاریگەکە، واتە نەبوونی پارەی کڕینی تیکت و قۆرخبوونی مافی بەهرەمەندی و بینینە بە گوێرەی سەروەریی یاسای کڕین و فرۆشتن، کە لە دیوی ناوەوەی شورەکە، ئەوانەی توانانی کڕینی تیکتی چوونە نێو یاریگەکەیان هەبووە، هەمووان توانانی دیتنی یارییەکەیان هەیە و بۆ بینینی یارییەکە پێویستان بە کەم و زیادکردنی سندووق بۆ ژێرپێی خۆیان نییە.

ئەگەر لایەنگران و پاگەندەکەرانی ئەو پووچگەراییە بەناوی “دادپەروەری” ئەوەندە ڕاستگۆن و خوازیاریی دادپەروەریی و کۆمەڵێکی ڕۆنراو  لەسەر بنەمای دادپەروەرین، فەرموون لە دوای هۆکاری بنەڕەتیی نایەکسانی بینەرانی پشت شورەی یاریگەکە بگەڕێن، کە بوونی شورەکەیە نەك یەکسانبوونی سندووقەکانی ژێرپێی بینەرانی پشت شوورەکە، کە بوونی شورەکە بە پەنابردن بۆ سندووقەکانی ژێرپێیان ئەوان ناچاردەکات. ئایا چارەسەر لابردنی شورەی دەورەی “دارایی پیرۆز و ڕەوا” کراوە یان نایەکسانکردنی سندووقەکانی ژێرپێی بینەرانی نایاسایی پشت شوورەکە، بە واتایەکی دیکە چارەسەر یەکسانکردنی بینەرانی یاسایی [دارای تیکتی] نێو یاریگەکە و بینەرانی نایاسایی [بەبێ تیکتی] پشت شوورەی یاریگەکەیە، یان نایەکسانکردنی سندووقی ژێرپێی بینەرانی نایاسایی، کە هەموو کات دەبێت چاوەڕوانی هەڵمەت و شەلاقی پاسەوانانی نێو یاریگەکە و دەوری شوورەی یاریگەکە بن، کە بۆ پاراستنی “دارایی دارایی پیرۆز و ڕەوا و یاسایی” تەرخانکراون ؟

قۆناخی دووەمی بەرخودانی کۆبانێ و پێداویستییەکان

قۆناخی دووەمی بەرخودانی کۆبانێ و پێداویستییەکان

پاش ١٣٤ ڕۆژ بەرەنگاریی ژنان و پیاوانی کۆبانێ و هاوسەنگەرانیان لە هەر چوارلای جیهانەوە بە پشتیوانی ملیۆنان ئازادیخوازی جیهان، توانرا هێرشی چەکدارانی (داعش) و خەونی نیئۆ-ئوسمانییەکان تێکبشکێنرێت و خۆزگەی هاریکارانی (داعش) و دەوڵەتی تورکیە لە گۆڕبنرێت.

بەڵام هێشتا پاشکاراییەکانی جەنگی دەوڵەتان بە نوێنەرایەتی ئیسلامیان دژی خۆبەڕێوەبەرایەتی ئازادانەی گەلیی لە “ڕۆژاوا” کۆتایینەهاتووە و لە ڕووی دەروونی و جڤاکییەوە هێشتاکە قورسایی لەسەر خەڵکی کۆبانێ و ئاوارەکانی ئەو کانتۆنە هەیە؛ هێشتاکە شوێنەوارەکانی هێرشی (داعش) پەیامە ترسناکەکان دەگەیێنن. لەبەرئەوە بەبێ هەڵمەتی سڕینەوەی ئەو شوێنەوارانە، ئەستەمە سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر دوژمنانی ئازادیخوازییدا مسۆگەربکرێت. لێرەدا قۆناخی دووەمی بەرخودان دەستپێدەکات، کە سەرەتاکەی بە دەرهێنانی مین و تەمەنییە شاردراوەکان و پاکژکردنەوەی ژینگە دەستپێدەکات، کارێکی ئاوا بێجگە لە پارێزەرانی کۆبانی، پێویستی بە هاریکاری و پشتیوانی شارەزایان لە هەر گۆشەیەکی جیهانەوە هەیە، هەروەها گەلکاریی دانیشتووانەکەی و بەشداریی هەمەلایەنەی پشتیوانیگەرانی خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلیی و سەربەخۆیی کانتۆنەکان لە جیهاندا بە هەر شێوەیەك و بە هەر ڕادەیەك کە بۆیان دەلوێت و بە هەر شتێك کە شکیدەبەن، مسۆگەرکەری سەربەخۆمانەوەی کانتۆنەکانی “ڕۆژاوا”یە لەسەر بنەمای پشتبەخۆبەستن و خۆبەسێی ئابووریی و ویستی لێبڕاوانەی گەل.

چەند پێشنیارێك لەبارەی شێواز و جۆری کۆمەککردن و پشتیوانی جیهانی بۆ ڕۆنانەوەی وێرانەکانی جەنگ:

– پێکهێنانی کۆمیتەکانی کۆکردنەوەی کۆمەکی دراوی و کەرەستەی تەلارسازیی و پاکژکردنەوەی کێڵکەکان لە هەموو وڵاتانێکدا کە بواری چالاکی و پشتیوانی بۆ بەرخودانی “ڕۆژاوا” هەیە.

– کردنەوەی هەژماری بانکی لە هەموو وڵاتاندا و سەرپەرشتیکردنی کۆمەکەکان لەلایەن کۆمیتەکانی پشتیوانیکردنەوە.

– هەڵدانی چادری کۆکردنەوەی کۆمەکی جۆراوجۆر لە وڵاتانی دراوسێ، کە بە ئاسانی کەرەستەی ئاوەدانکردنەوە و ڕۆنانەوە، شیاوی گواستنەوەیە بۆ کۆبانێ و کانتۆنەکانی دیکە، هەروەها دیاریکردنی هەنبار لە شار و گوندە سەر سنوورییەکانی عیراق و تورکیە و ئێران گەیاندنی کۆمەکە کەرەستەییەکان.

– کۆکردنەوەی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی بۆ هەر سێ کانتۆنی عەفرین و کۆبانێ و جزیرە.

– دروستکردن و کردنەوەی فێرگە و نەخۆشخانە و یاریگە و شوێنی تایبەت بە چارەسەری باری دەروونی بەرکەوتووانی جەنگ و ئاوارەکان.

– هەوڵدان بۆ دابینکردنی پەیوەندی تەلەفۆنی و ئێنتەرنێتی دوور لە کۆنترۆڵی لە وڵاتانی ناوچە بۆ هەر سێ کانتۆنەکە.

– ڕێگەخۆشکردن بۆ کەسانی خۆبەخشکار کە لە ڕووی کاری ماسوولکەیی و کاری هۆشییەوە توانای هاریکاریکردن و بەشداریکردنی ڕاستەوخۆیان لە چێکردنەوەی شار و گوندەکانی کانتۆنی کۆبانێ هەیە.

– ڕێگەخۆشکردن بۆ کەسانی شارەزای خۆبەخشکار لە بوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و وزە و تەلارسازیی بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی هەر سێ کانتۆنەکە.

– بە بۆچوونی ئێمە، پێویستە هەموو ئەم هەنگاوانە پابەندی ڕاپرسیی ڕاستەوخۆی دانیشتووانی کانۆنەکان بن و لە ڕێگەی کۆمون و کۆمەڵە و ڕێکخراو و دەزگە کارگێڕیی و جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکانەوە، جەماوەر بڕیار لەسەر پەسەندکردنی شێوەی ڕۆنانەوە و وەرگرتنی کۆمەکەکان و چۆنیەتی دابەشکاریی هێزی کار و کۆمەكەکان بدەن.

– ئێمە بەشداریکردن و پشتیوانیکردن لەم بوارەدا وەك ئەرك و مەیدانێکی ئەنارکیستی دەبینین و هیوادارین ئەم پێشنیارانە و چەندین پێشنیاری دیکە، کە لەوانەیە لەم ساتەدا لە هۆشی ئێمەیان نەدابێت ، وەك مەیدانی کاری کردەیی ئەنارکیستەکان لە هەر گۆشەیەکی جیهان و بۆ هەر بار و دۆخێك لەبەرچاو بگیردرێن و هاورێیان بە هەر جۆڕێك بۆیان دەلوێت لە ناوچە جەنگ-زەدە و کارەسات-زەدەکاندا بەشداریبکەن و هەوڵی چاکەکاریی و نیشاندانی ڕۆڵی بنیاتنەرانەی ئەنارکسیتەکان بدەن.

هیچ شتێك لە سەرووی ڕەخنەوە نییە و ئەم پێشنیارانەی ئێمەش بە ئامانجی وروژاندنی گفتوگۆ و مشتومڕێژی بەردەوام و هەردەمی دەخەینە بەرچاوی هاوڕێیانمان لە هەر گۆشەیەکی جیهاندا بن و هەروەها پێشنیارەکانیشمان تەنیا بۆ کۆبانێ و خۆرهەڵاتی ناوین نین، بەڵکو ئەگەری ئەوە هەیە کە بەیانی لە گۆشەیەکی دیکەی ئەم جیهاندا ئەرکێکی ئاوای دیکە بکەوێتە سەر شانی هەموو لایەکمان.

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان

٤ی فێریوەری ٢٠١٥

********************************************************

تێبینی : ئەم پێشنیارە لە کۆنگرەی ١٤- ١٥ی فێبریوەری ٢٠١٥  فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنارکیست خراوەتەڕوو.

قۆناخا دوویەمینا بەرخوەدانا کۆبانێ و پێدڤییان

پشتی ١٣٤ رۆژان بەرخوەدانا کەچ و خورتێن کۆبانێ و ھەڤچەپەرێن وان ژ ھەر ٤ ئالی جیھانێ و ب پشتگیریا ملیۆنان ئازادیخوازێن جیھانێ، (داعش)ێ و خەونێن نەۆ-ئۆسمانییان ھاتن شکاندن و ھێڤییا هەڤکارێن (داعش)ێ و دەولەتا ترکیە ھات بن ئاخ کرن.

لێ ھین ژی پێکانینێن دەولەتان بە نڤوێنەرایەتێ دەولتا خەلافەتا ئسلامێ دە ل ھەمبەر خوەبرێڤەبرییا گەل ل “رۆژاڤا” ب داوی نەبوویە و د ئالی دەروونی و جڤاکی ھین ژی گرانییا خوە ل سەر خەلکێ کۆبانێ و کۆچبەرێن کانتۆنێ، ھین ژی بادۆرا ب ترس و خۆفا ئێرشێن (داعش)ێ ھەیە. ژ بلی کامپانییایەکە ژ بۆ بەرتەرەفکرنا ڤی باندۆرێ، نە مومکنە کوو سەرکەفتنا داوی ل ھەمبەر دوژمنێن ئازادییێ وەرێ تۆماکرن. ژ ڤر قۆناخا دوویەمینا بەرخودانێ، دەستپێکێ ژی ب دەرخستنا مایین و پاقژکرنا ھاوریدۆرێ دەستپێدکە. کارەکە وسا ژ بلی پارێزڤانێن کۆبانێ، ھاوجەیێ ب ئالیکارییا کەسێن پسپۆر ل ھەموو دەڤەرێن جیھانێ ھەیە. د ھەمان دەمێ دە کارێن کۆلەکتیف خەلکێ خوەجھی و پشتەڤانێن خوەسەرییا گەل و سەربخوەا کۆنتۆنان د جیھانێ دە ب کیژان رەنگێ دبە بلا ببە و د ھەر ئاستێکی دە کوو ژ وان رە موساید بە، ژ بۆ گەرەنتی کرنا سەربخوەبوونا کانتۆنێن رۆژاڤایە ل سەر بنگەھا ب خوە باوەربوون و سەربخوەیییا ئابۆری و ئیرادەیا تەقەزا گەل. چەند پێشنییارێن دەربارا شێوازا ئالیکارییا و پشتەڤانییا ناڤنەتەوی ژ بۆ ئاڤاکرنێ وەھانە:

– سازکرنا کۆمیتەیێن کۆمکرنا ئالیکارییان مادی و پێدڤییێن بناسازی، پێدیڤییێن پاقژکرنا کانتۆنێ ژ مایین. ڤان کۆمیتەیان ل ھەموو وەلاتێن کوو دەرفەتێ چالاکی و پشتەڤانییا بەرخوەدانا “ڕۆژاوا” ھەبە.

– ڤەکرنا ھەژمارەکە بانکێ ل ھەموو وەلاتان و کۆردنەکرنا کارێن کۆمکرنێ ژ ئالی کۆمیتەیێن پشتگیرییێ.

– کۆن ڤەدان ل وەلاتێن جیرانێ کوو پێدڤییێن بناسازی زێدەترن گۆھاتنا وان ھێسانە ژ بۆ کۆبانێ و کانتۆنێن دن، دەستنشان کرنا ئەمباران ل باژار،باژۆراک و گوند ل سەر سنۆرێن ترکیەیە، ئیراق و ئیرانێ ژ بۆ ڤەگھۆستنا ڤان پێدڤیان.

– کۆمکرنا دەرمان و پێدڤییێن پزیشکی ژ بۆ ھەرسێ کانتۆنێن ئەفرین، کۆبانێ و جزیرە.

– سازکرن و ڤەکرنا خوەندنگەھ ، نەخوەشخانە، ستادۆم و جھێن تایبەت ژ بۆ چارسەرکرنا دەروونیا مەخدوورێن شەر و کۆچبەران.

– ھەولدان ژ بۆ تەمین کرنا خەتیێن تەلەفۆنێ و ئینتەرنێتێن سەربخوە ل وەلاتێن ھەرێمێ ژ بۆ ھەر سێ کانتۆنان.

– ئاڤاکرنا زەمینا تەڤلیبوونا راستەراست ژ بۆ ئالیکارییا بناسازی ل کۆبانێ.

– ئاڤاکرنا زەمینا ژ بۆ کەسێن ژ دل کوو دخوازن تەڤلیبوونا ئاڤاکرنا کۆبانێ د ئالی پیشەسازی، چاندنی، ئەنەرژی و بناسازی و پێشخستنا ھەرسێ کانتۆنێ ببن.

– دڤێ ڤان گاڤان ھەموو گرێدایی راستەراستا خەلکێن کۆنتۆنان وەرێ کرن و ب رێیێ کۆمین ، کۆمەلە ، رێخستن و دەزگاەھێن رەڤەبرییا گەل، جڤاکی بیار وەرێ دایێن ل سەر شێوازا گرتنا ئالیکارییان و پارڤەکرنێ.

– ئەم تەڤلیبوون و پشتگیرییا د ڤی واری دە وەکە ئەرک و مەیدانێ ئانارشیستان دەبینن و ھێڤیدارن ڤان پێشنییاران ویێن کوو نھا ناکەڤن بیرا مە، ژ ئالی ئانارشیستێن جھانێ ل کوو دەرێ ڤێ جیھانێ بن، بەر چاڤان بگرن و ھەڤالێن مە ل کوو دەرێ بن تەڤلی کارووبارێ ھەرێمێن کارەساتێن شەر ببن و ھەولدانێن وان د رۆلا ئاڤاکارا ئانارشیستان ھەبە.

ڤان پێشنییارێن مە ب ئارمانجا بەردەوامییا گفتووگۆیا ھەڤالێن مەنە ل کیژان کۆشەا جیھانێ بن و پێشییارێن مە نە تەنێ ژ بۆ کۆبانێ و رۆژھلاتا ناڤین نینە، دبە کوو سبە ل کۆشەیەکە دنا جیھانا مە ئەرکەکە ب ھەمان رەنگێ بکەڤە سەر ملێ مە.

پلاتفرۆما ئانارشیستێن کوردستانێ

٤ سباتێ ٢٠١٥

Qonaxa dûyemîna berixwedana kobanê û pêdvîyan

Piştî 134 rojan berixwedana keç û xurtên kobanê û hevçeperên wan ji her 4 alî cîhanê û bi piştgîrya milyonan azadîxwazên cîhanê, (daiş)ê û xewnên neo-osmanîyan hatin şkandin û hêvîya hevkarên (daiş)ê û dewleta tirkye hat bin ax krin.

Lê hîn jî pêkanînên dewletan be nivwênerayetê dewilta xelafeta slamê de li hember xwebrêvebrîya gel li “rojava” bi dawî nebûye û di alî derûnî û cvakî hîn jî granîya xwe li ser xelkê kobanê û koçberên kantonê, hîn jî badora bi tris û xofa êrşên (daiş)ê heye. Ji blî kampanîyayeke ji bo berterefkirna vî bandorê, ne mumkne kû serkeftna dawî li hember dujminên azadîyê werê tomakrin. Ji vir qonaxa dûyemîna berxudanê, destipêkê jî bi derxistna mayîn û paqijkirna hawrîdorê destipêdke. Kareke wsa ji blî parêzvanên kobanê, hawceyê bi alîkarîya kesên pispor li hemû deverên cîhanê heye. Di heman demê de karên kolektîf xelkê xwechî û piştevanên xweserîya gel û serbixwea kontonan di cîhanê de bi kîjan rengê dbe bla bbe û di her astêkî de kû ji wan re musayd be, ji bo gerentî kirna serbixwebûna kantonên rojavaye li ser bingeha bi xwe bawerbûn û serbixweyîya aborî û îradeya teqeza gel. Çend pêşnîyarên derbara şêwaza alîkarîya û piştevanîya navnetewî ji bo avakrinê wehane:

– sazkirna komîteyên komkirna alîkarîyan madî û pêdvîyên bnasazî, pêdîvîyên paqijkirna kantonê ji mayîn. Van komîteyan li hemû welatên kû derfetê çalakî û piştevanîya berixwedana “rojawa” hebe.

– vekirna hejmareke bankê li hemû welatan û kordnekirna karên komkirnê ji alî komîteyên piştgîrîyê.

– kon vedan li welatên cîranê kû pêdvîyên bnasazî zêdetrin gohatna wan hêsane ji bo kobanê û kantonên din, destinşan kirna embaran li bajar,bajorak û gund li ser snorên tirkyeye, îraq û îranê ji bo veghostna van pêdivyan.

– komkirna derman û pêdvîyên pzîşkî ji bo hersê kantonên efrîn, kobanê û czîre.

– Sazkrin û vekirna xwendingeh , nexweşxane, stadom û chên taybet ji bo çarserkirna derûnya mexdûrên şer û koçberan.

– hewildan ji bo temîn kirna xetyên telefonê û înternêtên serbixwe li welatên herêmê ji bo her sê kantonan.

– Avakirna zemîna tevlîbûna rasterast ji bo alîkarîya bnasazî li kobanê.

– avakirna zemîna ji bo kesên ji dil kû dixwazn tevlîbûna avakirna kobanê di alî pîşesazî, çandinî, enerjî û bnasazî û pêşxistna hersê kantonê bbin.

– dvê van gavan hemû grêdayî rasterasta xelkên kontonan werê krin û bi rêyê komîn , komele , rêxistin û dezgaehên revebrîya gel, cvakî byar werê dayên li ser şêwaza girtna alîkarîyan û parvekrinê.

– em tevlîbûn û piştgîrîya di vî warî de weke erk û meydanê anarşîstan debînin û hêvîdarn van pêşnîyaran wyên kû nha nakevin bîra me, ji alî anarşîstên chanê li kû derê vê cîhanê bin, ber çavan bigrin û hevalên me li kû derê bin tevlî karûbarê herêmên karesatên şer bbin û hewildanên wan di rola avakara anarşîstan hebe.

Van pêşnîyarên me bi armanca berdewamîya giftûgoya hevalên mene li kîjan koşea cîhanê bin û pêşîyarên me ne tenê ji bo kobanê û rojhlata navîn nîne, dbe kû sbe li koşeyeke dna cîhana me erkeke bi heman rengê bkeve ser mlê me.

Platifroma anarşîstên kurdistanê

4 sbatê 2015

قۆناخی دووەمی بەرخودانی کۆبانێ و پێداویستییەکان

قۆناخی دووەمی بەرخودانی کۆبانێ و پێداویستییەکان

پاش ١٣٤ ڕۆژ بەرەنگاریی ژنان و پیاوانی کۆبانێ و هاوسەنگەرانیان لە هەر چوارلای جیهانەوە بە پشتیوانی ملیۆنان ئازادیخوازی جیهان، توانرا هێرشی چەکدارانی (داعش) و خەونی نیئۆ-ئوسمانییەکان تێکبشکێنرێت و خۆزگەی هاریکارانی (داعش) و دەوڵەتی تورکیە لە گۆڕبنرێت.

بەڵام هێشتا پاشکاراییەکانی جەنگی دەوڵەتان بە نوێنەرایەتی ئیسلامیان دژی خۆبەڕێوەبەرایەتی ئازادانەی گەلیی لە “ڕۆژاوا” کۆتایینەهاتووە و لە ڕووی دەروونی و جڤاکییەوە هێشتاکە قورسایی لەسەر خەڵکی کۆبانێ و ئاوارەکانی ئەو کانتۆنە هەیە؛ هێشتاکە شوێنەوارەکانی هێرشی (داعش) پەیامە ترسناکەکان دەگەیێنن. لەبەرئەوە بەبێ هەڵمەتی سڕینەوەی ئەو شوێنەوارانە، ئەستەمە سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر دوژمنانی ئازادیخوازییدا مسۆگەربکرێت. لێرەدا قۆناخی دووەمی بەرخودان دەستپێدەکات، کە سەرەتاکەی بە دەرهێنانی مین و تەمەنییە شاردراوەکان و پاکژکردنەوەی ژینگە دەستپێدەکات، کارێکی ئاوا بێجگە لە پارێزەرانی کۆبانی، پێویستی بە هاریکاری و پشتیوانی شارەزایان لە هەر گۆشەیەکی جیهانەوە هەیە، هەروەها گەلکاریی دانیشتووانەکەی و بەشداریی هەمەلایەنەی پشتیوانیگەرانی خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلیی و سەربەخۆیی کانتۆنەکان لە جیهاندا بە هەر شێوەیەك و بە هەر ڕادەیەك کە بۆیان دەلوێت و بە هەر شتێك کە شکیدەبەن، مسۆگەرکەری سەربەخۆمانەوەی کانتۆنەکانی “ڕۆژاوا”یە لەسەر بنەمای پشتبەخۆبەستن و خۆبەسێی ئابووریی و ویستی لێبڕاوانەی گەل.

چەند پێشنیارێك لەبارەی شێواز و جۆری کۆمەککردن و پشتیوانی جیهانی بۆ ڕۆنانەوەی وێرانەکانی جەنگ:

– پێکهێنانی کۆمیتەکانی کۆکردنەوەی کۆمەکی دراوی و کەرەستەی تەلارسازیی و پاکژکردنەوەی کێڵکەکان لە هەموو وڵاتانێکدا کە بواری چالاکی و پشتیوانی بۆ بەرخودانی “ڕۆژاوا” هەیە.

– کردنەوەی هەژماری بانکی لە هەموو وڵاتاندا و سەرپەرشتیکردنی کۆمەکەکان لەلایەن کۆمیتەکانی پشتیوانیکردنەوە.

– هەڵدانی چادری کۆکردنەوەی کۆمەکی جۆراوجۆر لە وڵاتانی دراوسێ، کە بە ئاسانی کەرەستەی ئاوەدانکردنەوە و ڕۆنانەوە، شیاوی گواستنەوەیە بۆ کۆبانێ و کانتۆنەکانی دیکە، هەروەها دیاریکردنی هەنبار لە شار و گوندە سەر سنوورییەکانی عیراق و تورکیە و ئێران گەیاندنی کۆمەکە کەرەستەییەکان.

– کۆکردنەوەی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی بۆ هەر سێ کانتۆنی عەفرین و کۆبانێ و جزیرە.

– دروستکردن و کردنەوەی فێرگە و نەخۆشخانە و یاریگە و شوێنی تایبەت بە چارەسەری باری دەروونی بەرکەوتووانی جەنگ و ئاوارەکان.

– هەوڵدان بۆ دابینکردنی پەیوەندی تەلەفۆنی و ئێنتەرنێتی دوور لە کۆنترۆڵی لە وڵاتانی ناوچە بۆ هەر سێ کانتۆنەکە.

– ڕێگەخۆشکردن بۆ کەسانی خۆبەخشکار کە لە ڕووی کاری ماسوولکەیی و کاری هۆشییەوە توانای هاریکاریکردن و بەشداریکردنی ڕاستەوخۆیان لە چێکردنەوەی شار و گوندەکانی کانتۆنی کۆبانێ هەیە.

– ڕێگەخۆشکردن بۆ کەسانی شارەزای خۆبەخشکار لە بوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و وزە و تەلارسازیی بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی هەر سێ کانتۆنەکە.

– بە بۆچوونی ئێمە، پێویستە هەموو ئەم هەنگاوانە پابەندی ڕاپرسیی ڕاستەوخۆی دانیشتووانی کانۆنەکان بن و لە ڕێگەی کۆمون و کۆمەڵە و ڕێکخراو و دەزگە کارگێڕیی و جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکانەوە، جەماوەر بڕیار لەسەر پەسەندکردنی شێوەی ڕۆنانەوە و وەرگرتنی کۆمەکەکان و چۆنیەتی دابەشکاریی هێزی کار و کۆمەكەکان بدەن.

– ئێمە بەشداریکردن و پشتیوانیکردن لەم بوارەدا وەك ئەرك و مەیدانێکی ئەنارکیستی دەبینین و هیوادارین ئەم پێشنیارانە و چەندین پێشنیاری دیکە، کە لەوانەیە لەم ساتەدا لە هۆشی ئێمەیان نەدابێت ، وەك مەیدانی کاری کردەیی ئەنارکیستەکان لە هەر گۆشەیەکی جیهان و بۆ هەر بار و دۆخێك لەبەرچاو بگیردرێن و هاورێیان بە هەر جۆڕێك بۆیان دەلوێت لە ناوچە جەنگ-زەدە و کارەسات-زەدەکاندا بەشداریبکەن و هەوڵی چاکەکاریی و نیشاندانی ڕۆڵی بنیاتنەرانەی ئەنارکسیتەکان بدەن.

هیچ شتێك لە سەرووی ڕەخنەوە نییە و ئەم پێشنیارانەی ئێمەش بە ئامانجی وروژاندنی گفتوگۆ و مشتومڕێژی بەردەوام و هەردەمی دەخەینە بەرچاوی هاوڕێیانمان لە هەر گۆشەیەکی جیهاندا بن و هەروەها پێشنیارەکانیشمان تەنیا بۆ کۆبانێ و خۆرهەڵاتی ناوین نین، بەڵکو ئەگەری ئەوە هەیە کە بەیانی لە گۆشەیەکی دیکەی ئەم جیهاندا ئەرکێکی ئاوای دیکە بکەوێتە سەر شانی هەموو لایەکمان.

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان

٤ی فێریوەری ٢٠١٥

********************************************************

تێبینی : ئەم پێشنیارە لە کۆنگرەی ١٤- ١٥ی فێبریوەری ٢٠١٥ فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنارکیست خراوەتەڕوو.

بێجگە لە بایكۆتی ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر، چ ڕێگەیەكی دیكە بۆ ڕزگاربوون لە سەروەریی ھەیە؟

بێجگە لە بایكۆتی ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر، چ ڕێگەیەكی دیكە بۆ ڕزگاربوون لە سەروەریی ھەیە؟

ھاوڕێیانی ئازادیخواز و سۆشیالیست (ئەناركیست)

وا جارێكی دیكە، پاش خەروارێك لە ئەزموونی خۆیی و ھاودەردەكانمان لە گۆشەكانی دیكەی جیھاندا، ڕۆژی ٣٠ی ئەپڕیڵی ٢٠١٤ ھەرێمی كوردستان و عیراق دەبنەوە بە سەكۆی نواندنی گاڵتەجاریی ھەڵبژاردن و خۆشباوەڕكردن و چاوەڕوانھێشتنەوەی بندەستانی ناھوشیار بەوەی دەنگدان بە دەستەیەكی دیكە و براوەبوونی دەسەڵاتخوازانێكی دیكە، بەرھەمەكەی ئەوە دەبێت، كە ئێمەی چەوساوە بە درێژایی تەمەن و فەرمانڕەوایی میرایەتییەكان، لە خەیاڵی خۆماندا وەك سیمبولێك بۆ ئازادی و یەكسانی و دادپەروەریی ئافراندوومانە و بەرجەستەمانكردووە !

بەڵام ھەردەم كەتوار و بەرەنجامی ڕووداوەكان لە بەرامبەر خۆزگە و خەونی ڕەوای پێشینانمان و ئێمەدا شتێكی دیكەی جیاواز و تەواو پێچەوانە بووە و ئەگەر ئاڵوگۆڕێكی ڕواڵەتی لە ناو و شوناسی نەتەوەی سەروەراندا ھەبووبێت، ئەوا تەنیا تا ئەو جێیە بڕیكردووە، كە تاك لەبەردەم پاگەندەی ڕامیاران و پارتەكانیان و دەسەڵاتخوازاندا خۆشباوەڕ و دۆشداماو مابێتەوە.

ئەگەر بە سەرنجدانێكی خێرا ئاوڕ لە مێژووی ئەو ڕەوت و ئاراستە ڕامیارییانەی، كە لە بەرامبەر داگیركەردا پاگەندەی ئازادی و یەكسانی و دادپەوەریییان كردووە، تەنیا بە سەرەنجامێكی نەخوازراو دەگەین؛ گۆڕینی دەموچاوی ستەمكاران و پاراستن و گواستنەوەی ئامرازەكانی چەوسانەوەمان بووە، بە سەروەركردنی چەند پارت و سەرۆكێكی دیكە، وەك لە هەرێمی کوردستاندا دیتمان، جێگەی پارتی بۆرجوازی عەرەب، چەند پارتێکی بۆرجوازی کورد گرتییەوە و ئەوانەی کە تا دوێنێ سیخوڕ و بەکرێگیراوی بۆرجوازی عەرەب بوون، دەستبەجێ لەلایەن نوێنەرانی بۆرجوازی کورد (بەرەی کوردستانیی)ەوە کرانە “چەکداری شۆڕشگێڕ” و دەزگە سیخوڕیی و پۆلیسی و سوپاییە تیكشکاوەکانی ڕژێمی بەعس، چێکرانەوە و بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی جەماوەر خرانەوەگەڕ؛ وەك سەرکوتی مانگرتن و ناڕەزایەتی کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە، ناڕەزایەتی خەڵکی هەڵەبجە لە ساڵیادی ٢٠٠٦دا، سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی ناوچەی سۆران و کەلار و ڕانیە و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی ١٧ی شوبات ..تد، ئەمانە سەرەنجامی خەونی خۆشباوەڕانەی تاکی چەوساوەی کوردبوون بە پارتە بۆرجوازییەکان و فەرمانڕەوایەتی و دەوڵەتی نەتەوەیی و دێمۆکراسی پارلەمانی و تاوەکو تاکی چەوساوە بەو دێوجامانە خۆشباوەڕبێت، هەر ئاوا لە خوێنگەوزاندنی خەونەکان بەردەوام دەبێت !

وەك ھەموو جارەكانی دیكە لە هەرێمی کوردستانی ژێر سایەی دەسەڵاتی بۆرجوازی کورد، دیسانەوە بە گاڵتەجاری ھەڵبژرادنی خراپ لە خراپتر، ھەڵبژاردنی (جەنەڕاڵی لیبراڵ!) لەبەرامبەر (سەرۆکی دیکتاتۆر!)، ھەڵبژاردنی نوێنەرانی باڵی بازاری بەڕەڵا لە بەرامبەر باڵی قۆرخکەری بازاری بۆ سەرانی پارت، ھەڵبژاردنی یەكێك لە چەوسێنەرانمان بۆ ماوەیەكی دیكە تاکی ناڕازی ناهوشیار خۆشباوەڕدەکەنەوە، ئەمە ئەو گاڵتەجارییەیە، كە لە سەرتاسەری جیھاندا لە چوارچێوەی لیبرالترین دەوڵەت و لە چوارچێوەی كۆنەپارێزترین و دیکتاتۆرترین دەوڵەتدا، بەناوی مافی دەنگدان و ھەڵبژرادنی نوێنەرەوە بەڕێدەخرێت، كە تیایاندا چ بە فریودان یا بە زۆری چەك لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئێمەی چەوساوە و بێدەسەڵات دەكێشنە پای سندووقەكانی بڕیاردان لەسەر ئەوەی كێ چەوسێنەر و شوانەمان بێت، كێ مافی بڕیاردانی كۆیلەتی ئێمەی ھەبێت، كێ چارەنووسی خۆمان و منداڵان و نەوەكانمان دیاریبكات، كێ مشەخۆری بەری ڕەنجی كار و بەرھەمھێانمان بێت، كێ سزادەر و كێ پاسەوانی زیندانمان بێت !

ئازادیخوازان، یەكسانیخوازان، دادپەروەرییخوازان، ئێمە ئەناركیستەكان بێجگە لەوەی كە لە ھەموو جێیەك و لە ھەموو سەردەمێكدا دژی بەشداری دەنگدان و خۆھەڵبژرادنین و بەردەوام لە ھەموو وڵاتاندا بەڕووی ھەڵبژاردنی سەروەراندا كەمپەینی دژی دەنگدان بەرپادەكەین، لێرەدا بە دیاریكراوی لەم ھەڵبژاردنە گاڵتەجارییەی دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازانی هەرێمی کوردستاندا، لەبەر دوو ھۆ، بۆ بایكۆتكردنی و دژوەستانەوە بانگەواز دەكەین:

ھۆی یەكەم، لە ڕوانگەی ھزر و ئایدیای ئازادیخوازیی (ئەناركی)ەوە، سیستەمی ڕامیاریی بەگشتی و سیستەم و پێكھاتەی قوچكەیی (ھیرارشی) بەدیاریكراویی؛ چ پاشایەتی و ئیسلامی و دیكتاتۆری و تاكپارتیی بێت یا دێمۆكراتی پارلەمانی (فرەپارتیی)، سیستەمی كۆیلەكردنی مرۆڤە و ھەموو ھەوڵ و تەقەلایەك لەسایەیدا، تەنیا بۆ كۆیلەڕاگرتنی ئێمەی ژێردەستە و بەرھەمھێنەرە، لەپێناو مسۆگەركردنی خاوەندارێتی تایبەتی و قازانجی كەمینەیەكی سەرمایەدار و زەمیندار و دەستەبژێری ڕامیار!

ھەر لەبەرئەوە ھەڵبژرادن و دەنگدان لە سیستەمێكدا كە لەسەر بنەمای سەروو و خوار، سەروەر و ژێردەست، دارا و نەدار، بەرھەمھێنەر و مشەخۆر، فەرماندەر و فەرمانبەر دامەزرابێت، بێجگە لە مافی ھەڵبژاردنی چەند مشەخۆرێك وەك نوێنەر و چەوسێنەرێك وەك سەرۆك و شوانە، ھیچ بڕیاردان و مافێكی سەرەتایی بۆ ئازادانە ژیان و خۆبەڕێوەبردن نەھێشتووەتەوە. لەبەرئەوە، ئێمەی ژێردەستە لەجیاتی خۆشباوەڕیی و چاوەڕوانی ئەوەی كە دەسەڵاتخواز و چەوسێنەرێكی بەبەزەیی و بەویژدان پەیداببێت و ئازادی و مافمان بۆ بگێرێتەوە، پێویستە خۆمان بە پشتبەستن بە ویست (ئیرادە) و یەكگرتوویی ھێز و توانای خۆمان، لە شوێنی ژیان كار و خوێندن و فەرماندا، ڕێكخراوە سەربەخۆكانی خۆمان، گروپە خۆجێییەكانی خۆمان لەسەر بنەمای كۆبوونەوەی گشتی و بڕیاردانی بە كۆمەڵ و جێبەجێكردنی گشتی، ڕێكخستن و پایەكانی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ [كە ھەزاران ساڵ پێش ئێستا لە گوند و شار و كۆمەڵگە ئازادە بێدەوڵەتەكاندا پەیڕەوی لێكراوە و ژیانی ئازادانەی لەسەر ڕێكخراوە] پێكبھێنین و كۆمەڵگە بۆ شۆڕشی كۆمەلایەتی ھەڵخڕێنین و ھەر ئێستا دوور لە دەستتێوەردانی گروپ و كەسە ڕامیارەكان، ھەرەوەزییە ئابووریی و كۆمەڵایەتییەكانمان لە كێڵگە و كارخانە و گەرەكەكان و گوندەكاندا پێكبھێنین و كاروبار و شێوەی ژیان و بەرھەمھێنانی كۆمەڵگەكانمان سەربەخۆ لەلایەن خۆبەڕێوەبەرایەتییەكانی خۆمانەوە بەڕێوەببرێن و دەستی فەرمانڕەوایی بۆرجوازی کورد و عیراق و پارتە ڕامیارە بەرھەڵستكارەكانیش لە تێكدانی ژیان و ئاساییش و دروستكردنی دوژمنایەتی نەتەوەیی و ئایینی و ڕەگەزیی و نەژادیی و خێڵەكیی، كۆتابكەین.

ھۆی دووەم، ئەگەر لەژێر كارایی میدیای بەناو سەربەخۆ و “ئەهلی” و پارت و ڕامیارە دەسەڵاتخوازەكاندا بەو سەرەنجامە گەیشتوون، كە لێپرسراوێك، مەلایەك، باڵێك لە دەرەوەی دەسەڵات و لەنێو پارلەماندا خەریكە هەرایەك دژی پاوانگەریی دەسەڵات و چەپاوڵی سامان و داهاتی کۆمەڵگە بەڕێدەخات و لە بەرامبەردا ئەڵتەرناتیڤی بۆ دیکتاتۆریی سەرۆک، خۆشباوەکردنی تاکی چەوساوەی ناهوشیارە بە سەرۆکی باش و خەریکی ڕازاندنەوە و خۆشباوەڕکردنمانە بە چەپاوڵی بازارئازاد؛ بەوەی یەکسانی هەل و ماف بۆ هەمووان مسۆگەردەکات، وەها هولێك بێجگە لە فریودان و بزوواندنی ئارەزووی ناهوشیارانە و خۆشباوەڕانەی تاکی ناهوشیار هیچی دیکە نییە. چونکە بە کردەوە بازارئازاد لە ئۆروپا چەپاوڵی سامان و داهاتی کۆمەڵگەیە لەلایەن چەن کۆمپانییایەکی جیهانخۆرەوە بە پاڵپشت و پارێزگاریی دەوڵەت سیستەمی پارلەمانی و لە هەرێمی کوردستانیشدا بە درێژایی دوو دەهە چەپاوڵی سامان و داهاتی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیای پارتەکانەوە [نۆکان و کۆڕەك و کۆمەلێکی دیکەوە] نوێنەرایەتی هەمان بازارئازادی نیئۆلیبراڵ بووە وەك پێشمەرج و زەمینەسازیی بۆ هەڵئاوسانی دەیان و سەدان ملیاردلێر و ملیۆنێری یەك شەو و ڕۆژە و هەروەها فەرمانڕەوایەتی هەرێم وەك نوێنەری ڕەوت و تەوژمی نیئۆلیبراڵ و کۆمپانییە جیهناخۆرەکانی، هەر هەمان کاریان ئەنجامداوە، کە جەنڕاڵەکانی لیستی نەوشیروانییەکان، ژێرەکی بەڵێنیان بە داگیرکەرانی عیراقداوە؛ پێداویستی وەها ئاڵوگۆڕێك بۆ سیستەمی جیهانی نیئۆلیبراڵ و کۆمانییە جیهانخۆرەکان، تەنیا دوورخستنەوەی مەترسی هوشیاربوونەوەی چەوساوانی ئەم هەرێمەیە بەرامبەر پاوانگەریی و چەپاوڵگەریی نیئۆلیبرالیزم و بازارئازادەکەی و ئامادەکردنی ئەڵتەرناتیڤی گونجاوە بۆ کاتی پێوێست، کە لەم ساتەی هەرێمی کوردستاندا، پاش لاوازبوونی دەسەڵاتی قەرەقوشیانەی(ینک) و (پدک، مەگەر تەنیا لیستی نەوشیروانییەکان و مەلا هاوپەیمانەکانیان، بتوانن پاوانگەریی و چەپاوڵگەریی زلهێزەکان و کۆمپانییە جیهانخۆرەکانی ئەمەریکا و ئەمەریکا مسۆگەر بکەن و خۆگرتنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە سەربەخۆکان و ئەگەری شۆڕشی کۆمەڵایەتی دوور بخەنەوە !

ئەگەر دوو دەهە گاڵتەجاریی دێمۆکراسی پارلەمانی و ناکامی چاوەڕوانی سەرۆکی باش و دەرکەوتنی دیوی ڕاستەقینەی دێوجامەی بەهەشتی نەتەوەیی، ھێشتاکە نەبوونەتە بڕواپێھێنەر بەوەی، كە نابێت بە گاڵتەجاری ھەڵبژاردن و دەنگدان خۆشباوەربین، ئەوا چوونەپای دەنگدان و چەندبارەكردنەوەی ھەمان ھەڵە، كە ھەموو جارێك سەرەنجامەكەی كۆیلەتركردنەوەی خۆمانە، ھەڵەیەكی مێژووی چەندبارە دەكەینەوە و بێجگە لە درێژبوونەوەی تەمەنی نەگریسی دەسەڵاتداری مشەخۆران، ھیچی دیكەی بەرھەمنەھێناوە و ناھێنێتەوە !

ھاوڕێیانی ئازادیخواز و یەكسانیخواز و دادپەروەیخواز، ئەگەر خوازیاریت لێدانێك لە سیستەمی سەركوت و مشەخۆریی سەرمایە بدەیت، ئەگەر خوازیاری كۆتاییپێھاتنی گاڵتەجاریی ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتری، ئەگەر خوازیاری كۆتاییپێھاتنی زیندان و ئەشكەنجە و سێدارە و ترس و ڕاونانیت، ئەگەر خوازیاری لاوازكردنی پایەكانی ھەڵاواردنی ڕەگەزیی و ئایینی و نەژدادی و نەتەوەییت، ئەگەر خوازیاری بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی ئازاد و سەربەخۆ و یەكسان و دادپەروەریت، دەی ئیتر كاتی ئەوە ھاتووە لەجیاتی چوونە دەنگدان و ھەڵبژرادنی خراپ لە خراپتر، لەجیاتی خۆشباوەڕیی بە سەرۆکی باش و دێمۆکراسی پارلەمانی، كاتی ئەوە ھاتووە بڕوا و متمانەمان بە ھێز و توانای یەكگرتووی جەماوەریی خۆمان ھەبێت و چۆن لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و مانگرتنەكانی چەند ساڵی ڕابوردوودا نیشانماندا، ھەر ئێستا كاتی ئەوەیە، كە بە مانگرتنی گشتی، خەباتی نافەرمانی مەدەنی، بە خۆڕێكخستنی جەماوەریی و كۆمەڵایەتی لە گەڕەك و گوند و كێڵگە و كارخانە و فێرگە و فەرمانگەكاندا پایەكانی سیستەم و دەوڵەتی چینایەتی لاوازبكەین و بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی خۆمان بكەینە ئەڵتەرناتیڤی سیستەمی سەروەریی و مشەخۆریی دێمۆکراتی پارلەمانی و تیئۆکراسی [فەرمانڕەوایی ئایینی] و دیکتاتۆریی تاکپارتیی.

بۆ پێشەوە بەرەو بایكۆتی ھەڵبژاردن و دەنگدانەکان
بۆ پێشەوە بەرەو پێکهێنانی خۆبەرێوەبەرایەتیی گەلیی لەسەر بنەمای دێمۆکراسیی ڕاستەوخۆ
بۆ پیشەوە بەرەو كۆمەڵگەی ئازاد و یەكسان و دادپەروەر

نا بۆ فەرمانڕەوایی پارت .. نا بۆ دێمۆكراتی پەرلەمانی .. نا بۆ تێئۆکراسی
با ڕۆژی دەنگدان بە مشەخۆران بكەینە ڕۆژی مانگرتنی گشتی و بایكۆتی ھەڵبژاردن و دەنگنەدان

سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان
٢١ی ئەپڕیلی ٢٠١٤

دووبەرەكی كۆمەڵایەتیی و ناوچەگەریی تەنیا مشەخۆریی و ملھوڕی دەسەڵاتداران مسۆگەردەكات !

دووبەرەكی كۆمەڵایەتیی و ناوچەگەریی تەنیا مشەخۆریی و ملھوڕی دەسەڵاتداران مسۆگەردەكات !

 

 

گەنجانی سەربەخۆی سەیسادەق و ھەڵەبجە،

 

بەخۆتان دەزانن ھەر كەس دەتوانێت لە پشت كۆمپیوتەرەكەیەوە دابنیشیت و بەناوی سەیسادەقییەوە ھەڵەبجەییەكان جنێوبارانبكات و ھەروا بەناوی ھەڵەبجەییەوە سەیسادەقییەكان جنێوبارانبكات، لەبەرئەوە زیاتر گومانتان بۆ دەرەوەی سەیسادەق و ھەڵەبجە، بۆ دەستە چەپەلە ڕامیارییەكان، بۆ پیلانگێڕەكانی نێو بارگە و سەركردایەتییەكان بچێت، ئەگەر ھەڵەبجەیی و سەیسادەقییەكی بێدەسەلاتیش لەو جنێودان و دووبەرەكییەدا بەشدارییكرد، ئەوا ھەم لە ناھوشیارییەوەیە و ھەم گومانی كرێگرتەبوونی بۆ پارت و باندێكی مافیایی مشەخۆری لێبكەن و وەك دووبەرەكی دروستكەرێك ڕەفتاری لەتەكدا بكەن، نەك وەك ھەڵەبجەییە یا سەیسادەقیەك !

 

ھەموو ئازادیخوازێك و مرۆڤێكی ھوشیار ئەوە دەزانێت، كە لەم دووبەرەكییەكدا تەنیا ئەوانە قازانج و بەرژەوەندییان دابینكراو دەبێت، كە لە جیابوونەوەی بودجەی سەیسادەق و ھەڵەبجە لە خەزێنەی  پارتەكانیان، پشكی مشەخۆرییان كەمدەكات ! ئەوانەش كەسانی دیاریكراون، دەسەڵاتدارانی ئێستا  و كاندیدەكانی كابینەی تازە، لیستی پارتەكان و دەستەبژێرە ڕامیار و ڕۆشنبیرە لاورگەكانی دەسەڵاتن، ئەوانەی كە بە درێژایی خەباتی چەكداری ١٩٦١ تا ١٩٩١ ئێمەیان لەپێناو بەدەسەڵاتگەییشتنی خۆیان بەكوشتدا و خۆیان بوونە جێگرەوەی مشەخۆرانی سەردەمی بەعس ! ئێمەیان بە كوشتدا و بەخۆیان ئاشتبوونەوە، ئێمەیان كردە سووتەمەنی جەنگە لابەلاییەكان و كەچی شوناسی شۆرشگێڕییان بە بەكرێگیراوانی بەعس و ئاغاكان بەخشی و  گیانبەختكردووان و خەباتكارانی ڕێی ڕزگاریش فەرامۆشكران !

 

لەبەرئەوە زۆر پێویستە وەڵامی ھەر جنێودەرێك، لەلایەن ئازادیخوازان و ڕۆشنبیرە ھەڵەبجەیی و سەیسادەقییەكانەوە بەم جۆرە ڕستانە بدرێتەوە “دانیشتوانی ھەڵەبجە و سەیسادەق ھیچ بەرژەوەندییەكی كۆمەڵایەتی و ئابووریی جیاوازییان نییە، تاوەكو دژی یەكدی بوەستنەوە، ئەوەی ھەیانە ناكۆكبوونی بەرژەوەندی ھەر دوو شارەكەیە بە بەرژەوەندی دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان!”

 

سەركەوتوو بێت خەباتی خۆڕێكخستووی جەماوەریی و كۆمەڵایەتی لە گروپە خۆجێییە سەربەخۆكان و لە رێكخراوە جەماوەرییە سەربەخۆ ناقوچكەییەكاندا

 

بەرەو جێخستنی فیدرالیزمی ناقوچكەیی و دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ، كە مسۆگەركەری سەربەخۆیی ھەموو گوند و شار و ناوچە و ھەرێمێكن !

 

ڕسوایی بۆ ھەر ھێز و تاكێك كە دووبەرەكی كۆمەڵایەتیی دروستدەكات

بڕوخێ دەسەڵاتی سەرووخەڵكی بە ھەموو شێوە و سیستەمەكانییەوە

 

ئازادی .. یەكسانی .. دادپەروەریی كۆمەڵایەتیی

سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان

٦ / ١ / ٢٠١٤